نیقاش سایتێکی سێ زمانه‌یه ( کوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی) ده‌زگای ئێم ئای سی تی سه‌رپه‌رشتی ده‌کات. ئه‌م سایته بابه‌تی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت، راگه‌یاندن و رۆشنبیری له عێراقدا بڵاوده‌کاته‌وه.
له ئاداری ساڵی 2005ه‌وه تۆڕێکی رۆژنامه‌نووسانی عێراقی بابه‌ت، راپۆرت، چاوپێکه‌وتن و لێکدانه‌وه‌کانیان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه بۆ نیقاش ده‌نێرن: ئاماده‌کاری، ئه‌نجامدان و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵبژاردنه‌کان، پڕۆسه‌ی ده‌ستووری و ناکۆکییه‌کان سه‌باره‌ت به ده‌ستوور، راگه‌یاندن، پێکهێنانی حکومه‌ت، سیاسه‌تی ناوچه‌یی و پێشهاته په‌یوه‌ندداره‌کان به پێکهێنانی ده‌سه‌ڵات. ستافێکی نێوده‌وڵه‌تیش سه‌رپه‌رشتی ئه‌م تۆڕه‌ی رۆژنامه‌نووسان ده‌کات.
سایتی نیقاش له‌لایه‌ن ده‌زگای ئێم ئای سی تی (MICT)یه‌وه به‌رێوه ده‌برێت، که ده‌زگایه‌کی راگه‌یاندنی نابازرگانییه و نووسینگه‌ی له به‌رلین و عه‌ممان هه‌یه. چالاکییه‌کانی ئه‌م ده‌زگایه بواره‌کانی راهێنانی رۆژنامه‌نووسان و به‌رهه‌مهێنه‌رانی دیکه‌ی راگه‌یاندن، گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه و ناوه‌ڕۆکه‌کانی راگه‌یاندن، به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه‌ی رادیۆیی، فلیم و کتێب ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها کار له‌سه‌ر چاودێریکردنی هۆیه‌کانی راگه‌یاندن له ناوچه‌کانی ململانێ ده‌کات.
هه‌ر له رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه له ساڵی 2004 ئێم ئای سی تی به هاوکاری رۆنامه‌نووس، هونه‌رمه‌ند و چالاکوانی عێراقی کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ی راگه‌یاندنی سه‌باره‌ت به بابه‌تگه‌لێکی سیاسی و رۆشنبیری له عێراقدا جێبه‌جێکردوون.