گوندی بهتتار نزیكه‌ی 160 كم له باشووری به‌غداوه دووره، 400 ماڵ له‌خۆده‌گرێت كه چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێوازێكی هه‌ڕه‌مه‌كی دروستكراوه به ته‌نیشت ئه‌و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌ی به‌غدای پایته‌خت به پارێزگای واست‌و كوتی ناوه‌ندییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ورده ورده‌ش گونده‌كه فراوانبووه.
خێزانه‌كانی نیشته‌جێی گونده‌كه سه‌رقاڵی پیشه‌ی به‌خێوكردنی گامێشنو له‌سه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌ژین كه لێیان ده‌ست ده‌كه‌وێت وه‌ك شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانی، ئه‌وه‌ش كه زیاتر ئه‌و خێزانه نیشته‌جێیانه‌ی نیگه‌ران كردووه زۆری ئه‌و رووداوانه‌یه كه تێیدا ئۆتۆمبێل منداڵه بچووكه‌كانیان ده‌كات به‌ژێره‌وه كاتێك ده‌چن بۆ قوتابخانه‌كانیان له‌و به‌ری شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه، ئه‌مه جگه له ئاژه‌ڵه‌كانیشیان كه رووبه‌ڕووی هه‌مان مه‌ترسی ده‌بنه‌وه.
"مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و گونده ته‌نیا به رووداوی شێلانی منداڵانه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ماڵاتانهشیان كه به‌خێویان ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وانیش رووبه‌ڕووی رووداوی شێلانی هاوشێوه بوونه‌ته‌وه" وه‌ك عه‌لی كه‌عبی یه‌كێك له دانیشتووانی گونده‌كه ده‌ڵێت.
كه‌عبی بۆ "نیقاش"ی روون كرده‌وه كه به‌هۆی تیژڕه‌وی خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه دوو مانگای گه‌وره‌ی له‌ده‌ستداوه كه گرانبه‌هاو ده‌گمه‌نن، وتیشی: "ئه‌م رووداوانه تاو نا تاوێك رووده‌ده‌ن".
به‌پێی قسه‌كانی كه‌عبی خه‌ڵكی گونده‌كه چه‌ندین سكاڵایان داواته حكومه‌ته خۆجێییه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كه‌كان، به‌ڵام گوێیان لێ نه‌گیراوه.
عه‌لی حه‌سه‌ن كه هاووڵاتییه‌كی دیكه‌یه له دانیشتووانی گونده‌كه، ده‌ڵێت:"هه‌وڵدان بۆ دروستكرنی شه‌قامی خزمه‌تگوزاری بۆ هاتووچۆی ماڵاته‌كانمان، پێشنیارێك بوو دانیشتووانی گونده‌كه خوازیاربوون جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی پارێزگا به‌هۆی شه‌ڕی دژ به‌داعش رێگربوو له جێبه‌جێكردنی".
ژماره‌ی دانیشتووانی گونده‌كه زیاتر له 5 هه‌زار كه‌سه‌و بیریان له چاره‌سه‌رێك كرده‌وه بۆ پاراستنی رۆڵه‌كانیان له رووداوه دووباره‌بووه‌كانی هاتووچۆو ته‌نیا چاره‌سه‌رێكیان دۆزیه‌وه كه خۆی له كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی ئۆتۆمبێله‌كاندا ده‌بینێته‌وه له‌ڕێی دانانی تاسه‌ی ده‌ستكردی هه‌ڕه‌مه‌كی له شه‌قامه سهركییهكهدا، به‌ڵام له‌بری هێنانه‌دی خواستیان له دوورخستنه‌وه‌ی مهترسیو راگرتنی دێوه‌زمه‌ی مه‌رگ له‌سه‌ر خێزانه‌كانیان، ئه‌و تاسانه‌ی دایانناون بوونه‌ته "مقاشی مه‌رگ"و گیانی چه‌ندین كه‌سیان له به‌كارهێنه‌رانی رێگاكه كێشاوه.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی رووداوه‌كانی پێكدادانی ئۆتۆمبێل‌و گیانله‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌سی بێ تاوانیشدا، بابه‌تی ئه‌و تاسانه بووه مایه‌ی ناكۆكی نێوان حكومه‌تی خۆجێیی‌و دانیشتووانی گونده‌كه‌و بووه مه‌ترسییه‌كی نیگه‌رانكه‌ر بۆ حكومهتو خه‌ڵكیش به‌هه‌مان شێوه، پێش نزیكه‌ی ساڵێكیش مالك خه‌ڵه‌ف وادی پارێزگاری پێشووی واست رێنماییه‌كی ده‌ركرد بۆ "لابردنی ئه‌و تاسانه‌ی له‌سه‌ر رێگای كوت – به‌غدان"و ئه‌وكاته‌ش بۆچوونی وابوو كه تاسه‌كان "به‌بێ ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان دانراون"، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه تاسه‌كان وه‌ك خۆیان ماون به‌بێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كه‌ی پارێزگار جێبه‌جێ بكرێت.
له نێوان واقیعێكدا كه ئاماژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی تاسه‌كانی پێیه له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی لابردنیان به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی بهتتارهوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای واست هیچ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نه‌بوو، جگه له په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌ك كه دیاریكردنی خێرایی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌خۆده‌گرێت كه ده‌چنه ئه‌و پارێزگایه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.
عه‌قید ریاز به‌در به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتووچۆی واست به "نیقاش"ی وت: "نزیكه‌ی 20 راداری هه‌ڵگیراو به ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به‌به‌رده‌وامی به‌و رێگا سه‌ره‌كییه‌ی پارێزگاكه‌دا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌ركیان تۆماركردنی ئه‌و سهرپێچیكارانهیه كه ئۆتۆمبێله‌كانیان به خێرایی زیاتر له 120 كم له سه‌عاتێكدا لێده‌خوڕن".
له‌كاتێكیشدا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ستكراوه به سه‌پاندنی غه‌رامه‌ی هاتووچۆ به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رپێچیكارانی سیستی هاتووچۆدا، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتووچۆی واست روونیده‌كاته‌وه كه هه‌موو خواستیان ئه‌وه‌یه "سنوورێك بۆ ئه‌و رووداوانه‌ی هاتووچۆ دابنێن كه به به‌رده‌وامی رووده‌ده‌ن، ئه‌ویش به پشت به‌ستن به كۆمه‌ڵێك رێوشوێن له پێش هه‌مووشیانه‌وه دیاریكردنی خێرایی به‌كارهێنه‌رانی رێگاكه".
هه‌رچه‌نده پارێزگاری ئێستاش جه‌خت له پێویستی جێبه‌جێكردنی یاسا‌و رێزگرتن له سه‌روه‌ری دهوڵهتو لابردنی هه‌موو زیاده‌ڕۆییه‌كان له‌سه‌ر موڵكی ده‌وڵه‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هێشتا تاسه‌كانی گونده‌كه وه‌ك خۆیانن.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه مه‌حمود مولا ته‌ڵاڵ پارێزگاری واست به "نیقاش"ی وت: "حكومه‌تی واست هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی داوه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا‌و دیاریكردنی خێرایی تا ده‌گاته دانانی مه‌فره‌زه‌ی هاتووچۆی تهیاركراو به نوێترین ئامێر له ده‌روازه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه‌و ئه‌و ناوچه گرنگانه‌ی به‌زۆری رووداوی هاووچۆ به‌خۆوه ده‌بینن".
پارێزگار هه‌روه‌ها روونیشی ده‌كاته‌وه كه حكومه‌ته‌كه‌ی "سڵ له جێبه‌جێكردنی یاسا ده‌رهه‌ق به سه‌رپێچیكاران ناكاته‌وه، به‌تایبه‌تی خاوه‌نی ئۆتۆمبیلی ساڵۆنی نوێی".
هه‌ر كه یاساكه‌ش كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه پارێزگار په‌رۆش بوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆی چاودێری جێبه‌جێكردنی بكات‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه تێیدا سه‌رزه‌نشتی شۆفێرێك ده‌كات كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به خێراییه‌كی زۆر لێخوڕیوه.
هاووڵاتییه‌كی توڕه‌ی واست قسه‌ی بۆ "نیقاش" كرد‌و وتی: "ئه‌و تاسانه ژماره‌یه‌كی زۆر رووداوی هاتووچۆیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه بێتاوانان تێیدا ده‌بنه قوربانی، مه‌عقول نییه گوندێكی بچووك بۆچوونی خۆی به‌سه‌ر حكومه‌تێكدا بسه‌پێنێت كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵك ده‌كات" پرسیاریش له‌باره‌ی "نهێنی بێده‌نگبوونی حكومه‌تی خۆجێیی له‌و بابه‌ته" ده‌كات.
عه‌لی باوی شۆفێرێكی خه‌ڵكی واسته‌و له په‌نجاكانی ته‌مه‌نیدایه، ئه‌و هیوا ده‌خوازێت "به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ڵبژاردن یارمه‌تیده‌ر نه‌بن له جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی یاساكه‌دا".
عه‌قید مونعیم هوێدی به‌ڕێوه‌به‌ری هاووچۆی واست به "نیقاش"ی وت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (به‌ڵای هه‌ندێك كه‌س بۆ هه‌ندێكی دیكه به‌سووده) هه‌ر كه حكومه‌تی واست جێبه‌جێكردنی یاسای دیاریكردنی خێرایی راگه‌یاند، زیادبوونی بڕی پاره‌ی ئه‌و غه‌رامه داراییانه‌ی تۆماركرد كه به‌سه‌ر سه‌رپێچیكاران له خاوه‌ن ئۆتۆمبیله‌كاندا ده‌سه‌پێندرێت".
هوێدی زیادبوونی برٍی پاره‌ی غه‌رامه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه به "سستی له جێبه‌جێكردنی یاسا له‌لایه‌ن شۆفێران" ناوی ده‌بات، روونیشی ده‌كاته‌وه كه "شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان بوونه‌ته مه‌یدانی پێشبڕكێ بۆ پشاندانی لێهاتوویی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كان".
وه‌ك چۆن داهاتی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگاكه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌دا ههمهجۆر بووه، ئاواش له‌گه‌ڵیدا سروشتی سه‌رپێچییه‌كان هه‌مه‌جۆرو شێوازهكانیشان زۆر بوون، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كان خۆیان له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنێكی كتومتی یاسایه‌كی نوێ‌دا بینییه‌وه.
حه‌سه‌ن فرێجی شۆفێرێكی خه‌ڵكی میسانه‌و ده‌ڵێت: "له یه‌ك هه‌فته‌دا دووجار له‌سه‌ریه‌ك غه‌رامه كراوم به‌بڕی 30 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر غه‌رامه‌یه‌ك"، سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌و غهرامانهش ده‌ڵێت: "راهاتووم به خێرایی 180 كم بڕۆم‌و ناتوانم به ئاسانی له‌گه‌ڵ یاسا نوێیه‌كه‌دا خۆم بگونجێنم".
به‌م دواییانه رووداوی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای نێوان واست‌و به‌غدای پایته‌خت زۆر بووه‌و ده‌یان هاووڵاتیان تێدا بوونه‌ته قوربانی كه دوایینیان رووداوی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل بوو له‌سه‌ر رێگای گشتی ناوچه‌ی بهتتار كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 17 كه‌س كه ژن‌و منداڵیشیان تێدابوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وتراوه‌و ده‌وترێت، ئه‌وا قه‌سه‌كردن له‌سه‌ر یاسایه‌ك كه خێرایی ئۆتۆمبێله‌كان رێك بخات به كارێكی ئاسایی داده‌نرێت له ده‌وڵه‌ته شارستانیه‌كاندا، به‌ڵام چیرۆكی ئه‌وه‌ی چۆن گوندێكی بچووك توانیویه‌تی ویستی خۆی به‌سه‌ر ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا بسه‌پێنێت، شتێكی زۆر سه‌یره له ده‌وڵه‌تێكدا كه ده‌خوازێت هه‌وای دیموكراسی‌و رێزگرتن له یاسا هه‌ڵبمژێت.