سه‌لما عه‌بدولقادر، ناوی ئه‌و ژنه كورده‌یه كه ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 120 ساڵ‌و به‌و هۆیه‌وه بووه‌ته به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له‌عێراقدا، ته‌مه‌نه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده باوه‌ڕ پێنه‌كراوه كه حكومه‌ت له‌به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییه‌كاندا باوه‌ڕی به‌وه نه‌بووه له‌ژیاندا مابێتو به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی بڕیوه.
هه‌رچه‌نده هیچ ئامارێكی فه‌رمی سه‌رتاسه‌ری له‌عێراقدا رانه‌گه‌یه‌ندراوه كه به‌ته‌مه‌نترین كه‌س دیاری بكات، به‌ڵام مانگی ته‌مموزی رابردوو میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه كه به‌ته‌مه‌نترین پیاو له‌عێراقدا به‌ناوی (جه‌رجیس حه‌ماده) له‌ته‌مه‌نی 119 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، گه‌ر وابێت ئه‌وا سه‌لما ئێستا به‌ته‌مه‌نترین كه‌سه له‌هه‌موو عێراقدا.
له‌سه‌ر ناسنامه‌ی باری شارستانی سه‌لما، رۆژی 1ی ته‌مموزی 1897 وه‌ك رۆژی له‌دایكبوونی نوسراوه، به‌و جۆره‌ش ئێستا ته‌مه‌نی (120) ساڵی تێپه‌ڕاندووه، هه‌رچه‌نده نه‌وه‌كانی ده‌ڵێن ته‌مه‌نی له‌وه‌ش زیاتره.
سه‌لما ئێستا له‌پێنج كوڕ‌و سێ كچ خاوه‌نی (150) نه‌وه‌یه، به‌جۆرێك كوڕی كوڕی كوڕ‌و كچی كچی خۆی بینیوه، 41 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی كردووه‌و سیان لهكوڕهكانیشی به‌هه‌مان شێوه له‌ژیاندا نه‌ماون.
سهلـما خه‌ڵكی گوندی (قه‌ڵبه‌زه)یه له‌ناحیه‌ی وارماوای سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تائێستا هیچ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی نییه‌و هه‌موو خواردنێك دهخواتو هه‌موو وردهكارییهكیشی له‌بیره، ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه‌مێك گوێی گران بووه.
فاروق رۆسته‌م كوڕه‌زای ئه‌و ژنه به‌ته‌مه‌نه بۆ "نیقاش" وتی "داپیره‌م رۆژانه لهناوماڵو له‌حه‌وشه‌و كۆڵانیش هاتوچۆ دهكاتو تاكو ئێستاش توانای جوڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ماوه‌و نوێژه‌كانی به‌ته‌واوی ده‌كات، هه‌تا ره‌مه‌زانی رابردووش توانای رۆژو گرتنی هه‌بووه".
رۆسته‌م وتی "ته‌نیا قسه‌كردنی كه‌م بوهتهوهو به‌هۆی زۆری ته‌مه‌نیشیه‌وه گوێی گران بووه‌و كه‌متر شت ده‌بیستێت، به‌ڵام هیچ نه‌خۆشیه‌كی نییه، پێش چه‌ند مانگێك پشكنینمان بۆ كردووه له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه زۆر باشه‌و هیچ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی وه‌ك زهختو شه‌كره‌ی نییه كه به‌ته‌مه‌نه‌كان تووشی ده‌بن".
وتیشی "زۆر به‌كه‌می بردومانهته نه‌خۆشخانه‌و نه‌خۆش نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام هه‌موو ساڵێك دوو بۆ سێ‌جار توشی ههڵامهتو كۆكه ده‌بێت، ته‌نیا خۆم حه‌پو شروبی بۆ دههێنمو چاك ده‌بێته‌وه، تاكو ئێستا یه‌ك سه‌عات له‌نه‌خۆشخانه نه‌ماوه‌ته‌وه".
كوڕه‌زاكه‌ی سه‌لمه له‌گه‌ڵ باس له‌وه ده‌كات كه داپیره‌ی هه‌موو شتێكی بیرماوهو له‌ته‌مه‌نی خۆیدا زۆر ئازیزی له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام هیچیان وه‌كو له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی نه‌بووه كه پێشمه‌رگه بووه‌و ئێستاش ئازاری له‌ده‌ستدانی بیر ناچێته‌وه.
سه‌لما كاتێك قسه‌ی بۆ ده‌كه‌یت ده‌بێت ده‌نگ به‌رز بكه‌یته‌وه‌و هه‌ندێ له‌وشه‌كان چه‌ند جارێك بڵێیته‌وه، به‌و هۆیه‌وه په‌یامنێری "نیقاش" توانی چه‌ند پرسیارێكی كه‌می لێ بكات.
ئه‌و له‌باره‌ی ته‌مه‌نی خۆیه‌وه ده‌ڵێت "خۆشم نازانم چۆن ماوم، ئه‌وه‌نده كه‌سی ئازیزم لێ رۆیشتوون، خه‌فه‌تی دنیام خواردووه".
وتیشی "رۆسته‌می كوڕم پێشمه‌رگه بوو، شه‌وێك له‌ساڵانی هه‌شتاكان به‌دزییه‌وه هاته ماڵه‌وه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی رهفیقیدا خواردنم بۆ حازركردن، ئیتر رۆیشت بۆ شاخ‌و نه‌مبینییه‌وه تا هه‌واڵی شه‌هیدبوونیان دامێ".
سه‌لما وتیشی "وه‌ڵا رۆڵه هه‌موو شتێكم له‌بیره‌و باشیش ده‌جوڵێم، له‌منداڵییه‌وه تائێستا بیرم نایه‌ت نوێژێكم له‌ده‌ست چووبێت، هه‌موویانم كردووه".
هه‌رچه‌نده بهناسنامهكهیدا ته‌مه‌نی 120 ساڵه، به‌ڵام نه‌وه‌كانی ده‌ڵێن وا مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن ته‌مه‌نی ده ساڵێك له‌وه زیاتر بێت‌و ره‌نگه 130 ساڵی تێپه‌ڕاندبێت.
فاروق رۆسته‌می كوڕه‌زای وتی "داپیرم ده‌ڵێ بیستوویه‌تی كه ته‌مه‌نی له‌وه زیاتره، ته‌نانه‌ت خۆی باش بیریه‌تی كه بۆ یه‌كه‌مجار ناسنامه‌یان بۆ ده‌رهێناوه‌و ئه‌و كاته له‌ناو منداڵاندا یاری كردووه".
ئه‌م ته‌مه‌نه ئه‌وه‌نده باوه‌ڕ پێنه‌كراوه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانیه‌وه به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی بڕدراوه، چونكه باوه‌ڕیان نه‌كردووه كه‌سێك به‌و ته‌مه‌نه‌وه مابێت - به‌شه خۆراكی مانگانه، بڕێكه له‌پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆراك كه حكومه‌ت له‌رێی فۆرمی خۆراكه‌وه ده‌یدات به‌هه‌موو هاوڵاتییه‌كی عێراقی-.
سه‌لما كاتێك سه‌رگوزشته‌ی ژیانی بۆ نه‌وه‌كانی ده‌گێڕێته‌وه، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رووداوه مێژووییه‌كانی سه‌د ساڵی رابردووی له‌بیره‌و شاهیده به‌سه‌ر هه‌دوو جه‌نگی جیهانی یهكهمو دووهمو ئه‌و شۆڕشانه‌ی له‌كوردستان روویانداوه، وه‌ك شۆڕشی شێخ مه‌حمودی حه‌فید كه له‌ساڵانی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو هه‌ڵگیرساوه.
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌وه‌كانی سه‌لما سۆراغیان كردووه، له‌هه‌موو عێراقدا كه‌سێكی تری به‌و ته‌مه‌نه نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌وان له‌وه زیاتر دهڕۆنو مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن له‌جیهاندا هاوته‌مه‌نی ئه‌و نه‌بن.
له‌مانگی ئایاری رابردوو میدیاكانی جیهان باسیان له‌وه كرد كه پیاوێكی ئه‌نده‌نوسی (سودیمیدیگۆ) له‌ته‌مه‌نی 146 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه، ئه‌و ژماره پێوانه‌ییه‌ی پێشتریش هه‌بووه به‌ناوی ژنێكی فه‌ره‌نسییه‌وه بووه (جین كامۆن) كه ته‌مه‌نی 122 ساڵ بووه.
نه‌وه‌كانی سه‌لما ده‌ڵێن چه‌ند جارێك هه‌وڵیان داوه، به‌ڵام ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه بهدادوهرانی كتێبی گینیسی پێوانه‌یی، چونكه ئه‌وان دڵنیان به‌پشكنینی پزیشكی‌و ساغكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان ره‌نگه ته‌مه‌نی داپیره‌یان ئه‌و 130 ساڵه بێت كه ئه‌وان مه‌زه‌نده‌ی ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش ده‌بێته به‌ته‌مه‌نترین كه‌س له‌جیهاندا كه تائێستا له‌ژیاندا مابێت.