له‌دیمه‌نێكی كه‌م وێنه‌دا ده‌یان كه‌س له‌هاووڵاتیانی شاری ناسریه (365 كم له باشووری به‌غدا) ریزیان به‌ستووه‌و به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ته‌ماشای كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ر ده‌كه‌ن كه له‌هۆڵی شانۆی چالاكی خوێندنگه‌كان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌و خۆیان به جلوبه‌رگی جیاواز گۆڕیوه‌و قۆشمه‌چی‌و پیاوی ئایینی‌و كارگوزارو رۆشنبیر‌و شێخی عهشیرهتو رۆژنامهنووسو ژنی زه‌حمه‌تكێشان تێدایه.
ده‌رهێنه‌ری كاره‌كه له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌كته‌ره گهنجهكانهو لافیته‌ی هاوشێوه‌ی لافیته‌ی خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانه‌كانی ناڕه‌زاییان هه‌ڵگرتووه‌و به‌ره‌و گۆڕه‌پانێكی گشتی ته‌نیشت رووباری فورات ده‌چن بۆ پێشكه‌شكردنی دووه‌م نمایشی گرووپی شانۆی چه‌وساوه‌كان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك لهجهماوهردا.
شانۆی چه‌وساوه‌كان وه‌ك خاوه‌نی پرۆژه‌كه ده‌رهێنه‌رو ئه‌كادیمی یاسر به‌ڕاك پێناسه‌ی ده‌كات، شانۆی جه‌ماوه‌ره، چونكه جه‌ماوه‌ر بكه‌ری سه‌ره‌كییه له ته‌واوكردنی گه‌مه‌ی نمایش‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی، پێشتریش ئه‌م جۆره شانۆییه له شاری ناسریه باو نه‌بووه كه له ساڵانی بیستی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه شانۆی ناسیوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نمایش له كه‌شی ده‌ره‌وه‌دا پێشكه‌ش ده‌كات.
به‌ڕاك به "نیقاش"ی وت "شته نوێیه‌كه له‌م ئاراسته شانۆییه‌دا كه بۆ یه‌كه‌مجار ل جیهاندا له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌رهێنه‌ری به‌ڕازیلی ئۆگستۆ بوال ده‌ركه‌وت، ئه‌وه‌یه تاڕاده‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی كۆی نه‌ریته شانۆییه كلاسیكییهكانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نمایشه‌كه له‌ڕووی دراماییه‌وه ناته‌واوه‌و ئه‌ركی سه‌ره‌كی بۆ جه‌ماوه‌ر به‌جێده‌هێڵرێت، به‌ڵام گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه جیهانیه بۆ ژینگه‌یه‌كی ناوخۆیی گره‌وێكی چاوه‌ڕوانكراوه‌و بیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی نایه‌ته‌دی به‌بێ كارلێكی جه‌ماوه‌رو به‌شداریكردنی له داڕشتنه‌وه‌ی نمایشه‌كه‌و پێشنیاركردنی رێچكه‌كانی چاره‌سه‌ری گرێكه یاخود كێشه باسكراوه‌كه".
له شانۆی چه‌وساوه‌كاندا شانۆگه‌ریه‌كه – به مه‌به‌ست – له ترۆپكی ململانێ درامییهكهیدا كۆتایی دێت به‌بێ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گرێكه‌ی. لێره‌شدا داوا له جه‌ماوه‌ر ده‌كرێت كۆتایی نمایشه شانۆییه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژنه‌وه كه بگونجێت له‌گه‌ڵ هۆشیاریو خواستیان بۆ ئازادبوون له حاڵه‌ته‌كانی چه‌وسانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئایینی‌و ده‌روونی كه زۆرجار بینه‌ر ده‌كه‌وێته ژێرباریانه‌وه.
به‌ڕاك ده‌ڵێت "ئێمه له نمایشی چه‌وساوه‌كاندا په‌یوه‌ستین به كارلێكی جه‌ماوه‌ی ته‌ماشاكار له‌گه‌ڵ بیرۆكهكانمانو راده‌ی حه‌ماسیان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گه‌مه شانۆییه‌كه‌مان به‌بێ خهیاڵو كاریگه‌ری سۆزداری. ئه‌وه جۆرێكه له كارلێكی عه‌قڵانی له‌نێوان شانۆ‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا كه ده‌مانه‌وێت له‌ڕێیه‌وه جه‌ماوه‌ر له حاڵه‌تی ته‌ماشاكردنی نه‌رێنی ده‌ربهێنین به‌ره‌و به‌شداریكردن له داڕشتنی نمایشه‌كه".
عه‌ممار نیعمه جابر نووسه‌رو ئه‌كته‌ری شانۆییه له گرووپی نواندنی ناسریه‌و یه‌كێكه له ئه‌ندامانی شانۆی چه‌وساوه‌كان، ئه‌و دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی رایكێشاوه بۆ ئه‌م ئه‌زموونه "تاقیكردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی شانۆی كارلێكیو تێكئاڵانی راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی ئاماده‌یی تێدایه هۆڵه‌كانی شانۆ به‌جێبهێڵێت تا بچێت بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی نمایشه‌كه‌ی تێدا ده‌كرێت چ له كارگه بێت یان له‌سه‌ر شهقامو گهراجو بازاڕ كه ئه‌وه‌ش دواجار ئه‌زموونگه‌لێكی كارا‌و كاریگه‌ری له هۆشیاری خه‌ڵكدا لێ دێته‌به‌رهه‌م".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی كاركردن له شانۆی چه‌وساوه‌كان یارمه‌تی داوم بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی تواناكانم له ئه‌دای نواندن له‌ڕێی كاری ئیرتیجالی كه ئه‌زموونه‌كه ده‌یخوازێت، چونكه نمایشكردن له ده‌ره‌وه‌ی شانۆی عهلهبهی ئیتاڵی (هۆڵی داخراو) پێویستی به توانای تاكه‌كه‌سی هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و ئارامبوونه‌وه‌و قبوڵكردنی بینه‌ر وه‌ك ئه‌كته‌رو به‌شدارێكی راسته‌وخۆ له به‌ڕێوه‌چوونی رووداوه‌كاندا".
ئه‌زموونی شانۆی چه‌وساوه‌كان له كۆتایی مانگی ئابی 2016 ده‌ستیپێكرد له‌ڕێی رێكخستنی وۆركشۆپی مه‌شقكاری بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بۆ كۆمه‌ڵێك گه‌نج له ئاره‌زوومه‌ندان كه ژماره‌یان زیاتر له 20 به‌شدار بوو كه یه‌ك ئه‌كته‌ری كچیان تێدا بوو. وۆركشۆپه‌كه‌ش پێشكه‌شكردنی وانه‌ی تیۆری سه‌باره‌ت به‌و رێچكه شانۆییه له‌خۆگرتبوو له‌گه‌ڵ راهێنانی پراكتیكی له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی (ئۆگستۆ بوال).
یه‌كه‌م كاری شانۆی چه‌وساوه‌كان (فیلهكهت ئه‌ی خاوه‌ن شكۆ) بوو كه ده‌قی نووسه‌ری سوری سه‌عدوڵڵا وهنوسهو به‌جۆرێك ده‌ستكاری كرابوو كه بگونجێت له‌گه‌ڵ واقیعی عێراق‌و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژیش نمایش كرا‌و پێشوازی جه‌ماوه‌ریش حه‌ماسی‌و چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو.
به‌ڕاك له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "له هه‌ر ساتێك‌دا بێت ئه‌كته‌ره‌كان – به‌مه‌به‌ست – توانای پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر یان وتنی راستییه‌كانیان نابێت له‌به‌رده‌م پادشایه‌كی سته‌مكاردا كه ئه‌وه‌ش هانی جه‌ماوه‌ر ده‌دات باز به‌سه‌ر ترسهكهیاندا بنێن‌و بێنه‌پێشه‌وه بۆ پێشنیاركردنی چاره‌سه‌ری لۆجیكی كاریگه‌ر بۆ رێچكه‌ی نمایشه شانۆییه‌كه".
هاوكات كاری دووه‌می چه‌وساوه‌كان به‌ناونیشانی (كلیلی رزگاربوون)ه كه ده‌قی نووسه‌ر عه‌ممار توعمهیهو له شوێنێكی كراوه‌دا پێشكه‌ش كرا كه له خۆپیشاندان ده‌چوو ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه هان بده‌ن بۆ به‌شداریكردن‌و ئاماده‌ی بكه‌ن بۆ تێكه‌ڵبوون به كه‌شوهه‌وای كاره شانۆییه‌كه له‌به‌ر ئه‌و مانا سیاسیانه‌ی بۆ ئێستای عێراق هه‌ڵیگرتووه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌ندێك له ته‌ماشاكاران تێبینیان له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی شانۆگه‌رییه‌كه هه‌بوو پێیانوابوو ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی خۆپیشاندان له عێراق كارێكی بێسووده یاخود لایه‌نه ئایینیه‌كان هه‌وڵی شكسپێهێنانی خۆپیشاندانه‌كان له عێراق ده‌ده‌ن چونكه زیان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌دات، به‌ڵام به‌گوته‌ی رێكخه‌رانی كاره‌كه ئامانجی شانۆگه‌رییه‌كه هاتووه‌ته‌دی له‌به‌رئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا بانگه‌شه بۆ بیروڕایه‌كی دیاریكراو ناكات، به‌ڵكو هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی دیالۆگ ده‌دات سه‌باره‌ت سروشتی جوڵانه‌وه جهماوهرییهكهو وردبوونه‌وه له بهربهستو تواناكانی.
محه‌مه‌د نوری خوێندكاری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی زیقار پێیوایه ئه‌زموونی له شانۆی چه‌وساوه‌كان له گرنگترین ئه‌و ئه‌زموونانه‌یه كه له ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یدا له‌به‌شی شانۆ كاری تێدا كردووه.
ئه‌و به "نیقاش"ی وت: "كاركردن له‌گه‌ڵ گرووپی چه‌وساوه‌كان وه‌ك ئه‌كته‌رێك متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێبه‌خشیوم له په‌ره‌پێدانی توانا‌و شارهزاییهكانمو له‌نزیكه‌وه ئاشانبوون به ته‌كنیكه‌كانی نواندنی هاوچه‌رخ، ئه‌مه جگه له توانای مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر به‌بێ دوودڵی".
هه‌روه‌ها وتی: "ره‌نگه له‌وه‌ش گرنگتر به‌لای منه‌وه ئه‌وه بێت كه شانۆی چه‌وساوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كانی نێو واقیعی عێراقی ده‌چێت به‌شێوه‌یه‌كی هونه‌ری كه وا له جه‌ماوه‌ر ده‌كات بیر له دانانی چاره‌سه‌ری گونجاو بكاته‌وه بۆیان نه‌ك چاره‌سه‌ره‌كان به ئاماده‌كراوی له‌لایه‌ن نووسه‌ر یاخود ده‌رهێنه‌ره‌وه دابنرێن".
هاوكات سابرێن حسێنی ئه‌كته‌رو چالاكوان كه له شارێكی وه‌ك ناسریه‌دا به‌ره‌نگاری گوشاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێته‌وه، ده‌ڵێت "ئه‌زموونی كاری شانۆی چه‌وساوه‌كان ئه‌زموونێكی بێ وێنه‌یه بۆ من، چونكه زۆر شتی له كه‌سایه‌تی‌و سروشتی مامه‌ڵه‌كردنم له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه گۆڕی، به‌تایبه‌تی یارمه‌تیدانی بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌لومه‌رجه ناخۆشه‌كان له‌پێناو گه‌یشتن به‌و چاره‌سه‌رانه‌ی خۆیان ههڵیاندهبژێرنو به‌زۆر به‌سه‌ریاندا ناسه‌پێندرێت".
سه‌باره‌ت به‌و رایه‌ش كه وای بۆ ده‌چێت شانۆی چه‌وساوه‌كان له ناوه‌رۆكیدا ده‌نگدانه‌وه‌ی شانۆی نامۆبوونی ئه‌ڵمانییه، به‌ڕاك روونی كرده‌وه "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێشنیاری مهرجهعیهتێكی فیكری دیاریكراو بۆ شانۆی چه‌وساوه‌كان بكه‌ین، ئه‌وا ره‌نگه نزیكترین شت لێیه‌وه شانۆی هه‌ردوو ده‌رهێنه‌ری ئه‌ڵمانی (بریختو بیسكاتۆر) بێت، چونكه شانۆكه‌یان مه‌به‌ستیه‌تی هۆشیاری وه‌رگر بوروژێنێت‌و هانی بدات بۆ گۆڕانكاری، به‌ڵام شانۆی چه‌وساوه‌كان له‌وه‌دا جیاوازه كه جه‌ماوه‌ر ده‌كاته ئه‌كته‌ر له نمایشه‌كه‌و ته‌نیا به كۆمێنت‌و كارلێكی بچووكه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو جه‌ماوه‌ر هان ده‌دات بۆئه‌وه‌ی ببێته بكه‌رێكی سه‌ره‌كی له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی نمایشه‌كه‌دا".
شانۆكاری عێراقی دووره‌وڵات حه‌یده‌ر عۆده ده‌ڵێت "نمایشه‌كانی شانۆی چه‌وساوه‌كان كه شتێكی نوێیه بۆ جه‌ماوه‌ری عێراقی، كارلێكێكی خێراتری له نمایشه شانۆییه‌كانی دیكه به‌خۆوه بینی، چونكه گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی رۆژانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندییان به ژیانی راسته‌وخۆی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌مێك له ته‌نزو گاڵته‌جاڕی. له‌به‌رئه‌وه زیاتر له ئه‌زموونی هونه‌ری ئه‌نجامدانه‌وه نزیكه نه‌ك نمایشێكی شانۆیی باو كه راهاتووین له هۆڵه‌كانی شانۆدا بیبینین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد نمایشی چه‌وساوه‌كان به‌گوێره‌ی گوتاره هاندانه‌كه‌ی زۆر بایه‌خ به جوانیه‌كانی نمایشه شانۆییه‌كه نادات له‌به‌رامبه‌ر زاڵبوونی گوتاری ره‌خنه‌گرانه‌ی سیاسی‌و كومهڵایهتیدا كه ئه‌وه‌ش ئه‌م نمایشانه ده‌كاته "شێوازێكی شانۆیی" زیاتر له‌وه‌ی "نمایشێكی شانۆیی"بن.
پێشتریش شانۆی چه‌وساوه‌كان ئه‌زموونی ته‌نیای له قه‌ره‌قوشی موسڵ‌و له شاری كهركویش هه‌بووه، ئه‌مه جگه له ئه‌زموونێكی ده‌رهێنه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینی ئیدوارد موعه‌لیم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌كته‌ری كورد له ساڵی 2006دا كه له‌ژێر ناوی شانۆی چه‌وساوه‌كاندا بوو. هه‌روه‌ك ده‌رهێنه‌ر له‌یس عه‌بدولغه‌نی ئه‌زموونێكی له قه‌زای شه‌تره‌ی سه‌ر به‌پارێزگای زیقار پێشكه‌ش كردووه، هاوكات ده‌رهێنه‌ری دووره‌وڵات عامر ئه‌زره‌قی وۆركشۆپێكی راهێنانی سه‌باره‌ت به شانۆی چه‌وساوه‌كان له كۆلیجی هونه‌ری زانكۆی به‌سره پێشكه‌ش كرده‌وه.
به‌ڕاك له كۆتایی قسه‌كانیدا وتی: "ئێستا ئاماده‌كاری بۆ یه‌كێك له ده‌قه‌كانی برتۆڵد بریخت ده‌كرێت به‌ناوی (رێسا‌و جیاكردنه‌وه) تا له شانۆی چه‌وساوه‌كاندا پێشكه‌ش بكرێت، ئه‌مه جگه له شانۆیی (لایت)ی نووسه‌ری عێراقی حه‌سه‌ن عه‌بدولڕه‌زاق كه باس له دووڕوویی ئایینی‌و كاریگه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی دهكاتو بڕیاره له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌ماندا پێشكه‌ش بكرێت".