دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی پێنج مانگ به‌سه‌ر ئازادكردنی شاری فه‌لوجه‌دا هێشتا چه‌ند خێزانێك كه كوڕه‌كانیان له‌گه‌ڵ داعش كارده‌كه‌ن له‌كامپی ئاواره‌كاندا نیشته‌جێن كه بووه‌ته تاكه په‌ناگه‌یان پاش تۆمه‌تباركردنی كه‌سوكاریان به‌پشتیوانیكردنی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه یاخود بوونه ئه‌ندام تێیدا.
شه‌هد ئه‌حمه‌د (32 ساڵ) پێی باشبوو به‌م ناوه خوازراوه‌وه قسه بۆ "نیقاش" بكات‌و ئه‌و نه‌هامه‌تیه‌ی خۆی بگێڕێته‌وه كه گه‌یاندوویه‌تیه ناو خێمه‌یه‌كی خه‌مناك لهكامپێكدا كه ره‌نگه چوونه‌ده‌ره‌وه لێی بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌خۆی بگرێت، كارێكی زۆر سه‌خت بێت، چونكه مێرده‌كه‌ی تائێستا بێسه‌روشوێنه‌و كوڕێك‌و دوو كچ‌و تۆمه‌تێكی بۆ به‌جێهێشتووه كه تا له‌ژیاندا بێت به‌دواوه‌ی ده‌بێت.
شه‌هد ده‌ڵێت "كه بینیم مێرده‌كه‌م جلوبه‌رگی ره‌شی وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی داعش له‌به‌ری ده‌كه‌ن بۆ كوڕه بچووكه‌م ده‌هێنێت ئه‌ویش جلوبه‌رگی ئهفغانیهو هه‌وڵ ده‌دات لهجلوبهرگو شێوازی قسه‌كردنیاندا لاساییان بكاته‌وه، په‌نام بۆ كه‌سوكاری مێرده‌كه‌م برد‌و داوای یارمه‌تیم لێ‌كردن بۆ په‌شیمانكردنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌یان، به‌ڵام هه‌موومان شكستمان هێناو زیاتر له‌جارێكیش هه‌وڵمدا باوه‌ڕی پێبهێنم كه ههڵبێینو له‌شاره‌كه بچینه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو جارێك به‌شێوازی كه‌سێكی توندڕه‌و وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی گه‌یشته ئاستێك لهتواندا نه‌مابوو، ئیتر وای لێهات له‌هه‌موو شتێك‌دا لاسایی ده‌كردنه‌وه‌و ده‌ترسیان چووبێته ریزه‌كانیانه‌وه،كه گومانمان نه‌ما له‌وه‌ی هێشتا یاری لاساییكردنه‌وه ده‌كات، ئه‌و كاته بڕیارماندا له‌شاره‌كه هه‌ڵبێین، به‌ڵام شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو بۆ ئێمه كه خێزانه‌كه‌مان له‌خاڵه‌كانی پشكنیندا له‌نێو خێزانه داواكراوهكاندا بوو، ئه‌وا ئێستاش ئێمه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین، مێرده‌كه‌م بێسه‌روشوێنه‌و براكه‌شی كوژراوه‌و باوكیشی تائێستا له‌زینداندایه‌و ئێمه‌ش په‌رته‌وازه بووین‌و ناتوانین له‌كامپی ئاواره‌كان لهعامریهی فه‌لوجه ده‌ربچین یاخود به‌سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ زێدی خۆمان".
زه‌هره عه‌بدولواحیدیش ناوی خوازراوی ژنێكه كه به ئوم عه‌لی بانگ دهكرێتو له‌ده‌یه‌ی پێنجه‌می ته‌مه‌نیدایه، ژیانی ئه‌و ژنه له‌شه‌وو رۆژێكدا گۆڕا كاتێك داعش شاره‌كه‌ی داگیركرد‌و مێرده‌كه‌ی‌و كوڕێكی چوونه ریزه‌كانیانه‌وه، ئه‌و له‌خانوویه‌كی گه‌وره له‌ناوه‌ڕاستی زه‌ویه‌كی كشتوكاڵی له‌ناحیه‌ی سه‌قڵاویه (25 كم له‌باكووری خۆرئاوای فه‌لوجه) ده‌ژیا، به‌ڵام ئێستا لهخێمهیهكی بچووك لهكامپێكی ئاواره‌كان نیشته‌جێیه كه له‌ده‌وروبه‌ری شاری فه‌لوجه بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و گیرۆده‌یه به‌به‌خێوكردنی هه‌ر پێنج نهوهكهیو كچه‌كه‌یه‌وه.
ئوم عه‌لی قسه‌ی بۆ "نیقاش" كرد‌و چیرۆكه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه گێڕایه‌وه "هه‌ر له‌رۆژی یه‌كه‌می هاتنی گروپه‌كانی داعش بۆ ناوچه‌كه‌مان كه‌وتمه ده‌مه‌قاڵێیه‌كی به‌رده‌وام به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه به‌جێبهێڵین، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه وابوو فوو به‌ناو تۆڕێكدا بكه‌م، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بۆ هه‌مووان روون بووه‌وه كه مێرده‌كه‌م‌و كوڕێكم چوونه‌ته ریزه‌كانی رێكخراوه‌كه‌و له‌چوارچێوه‌ی خێزانه‌كانی داعشدا پۆلێن ده‌كراین، به‌ڵام كه‌س نه‌هامه‌تی رۆژانه‌مان نازانێت كاتێك هه‌وڵمان ده‌دا له‌و بڕیارانه پاشگه‌ز ببنه‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و رێكخراوه ببن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "رۆژانه لهتهمهنمانو ئایندهی رۆڵه‌كانمان باجه‌كه ده‌ده‌ین، ئێستا مافی ئه‌وه‌مان نیه بگه‌ڕێینه‌وه زێدی خۆمان‌و مافی به‌ده‌ستهێنانی چاودێری تهندروستیو خوێندنمان نییه، ته‌نانه‌ت سه‌ردانی فه‌رمانگه حكومیه‌كانیش مه‌ترسیداره به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنه حكومیانه‌ی به‌مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی داعش دانراون، ئێستا بووینه‌ته نامۆ بهوڵاتهكهمانو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان كه سزای ژنان‌و منداڵان ده‌دات له‌پای تاوانێك مافی هه‌ڵبژاردنیان تێدا نه‌بووه".
ده‌شڵێت "باوه‌ڕی ته‌واوم هه‌بوو كه رووبه‌ڕووی ئه‌و چاره‌نووسه ده‌بینه‌وه‌و له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه فه‌رامۆش ده‌كرێین، چونكه ئه‌وه‌ی داعش كردی رق‌و كینه‌ی هێنایه به‌رهه‌م، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی به‌خێزانی داعش پۆلێن كراون، بێ ده‌سه‌ڵات بوون‌و ناچاركرابوون له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان بمێننه‌وه به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پیاوه‌ی مافی سهرپهرشتیو فهرمایشتكاری پێده‌دات ئه‌گه‌ر به‌نابه‌دڵیش بێت، ده‌بێت هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانیش ملكه‌چی ئه‌و بڕیارانه بن كه به‌م باره‌یی ئه‌مڕۆی گه‌یاندووین".
به‌پێی ئه‌و راپۆرته ئهمنیو میدیاییانه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌یانگوازنه‌وه رێژه‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان چوونه‌ته ریزی داعش، به‌ڵام زۆرینه‌یان توانیویانه هه‌ڵبێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره ئازادكراوهكانو هه‌شیانه كوژراوه‌و ئه‌وه‌شی كه ماوه‌ته‌وه ده‌ستگیركراوه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه هه‌ر كه‌سێك له‌و شارانه نه‌هاتبێته ده‌ره‌وه كه رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه كۆنترۆڵی ده‌كردن، لایه‌نگری رێكخراوی داعشه.
عه‌بدولوه‌هاب محه‌مه‌دی (49 ساڵ) له‌وه‌ته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان شاری فه‌لوجه‌یان كۆنترۆڵ كردووه چه‌ند جارێك ده‌ستگیركراوه، هه‌موو جارێكیش رووبه‌ڕووی تۆمه‌تی پشتیوانیكردنی داعش ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی چۆڵ نه‌كردووه‌و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌دی به "نیقاش"ی وت "سه‌ره‌ڕای ئه‌و ژیانه سه‌خته‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا تێدا ده‌ژیاین، بڕیارمدا له‌ماڵه‌كه‌مدا بمێنمه‌وه‌و هه‌میشه په‌رۆشی ئه‌وه‌بووم لهچهكدارهكان و تێكه‌ڵبوونیان به‌دووربم، به‌ڵام كاره‌كه‌م له‌پیشه‌ی سه‌رتاشیدا ناچاری ده‌كردم هه‌ندێك جار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م، ئه‌مه‌ش وای كرد له‌به‌ر چاوی دانیشتووانی ناوچه‌كه وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌و رێكخراوه ده‌ربكه‌وم، ئه‌مه‌ش بووه هۆی نه‌هامه‌تییه‌كی درێژخایه‌ن بۆ منداڵه‌كانم‌و هاوسه‌ره‌كه‌م كه لهكامپێكدان وه‌ك زیندانێكی گه‌وره وایه".
وتیشی "دیمه‌نی گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه‌كان بۆ شاره ئازادكراوهكانیانو چۆڵكردنی كامپه‌كه هه‌موو رۆژێك پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌مان ده‌وروژێنێت، وه‌ڵامه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌چه‌ند لایه‌نێكی ئهمنیو مه‌ده‌نیه‌وه كه به‌رپرسیارێتی ئه‌م كامپهیان له‌ئه‌ستۆدایه ئه‌وه‌یه ئه‌وانه خێزانی داعشن، ئه‌مه‌ش وایكردووه ده‌رفه‌تی دووباره قبوڵكردنهوهمان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا زۆر لاواز بێت‌و نه‌هامه‌تی رۆژانه‌شمان زیاتر ده‌كات كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئایندهی منداڵهكانمانو خێزانه‌كانیشمان ده‌بێت".
محه‌مه‌دی ده‌شڵێت "ده‌رفه‌تێكی ساده‌ش نابینمه‌وه بوارم پێبدات بگه‌ڕێمه‌وه بۆ شاره‌كه‌م، چونكه من تائێستا له‌رۆڵی تۆمه‌تباردا دهژیمو سهركهوتوونابم لهباوهڕپێهێنانی كۆمه‌ڵگه‌و روونكردنه‌وه‌ی راستی ئه‌وه‌ی كردوومه كاتێك له‌شاره‌كه‌دا بووم، له‌نێو ئه‌مانه‌شدا ده‌یان خێزان باجی ئه‌و بڕیارانه ده‌ده‌ن كه ئێمه‌یان كردووه‌ته چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه نه‌ك ته‌نیا به‌دوای بهخشینو رزگاربوون لهرێوشوێنه حكومیه‌كاندا وێڵن، به‌ڵكو خه‌ونیش به‌وه‌وه ده‌بینن جارێكی تر كۆمه‌ڵگه قبوڵیان بكاته‌وه".
ژماره‌یه‌كی زۆر ژن‌و منداڵ‌و به‌ته‌مه‌ن ماوه‌ی دوو ساڵه هه‌موویان له‌نه‌هامه‌تی نه‌بوونی چاودێری‌و بایه‌خپێداندا ده‌ژین، له‌وه‌ته‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئازادیش ده‌ستیان پێكردووه ئه‌وان له‌به‌رده‌م چاره‌نووسێكی نادیاردان له‌نێوان داواكاریه عهشایرییهكانو نه‌بوونی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی له‌لایه‌ن حكومه‌تی خۆجێیی‌و حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه كه تائێستاش پشتیوانی ئه‌و كۆنگره‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی شه‌ره‌فی عه‌شایری ده‌كه‌ن كه دروشمی ئاشتی كۆمهڵگهییو پاراستنی ده‌ستكه‌وته ئه‌منیه‌كانیان به‌رز كردۆته‌وه.
ته‌ها عه‌بدولغه‌نی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار له‌وباره‌یه‌وه به "نیقاش"ی وت "شێخانی پارێزگای ئهنبارو پیاوماقوڵانی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی شه‌ره‌فی نوێیان ئاماده‌كردووه داوای ئه‌وه ده‌كات رێگه نه‌درێت خێزانه‌كانی داعش جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و شارانه‌ی ئازاد كراون، ئه‌مه جگه لهسنوورداركردنی جموجوڵیانو سه‌ردانیان بۆ فه‌رمانگه حكومیه‌كان".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه "حكومه‌تی خۆجێیی به‌نیازه كامپی تایبه‌ت بكاته‌وه هه‌موو ئه‌و خێزانانه له‌خۆبگرن كه خۆیان یاخود یه‌كێك له‌ئه‌ندامانیان به‌چوونه ریزی گروپه‌كانی داعش تۆمه‌تبارن، ئه‌م رێوشوێنه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ناوخۆیی‌و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و پێكدادانه عه‌شایریانه دێت كه ره‌نگه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونیان روو بده‌ن".