ئیمان داود كچێكی ئێزیدی ته‌مه‌ن چوارده ساڵه، هه‌شت مانگ پێش ئێستا له‌گه‌ڵ كوڕێكدا به‌ناوی سالم قاسم كه ساڵێك له‌خۆی گه‌وره‌تره هاوسه‌رگیری كردوه‌و له‌كه‌مپی ئاشتی نزیك سلێمانی نیشته‌جێن، ئه‌وان به‌قسه هه‌ندێجار باس له‌خۆشی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام لهروخساریاندا خه‌مبارییان پێوه دیاربوو وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت په‌شیمان بن.
ئیمان له‌ژێر خێمه‌یه‌كدا كه جگه له‌چه‌ند بهتانیو دۆشه‌كێك هیچی تری لێ نه‌بوو به"نیقاش"ی وت "له‌ناو ئێمه‌دا كچ زوو به‌شوو دهدرێتو ته‌نانه‌ت كوڕیش زوو ژنی بۆ ده‌هێنن، بۆ كچه‌كان هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك به‌ده‌ست خۆیان نییه، به‌س كوڕه‌كان باشترن".
ئه‌و كچه ئێزیدییه دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه خۆشحاڵ نییه بههاوسهرگیرییهكهی، وه‌كو خۆی ده‌یڵێت له‌به‌رئه‌وه نا كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌دڵ نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی له‌ئاستێكدایه كه رووبه‌رووی چه‌ندین كێشه بووه‌ته‌وه.
جگه لهئیمانو سالم ژماره‌یه‌كی زۆر كچ‌و كوڕ هاوسه‌رگیریان كردووه كه هێشتا ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نی ئاسایی بۆ هاوسه‌رگیری، زكره عهباسو ئه‌حمه‌د ئیبراهیم كچ‌و كوڕێكی عه‌ره‌بن له‌كه‌مپی عه‌ربه‌ت له‌نزیك سلێمانی له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مدا ئه‌م پڕۆسه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه.
زكرهو ئه‌حمه‌د كه ته‌مه‌نیان 15 ساڵ‌و 16 ساڵه خۆشحاڵن بههاوسهرگیریهكهیانو به‌شتێكی ئاسایی ده‌بینن كه به‌ر له‌ته‌مه‌نی ئاسایی هاوسه‌رگیریان كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێن هاوسه‌رگیری ناوه‌خت كێشه‌و له‌مپه‌ڕی زۆری بۆدروستكردوون به‌تایبه‌ت له‌رووی ئابوری‌و شوێنه‌وه.
هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت به‌و هاوسه‌رگیرییه ده‌وترێت كه پێش ته‌مه‌نی (یاسایی) خوار 18 ساڵ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌ویش به‌شوودانی كچانه به‌پیاوانی به‌ته‌مه‌ن یاخود هه‌ردووكیان پێش ته‌مه‌نی یاسایی یان ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن بۆ كوڕێكی پێش پێگه‌یشتوویی كه ئه‌مه‌یان كه‌متره.
له‌هه‌ردوو كه‌مپی عهربهتو ئاشتی كه ده‌كه‌ونه رۆژهه‌ڵاتی شاری سلێمانییه‌وه 3 هه‌زارو 253 خێزان هه‌ن كه له16 هه‌زار 67 كهسو لهعهرهبو كورد‌و توركمان‌و ئێزدی پێكهاتوون.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه دوو مامۆستای زانكۆی سلێمانی (د. نه‌وزاد ئه‌حمه‌د، د. لوقمان سیوه‌یلی) به‌هاوكاری "رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت"و رێكخراوی (Minority Rights Group ) ئه‌نجامیانداوه‌و له‌سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می 2017 بڵاوكرایه‌وه، 2 هه‌زارو 143 كه‌س به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه، له‌و ژماره‌یه هه‌زارو 323 هاوسه‌رگیری ئاساییانكردوه كه به‌رێژه ده‌كاته 63%، هاوسه‌رگیری پێشوه‌ختیش 820 حاڵه‌ت بووه كه ده‌كاته %38 كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردووه.
له‌كه‌مپی عه‌ربه‌ت 143 هاوسه‌رگیری ئاسایی هه‌بووه‌و 85 هاوسه‌رگیری پێشوه‌ختیش هه‌بووه، له‌كه‌مپی ئاشتی هه‌زارو 197 هاوسه‌رگیری ئاسایی بووه‌و 718 هاوسه‌رگیری پێشوه‌ختیش هه‌بوو، له‌كه‌مپی ئاشتیدا زۆرینه‌ی ئێزدیه‌كانن كه به‌رگری له‌و نه‌ریتی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت ده‌كه‌ن.
وه‌ك شێخی ئێزییدیه‌كان باسی لێوه ده‌كات هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت له‌پێش ئاواره‌بووندا زۆر زیاتر بووه، به‌ڵام به‌وته‌ی خۆی به‌هۆی خراپی باری ئابوری‌و نه‌بوونی شوێنی حه‌وانه‌وه ئه‌و پڕۆسه‌یه كه‌میكردوه.
به‌شێك له‌و هاوسه‌رگیریه پێشوه‌ختانه‌ی له‌و دوو كه‌مپه‌دا ئه‌نجامدراون به‌شێوه‌ی فره ژنی بوون، واته ئه‌و كچانه‌ی به‌ر له‌ته‌مه‌نی ئاسایی شویانكردووه بهكهسانێكو بوونه‌ته ژنی دووه‌م یان سێیه‌م، ئه‌وه‌ش به‌جۆرێك بووه 70 كچ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێك كردووه كه ژنێك هه‌بووه‌و 15 حاڵه‌تیش كه پیاوه‌كه دوو ژنی هه‌بووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی توێژینه‌وه‌كه.
شێخ حیتۆ موراد شێخی ئێزیدیه‌كان له‌كه‌مپی ئاشتی باس له‌وه ده‌كات ئه‌وان هه‌ر له‌كۆنه‌وه هاوسه‌رگیریان بۆ كچ‌و كوڕی خوار 18 ساڵ كردوه‌و به‌وته‌ی خۆی هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه.
شێخ حیتۆ به"نیقاش"ی وت "له‌كۆنه‌وه له‌ناو ئێمه‌دا هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت هه‌بووه، ئه‌مه‌ش كارێكی باشه، چونكه زوو ده‌كه‌ونه سه‌ر رێچكه‌ی ژیانی خۆیان‌و نه‌وه‌ی زیاتر ده‌خه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ر له‌ناو ئێمه‌دا وانییه له‌شاره‌كانی تری كوردستانیش ئه‌و دیاریده‌یه هه‌یه".
ئه‌و شێخه‌ی ئێزدییه‌كان باس له‌وه ده‌كات تائێستا كه‌مترین حاڵه‌تی جیابوونه‌وه هه‌بووه له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشوه‌خته هاوسه‌رگیریان كردوه، به‌ڵام ده‌شڵێت كه ئه‌و كه‌سانه زیاتر توش لێكتێنه‌گه‌یشتن دهبنو دواتر له‌لایه‌ن شێخهكانهوه كێشه‌كانیان بۆچاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه به‌هۆی داخراوی كۆمه‌ڵگای ئێزدییه‌كانه‌وه، ته‌نانه‌ت كچێك ئه‌گه‌ر رازیش نه‌بێت به‌ژیانی هاوسه‌رێتی ئاسان نییه داوای مافی خۆی بكات یان جیا ببێته‌وه، بۆیه رێژه‌ی جیابوونه‌وه كه‌مه.
هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت له‌و دوو كه‌مپه‌دا له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵانه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ته‌مه‌نی 16 ساڵان، به‌ڵام زۆربه‌ی هاوسه‌رگیرییه پێشوه‌خته‌كانی ئه‌و دوو كه‌مپه له‌نێوان 13 بۆ 16 ساڵاندایه‌و دوو حاڵه‌تی 10 ساڵیشی تێدایه كه یه‌كێكیان عهرهبو ئه‌وی تریان ئێزدییه.
ئه‌و كوڕ‌و كچانه‌ی له‌خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه له‌ناو عهرهبو ئێزیدیه‌كان هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن به‌ته‌نیا لای مه‌لاو شێخه‌كه‌یان له‌یه‌كتر ماره دهكرێنو له‌فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كیان بۆ ناكرێت، چونكه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێم هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت قه‌ده‌غه‌كراوه.
له‌توێژینه‌وه‌ی ئه‌و دوو مامۆستایه‌ی زانكۆدا هاتووه له‌كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدراوه، هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته له‌ساڵی 2014 رێژه‌كه‌ی %31 بووه، له‌ساڵی 2015دا ئه‌و رێژه‌یه زیادی كردوه بۆ %40، به‌ڵام له ساڵی 2016دا كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ %29 ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستیه‌كانی ژیان بووه له‌كه‌مپه‌كاندا.
په‌یام سه‌لام به‌رێوه‌به‌ری كه‌مپی ئاشتی ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كه‌مپه‌كاندا هاوسه‌رگیری پێشوه‌ختیان كردووه دابونه‌ریتی خۆیانه‌و پێش ئه‌وه‌ی ئاواره‌ش بن له‌شوێنه‌كانی خۆیان ئه‌م پڕۆسه‌یان ئه‌نجامداوه.
په‌یام سه‌لام به"نیقاش"ی وت "له‌ناو كه‌مپه‌كاندا هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته هه‌یه، له‌ساڵانی رابردوو ئه‌و ژماره‌یه زۆر بوو، به‌ڵام ئێستا كه‌می كردووه، هۆكاری ئابوریش له‌پشت كهمكردنهكهوهیه".
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی ئاشتی رونیده‌كاته‌وه كه ئه‌وان ناتوانن ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌رگیری پێشوه‌ختیان كردووه لای خۆیان تۆماری بكه‌ن، چونكه به‌وته‌ی خۆی ناتوانن هیچ هاوكاریه‌كی پێشكه‌ش بكه‌ن به‌و پێییه‌ی ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما یاساییه‌كانه، به‌ڵام وه‌كو ئه‌و ده‌یڵێت ناتوانن رێگری له‌م كاره بكه‌ن.
له‌هه‌مان رووه‌وه ئاشنا ره‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌یسی تایبه‌ت به‌ئاواره‌كان له"رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت" به"نیقاش"ی وت "رۆژانه له‌كه‌مپه‌كاندا به‌ركه‌وتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئاواره‌كاندا چه‌ندین كێشه‌ی جۆراو جۆریان هه‌یه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت، ماوه‌ی دوو ساڵه كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین هێشتا واز له‌و نه‌ریته ناهێنن".
ئاشنا ره‌ئوف ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات به‌شێك له‌و هاوسه‌رگیریه پێشوه‌ختانه‌ی له‌كه‌مپه‌كاندا كراون دوای ماوه‌یه‌ك شكست دههێنێتو جیاده‌بنه‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌می ته‌مه‌نیانه‌وه ئه‌زموونیان نییه‌و كێشه له‌نێوانیاندا روو ده‌دات، كه به‌وته‌ی ئه‌و، ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه له‌كه‌مپه‌كاندا وه‌ك جۆرێك له‌ئاره‌زووی لێهاتووه ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كدا ئهبنو ته‌واو، بۆ ئه‌وه‌ش نموونه ده‌هێنێته‌وه كه 42 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆماركراون.
ده‌شڵێت "ئه‌م هاوسه‌رگیریه زیانی دهروونیو تهندروستیو كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌وان له‌به‌ر كه‌می ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌ڵناكه‌ن‌و هه‌ندێكیان په‌نایان بۆ خۆ كوشتن‌و ئازاردانی خۆیان بردووه".