راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

دیمه‌نێكی‌ تری‌ به‌غدا
جل‌و به‌رگه‌ ئاڵ‌و واڵاكان ژیان به‌پایته‌خت ده‌به‌خشن

هاوڕێ‌ خالید
هه‌موو ژیانی‌ به‌غدا پێكنه‌هاتووه‌ له‌ته‌قینه‌وه‌و ته‌قه‌و نائارامی‌، ئه‌وه‌تا كچانی‌ ئه‌و شاره‌ له‌رێی‌ نمایشی‌ جل‌و به‌رگه‌وه‌ دیمه‌نێكی‌ تری‌ ئه‌و شاره‌ نیشان ده‌ده‌ن.
17.03.2016  |  به‌غدا

شه‌وی‌ شه‌ممه‌ی‌ رابردوو یه‌كێك له‌هۆتێله‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ به‌غدا رووداوێكی‌ گرنگی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ كاراكته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ رووداوه‌كه‌ پیاوانی‌ ده‌وڵه‌ت‌و سیاسییه‌كان نه‌بوون، به‌ڵكو ئه‌و كچه‌ نمایشكارانه‌ بوون كه‌ خه‌می‌ گه‌وره‌یان جوانی‌ جل‌و به‌رگ‌و پێڵاوه‌كانیان بوو، ئه‌وان له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ تووشی‌ دڵه‌راوكێ‌ ببن له‌سه‌ر رووداوه‌ ئه‌منی‌‌و سیاسییه‌كان، دوودڵ بوون له‌وه‌ی‌ ئاخۆ سوراوو بۆیه‌ی‌ نینۆكه‌كه‌یان لێهاتووه‌ یان نا.

 

فۆتۆگرافه‌ر هاوڕێ‌ خالید له‌پشت په‌رده‌ی‌ نمایشه‌وه‌ بوو، به‌فۆتۆكانی‌ ورده‌كاریی‌ ئه‌و رووداوه‌ بۆ "نیقاش" ده‌گوێزێته‌وه‌.

 

ئه‌وه‌ی‌ له‌به‌غدا گوزه‌را، ته‌نها نمایشێكی‌ جل‌و به‌رگ نه‌بوو، به‌ڵكو جۆرێك بوو له‌روو وه‌ستانی‌ ئه‌و ترسه‌ی‌ به‌هۆی‌ داعش‌و گروپه‌كانی‌ تره‌وه‌ به‌رۆكی‌ پایته‌ختی‌ گرتووه‌، هه‌روه‌ها هێمایه‌كیش بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ ژیان به‌رده‌وامه‌و هێشتا عێراقییه‌كان ده‌ستیانگرتووه‌ به‌و رۆشنبیرییه‌ی‌ له‌رابردوودا هه‌یانبوو.

 

بۆ نمایشكاره‌كان ئه‌مه‌ جۆرێك بوو له‌سه‌ركێشی‌، وه‌ستان له‌سه‌ر شانۆو پۆشینی‌ جل‌و به‌رگێك كه‌ به‌لای‌ زۆر كه‌سی‌ داخراوه‌وه‌، پۆشته‌ نه‌بوو، كارێكی‌ مه‌ترسیداربوو كه‌ دوور نییه‌ رووبه‌رووی‌ هه‌ڕه‌شه‌و سوكایه‌تیان بكاته‌وه‌، بۆیه‌ ته‌نها ده‌ركه‌وتنیان جۆرێك بوو له‌بوێری‌.

 

ئه‌و كچه‌ نمایشكارانه‌ی‌ هاوڕێ‌ خالید له‌ودیو په‌رده‌وه‌ گفتوگۆی‌ له‌گه‌ڵكردن، هه‌موویان به‌بوونی‌ ئه‌م مه‌ترسییه‌یان ده‌زانی‌، به‌ڵام ده‌یانوت سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه‌ له‌و رێیه‌وه‌ ده‌توانن ببنه‌ نموونه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوو بۆ كچانی‌ عێراقی‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌شێكیان خه‌ونی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ نازناوی‌ شاجوانیان هه‌یه‌.

 

مارینا عه‌تا (25 ساڵ) ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و نایه‌وێت ببێته‌ نمایشكاری‌ جل‌و به‌رگ، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت بۆ ژنانی‌ تری‌ عێراقی‌ بسه‌لمێنێت كه‌ هه‌ر چییه‌كیان ویست ده‌توانن پێی‌ بگه‌ن، مارینا كه‌ خۆی‌ كوردی‌ رۆژهه‌ڵاته‌و دوو ساڵه‌ له‌سلێمانی‌ نیشته‌جێیه‌، وه‌ك خۆی‌ ده‌ڵێت به‌گه‌یشتنی‌ به‌سلێمانی‌ توانیوێتی‌ ئه‌و كۆت‌و به‌نده‌ بشكێنێت كه‌ له‌ئێران له‌سه‌ری‌ بووه‌و خه‌ونه‌كه‌ی‌ به‌دی‌ بهێنێت بۆ بوونه‌ گۆرانیبێژ، له‌مڕووه‌وه‌ به‌"نیقاش"ی‌ وت "خێزانه‌كه‌م له‌سه‌ره‌تاوه‌ پشتیوانی‌ ته‌واویان ده‌كردم پێیان ئه‌وتم چیت ئه‌وێ‌ بیكه‌ بۆ گه‌یشتن به‌خه‌ونه‌كه‌ت".

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌