هه‌ر كه ره‌مه‌زان له‌رۆژه‌كانی كۆتایی نزیك بووه‌وه، فرۆشیارانی ناو شاری كوت به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی نرخی جل‌و بهرگو پێداویستییه‌كانی جه‌ژنیان به‌رزكرده‌وه، بۆیه خه‌ڵكی شاره‌كه‌و ئاواره‌كان ئێستا روویان كردووه‌ته بازاڕی كۆنهفرۆشانو له‌وێ پێداویستییه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن.
دایكی تۆفیق یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی رووی له‌بازاڕی كۆنه‌فرۆشان كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌وه ئێستا زۆربه‌ی ئاواره‌كان كهلوپهلو جل‌و به‌رگی باله دهكڕنو روو له‌بازاڕه‌كانی تر ناكه‌ن.
ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵه كه له‌موسڵه‌وه ئاواره بووه، نیگه‌رانه له‌مامه‌ڵه‌ی دوكاندارهكانو ده‌ڵێت "گوێ به‌هیچ ناده‌ن، ته‌نها قازانجی خۆیان دهوێتو به‌بێ هۆ له‌به‌ره جه‌ژناندا نرخ به‌رز ده‌كه‌نه‌وه".
دایكی تۆفیق كه زیاتر له‌بیست ساڵه مامۆستایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، ناتوانێت له‌كوت ده‌وام بكات، بۆیه بهخۆیو چوار منداڵه‌كه‌یه‌وه رووبه‌رووی گوزه‌رانێكی سه‌خت بووه‌ته‌وه.
ئه‌وانه‌ی له‌بازاڕی كۆنه‌فرۆشان كارده‌كه‌ن، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بازاڕه‌كه‌یان بووژاوه‌ته‌وه، عه‌لی ئه‌سه‌دی یه‌كێكه له‌و فرۆشیارانه، ده‌ڵێت "به‌هۆی هاتنی ئاواره‌كانه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی تر بازاڕه‌كه‌مان قه‌ره‌باڵغ بووه، ئه‌م ماوه‌یه‌ش كه نرخ له‌بازاڕه‌كانی تر به‌رزبووه‌ته‌وه، خه‌ڵكی شاره‌كه‌و ئاواره‌كان زیاتر روو لێره ده‌كه‌ن".
عه‌لی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نرخ له‌بازاڕه‌كانی ئه‌وان، زۆر هه‌رزانه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵكی توانای كڕینیان هه‌یه، بۆ نموونه نرخی هه‌ندێ جل‌و به‌رگی منداڵانه له 250 دیناره‌وه ده‌ست پێده‌كات.
بازاڕی كۆنه‌فرۆشانی كوت زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی له‌خاڵه سنورییه‌كانی كوردستان‌و خوارووه‌وه پێده‌گات، هه‌ندێكیشیان لهئیماراتهوه ره‌وانه ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بواری كۆكردنه‌وه‌ی كهلوپهلو جل‌و به‌رگی كۆنه‌وه رێكدهخرێنو ده‌فرۆشرێن.
فرۆشیارێكی تری هه‌مان بازاڕ ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كه‌ی ئه‌وان به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی شاره‌كه رووی تێده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ی كڕیاره‌كانیان لهئاوارهكانن، چونكه ئه‌وان گوزه‌رانیان خراپتره‌و ناتوانن له‌بازاڕه‌كانی تر پێداویستییه‌كانیان بكڕن.
به‌پێی ئاماری ده‌زگا فه‌رمییه‌كان، ئێستا 870 هه‌زار خێزانی ئاواره له‌ناوچه گه‌رمه‌كانه‌وه روویان له‌كوت (واست) كردووه، به‌شی هه‌ره زۆریان له‌دانیشتوانی قه‌زای تهلهعفهرنو زۆربه‌یان له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی حوسهینییهكان ماونه‌ته‌وه له‌رێگای قه‌زای نوعمانییه كه 30 كیلۆمه‌تر له‌ناوه‌ندی شاره‌كه‌وه دووره‌و پشت بهپیتاكو كۆمه‌كی هاوڵاتیان ده‌به‌ستن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هاوكاری ده‌كرێن.
نه‌جات وائیلی به‌رپرسی رێكخراوی (ئافاق)ی ژنان به"نیقاش"ی راگه‌یاند كه زۆربه‌ی ئاواره‌كان پێداویستییه‌كی زۆریان بهجلو بهرگو هه‌یه، بۆیه ئه‌وان لهههڵمهتهكانیاندا به‌پله‌ی یه‌كه‌م داوای جل‌و بهرگو پێداویستی خۆراكی ده‌كه‌ن.
ده‌ڵێت "هه‌ندێجار به‌و بڕه پارانه‌ی كۆیان ده‌كه‌ینه‌وه، له‌بازاڕی كۆنه‌فرۆشان بڕێكی زۆری جل‌و به‌رگ دهكڕینو به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شیان ده‌كه‌ین".
زۆرێك له‌و ئاوارانه‌ی ئێستا له‌كوت گیرساونه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه ناچاری نه‌كردنایه، ئه‌وانیش حه‌زیان ده‌كرد له‌ناو ماڵ‌و حاڵی خۆیان له‌باشترین جۆره‌كانی جل‌و بهرگو پێداویستییه‌كانی تر بكڕن، به‌ڵام ئێستا به‌ناچاری ته‌نها بازاڕی كۆنه‌فرۆشان به‌كه‌ڵكی ئه‌وان دێت.