"ته‌مه‌نی 15 ساڵه، ویستی جیهاد بكات دایكی رێگه‌ی لێگرت، بۆیه شه‌وێك خۆی دزییه‌وه‌و په‌یوه‌ندیكرد به‌سوپای خه‌لافه‌ته‌وه كرد، ئێستا له‌ریزه‌كانی پێشه‌وه شه‌ڕی بێباوه‌ڕان ده‌كات..." ئه‌مه تویتێكه كه له‌یه‌كێك له‌هه‌ژماره‌كانی داعش له‌تویته‌ر نوسراوه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی "كاروانی بانگخوازان" كه به‌ناو سهیرانگهو شوێنه گشتییه‌كانی موسڵدا ده‌سوڕێته‌وه تا گه‌نجان هانبدات بۆ "جیهاد".
كه تازه داعش موسڵی گرتبوو كۆمه‌ڵێك هه‌رزه‌كاری نارد بۆ شاری ره‌قه‌ی سوریا تا له‌وێ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك رابهێندرێن، ئه‌وێ رۆژێ له‌موسڵ سه‌ربازگه‌ی راهێنان نه‌بوو، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای راكێشانی منداڵان‌و هه‌رزه‌كاران بوو بۆ ناو داعش. ئه‌م زانیارییانه له‌زاری (یونس زوبێدی)ییه‌وه وه‌رگیراوه كه ناوی خوازراوی ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ناو داعش هه‌یه.
زوبێدی به"نیقاش"ی وت "ئێستا چه‌ندین سه‌ربازگه له‌موسڵدا كراونه‌ته‌وه، له‌وانه سه‌ربازگه‌ی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی له‌ناوچه‌ی غاباتی موسڵ‌و چه‌ند دانه‌یه‌كی تر له‌قه‌زاو ناحیه‌كانی بهعجاجو گیارهو حهزرو حه‌مام عه‌لیل".
وه‌ك زوبێدی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌م سه‌ربازگایانه ترسیان خستووه‌ته دڵی موسڵییهكانهوه پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك رووداوی فراندنی هه‌رزه‌كارانی شاره‌كه بڵاوبووه‌وه، ده‌شڵێت "هه‌ر كه‌سێك منداڵێكی لێ ونبوو با له‌نزیكترین سه‌ربازگه‌ی داعش بۆی بگه‌ڕێ".
ماڵی حاجی ئه‌حمه‌د كوڕێكی هه‌رزه‌كاری ته‌مه‌ن 16 ساڵیان به‌هه‌مان شێوه‌ی نوسینی تویته‌كه دیار نه‌ماوه، دواتر روونبووهته هه‌رچه‌نده باوكی رێگری لێكردووه، به‌ڵام خۆی گه‌یاندووه‌ته یه‌كێك له‌سه‌ربازگه‌كانی داعش.
پاش ئه‌وه‌ی كه‌سوكارو دراوسێكانی ماڵی حاجی ئه‌حمه‌د ده‌ست به‌گه‌ڕان ده‌كه‌ن، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و هه‌رزه‌كاره كه ناوی مه‌حموده چووه‌ته سه‌ربازگه‌ی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی، كاتێكیش پاش هه‌فته‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه رێك ئه‌كه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكهنو بڕوای پێبهێنن كه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ربازگه‌كه.
داعش پشت بهبانگخوازییو بردنی زۆره ملێ ده‌به‌ستێت بۆ راكێشانی گهنجانو هه‌رزه‌كاران بۆ نێو ریزه‌كانی، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه چه‌كداره‌كانی تێكه‌ڵی خوێندنگاكانی ناوهندیو سه‌ره‌تایی ده‌بوو له‌رێی سهردانكردنو چوونه ناو پۆل‌و وتنه‌وه‌ی وانه له‌باره‌ی "جیهاد"ه‌وه.
مامۆستا مه‌حمود عه‌لی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه چه‌كدارانی سه‌ر به"دیوانی بانگخوازیو مزگه‌وت" بیانوو ده‌دۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی خوێندنگا ناوه‌ندییه‌كان بكهنو برۆشۆرو سیدی سرودو چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی داعش بڵاو بكه‌نه‌وه.
مامۆستا مه‌حمود به"نیقاش"ی وت "زۆرێك لهدایكو باوكان ناهێڵن منداڵه‌كانیان بخوێنن نه‌وه‌ك ئه‌و چه‌كدارانه كاریان تێبكهنو بچنه ناو داعشه‌وه، چونكه چه‌ندین خوێندكار كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئه‌و شه‌پۆله‌و ئێستا له‌ریزی خۆكوژهكاندان".
ئه‌م هه‌وڵانه ته‌نها هه‌رزه‌كاران ناگرێته‌وه، به‌ڵكو په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ناو ئه‌و منداڵانه‌ش كه ته‌مه‌نیان له‌خوار دوانزه ساڵه‌وه‌یه‌و داعش ناوی ناون "نه‌وه‌ی خه‌لافه" ئه‌م منداڵانه ده‌به‌نه مزگه‌وته‌كان‌و خولی له‌به‌ركردنی قورئانیان بۆ ده‌كه‌نه‌وه.
مامۆستا مه‌حمود باس له‌وه ده‌كات كه به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و خولانه تۆوی توندڕه‌وی له‌ناو منداڵاندا دهچێننو ده‌سته‌واژه‌كانی "جیهاد"و "بێباوه‌ڕان"و "كوشتن"و "خه‌لافه"یان پێ له‌به‌ر دهكهنو سروده‌كانی داعشیان پێ ده‌ڵێنه‌وه.
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ "كاروانی بانگخوازان"ی داعش، به‌ر له‌چه‌ند رۆژێك ئه‌و گروپه فیلمی كاروانێكی بڵاوكرده‌وه كه به‌پاس به‌ناو شاری یاری موسڵدا ده‌سوڕێنه‌وه، تیایدا چه‌ند منداڵێك ده‌رده‌كه‌ون كه جلی چه‌كدارانی داعشیان له‌به‌ردایه‌و چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و بانگه‌شه بۆ "جیهاد" ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌و منداڵانه كه ته‌مه‌نی له‌دوانزه ساڵ تێپه‌ڕ ناكات چه‌ندین منداڵی تری له‌ده‌وری خۆی كۆكردووه‌ته‌وه‌و بهبڵندگۆیهك هاوار ده‌كات "گوێ‌بگرن، من رێنمایتان ده‌كه‌ن، ده‌بێت له‌پێناو خوادا بجهنگینو شوێن خه‌لیفه بكه‌ون".
یه‌كێكی تر له‌و منداڵانه رۆڵی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی دهگێڕێتو ته‌نانه‌ت كاتژمێرهكهشی خستووه‌ته ده‌ستی راستی، ئه‌و منداڵه سروده‌كانی داعش ده‌ڵێته‌وه كه هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن بۆ "جیهاد"و ته‌قاندنه‌وه‌و سه‌ربڕین، منداڵانی تر له‌دووره‌وه به‌ره‌و رووی رادهكهنو پێی سه‌رسام ده‌بن.
یونس زوبێدی له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌وه ده‌ڵێت "ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌ركه‌وتوون سه‌ر بهداعشنو ئه‌و رۆڵه ده‌بینن تا هه‌رزه‌كاران رابكێشن".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات زۆربه‌ی ئه‌و منداڵ‌و ههزهكارانهی چوونه‌ته ناو داعش له‌ژێر كاریگه‌ری هاوڕێو كه‌سوكاره داعشییهكانیاندا بوون، ئه‌وه‌ی زیاتریش رایان ده‌كێشێت تایبه‌تمه‌ندی هه‌ڵگرتنی چهكو لێخوڕینی ئۆتۆمبێله له‌گه‌ڵ موچه‌یه‌ك كه بۆ گوزه‌رانی خراپی موسڵیه‌كان زۆره.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته سه‌ربازگه‌كانی داعش پاش ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی مهترسیو راهێنانی قورس بوونه‌ته‌وه بڕیاریانداوه بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ی ماڵی حاجی ئه‌حمه‌ددا هاتووه كه دواتر ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی توانیان بڕوای پێبهێنن نه‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌رێی دراوسێیه‌كیانه‌وه كه كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتووه له‌ناو داعشدا توانیان ناوی منداڵه‌كه لهتۆمارهكانی ئه‌و گروپه‌دا بسڕنه‌وه.
ئه‌وه‌ی روونه ئێستا داعش به‌ته‌واوی پشت به‌چه‌كدارانی "نه‌وه‌ی خه‌لافه" ده‌به‌ستێت، چونكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ته‌قینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌نج هه‌رزه‌كارانه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه كه ته‌مه‌نیان له‌بیست ساڵ تێپه‌ڕ ناكات.
داعش به‌ته‌نها چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نییه ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی زیادبكات‌و شوێنی ئه‌وانه‌ی پێ پڕبكاته‌وه كه له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا ده‌كوژرێن، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت نه‌وه‌یه‌كی توندڕه‌و ئاماده بكات كه سبه‌ی رۆژ ئاڵاكه‌ی داعش بگرنه ده‌ست.
تێبینی: سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان هاتووه ناوه‌كانیان خوازراوه، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌موسڵدا ده‌ژین.