مانگه‌كانی ئازار‌و نیسان باشترین دوو مانگن بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌م گیایانه، جگه له‌وه‌ی بازاڕه‌كانی لێ پڕده‌بن، سه‌ر سفره‌و خوانی زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ش داگیر ده‌كه‌ن كه حه‌زیان به‌و خواردنه كورده‌واریانه‌یه.
په‌یامنێری "نیقاش" رۆژێك له‌گه‌ڵ نه‌رمین مزوری چووه كهژو كێوه‌كانی ده‌وروبه‌ری دهۆك، ئه‌و ژنه هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوه‌ڵێكیدا هه‌ر كه به‌هاریان لێهات ده‌چنه ئه‌و ناوچانه‌و گیاكان ده‌چننه‌وه، نه‌رمین ده‌ڵێت "تۆڵهكهو پهڵپینهو كنگر له‌لای زۆرێك له‌خێزانه كورده‌كان خواستی له‌سه‌ره، هه‌ندێك له‌و گیایانه هه‌م به‌كاڵی دهخورێنو هه‌م دهكوڵێندرێن".
شیرین نوری ژنێكی تره كه هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره گیایانه سه‌رقاڵن، ده‌ڵێت "پاش ئه‌وه‌ی ده‌یانچنینه‌وه، دێینه‌وه ماڵه‌وه پاكیان ده‌كه‌ینه‌وه، بۆیه خه‌ڵكیش زۆر حه‌زیان پێیه‌تی، چونكه تامێكی نوێ بهخوانهكانیان دهبهخشێتو خواردنێكی تر بۆ سه‌ر سفره‌یان زیاد ده‌بێت كه به‌ئاسانی له‌وه‌رزه‌كانی تردا ده‌ست ناكه‌وێت".
ئه‌م جۆره گیایانه بۆ زۆركه‌س ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی داهاتێكی باش، به‌تایبه‌تی بۆ لادێنشینه‌كان كه له‌و ماوه‌یه‌دا له‌بازاڕه‌كان ساغی ده‌كه‌نه‌وه.
قومری عه‌بدولجه‌بار كه ژنێكی ته‌مه‌ن (65 ساڵه) له‌یه‌كێك لهشۆستهكانی ناو بازاڕی دهۆك چه‌ند گوێنییهكی داناوه‌و ئه‌و گیایانه‌ی تیا ده‌فرۆشێت، ئه‌و وتی "ئه‌م وه‌رزه بۆ من وه‌رزی كاركردنه، رۆژانه له‌گه‌ڵ كوڕ‌و كچه‌كانم ده‌چینه ئه‌و چیا‌و چۆڵه‌و كنگرو تۆڵهكهو قارچك ده‌چنینه‌وه، رۆژی دواتر ده‌یهێنمه بازاڕ‌و ده‌یفرۆشم".
قورمری ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خواستێكی باش له‌سه‌ر ئه‌و گیایانه هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو رۆژێك وه‌ك یه‌ك نافرۆشرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌و ده‌ستی ده‌كه‌وێت له‌رۆژێكدا ده‌گاته نزیكه‌ی (35) هه‌زار دینار.
ئه‌مساڵ ئاواره‌كان به‌شێك لهبازاڕهكهی قومریو هاوه‌ڵه‌كانیان بۆ خۆیان بردووه، چونكه ئه‌وانیش ده‌چنه ناوچه شاخاوییهكانو گیاكان ده‌چننه‌وه‌و وه‌ك قومری ده‌ڵێت به‌نرخی كه‌متریش ده‌یفرۆشنه‌وه.
مریه‌م تاهیر كه یه‌كێكی تره له‌و ژنه فرۆشیارانه باس له‌وه ده‌كات نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌م وه‌رزه، به‌ڵكو له‌وه‌رزه‌كانی تریشدا خه‌ڵك حه‌زیان به‌خواردنی ئه‌و جۆره گیایانه‌یه ئه‌ویش له‌رێی وشككردنه‌وه یان هه‌ڵگرتنیان له‌به‌فرگردا.
زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر ماندوو دهبنو ئه‌ركێكی قورس ده‌كه‌وێته سه‌ر شانیان، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن ئاسووده‌ن به‌كاره‌كه‌یان، مریه‌م ده‌ڵێت "ئێمه له‌لادێ گه‌وره بوین‌و ئه‌گه‌ر نه‌چینه ئه‌و كهژو شاخ‌و كێوانه ئارام ناگرین، بۆیه كاره‌كه‌ی ئێمه هه‌رچه‌نده قورسیشه، كه‌چی خۆشییه‌كی تێدایه".
پسپۆڕانی بواری خۆراك باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تام‌و چێژ، ئه‌م خۆراكانه چه‌ندین سوودی ئابوری‌و ته‌ندروستیان هه‌یه، به‌ڵام كاری ئه‌و ژنانه پڕیه‌تی له‌مه‌ترسی.
محه‌مه‌د ئیبراهیم پسپۆڕی كشتوكاڵی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی دهۆك باس له‌وه ده‌كات كه سه‌ره‌ڕای هه‌رزانی نرخ‌و سووده ئابورییه‌كانی هه‌م بۆ كڕیار‌و هه‌م بۆ فرۆشیار، ئه‌و گیایانه سودی ته‌ندروستیشیان سه‌لمێندراوه.
محه‌مه‌د ده‌ڵێت "كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كاری ئه‌و ژنانه پڕیه‌تی له‌مه‌ترسی، وه‌ك ئه‌وه‌ی ره‌نگه چه‌ندین گیای ژه‌هراوی بچننه‌وه، یان له‌ئاژه‌ڵی دڕنده‌ی وه‌ك ورچو گورگ یان مار نزیك ببنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كان مینیان تێدایه‌و چه‌ندین كه‌س به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه".
له‌باره‌ی سووده‌كانی بۆ لایه‌نی ته‌ندروستی دكتۆره نهایه‌ت دۆسكی پسپۆڕی بواری گیاده‌رمانیی ده‌ڵێت "چاره‌سه‌رن بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی، بۆ نموونه كنگر یارمه‌تی ئاسانی هه‌رسكردن دهداتو چه‌ندین جۆر ڤیتامینی تێدایه، گیاكانی تریش زۆربه‌یان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی قۆڵۆن‌و ریخۆڵه باشن".