هه‌ر جارێك داعش چالاكییه‌كی ئه‌نجامدابێت ئه‌وا یه‌كڕاست تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌كارهێناوه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی خۆی، كه‌م نین ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ش كه لهرێیانهوهو نائارامی‌و ترس بڵاوده‌كاته‌وه، به‌م دواییه كوشتنی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوری به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌و به‌هه‌مان شێوه كوشتنی پیته‌ر كاسینگی كارمه‌ندی فریاگوزاری ئه‌مه‌ریكی درێژكراوه‌ی ئه‌و زنجیره تاوانانه‌ن كه داعش پاش ئه‌نجامدانیان له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له‌راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه به‌درێژایی مێژووی گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان هیچیان نه‌یانتوانیوه هێنده‌ی داعش سود لهمیدیاو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ببینن‌و ئه‌و فیلمانه‌ی به‌رهه‌می هێناون هه‌م بۆ وره‌ی چه‌كداره‌كانی خۆیی‌و هه‌م بۆ ترساندنی خه‌ڵك زۆر كاریگه‌ر بوون.
ئێستا هه‌ر ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه بوونه‌ته جێگه‌ی نوكته‌و گاڵتهپێكردنی داعش، خه‌ڵكێكی زۆر چه‌ندین بابه‌تی گاڵتهجاڕییان له‌سه‌ر داعش دروستكردووه‌و چه‌ند كهسایهتییهكیشیان بۆ به‌رهه‌م هێناوه وه‌ك خه‌لیفه رۆلسكیو خاتوو جیهادیو چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی تر، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ندین به‌رنامه‌و ڤیدیۆ دروستكراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری تاكتیكهكهی داعش، هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌و چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی تر له‌ته‌له‌فزیۆنه عێراقییه‌كان.
له‌پاڵ به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێتدا حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر تۆڕی تویته‌ر دوو ئه‌كاونتی كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكاوه به‌ڕێوه ده‌برێن، یه‌كێكیان كاری بڵاوكردنه‌وه‌ی نوكته‌و قسه‌ی گاڵته‌جاڕییه له‌سه‌ر داعش، ئه‌ویش بریتییه له‌ئه‌كاونتی "ده‌وڵه‌تی درۆینه‌ی ئیسلامی"و ئه‌كاونتێكی تریش كه به‌شێوه‌یه‌كی جدی كارده‌كات به‌ناوی"جارێكی تر بیربكهرهوهو دوور بكه‌وه‌ره‌وه".
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی له‌سه‌ر تویته‌ر داعشی به‌گیر هێناوه ئه‌وه‌ی بۆ "نیقاش" باسكرد كه سه‌ره‌تا هه‌وڵیداوه له‌و رێیه‌وه توڕه‌یی خۆی به‌تاڵ بكاته‌وه، به‌ڵام دواتر زانیوێتی كه ده‌توانێت هه‌مان چه‌كه‌كه‌ی داعش دژی خۆیان به‌كاربهێنێته‌وه بۆیه بره‌وی پێداوه، له‌مڕووه‌وه ده‌ڵێت "ده‌زانین به‌هێزترین چه‌كی ده‌ستی داعش پڕوپاگه‌نده‌یه، منیش هه‌وڵمداوه ئه‌و چه‌كه بهكاربهێنمهوهو بۆخه‌ڵكی بسه‌لمێنم ئه‌و گروپه چه‌نده گێلن".
ئه‌م گه‌نجه‌ش وه‌كو زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تر كه "نیقاش" په‌یوه‌ندی پێوه كردن ئاماده نه‌بوون ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ئاشكرا كرد كه له‌كۆتایی ساڵانی بیستی ته‌مه‌نیدایه‌و كورده‌و له‌توركیا نیشته‌جێیه‌و موسوڵمانیشه.
یه‌كێكی تر ئه‌كاونتێكی كردووه‌ته‌وه به‌ناوی خه‌لیفه به‌غدادی رۆلهكسی وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ماركه‌ی ئه‌و كاتژمێره‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌كاتی ده‌ركه‌وتنیدا له‌ده‌ستیدا بوو.
به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م ئه‌كاونته گه‌نجێكی عێراقی ته‌مه‌ن بیست ساڵه‌و له‌ئه‌مه‌ریكا ده‌خوێنێت، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌رسامه بهباسم یوسف پێشكه‌شكاری به‌ناوبانگی میسری‌و ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی من ده‌یكه‌م ئه‌وه‌یه ده‌مه‌وێت له‌رێی نوكتهوه شه‌رعیه‌ت له‌داعش بسه‌نمه‌وه".
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م ئهكاونتانهن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌تا هه‌ر بۆخۆشی كاره‌كه‌یان كردووه تا ورده ورده له‌سه‌ری به‌رده‌وام بوون، سه‌رجه‌میشیان گهنجنو له‌وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا دهژینو هیچیان لهعێراقو سوریا نین.
خاوه‌نی ئه‌م ئاكاونتانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانیان هه‌یه، به‌ڵام په‌یامه‌كانیان ناگاته هه‌موو كه‌سێك، چونكه هه‌م به‌ئینگلیزی ده‌نوسن‌و هه‌م تویته‌ر به‌كارده‌هێنن، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی به‌شوێن ئه‌و نوكتانهوهن عه‌ره‌بی زمانن‌و زیاتر مه‌یلیان به‌لای فهیسبووكدایه.
به‌شی زۆری ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌وان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه گاڵته‌كردنه بهخهلیفهكهی داعش، وه‌ك ئه‌وه‌ی جلی سه‌مای له‌به‌ر ده‌كه‌ن یان ده‌ریده‌خه‌ن كه هاوڕێیهیتی هه‌یه له‌گه‌ڵ بزن‌و گوێدرێژ.
مه‌روان كریدی كه مامۆستای زانكۆی ئاننبێرگه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و شێوازه گاڵته‌جاڕییه سوودی خۆی هه‌یه‌و ده‌ڵێت "داعش خه‌ڵكێكی زۆری ترساندووه، ره‌نگه ئه‌م شێوازه نوێیه ترسی خه‌ڵك بڕه‌وێنێته‌وه".
له‌لای خۆیه‌وه فهتاسی كه ناوی خوازراوی یه‌كێك له‌خاوه‌ن ئه‌كاونته‌كانی تویته‌ره ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین گاڵته‌جاڕییه‌كی سپییه، چونكه گاڵته به‌هیچ ئاین‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناكه‌ین، دڵنیاشین شێوازه‌كه‌مان كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه".
به‌هۆی ئه‌و نوكتانه‌ی له‌سه‌ر داعش ده‌یكه‌ن تائێستا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆ ئاراسته‌ی خاوه‌نی ئه‌و ئه‌كاونتانه كراوه، ره‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بێت نه‌یانه‌وێت ناو‌و شوێنی راسته‌قینه‌ی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و گه‌نجانه ده‌ڵێت "زۆر هه‌وڵیانداوه له‌رێگای جۆراو جۆره‌وه ئاشكرای بكه‌ن كه من كێم، دڵنیام بكه‌ومه ده‌ستیان ئهمكوژن، چونكه خۆیان به‌ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌یان بۆ نوسیووم".
یه‌كێكی تر له‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێته پێش خاوه‌نی ئه‌م ئه‌كاونتانه ئه‌وه‌یه كه ئیداره‌ی تویته‌ر رێگریان لێبكات، به‌هۆی ئه‌و سكاڵا زۆر‌و زه‌وه‌ندانه‌ی له‌لایه‌ن شوێنكه‌وتووانی داعشه‌وه له‌سه‌ریان ده‌كرێت.
یه‌كێك له‌و ئه‌كاونتانه ناوی لێنراوه "راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" هه‌ر چه‌نده گاڵته به‌داعش ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی ناوه‌كه‌یه‌وه تویته‌ر وه‌ها لێكیداوه‌ته‌وه كه سه‌ر به‌و گروپه‌یه، بۆیه ئه‌كاونته‌كه‌ی سڕكردووه، خاوه‌نه‌كه‌شی هه‌وڵی زۆریداوه هه‌تا دهستیكهوتووهتهوه.
هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن پێیان وایه هه‌نگاوه‌كانیان شوێنی خۆی ده‌گرێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی داعش، به‌ڵام یه‌كێك لهرۆژنامهنووشه سورییه‌كان رایه‌كی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه‌و پێی وایه پیشاندانی داعش به‌و گێلێتییه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌وه‌ی خه‌ڵك گوێ بهههڕهشهكانیان نه‌دات.
ئه‌و گه‌نجه‌ی خاوه‌نی ئه‌كاونته‌كه‌ی "راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"ه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه داعش لهتویتهرو فه‌یسبووك شوێنكه‌وتووی خۆی هه‌یه، ته‌نانه‌ت پێیان وابوو ئه‌و ئه‌كاونته‌ی ئه‌و داعش خاوه‌نێتی بۆیه شوێنی كه‌وتوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌و تویتانهش كه ئه‌م بۆ گاڵته‌جاڕی به‌داعش نوسیونی، ئه‌وان وهریانگرتووهتهوهو جارێكی تر بڵاویانكردووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌ڵێت "له‌مه‌وه بۆم ده‌رده‌كه‌وێت كه شوێنكه‌وتووانی داعش چه‌نده زیره‌كن!!".