راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

ئاهه‌نگه‌كانی‌ به‌غدا وه‌ك جاران نه‌ماون

ئەحمەد روبێعی
ویسام ده‌یویست له‌یه‌ك كاتدا هه‌ردوو خه‌ونه‌كه‌ی‌ بهێنێته‌ دی‌، خه‌ونی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌وه‌بوو قۆناغه‌كانی‌ خوێندن…
8.05.2014  |  به‌غدا
A picture of the kinds of costumes they sell on Net Shopping Iraq\\\\\\\\\\\\\\\'s page.
A picture of the kinds of costumes they sell on Net Shopping Iraq\\\\\\\\\\\\\\\'s page.

Tweet
//

به‌ربڵاوی‌ جل‌وبه‌رگی‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ له‌بازاڕه‌كاندا یارمه‌تی‌ زۆری‌ ویسام تائی‌‌و سه‌دان خوێندكاری‌ تریدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مساڵ‌ به‌رگی‌ جیاواز بۆ ئاهه‌نگی‌ ده‌رچوونی‌ زانكۆ له‌به‌ر بكه‌ن، له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ ساڵان ده‌یانكرد كه‌ ته‌نها بریتی‌ بوو له‌وتنی‌ گۆرانی‌‌و گۆڕینه‌وه‌ی‌ دیاری‌‌و پیرۆزبایی‌.

زانكۆ ئه‌هلییه‌كان پشكی‌ شێری‌ ئه‌م جۆره‌ ئاهه‌نگانه‌یان به‌ركه‌وت به‌و پێیه‌ی‌ خوێندكارانی‌ ئه‌و زانكۆیانه‌ له‌رووی‌ گوزه‌رانه‌وه‌ له‌بارودۆخێكی‌ باشدا ده‌ژین‌و توانای‌ كڕینیان هه‌یه‌.

له‌رابردوودا ئه‌م جل‌و به‌رگانه‌ به‌ده‌گمه‌ن ده‌ست ده‌كه‌وتن، چونكه‌ هیچ بازرگانێك نه‌یده‌هێنان، كه‌چی‌ له‌م ساڵانه‌ی‌ دوایدا ئینته‌رنێت كارئاسانی‌ زۆری‌ كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ پێگه‌ی‌ " Net Shopping Iraq " له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بووه‌ته‌ جێیه‌ك بۆ هێنانی‌ ئه‌و جل‌وبه‌رگانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق كه‌ له‌سه‌ر خواست داوا ده‌كرێن.

نوره‌دین تاریق به‌رێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ پرۆژه‌كه‌ به‌"نیقاش"ی‌ وت "بیرۆكه‌ی‌ هێنانی‌ جل‌و به‌رگی‌ (تنكری‌) له‌و كاته‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ كه‌ ساڵی‌ رابردوو خوێندكارێكی‌ زۆر بۆ ئاهه‌نگه‌كان داوایان ده‌كرد".

له‌باره‌ی‌ نرخه‌كانیشیانه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌پێی‌ جۆره‌كان ده‌گۆڕێن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ نرخیان له‌نێوان شه‌ست بۆ 150 دۆلاردایه‌.

ته‌نها ئه‌م پێگه‌یه‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ هێنانی‌ جل‌و به‌رگه‌كان نییه‌، به‌ڵكو له‌رێی‌ پێگه‌ی‌ (Amazon)ه‌وه‌ به‌ده‌یان پارچه‌ له‌و جل‌و به‌رگانه‌ كڕدراون.

ویسام ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات خۆی‌‌و چوار هاوڕێی‌ له‌رێی‌ ڤیزاكارته‌وه‌ چوار پارچه‌ له‌و جلانه‌یان كڕیوه‌ هه‌ریه‌كه‌ی‌ به‌سه‌دو په‌نجا دۆلار.

هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ خوێندكاران سه‌ریان كردووه‌ته‌ سه‌ر كڕینی‌ ئه‌م جۆره‌ جل‌وبه‌رگانه‌ له‌رێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌، به‌ڵام بۆخۆی‌ ئه‌م شێوازی‌ كڕینه‌ كێشه‌ی‌ زۆری‌ تێدایه‌.

ئه‌حمه‌د عه‌باس یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌كڕینی‌ جل‌وبه‌رگه‌كاندا تووشی‌ گرفت بووه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات پاش پێنج مانگ له‌داواكردنی‌ ئینجا جل‌وبه‌رگه‌كه‌یان پێگه‌یشتووه‌‌و دوایش ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و پێوانه‌یه‌ نه‌بووه‌ كه‌ نمایشكراوه‌، بۆیه‌ ناچاربوون بیگۆڕن.

دره‌نگی‌ دواكه‌وتنی‌ جل‌و به‌رگه‌كان‌و نه‌گونجانی‌ وایكردووه‌ ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارانی‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌ كۆلێژی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ زانكۆی‌ مه‌نسور بۆخۆیان له‌لای‌ به‌رگدروویه‌ك جله‌كان بدورن.

مارك نه‌بیل یه‌كێكه‌ له‌و خوێندكارانه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌و به‌رگه‌ی‌ هه‌ڵی‌ بژاردووه‌ به‌رگی‌ كه‌سایه‌تی‌ تیمی‌ (Galaxy 11)یه‌، به‌و پێیه‌ی‌ كه‌سی‌ تر له‌و به‌رگه‌ی‌ نه‌دوریوه‌.

مارك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات سه‌ره‌تا داوایانكردووه‌ ئه‌و جله‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ بۆ بێت، به‌ڵام پێیان راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ گه‌یشتنی‌ دوو مانگی‌ ده‌وێت، چونكه‌ له‌ئه‌مه‌ریكاوه‌ دێت.

هه‌ر به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌ مارك‌و 35 هاوڕێی‌ په‌نایان بردووه‌ بۆ به‌رگدروویه‌ك كه‌ هه‌ر پارچه‌یه‌كی‌ به‌بڕی‌ 85 هه‌زار دینار بۆ دوریون‌و ماوه‌ی‌ مانگێكی‌ ویستووه‌.

شیلان فازیل هاوڕێی‌ مارك كه‌ به‌و جلانه‌وه‌ ئاهه‌نگی‌ ده‌رچوونی‌ گێڕاوه‌ ده‌ڵێت "چه‌ندین ئاهه‌نگی‌ تر چووم، به‌ڵام هیچیان وه‌ك ئه‌مه‌ خۆش نه‌بوون".

شیلان به‌هیوایه‌ له‌ئاهه‌نگی‌ له‌دایكبوونیدا به‌به‌رگی‌ تایبه‌ته‌وه‌ هه‌مان ئه‌زموون دووباره‌ بكاته‌وه‌و ده‌ڵێت "بڕیارمداوه‌ ئه‌وكاته‌ جلی‌ ساندرێلا له‌به‌ر بكه‌م".