راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

تاقه‌كانی‌ موسڵ‌ نهێنی‌ مێژوویه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌

عه‌بدوڵڵا سالم
جیا له‌شاره‌كانی‌ تری‌ عێراق، موسڵ‌ به‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ شارێكی‌ شوێنه‌واریی‌ دێرینه‌و چه‌ند پردو تاقێكی‌ تێدایه‌…
2.01.2014  |  موسڵ
Developments in Mosul are threatening historic architecture.
Developments in Mosul are threatening historic architecture.

تاق یاخود خانه‌و پرده‌كانی‌ په‌ڕینه‌وه‌، چه‌ند رێڕه‌وێكی‌ له‌خشت دروستكراون كه‌ دوو ماڵ‌ یان دوو گه‌ڕه‌ك پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌و به‌پێی‌ ناوی‌ خاوه‌ن ماڵ‌ یان ناوی‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ناوی‌ لێنراوه‌.

له‌و سه‌رده‌مه‌ دێرینه‌وه‌ هه‌تا سه‌ده‌ی‌ نۆزده‌ دروستكردنی‌ ئه‌م جۆره‌ رێره‌وانه‌ باویان بووه‌، به‌تایبه‌تی‌ له‌سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌كان گرنگی‌ زیاتری‌ پێدراوه‌، چونكه‌ جگه‌ له‌جوانكاری‌ ماڵه‌كانی‌ پێكه‌وه‌ گرێداوه‌ته‌وه‌و پیاده‌كانیشی‌ له‌باران‌و هه‌تاو پاراستووه‌.

ئه‌زهار عوبێدی‌ مێژوونووس ئه‌وه‌ باس ده‌كات كه‌ هۆكاری‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ رێڕه‌وانه‌ زۆرن، یه‌ك له‌وانه‌ بریتی‌ بووه‌ له‌وه‌ی‌ سوڵتانی‌ عوسمانی‌ سه‌پاندویه‌تی‌ له‌گه‌ڵ‌ دروستكردنی‌ هه‌ر خانوویه‌كدا ئه‌ویش دروست بكرێت.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌سێك ئه‌گه‌ر دوو خانووی‌ هه‌بوبێت، یان خزم‌و كه‌سه‌كانی‌ یه‌كتر بۆ هاتوچۆ له‌نێوانیاندا به‌كاریان هێناوه‌.

عوبێدی‌ ده‌ڵێت "هه‌ندێ‌ كه‌س ماڵه‌كانیان بچووك بوو، بۆیه‌ داوای‌ ره‌زامه‌ندیان له‌شاره‌وانی‌ عوسمانی‌ ده‌كرد یه‌كێك له‌و رێڕه‌وانه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر دروست بكه‌ن‌و له‌وبه‌ره‌وه‌ ژوورێكی‌ تر بنیاد بنێن".

له‌هه‌مان رووه‌وه‌ سه‌لوان عه‌بدولعه‌زیزی‌ توێژه‌ر به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ به‌ته‌نها مێژووی چه‌ند ده‌یه‌ی‌ رابردووی‌ موسڵ‌ تۆماركراوه‌، بۆیه‌ زۆرێك له‌و ورده‌كاریانه‌ بزر بوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و جۆره‌ تاق‌و رێره‌وانه‌ به‌ته‌نها كه‌مێكیان ناسراون‌و به‌سه‌دانیان زانیاری‌ وردیان له‌سه‌ر نییه‌، له‌كاتێكدا نهێنی‌ گرنگی‌ مێژوییان هه‌ڵگرتووه‌.

سه‌لوان ده‌ڵێت "سه‌ره‌تا مه‌سیحییه‌كان ئه‌م رێڕه‌وانه‌یان دروستكردووه‌، چونكه‌ شاره‌كه‌ شارێكی‌ مه‌سیحی‌ بووه‌و ورده‌ ورده‌ گه‌شه‌ی‌ كردووه‌".

ده‌سه‌ڵاته‌ جۆربه‌جۆره‌كانی‌ عێراق له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی‌ رابردوودا گرنگی‌ زۆریان به‌و تاق‌و رێره‌وانه‌ی‌ موسڵ‌ داوه‌، هه‌ر بۆیه‌ هه‌ندێكیان ماونه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی‌ به‌رچاویان به‌هۆی‌ نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی‌ له‌ناوچووندان.

ئه‌سیل نوجێفی‌ پارێزگاری‌ نه‌ینه‌وا به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند ئه‌وان ئێستا ده‌ستیان داوه‌ته‌ پرۆژه‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ شارستانێتی‌ موسڵ‌، رێره‌وه‌كانیش به‌شێك له‌و پرۆژه‌یه‌ پێكده‌هێنن، به‌ڵام له‌هه‌نگاوی‌ یه‌كه‌مدا ئه‌بێت هاوڵاتیانی‌ خاوه‌نی‌ ئه‌و جۆره‌ خانوو رێره‌وانه‌ خۆیان داوای‌ بكه‌ن.

به‌شێك له‌پسپۆڕان گه‌شبین نین له‌و پرۆژه‌یه‌و پێیان وایه‌ عێراق كه‌سانی‌ شاره‌زای‌ وه‌های‌ تێدا نییه‌ كه‌ بتوانێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ شوێنه‌واردا بكات‌و ده‌بێت حكومه‌تی‌ خۆجێیه‌تی‌ نه‌ینه‌وا پشت به‌كۆمپانیای‌ جیهانی‌ ببه‌ستێت له‌رۆژه‌ی‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ موسڵی‌ درێریندا.

ئه‌و پسپۆڕانه‌ هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ دێرینه‌كانی‌ موسڵ‌ ساڵی‌ 1976 له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ سیت ئینته‌رناشیناڵی‌ فه‌ره‌نسییه‌وه‌ كراوه‌و بڕێك پاره‌ی‌ زۆری‌ تیا خه‌رج كراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ هه‌ڵگیرسانی‌ شه‌ڕی‌ ئێران عێراقه‌وه‌ پرۆژه‌كه‌ راگیراوه‌.

له‌مڕووه‌وه‌ د. عه‌لی‌ حه‌یده‌ر سه‌عید مامۆستای‌ زانكۆی‌ موسڵ‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ده‌ستپێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ ئاسته‌نگی‌ زۆری‌ له‌پێشه‌، به‌ر له‌هه‌موویان مه‌سه‌له‌ی‌ یاسای‌ شوێنه‌واره‌ كه‌ ئه‌و خانوانه‌ی‌ وه‌ك شوێنه‌واری‌ دێرین ناساندووه‌ بێئه‌وه‌ی‌ ده‌ستگیرۆیی‌ خاوه‌نه‌كانی‌ بكات یان نۆژه‌نی‌ بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌رووی‌ هونه‌رییه‌وه‌ كارێكی‌ ئاسان نییه‌.

له‌سه‌رانسه‌ی‌ موسڵدا ته‌نها حه‌وت رێڕه‌و به‌باشی‌ ماونه‌ته‌وه‌، یه‌كێكیان له‌ناوچه‌ی‌ سه‌راجخانه‌یه‌و ئه‌ویتریان له‌به‌رده‌م كۆنترین مزگه‌وتی‌ شاره‌كه‌دایه‌ كه‌ به‌مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ ناسراوه‌و دوانی‌ تر له‌ناوچه‌ی‌ شه‌هر سوق‌و دانه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی‌ قه‌نته‌ره‌و دانه‌یه‌كی‌ تر له‌ناوچه‌ی‌ دێوه‌چی‌ گه‌ڕه‌كی‌ ئیمام ئیبراهیمه‌ كه‌ هاوشانی‌ ئه‌ویش رێره‌وی‌ جان هه‌یه‌.