جولی به‌وه كۆتایی به‌قسه‌كانی هێنا كه وتی "هاوسۆزییه‌كی گه‌وره‌م به‌دیكرد له‌دانیشتوانی دهۆكه‌وه بۆ ئاواره سورییه‌كان، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه حكومه‌ت بازگه سنورییه‌كان به‌كراوه‌یی بهێڵێته‌وه بۆ پێشوازی ئاواره‌و هه‌ڵاتووه‌كان له‌بارودۆخی سوریا".
ژماره‌یه‌كی كه‌می په‌نابه‌ران كه زۆرینه‌یان له‌ژن‌و منداڵ پێكهاتبوون رێگه‌یان پێدرا بچنه ناو نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌كته‌ر ناوداره بكه‌ن، نادییه یه‌كێك بوو له‌و ژنانه‌ی ده‌رفه‌تی قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ جولی بۆ ره‌خسا وتی "داوام لێ‌كرد یارمه‌تیمان بدات لهرهوانهكردنی پزیشكی پسپۆڕ بۆ كامپه‌كه، چونكه ژماره‌یه‌ك نهخۆشو كه‌مئه‌ندامی لێیه كه پێویستیان به‌چاره‌سه‌ره".
نادییه كه رازی نه‌بوو وێنه‌ی بگرین وتی "ئه‌نجلینا پێی وتین هه‌موو هه‌وڵی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ گه‌یاندنی داواكارییه‌كانمان به‌لایه‌نه پهیوهندیدارهكانو له‌ئاینده‌دا كۆمه‌كی زۆرمان بۆ ده‌هێنێت".
باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نزیكه‌ی نیو كاتژمێر له‌ناو نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا مایه‌وه‌و پێشوازی لهژنانو منداڵان كرد، كاتێكیش هاته ده‌ره‌وه ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆری پیاوانی ئه‌منی وه‌ستابوون بۆ دروخستنه‌وه‌و خه‌ڵكه‌كه‌و رێگه‌كردنه‌وه تا بچێته ناو ئۆتۆمبێلهكهیو بگاته ئه‌و كۆپته‌ره سپییه‌ی له‌سه‌ری ئه‌وسه‌ری كامپه‌كه چاوه‌ڕێی ده‌كرد.
دایكی دڵزار كه له‌به‌رده‌م چادره‌كه‌یدا دانیشتبوو له‌و ئاسمانه‌ی ده‌ڕوانی كه كۆپته‌ره‌كه پیایدا دهفڕیو سه‌ر كامپه‌كه‌ی پڕ ده‌كرد لهتهپو تۆز وتی "من لێره له‌ژێر چادرهكهم چاوه‌ڕێم ده‌كرد، ده‌مویست سه‌ردانم بكات‌و كچه بچووكه كهمئهندامهكهم ببینێت به‌و هیوایه‌ی ده‌ربازی بكات یان پزیشك بنێرێت بۆ چاره‌سه‌ری".
له‌نزیك ئه‌و ژنه‌وه گه‌نجێك وه‌ستابوو، ته‌ماشای ئه‌و وێنانه‌ی ده‌كرد كه به مۆبایله‌كه‌ی گرتبوونی، له‌و كاته‌دا قسه‌ی بۆ "نیقاش" دهكردو سه‌ركێشی ئه‌و رۆژه‌ی ده‌گێڕایه‌وه‌و وتی "بۆ ماوه‌ی (300) مه‌تر شوێنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌وتم هه‌تا وێنه‌یه‌كی له‌نزیكه‌وه بگرم، چونكه من ئه‌م ژنه ئهكتهرهم خۆش دهوێتو پێی سه‌رسامم".
ئه‌و گه‌نجه درێژه‌ی به‌قسه‌كانیداو وتی "نزیكه‌ی بیست وێنه‌م گرتووه به‌ته‌نها یه‌ك دانه‌یان باشه، ئه‌وه‌یان بۆ یادگاری له‌لای خۆم هه‌ڵده‌گرم".
له‌به‌رده‌م ده‌رگای بنكه‌ی ته‌ندروستی تایبه‌ت بهكهمپهكه گه‌نجێكی تر كه ناوی عه‌مار بوو وه‌ستابوو، ده‌ستی خستبووه به‌سه‌ر ده‌ستی راستی وتی "له‌و كاته‌ی ده‌مویست به‌مۆبایله وێنه‌ی جولی بگرم به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه كه‌وتمه چاڵێكه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌م ده‌ستی راستم وه‌رگه‌ڕاوه".
منداڵێك به‌وێنه‌یه‌كی جولییهوه له‌به‌رده‌م چادرهكهیاندا وه‌ستابوو كه قه‌باره‌ی وێنه‌كه (A4) بوو، له‌و كاته‌ی هێمای بۆ وێنه‌كه ده‌كرد به"نیقاش"ی راگه‌یاند "چاوه‌ڕێی ئه‌نجێلینا ده‌كه‌م، چونكه ئه‌و منداڵانی خۆش دهوێتو نوقڵ‌و شیرینیمان دهداتێو جلی جوانمان بۆ ده‌هێنێت"، ئه‌و منداڵه نه‌یده‌زانی ده‌مێكه جولی سه‌ردانه‌كه‌ی ته‌واو كردووه‌و ئه‌و ناوه‌ی جێهێشتووه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی نیاز نوری به‌رێوه‌به‌ری كامپی دۆمیز ئاماژه‌ی پێده‌كات، پارێزگای دهۆك رۆژانه پێشوازی له (100 – 300) په‌نابه‌ری سوری ده‌كات، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ژماره‌ی په‌نابه‌ره سورییه‌كان گه‌یشتووه‌ته 25 هه‌زار كه‌س كه زۆرینه‌یان له‌كامپی قامیشلۆ نیشته‌جێن، ئه‌و جێگه‌یه‌ی ئێستا ناوه‌كه‌ی گۆڕدراوه بۆ دۆمیزو دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خسا چاویان بهجولی بكهوێتو وێنه‌ی بگرن.