راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

گوندی \"تایله‌ند\" شوێنێكه بۆ په‌نابه‌رانی ه&

خلود ره‌مزی
به‌ خه‌یاڵی په‌نابه‌رانی…
23.02.2009  |  كه‌ربه‌لا

گونده‌كه‌ كه دانیشتوانی ناویان نا "تایله‌ند"، پێشان گرنگترینی ئه‌و ناوچانه بوو كه ناودار بوو به بازرگانی چه‌ك له ناوچه‌كه‌دا، تا دوایی له‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاوبووه‌وه كه بنكه‌یه‌كه بۆ "قاچاغچی"، ئه‌مه‌ش چه‌مكێكی ناسراوه له‌ناو خه‌ڵكدا بۆ بازرگانانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نی.

چیرۆكی ئه‌و گونده‌ بچووكه‌‌ی "تایله‌ند"، له‌كاتی كۆچی ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی زۆنگاوه‌كانه‌وه له باشووری عێراق تا پارێزگای كه‌ربه‌‌لا، دوای هاتنه‌ژووره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق له نیسانی ئه‌پریلی 2003 دا ده‌ستی پێكرد، كاتێك زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ڕوویان له ناوچه‌ی كارگه‌كان كرد، كه ڕووبه‌ری زۆر فراوانی تێدابوون له‌و زه‌ویانه‌ی كه وشك كرابوونه‌وه، بۆیه په‌نابه‌ره‌كان شوێنه‌كه‌یان پێخۆشبوو، جۆگه‌ ئاوه‌كانیان به‌ڕووی زه‌ویه‌ وشككراوه‌كانه‌وه كرده‌وه‌ و كردنیان به شێۆه‌‌یه‌ك له‌ شێوه‌ی ئه‌و زۆنگاوانه‌ی كه پێشتر له باشووری عێراقدا تێیدا ده‌ژیان، ئه‌و‌ گه‌ڕه‌لاوژێیه‌ی ئه‌وسای ئاسایش له شاره‌كه‌دا یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه بمێننه‌وه و ژینگه‌ی باشووری زۆنگاوه‌كانیش له‌و ڕووبه‌ره‌ بچكۆڵه‌یه‌دا كۆپی بكه‌ن.

خه‌ڵكه‌كه‌ خانووی بچوكی له قه‌میش له‌ناوه‌ڕساتی بۆشاییه‌‌ بچووكه‌كان كه به‌ئاو ده‌وردرابوون درسوتكرد، ده‌ستیان به به‌خێوكردنی گامێش و ڕاوه‌ماسی و كۆكردنه‌وه‌ی خێ له گۆمه‌ بچووكه‌كانی كه له نزیك گونده‌كه‌دا دروست كراون، كرد. واپێده‌چێت لاساییكردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی ئه‌هوار له‌و گونده‌دا ته‌نها له سورشتی ژیان چڕنه‌بووبووه‌وه، به‌ڵكو ئه‌‌و ناوچانه ته‌شه‌نه‌یان كرد بۆ به‌ناوبانگبوون به بازاڕی بنه‌ڕه‌تی فڕاندنی چه‌ك.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی تایله‌ند له چه‌ند سه‌د كه‌سێك تێپه‌ڕ ناكات، به‌ڵام دانیشتوانی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر پێی ده‌ڵێن "گوندی حیزبه‌كان" به‌هۆی هه‌واداری دانیشتوانی گونده‌كه‌ بۆ چه‌ند ڕه‌وت و حیزبی ئیسلامی جیاوازه‌وه، به‌ڵكو هه‌ندێك له لاوه‌كانی چوونه ڕیزی ڕێكخراوه‌ چه‌كداریه‌كان له‌چوارچێوه‌ی میلیشیا و ڕێكخراوه‌ چه‌كداریه‌كانی تر، كه واقیعی خراپی ئاسایشی عێراقی بۆ زیاتر له پێنج ساڵی ڕابردوو به‌رده‌وام بوو.

ده‌سته‌ڵاتی ئاسایشی ناوخۆی كه‌ربه‌لا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه گونده‌كه‌ پێشان یه‌كێك بوو له‌و پانتاییه بچووكانه‌ی ڕێكخراوی "سه‌ربازانی ئاسمان" كه شه‌ڕێكی زۆریان له‌ نزیك نه‌جه‌ف كرد و 12 كه‌س له دانیشتوانی گونده‌كه‌ ده‌ستگیركران به‌تۆمه‌تی چوونه‌ڕیزی ئه‌و ڕێكخراوه‌ی ناوبراو.زۆربه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كه‌ به‌ په‌روه‌رده‌كردنی ئاژه‌ڵ و ڕاوكردنی ماسییه‌وه خه‌ریكن، هه‌ندێكیشیان به بازرگانی چه‌كه‌وه خه‌ریكن. دانیشتوانی "تایله‌ند" شانازی به ناوی گونده‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی تایله‌ند ئه‌و ناوه‌ی لێناون، دوای ئه‌وه‌ی دوای ڕوخای ڕژێمی سه‌ددام حوسێن هێزه‌كانی تایله‌ند دۆسیێی ئه‌منی پارێزگایان گرته‌ده‌ست، خه‌ڵكه‌كه‌ش نایانه‌وێت ناوه‌كه‌ بگۆڕن، چونكه ئه‌وان له‌بیریان ناچێت ئه‌و هێزانه‌ ئاوی خاوێنی خواردنه‌وه‌ و هاوكاری پزیشكییان بۆ ده‌سته‌به‌ر كردن، له‌كاتێكدا كه ئه‌وان ده‌یانناڵاند، حاجی موحسین حه‌دداد (59) ساڵ كه خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌یه‌ ده‌ڵێت هێزه‌كانی تایله‌ند قوتابخانه‌یه‌كی بچوكیان له‌ناو گونده‌كه‌دا دروست كرد و ئاوی خاوێنی خواردنه‌وه‌یان بۆ ڕاكێشان و ناوی گونده‌كه‌شیان كرد به "تایلاند"، دوای ئه‌وه‌ی ناوی "هۆره‌" بوو. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه گونده‌كه‌ ئێستا به‌ناوبانگ تره له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه نوێتریشه.

پیاوماقوڵانی گونده‌كه‌ حه‌ددادیشیان له‌گه‌ڵدا بێت دان به بوونی "قاچاخچی"دا ده‌نێن، واته فڕێنه‌رانی چه‌ك، به‌ڵام جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ كه زۆربه‌ی ئه‌و بازرگانانه‌ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ سه‌‌ردانی ده‌كه‌ن بۆ پیشاندانی چه‌كه‌كانیان و فرۆشتنیان به گونده‌كه‌ و شوێنه‌كانی ده‌وروبه‌ر.

ئوم عه‌لی كه له‌و گونده‌دا ده‌ژیت له‌وه‌تی دروستكراوه ده‌ڵێت، كاتێك له زۆنگاوه‌كانی عیماره‌‌ی باشووری عێراقدا ده‌ژیا له‌سه‌ر به‌خوێكردنی گامێش ڕاهاتبوو، كه خێزانه‌كه‌شیان هه‌ڵقه‌نان بۆ كه‌ربه‌لا، تووشی نائومێدی بوو چونكه هیچ پیشه‌یه‌كی تری نه‌ده‌زانی بیكات، به‌ڵام دروستكردنی تایلاند پیشه‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه، سه‌‌رله‌نوێ ده‌ستی به په‌روه‌رده‌كردنی گامێش و كۆكردنه‌وه‌ی خێ له گۆماوه‌ نزیكه‌كان كرده‌وه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی حه‌‌یده‌ر و سالم، ئه‌و ده‌ڵێت،"لێره ڕاهاتووم و ناگه‌ڕێمه‌وه زۆنگاوه‌كانی باشووری عێراق".

ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت ده‌ڵێت،"له‌وێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خزم و كه‌سمان ده‌ژیاین له‌ شوێنێكی ڕازاوه‌دا، خه‌ریكی چه‌ندین پیشه‌ی هه‌مه‌جۆری باو بوین له‌نێو هه‌موو دانیشتوانه‌كه‌دا كه گرنگترینیان په‌روه‌رده‌كردنی گامێش و ڕاوه‌ماسی و باڵنده‌ و دروستكردنی حه‌سیری دروستكراو له‌و جۆره قه‌میشه‌ بووین كه له‌وێ ده‌ڕوا، له ‌خانووی دروساتكراو له قه‌میشدا ده‌ژیاین، به‌ڵام دوای وشكردنه‌وه‌ی زۆنگاوه‌كان هه‌موو شتێك كۆتایی هات، ئاوه‌كه‌ش ورده‌ ودره پاشه‌كشێی كرد خه‌ڵكه‌كه‌‌شی په‌رت و بڵاوه‌یان لێكرد و به‌دوای ژیانێكی نوێدا گه‌ڕان".

بڵاوبوونه‌وه‌ی پۆلیسی گه‌ڕیده له‌سه‌ر ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگا، ڕێگا له گونده‌ دووره‌كانی ناوه‌ندی پارێزگا ناگرێت به‌رده‌وام بن له بازرگانی چه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی، پۆلیس زۆرجاران به‌سه‌ر گوندی "تایله‌ند" دا ده‌دات یا به‌سه‌ر گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر له‌و كاتانه‌ی كه هه‌واڵێك ده‌گات له‌سه‌ر له‌قانون لاده‌ران، یا له‌كاتی دروستبوونی جموجۆڵێكی دیار سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئاسایشه‌وه.

عه‌قیل خه‌زعه‌لی پارێزگاری كه‌ربه‌لا جه‌خت ده‌كاته‌وه بۆ "نیقاش" كه ئه‌و كێشه ئه‌منیانه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌ره‌نجامی سه‌قامگیرنه‌بوونی دانیشتوانه‌كه‌یه‌، چونكه زۆرجاران ده‌ڕۆنه خانووی تازه‌ی ئه‌لته‌رناتیف له باشووری عێراق له چه‌ند مانگێكی دیاریكراودا، ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت،"ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ئێستا جموجۆڵه‌كانیان له‌و ناوچانه‌دا چڕ كردوونه‌ته‌وه، كه ئه‌زموونه‌كانی پێشوو ده‌ری خستووه كه ئه‌و شوێنه هه‌میشه‌ كاری كتوپڕی تێدا ڕوو ده‌دات"، هه‌روه‌ها بازرگانانی چه‌ك گونده‌كه‌ به‌كار دێنن وه‌كو ده‌روازه‌یه‌ك بۆ فرۆشتنی چه‌ك و ڕۆیشتنی بۆ شوێنی تره‌وه.

دانیشتوانی تایله‌ند سوورن له‌سه‌ر مانه‌وه له گونده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه به هه‌زاران خێزانی باشووری كه له زۆنگاوه‌كاندا ده‌ژیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه گونده‌كانیان، دوای ئه‌وه‌ی بنكه‌ی بوژانه‌وه‌ی زۆنگاوه‌كان ڕووبه‌ری زۆر فراوانیان پڕ كردوونه‌ته‌وه له‌ئاو، به‌ڵام بنكه‌كه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ڕووبه‌رانه‌ی له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌رۆكی پێشووی عێراق سه‌ددام حوسێن وشككاربوونه‌وه زۆر له‌وه‌ زیاتر بووه له‌وه‌ی كه‌ ئێستا ژیانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه له سێیه‌كی كۆی ڕووبه‌ری زۆنگاوه‌كان تێپه‌ڕ ناكات.

حه‌سه‌ن ساری وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری زۆنگاوه‌كان ده‌ڵێت،"ده‌وڵه‌ت كار له‌سه‌ر هاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی زۆنگاوه‌كان ده‌كات بۆ ناوچه‌كانیان دوای ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر كراون، به‌ڵام ئه‌و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی زۆنگاوه‌كان پێویستیان به كاره‌با و ئه‌وی خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌، وێڕای دووری قوتابخانه‌كان له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكه‌كه‌.

ڕژێمی سه‌ددام حوسێن ڕووبه‌رێكی فراوانی زۆنگاوه‌كانی پارێزگای میسان و زیقار و به‌سره‌ی باشووری عێراقی له كاتی شه‌ڕی عێراق و ئێراندا وشك كردبوونه‌وه، دوای ڕاپه‌ڕینی شیعه‌ له عێراقدا له ساڵی 1991 له‌ترسی بوونی به ناوچه‌ی گردبوونه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان له‌دژی حكومه‌تی سه‌ددام حوسێندا.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌