راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

زانکۆی ئه‌نبار ژیانی به‌به‌ردا ده‌کرێته&#8204

نه‌رمین حامد
هه‌ر که‌سێک ئه‌مڕۆ سه‌ردانی زانكۆی…
28.11.2008  |  ئه‌نبار

ئه‌مينداری ده‌سته‌ی زانكۆ به‌ڕێز دكتۆر مزعل له‌و بڕوایه‌دایه‌ "ئه‌م ڕێنماييه‌ پێويست و زه‌رورييه‌ بۆ پاراستنی ئاساييش و ئاماده‌باشييه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌قينه‌وه‌ تيرۆرستیيانه‌ی له‌ناو حه‌ره‌می زانكۆدا ڕووده‌ده‌ن، ئه‌گه‌رچی بارودۆخيش له‌و كاته‌ی ئێستادا ئارام و جێگيره‌".مزعل هه‌روه‌ها پێیوایه‌، به‌رپرسان له‌ زانكۆی ئه‌نبار هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جموجۆڵی زانستی بۆ نێو زانكۆكه‌يان، له‌دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌يه‌كی زۆر له‌ قوتابيان و مامۆستايانی جێيان هێشتبوو به‌هۆی ئه‌و زنجيره‌ ڕووداوه‌ تووندوتيژییه‌ يه‌ك له‌دوای يه‌كانه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا ڕووياندا و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و كۆچكردنه‌ی دوای رووخانی رژێم ته‌نگی به‌شار هه‌ڵچنی بوو.

ئه‌و ئارامییه‌ ڕێژه‌ييه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی (2007) له‌ ڕووی ئاساييشه‌وه‌ له‌شاره‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت، بۆته‌‌ مايه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌يه‌كی زۆر له‌قوتابيه‌ ئاواره‌ و هه‌ڵاتووه‌كان بۆ سه‌ر باری ژيانی ئاسايی خۆيان و درێژه‌دان به‌ خوێندنه‌كه‌يان له‌شاری ره‌مادی كه‌ سه‌نته‌ری پارێزگاكه‌يه‌، ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌و هه‌ماهه‌نگي و يه‌كبوونه‌ی له‌نێوان هۆزه‌ چه‌کداره‌کان كه‌ له‌ ئه‌یلولی 2007ه‌وه‌ له‌ژێر ناوی ئه‌نجومه‌نه‌کانی رابوون دامه‌زا و توانییان هه‌ره‌س به‌و گرووپه‌ بێنن كه‌ ناوی خۆی نابوو ده‌وڵه‌تی عيراقی ئيسلامی و پارێزگای ئه‌نباريشی كردبوو به‌ بنه‌گه‌ی خۆی. جگه‌ له‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نه‌کانی توانییان پارێزگاری له‌و داموده‌زگا حكومی و په‌روه‌رده‌يانه‌ بكه‌ن كه‌ پێشتر ببونه‌ ئامانجی ئه‌و گرووپه‌ی كه‌ باسمان كرد.

ئه‌حمه‌د عه‌لوان (كوڕێكی 21ساڵی يه‌) يه‌كێكه‌ له‌و قوتابيه‌ ئاوارانه‌ی كه‌ به‌م دواييه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر خوێندن، هه‌موو ئه‌و مه‌ترسيانه‌ی له‌ ياده‌ كه‌ له‌ڕۆژگاره‌كانی خوێندنی به‌ر له‌دووساڵ دووچاریان ده‌بوويه‌وه‌،كاتێك له‌ به‌شی زانستی كۆمپيوته‌ر له‌ زانكۆی ئه‌نبار ده‌يخوێند، ئه‌وساكه‌ ئه‌حمه‌د ناچاربوو رووبکاته‌ به‌غدا تاكو چه‌ند سي دي يه‌كی به‌رنامه‌سازی بكڕێت و ده‌بوا ئه‌م سي دييانه‌ش له‌نێو جله‌كانی بشارێته‌وه‌ له‌ترسی گرووپه‌ تووندڕه‌وه‌كان. ئه‌حمه‌د له‌ لێدوانێکیدا بۆ‌ نقاش ده‌ڵێت: "من ئه‌و سي دييانه‌م ده‌شارده‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌كێكی ترسناكم هه‌ڵگرتبێت، چونكه‌ قاعده‌ كڕين و فرۆشتنی ئه‌م سی دييانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردبوو به‌و به‌هانه‌یه‌ی که‌ گوايه‌ ئه‌م جۆره‌ سي دييانه‌ كۆمه‌ڵی ئيسلامی فاسید ده‌كات".

ئه‌حمه‌د درێژه‌ به‌گووته‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ ئارام بووه‌وه‌ من و خانه‌واده‌كه‌م گه‌ڕايينه‌وه‌ بۆ ره‌مادی، و سه‌رسام بووم به‌وه‌ی دوكانی سي دييه‌كان سه‌رله‌نوێ تاكو دره‌نگی شه‌و كرابوونه‌وه‌).

ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها بارودۆخی زانكۆی ئه‌نبارمان له‌و كاته‌ سه‌خته‌دا بۆ ده‌گێرێته‌وه‌، كاتێك "گرووپه‌ چه‌كداره‌كان گشت قوتابيیانی كچيان ناچاركرد چارشێو و نیقاب بپۆشن. ئه‌مه‌ وایکرد قوتابیانی کوڕ و ماموستایانی پیاو خۆيان ده‌سپێشخه‌ری له‌ به‌ردانه‌وه‌ی ریش له‌ترسی گرووپی جیهادی سه‌ر به‌ قاعیده‌ بکه‌ن.

ئه‌م قوتابييه‌ عيراقی يه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و له‌ ساڵی يه‌كه‌می خوێندنی له‌گه‌ڵ چه‌نديين قوتابی تر له‌هه‌مان زانكۆ له‌ ترسی گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان وازييان له‌ وه‌رزش هێنا، ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی گرووپی قاعیده‌ هه‌ره‌شه‌ی كردبوو به‌كوژتنی هه‌ر كه‌سێك وه‌رزش بکات، و له‌دوای تيرۆركردنی 13 ياريزانی هه‌ڵبژارده‌ی تایکواندۆی عيراقی له‌ ساڵی 2006، كه‌ له‌ديارتريين هێرشی تيرۆرستی بوو له‌ ئه‌نبار، به‌ڵام ئه‌حمه‌د جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئێستا خۆی و تيمی زانكۆكه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ياريكردن دوای باشبوونی بارودۆخی ئه‌منی و ئێستاكه‌ تيمه‌كه‌يان کێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ تيمی زانكۆكانی تردا ده‌كات.

دكتۆر حامد مزعل، ئه‌مينداری ده‌سته‌ی زانكۆ پێی وايه‌ "زانكۆی ئه‌نبار ئێستاكه‌ له‌ بارودۆخێكی زۆر باش دایه‌‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دووچاری ده‌بويه‌وه‌ له‌سايه‌ی ناجێگيری بارودۆخی ئه‌منی "هه‌روه‌ها"زانكۆ سه‌رله‌نوآ ژياوه‌ته‌وه‌ و جموجۆڵی تێكه‌وتووه‌، ئێستا زانكۆ نزيكه‌ی 14 هه‌زار قوتابی له‌خۆده‌گرێ، له‌وانه‌ 260 قوتابی خوێندنی باڵان و له‌ پسپۆڕيی جياجيا ده‌خوێنن. سه‌باره‌ت به‌ ده‌وامكردنيش قوتابيان تارادده‌یه‌کی باش به‌رده‌وامن له‌ هاتن و ئاماده‌بوون له‌سه‌ر كورسیيه‌كانی خوێندن".

د. ئه‌مين ده‌ڵێت: زانكۆكه‌ی له‌لايه‌ن گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان دووچاری چه‌ندين په‌لامار بۆته‌وه‌ ، يه‌كێك له‌وانه‌ بريتی بوو له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی ژووری پرسگه‌ی زانكۆ كاتێك خۆكوژێك به‌م كاره‌ هه‌ڵسا. هه‌روه‌ها زانكۆ پێويستی به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و دروستكردنی هۆڵی نوێ هه‌يه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دابينكردن ونوێكردنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌ل و پێداويستييه‌كانی خوێندن. د. ئه‌مين له‌ درێژه‌ی گوته‌كانی ده‌ڵێت: "نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌نبار كاتی ده‌وێت، ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ ناڕه‌زايه‌تی زۆری قوتابیانی لێ بكه‌وێته‌وه‌".

يوسف محمد (21ساڵه‌‌) يه‌كێكه‌ له‌و قوتابيه‌ "ناڕازييانه‌"ی كه‌ له‌ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ زانكۆی ئه‌نبار ده‌خوێنێت و ده‌ڵێت ئه‌و رۆژانه‌ پێويستی به‌ نزيكه‌ی (4)كاتژمێر هه‌يه‌ تاكو بگاته‌ زانكۆ، چونكه رۆژانه‌‌ 400 كيلۆمه‌تر ده‌بڕێ تا له‌شاری ره‌تبه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار ده‌گاته‌ زانكۆ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "زه‌حمه‌تی و ناخۆشی هاتوچۆ و خراپی ڕێگه‌وبانی هاتووچۆكردنی قوتابيان پاڵی پێوه‌نا بۆ بڕياردان له‌سه‌ر دواخستنی ساڵی خوێندنی و وازهێنان له‌ خوێندن هه‌تاكو خانوێكی كرێی ده‌ست ده‌كه‌وێت".

يوسف له‌ درێژه‌ی قسه‌کانییدا ده‌ڵێت:‌ "به‌و ئاسانیيه‌ شوێنی نيشته‌جێبوونی به‌تاڵت له‌ناو ياخود له‌نزيك زانكۆ ده‌ست ناكه‌وێت، به‌هۆی خراپی ياخود هه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزارييه‌کانی ‌نێو به‌شه‌ ناوخۆييه‌کان، تاكه‌ ڕێگاچاره‌ برييتيه‌ له‌ به‌كرێگرتنی خانوو".

زۆربه‌ی جار قوتابی يه‌ كوڕه‌كان ڕێگاچاره‌ی گونجاويان ده‌سده‌كه‌وێت بۆ گرفتی نيشته‌جێبوونيان، ئه‌وان زۆرباشترن به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابييه‌ كچانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ ژێرباری دابونه‌ريتی زۆر توند، هه‌ديه‌ ده‌حام (22 ساڵه‌) له‌ناوچه‌ی (گيلۆ)كه ‌(160كم له‌ ڕه‌مادييه‌وه‌ دووره‌) داده‌نيشێت، ده‌ڵێت: "كه‌س وكارم بير له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ واز له‌خوێندنه‌كه‌م بێنم ئه‌گه‌ر شوێنێكم ده‌ست نه‌كه‌وت له‌ به‌شه‌ ناوخۆييه‌كانی زانكۆ، چونكه‌ به‌لايانه‌وه‌ ئاسایی نیيه‌ كه‌ من بۆخۆم خانوێكی سه‌ربه‌خۆ به‌كرێ بگرم . منيش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م كه‌ شوێنێكم له‌نێو زانكۆ ده‌سكه‌وێت.

گرفتی هه‌ديه‌ و زۆر له‌ قوتابيانی تری هاوشێوه‌ی ئه‌و بريتیيه‌ له‌وه‌ی "زانكۆی ره‌مادی تاكه‌ زانكۆيه‌ له‌ پارێزگاكه‌، و شوێنی نيشته‌جێبوونی قوتابيانيشی زۆر دياريكراو و كه‌مه‌، بۆيه‌ ئه‌و قوتابيانه‌ی دانيشتووی سه‌قلاويه‌، و فه‌لوجه‌، و حه‌ديسه‌، هيت، ره‌تبه‌، كيلۆ، و چه‌ندين قه‌زا و شارۆچكه‌ی تر ناچارن ڕۆژانه‌ هاتووچۆ بكه‌ن بۆ ره‌مادی ئه‌گه‌ر شوێنی نيشته‌جێبوونيان له‌ناو زانكۆ ده‌ست نه‌كه‌وێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا له‌زانكۆی ئه‌نبار دكتۆر، عماد عبدالرحمن هيتی، پێی وابوو ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌ رووبه‌ڕووی زانكۆكه‌ی ده‌بنه‌وه‌ گرفتی زۆر"بچوكن"به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ وڵات به‌گشتی له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو پێیدا تێپه‌ڕیوه‌. هيتی قوتابيه‌كانی دڵنيا ده‌كاته‌وه‌ "چه‌ند به‌رفراوانبوونێكی بيناسازی له‌ئارادايه‌ كه‌ برياره‌ زانكۆ به‌خۆيه‌وه‌ بيبينێت، له‌سه‌ر ئاستی كۆلێژ و به‌شی ناوخۆيی و شوێنی نيشته‌جێبوون و برياره‌ نزيكه‌ی 2000ـ3000 قوتابی سه‌ر به‌ شار وشارۆچكه‌ی دوور له‌ ره‌مادی له‌خۆيه‌وه‌ بگرێت به‌و مه‌رجه‌ش كه‌ شوێنه‌كه‌يان هه‌ر له‌ناو حه‌ره‌می زانكۆدا بێت". هيتی ئاماژه‌ ده‌كات به‌ ڕه‌زامه‌ندی دانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران له‌سه‌ر دروستكردنی زانكۆيه‌كی تر له‌ شارۆچكه‌ی فه‌لوجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار، بێگومان ده‌بێته‌ هۆی سوككردنی گوشاری سه‌ر زانكۆی ره‌مادی، بڕیاریشه‌ ئه‌م زانكۆيه‌ كۆلێژه‌كانی ياسا، كارگێڕی، ئابووری و پزيشكی ئاژه‌ڵی بگرێته‌خۆی . هیتی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پارێزگای ئه‌نبار گه‌وره‌ترين پارێزگای عيراقه‌ له‌رووی رووبه‌ره‌وه‌، بۆيه‌ پێويسته‌ كه‌ زانكۆی تری لێ بكرێته‌وه‌".

زانكۆی ئه‌نبار له‌ساڵی 1987 دامه‌زراوه‌، له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنييه‌وه‌ دوو كۆلێژی له‌خۆگرتبوو كه‌ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ و كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی كچان بوو، دواتر په‌ره‌ی سه‌ندوه‌ تاكو ئيمرۆ كه‌ 16 كۆلێژ به‌ به‌ش و پسپۆری جياواز له‌خۆيه‌وه‌ ده‌گرێت، له‌وانه‌ش كۆلێژی پزيشكی، وپزيشكی ئاژه‌ڵی، ئه‌ندازياری، ياسا، رامياری، ئاداب، كشتوكاڵ، وه‌رزش، زانست و قورئان. ئه‌م زانكۆيه‌ش سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو و توێژینه‌وه‌ زانستیيه‌ و په‌يڕه‌وی له‌ سيسته‌می كۆرسات و سيسته‌می خوێندنی ساڵانه‌ ده‌كات، و به‌ پێی ڕادده‌ی خوێندن بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆريۆس و دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا به‌ده‌رچوانی ده‌به‌خشێت.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌