راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

1. ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غازی عێراقی

دوای چه‌ندین مانگ له‌ هێشتنه‌وه‌ی…
30.04.2007

به‌ گوێره‌ی ئه‌م ره‌شنووسه‌، داهاته‌کانی نه‌وت و غاز به‌ پێی چڕی دانیشتوانی به‌سه‌ر ته‌واوی هه‌رێمه‌کاندا دابه‌ش ده‌کرێت و نه‌وه‌ک ته‌نیا به‌سه‌ر هه‌رێمه‌ به‌رهه‌مهێنه‌کاندا، له‌گه‌ڵ پێدانی مافی دانوستان و به‌ستنی گرێبه‌ستی نه‌وت و غاز به‌ هه‌رێمه‌ به‌رهه‌مهێنه‌کان، به‌ڵام بڕیاری کۆتایی و په‌سه‌ندکردنیان به‌ده‌ست حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ ده‌بێت، هه‌ورها ره‌شنووسه‌که‌ داهاته‌ نه‌وتییه‌کانی به‌ده‌ست کۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانییه‌وه‌ ده‌هێڵێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ پێی ئه‌م ره‌شنووسه‌ ئه‌نجومه‌نێک به‌ ناوی "ئه‌نجومه‌نی فیدرالی نه‌وت و غاز"، سندوقێک بۆ داهاته‌ نه‌وتییه‌کان و هه‌روه‌ها سندووقێک بۆ دواڕۆژ، که‌ تایبه‌ت به‌ نه‌وه‌کانی داڕۆژه‌ پێکده‌هێنرێن.

هه‌ر به‌ پێی ئه‌م ره‌شنووسه‌ ئه‌نجومه‌نی فیدرالی نه‌وت و غاز و به‌ هاوکاری "نووسینگه‌ی راوێژکاره‌ سه‌ربه‌خۆکان" به‌رپرسیارێتی دانانی سیاسه‌ته‌کانی نه‌وتیی فیدرالی، و پلانه‌کانی هه‌ڵکه‌ندن و گه‌شه‌پێدانی کێڵگه‌کان، به‌رپرسیارێتی چاوپێداخشاندن و بڕیاردان له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌کانی پشکنین و به‌رهه‌مهێنان، بڕیارله‌سه‌ردان و ده‌سکاریکردنی نموونه‌ی گرێبه‌ستی پشکنین و به‌رهه‌مهێنان ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ. وه‌زاره‌تی نه‌وتیش ئه‌رکی پێشنیارکردنی سیاسه‌ت و یاسا و پلانه‌کانی فیدرالی نه‌وت و ئاماده‌کردن و رێنوێنی و رێوره‌سمه‌کانی جێبه‌جێکردنی پلانه‌ نه‌وتییه‌ فیدرالییه‌کانی ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆ.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئه‌م ره‌شنووسه‌ی که‌ له‌ 15ی شوباتی 2007 له‌ لایه‌ن حکومه‌تی عێراقییه‌وه‌ په‌سه‌نکراوه‌، کلیکی ئێره‌ بکه‌.

25/4/2007

-----

بابه‌تی په‌یوه‌ندار:

- "یاسای نه‌وتی عێراقی له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێدایه‌؟"

- "ره‌شنووسی یاسای نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بڵاوکرایه‌وه‌"

- "کێ خاوه‌نی نه‌وتی عێراقه‌ ق به‌ڕێوه‌ی ده‌بات؟"

- نیقاش - به‌شی "نه‌وت"