ماوه‌یه‌كی زۆر نییه‌و به‌دیاریكراویش له كۆتایی ساڵی 2013دا پێش ئه‌وه‌ی گرووپه‌كانی داعش پارێزگای ئه‌نبار (110 كم له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت) كۆنترۆڵ بكه‌ن، یه‌كێك بوو له‌و پارێزگا گه‌رمانه‌ی به‌هۆی بوونی گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه له مه‌ترسیدارترین ناوچه‌كان له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه پۆلین ده‌كرا ، چونكه دیمه‌نی ته‌قینه‌وه‌و تیرۆركردن ببوونه شتێكی نیمچه ئاسایی‌و رۆژانه.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له كۆتایی ساڵی 2017دا توانیان گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌ربكه‌ن، دیمه‌نه‌كه زۆر جیاواز بوو، شاره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار سه‌قامگیرییه‌كی ئه‌منییان په‌یداكرد كه ناكرێت به ڕێژه‌یی وه‌سف بكرێت، چونكه ئاماره ئهمنیو میدیاییه‌كان له ماوه‌ی ساڵ‌و نیوی رابردوودا پێشێلكاری ئه‌منی ئه‌وتۆی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشوویان تۆمار نه‌كردووه.
ره‌نگه هۆكاره راسته‌قینه‌كانی پشت جیاوازی نێوان ئه‌م دوو دیمه‌نه، بوونی ئه‌نبار بێت به بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌هۆی ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منییه ئاڵۆزانه‌ی ئازادی هاووڵاتیانو جموجوڵیان زه‌وت كردووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا "ژیانێكی ئارامیان له نێو سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌دا یان زیندانێكی گه‌وره‌دا بۆ دابین كردوون" وه‌كو لیوا تارق یوسف عه‌سه‌ل یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نبار وه‌سفیان ده‌كات.
عه‌سه‌ل له‌وباره‌یه‌وه به "نیقاش"ی وت: "ئه‌نبار زۆر ئارامه‌و پێویسته تا ئه‌م ڕاده‌یه ئارام بێت، به‌ڵام ئه‌وه به‌هۆی هه‌ماهه‌نگی به‌رزه‌وه نییه، به‌ڵكو به‌هۆی هێزی ئه‌منی له‌ڕاده به‌ده‌ره‌وه‌یه كه پارێزگاكه‌یان كردووه‌ته سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره، سه‌پاندنی ئاسایش له‌ڕێی هێزه‌وه ئاسایشێكی ساخته‌یه، ته‌نیا له‌ناو شاره‌كاندا ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه، به‌ڵام بیابان زۆنێكی ئارامه بۆ گرووپه چه‌كداره‌كان".
عه‌سه‌ل دووپاتیشی ده‌كاته‌وه كه "هه‌موو ئه‌و فه‌رمانده‌ییه ئه‌منییانه‌ی له پارێزگای ئه‌نبار كارده‌كه‌ن هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانیاندا نییه‌و به‌ئاشكراش بێ ناوه‌ندێتی به ئیداره‌ی ئه‌و فهرماندهییانهوه دیاره كه هه‌ر یه‌كێكیان پێی وایه خۆی بههێزترینهو خاوه‌نی دهسهڵاتو بڕیاردانه له‌و ناوچه‌یه‌ی تێیدایه".
پێنج فه‌رمانده‌یی ئه‌منی ئه‌ركی دۆسێی ئه‌منی پارێزگای ئه‌نباریان گرتووه‌ته ده‌ست كه بریتین له: فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی جزیره‌و بادیه، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نبار، فه‌رمانده‌یی پۆلیس‌و دوایه‌مینیشیان فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سنووره، ئه‌مه جگه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایشی نیشتمانی‌و هه‌واڵگری.
جگه له‌وانه‌ش فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی حه‌شدی شهعبیو هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شایری هه‌یه كه به‌مدواییانه بۆ پشتیوانی هێزه ئه‌منییه‌كان له جه‌نگی دژ به گرووپه‌كانی داعش‌و گرتنه‌ده‌ستی ناوچه‌كان له‌دوای ئۆپراسیۆنه‌كانی ئازادی، پێكهێنران. ئه‌مه جگه له بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ردوو بنكه‌ی حه‌بانییه (90 كم له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت)و بنكه‌ی عه‌ینولئه‌سه‌د له شارۆچكه‌ی به‌غدادی (110 كم له خۆرئاوای بنكه‌ی حه‌بانییه).
به‌گوێره‌ی ئه‌م پێدراوانه به‌رپرسیارێتی ئه‌منی پارێزگای ئه‌نبار كه رووبه‌ره‌كه‌ی سێیه‌كی رووبه‌ری عێراق پێكده‌هێنێت، بووه‌ته فرهلایهنو ناكرێت باسی یه‌ك فه‌رمانده‌ی ئه‌منی یاخود فه‌رمانده‌ییه‌ك بكه‌ین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پارێزگاری ئه‌نباریش بێت كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی هه‌یه به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ده‌ستووری عێراق پێی به‌خشیوه.
عه‌لی فه‌رحان پارێزگاری ئه‌نبار به "نیقاش"ی وت: "پارێزگای ئه‌نبار ده‌سه‌ڵاتی بڕیاری ئه‌منی نییه تا نووسراوی ره‌سمی ئاڕاسته‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان نه‌كات، پاشان به‌پێی رێككهوتنو ره‌زامه‌ندی پێشوه‌خت كارده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و نووسراوو پێشنیارانه".
رۆڵی هێزه عێراقییه‌كان به جیاوازی پێكهاته‌كانیانه‌وه ته‌نیا له پاراستنی شاره‌كان‌و پارێزگاریكردن له‌و ده‌ستكه‌وته ئه‌منیانه‌ی به‌دیهاتوون، چڕ ده‌بێته‌وه، هه‌رچی رۆڵی هێزه‌كانی سنووریشه ئه‌وا بریتیه له چاودێریكردن‌و رێگرتنه له دزهكردووان له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكییه‌ك كه ره‌نگه چالاكی ئاسایی بن له بیابانی ئه‌نباردا كه به‌شی هه‌ره زۆری كۆی رووبه‌ری پارێزگاكه پێكده‌هێنێت.
یه‌كێك له ئه‌فسه‌رانی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، كه پێی باشبوو به ناوی خوازراوی عه‌مید ئه‌مجه‌د حامید قسه بۆ "نیقاش" بكات، وتی: "كاركردن له‌نێو ئه‌م بێ سه‌روبه‌ره‌ییه ئه‌منییه‌دا نیشانه‌ی كاره‌ساتێكه كه ره‌نگه بمانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دواوه، ئه‌گه‌ر ئه‌م فه‌رمانده‌ییانه یهكنهگرنو هاوبه‌ش نه‌بن له ئامانج‌و پلانه‌كانیاندا له‌ژێر سایه‌ی یه‌ك فه‌رمانده‌ییدا كه به‌رپرسی یهكهمو كۆتایی بێت له دۆسێی ئه‌منی".
هێزه‌كانی ئه‌مریكاش كه به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته زیاتر له نۆ هه‌زار سه‌رباز له پارێزگای ئه‌نبار، هێشتا رۆڵیان له دۆسێی ئه‌منی پارێزگاكه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م رۆڵه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌رناكه‌وێت له كاته سه‌خته‌كاندا نه‌بێت.
ئه‌و هێزانه ئێستا چوار باره‌گای سه‌ربازییان هه‌یه، دووانیان له‌سه‌ر رێگای خێرای نێوده‌وڵه‌تین له‌نزیك قه‌زای روتبه (450 كم له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت)و یه‌كێكیان له كارگه‌ی فۆسفاته له نزیك قه‌زای قائیم (350 كم له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت)و چواره‌میشیان له‌سه‌ر سنووری نێوان سوریا‌و عێراقه، ئه‌م هێزانه‌ش به‌جیا له هێزه عێراقییه‌كان كارده‌كه‌ن هه‌رچه‌نده پێشتر به‌شدارییان له ئازادكردنی شاره‌كه له ده‌ستی داعش كردووه.
قسه‌كردن له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش به‌زۆری له هه‌لومه‌رجی دیاریكراودا رووده‌دات، بۆ نموونه كاتێك هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند بنكه‌یه‌كی نوێ بۆ خۆیان له ناوچه‌ی رومانهی باكووری خۆرئاوای قائیمی هاوسنووری سوریا دروست ده‌كه‌ن، فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانكرد به راگه‌یاندنی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی راگهیاندنو ده‌یانوت بارودۆخ باشه‌و هه‌موو شتێك له‌ژێر كۆنترۆڵدایه.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نباریش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه رێگای دروستكردنی باره‌گا یان دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بگرێت، چونكه ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵیدایه، به‌ڵام به به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمی رایگه‌یاند كه دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی له پارێزگاكه ره‌تده‌كاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌سمی ئاگاداریان بكاته‌وه.
عه‌بدولكه‌ریم خزه‌یر كه ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینه‌و دانیشتووی شاری فه‌لوجه‌یه به "نیقاش"ی وت: "ره‌وشی ئه‌منی ئه‌گه‌رچی ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی باش‌و سه‌قامگیره، به‌ڵام له لێواری داڕماندایهو نه‌بوونی ههماههنگیو نه‌بوونی ناوه‌ندێتی بۆ ئه‌م فه‌رمانده‌ییانه ژماره‌یه‌ك كه‌لێنی ئه‌منی دروست كردووه، كه ده‌كرێت گرووپه چه‌كداره‌كان بیانقۆزنهوهو سه‌رله‌نوێ خۆیان رێكبخه‌نه‌وه به‌لانی كه‌مه‌وه له‌و شوێنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و فهرماندهییانهیان تێدا به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون".
وتیشی: "پێویسته هێزه ئه‌منییه‌كان به پێكهاته جیاجیاكانیانه‌وه بۆشاییه ئه‌منییه‌كان پڕبكه‌نه‌وه له‌و خاڵانه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ییه‌كانی دیكه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت له‌ده‌ستی هه‌ر كه‌سێك بده‌ن كه بیه‌وێت ده‌رچه‌یه‌ك له‌و بۆشاییانه‌وه بكاته‌وه، به‌تایبه‌تیش فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی جزیره‌و بادیه كه كۆنترۆڵی به‌شێكی گرنگی رووبه‌ری پارێزگاكه‌ی كردووه".