چوار ساڵ لهمهوبهرو له‌كاتی جه‌نگی دژ به داعشدا به‌سه‌دان هه‌زار عێراقی چوون بۆ پشتیوانی هێزه ئهمنییهكانو وه‌ده‌رنانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له‌و شارانه‌ی هه‌ژموونیان به‌سه‌ردا سه‌پاندبوون، له‌وانه‌ش پارێزگای ئه‌نبار كه تێیدا هه‌ركه‌س توانیبێتی چه‌ك هه‌ڵبگرێت بچووك بێت یان گه‌وره، شان به‌شانی یه‌كتر وه‌ستاون به ئامانجی به‌رگریكردن له خاكه‌كه‌یان له‌ژێر ناوی حه‌شدی عه‌شایریدا.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هێزانه‌شدا سه‌دان كه‌س له‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له پانزه ساڵ تێنه‌په‌ڕیوه به‌شداربوون‌و له‌بری یارییه‌كانیان تفه‌نگی راسته‌قینه‌یان هه‌ڵگرت كه گولله‌ی راسته‌قینه به‌ئاڕاسته‌ی دوژمن ده‌ته‌قێنێت، شوێنی خوێندنیان بهجێهێشتو چوونه هێڵی پێشه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، خوازیاری هیچ شتێك نه‌بوون جگه له سهركهوتنو دركیشیان به‌وه ده‌كرد كه له جه‌نگێكدان ره‌نگه به‌زیندوویی لێی نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
حه‌سناوی سه‌ڵاح كه به‌ر له‌وه‌ی ته‌مه‌نی پانزه به‌هار تێبپه‌ڕێنێت له‌گه‌ڵ باوكی له شاری عامرییه‌ی فه‌لوجه (32 كم له باشووری خۆرئاوای فه‌لوجه) چووه‌ته ریزی ئه‌و هێزانه‌وه، پێیوایه حكومه‌ت به‌ویژدان نه‌بووه له‌گه‌ڵیان وه‌كو جه‌نگاوه‌رێك كه به‌شداری ئازادكردنی خاكه‌كه‌یان كردووه‌و قوربانییان له پێناودا به‌خشیوه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌ڵاح له‌سه‌ر جێگای نوستن له‌پاڵ عه‌ره‌بانه‌ی كهمئهندامییهكهیدا كه بووه‌ته جێگره‌وه‌یه‌كی نه‌خوازراوی پایسكیله‌كه‌ی، قسه‌ی بۆ "نیقاش" كرد‌و وتی: "له‌به‌رامبه‌ر شۆڕشه‌كه‌مان له‌دژی گرووپه تیرۆریستییه‌كان چاومان له پۆست یاخود پاداشتی دارایی نه‌بوو، به‌ڵام هه‌ست به نائومێدی ده‌كه‌ین كاتێك باسی ئه‌و رێوشوێنه حكومیانه ده‌بیستین كه ئه‌و جانگاوهرانه دوورده‌خه‌نه‌وه كه جێده‌ستیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كاندا هه‌بووه".
ده‌شڵێت: "ره‌نگه حكومه‌تی عێراق لۆجیكی بێت له‌و رێوشوێنانهیداو له‌ڕێیانه‌وه ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه دوورده‌خاته‌وه كه هه‌ژده ساڵی ته‌مه‌نیان ته‌واو نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌ڵه ده‌كات كاتێك ئه‌و كه‌سانه فه‌رامۆش ده‌كات كه ژیانیان كرده قوربانی‌و خۆیان خسته مه‌ترسیه‌وه‌و به‌بێ چاودێری‌و قه‌ربووكردنه‌وه به‌جێیان ده‌هێڵێت".
زیاتر وتیشی: "هه‌موو مافێكی ئه‌وه‌م هه‌یه چاودێری حكومه‌تی عێراق به‌ده‌ستبهێنم، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاووڵاتییهكو جه‌نگاوه‌رێكم دهركراومو هێشتا به‌هۆی قوربانیدانهكانمهوه به‌برینداری له‌جێگادا كه‌وتووم".
رێوشوێنه‌كانی حكومه‌تی عێراق بوونه‌ته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی زیاتر له (550) جه‌نگاوه‌ر له‌وانه‌ی هه‌ژده ساڵی ته‌مه‌نیان ته‌واو نه‌كردووه، هه‌روه‌ك بووه‌ته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی چه‌ند جه‌نگاوه‌رێكی دیكه‌ش به ئامانجی پاكتاوكردنی جهنگاوهرهكانو توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌چوارچێوه‌ی سیستمێكی دامه‌زراوه‌یی ره‌سمی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و مهرجو رێنماییه سه‌ربازییانه‌ی له دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی دیكه‌دا كاریان پێده‌كرێت.
قوسه‌ی كه‌ریم دانیشتووی شاری رومادیهو ساڵی داهاتوو هه‌ژده ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو ده‌كات، ئه‌و به‌م دواییانه له پێكانێك له بڕبڕه‌ی پشتی چاكبووه‌ته‌وه دوای گه‌شتێكی چاره‌سه‌ری دوورودرێژ له‌نێوان عهممانو هیندستان له‌سه‌ر خه‌رجی خۆی، ئێستاش وا هه‌ستده‌كات به‌هۆی ئه‌و فه‌رامۆشكردنه‌ی خۆی‌و هاوشێوه‌كانی دووچاری بوونه‌ته‌وه، سته‌می لێده‌كرێت.
كه‌ریم له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ی بۆ "نیقاش" كرد‌و وتی: "ئه‌و كاته‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شارهكانماندا گرت‌و قوتابخانه‌كان داخران‌و ژیان په‌كی كه‌وت، هیچ رێگایه‌كمان له‌به‌رده‌مدا نه‌ما ئه‌وه نه‌بێت چه‌ك ههڵبگرینو شان به‌شانی براكانمان له‌ریزی پێشه‌وه له‌دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بوه‌ستین، دوای ئه‌وه‌ش كه جه‌نگ كۆتاییهاتو سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه بوو، دووباره پێكه‌وه كۆنه‌بووینه‌وه، چونكه زۆربه‌ی هاوڕێكانم شه‌هید بوون".
وتیشی: "پێنج ساڵم له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕو گه‌شتی چاره‌سه‌ركردندا به‌سه‌ربرد كه باجه‌كه‌ی زۆر گران كه‌وت له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌م، نه‌ك له‌به‌ر بڕی ئه‌و پارانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنم خه‌رج كران، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و ئاواتانه‌ی له‌ناوچوون، بۆیه چیتر باوكم چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م لێ ناكات ببمه ئه‌فسه‌ر دوای كه‌مئه‌ندام بوونم، سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌شم بۆ خوێندنگه ئه‌وا نه‌مده‌توانی بچمه خوێندنی به‌یانیان به‌هۆی ئه‌و ساڵانه‌ی وازم له خوێندن هێنابوو كه به ساڵی كه‌وتن دانران".
فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نبار چ فه‌رمانده عه‌شایره‌كان یان ئه‌و فه‌رماندانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن، ئاماژه بۆ هه‌وڵی جددی ده‌كه‌ن له‌پێناو ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێكی گرنگ كه یارمه‌تیده‌ر بن بۆ چاودێریكردنی ئه‌م توێژه گرنگه‌و هه‌ڵگرتنی ئه‌وه سته‌مه‌ی لێیان ده‌كرێت.
یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی عه‌شایری به‌ناوی له‌یس خه‌میس عیساوی له‌وباره‌یه‌وه به "نیقاش"ی وت: "ناكرێت ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستین به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵوێستێكی روون‌دا بكه‌ین كه ماف بۆ خاوه‌نه‌كانی بگێڕێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه ئێمه باسی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره پاڵه‌وانانه ده‌كه‌ین كه هانده‌رێكی مه‌عنه‌وی بوون بۆ هه‌موومان كاتێك ده‌مانبینین به‌ره‌وپیری مه‌رگ دهچوونو هیچ ته‌ماعی پۆست یان كارێك له‌دڵدا نه‌بوو ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه ئازایه‌تی جه‌نگاوه‌رێكی راسته‌قینه‌یان هه‌بوو".
ئه‌وه‌یشی وت: "ناكرێت ئه‌و هه‌ڵوێسته قاره‌مانانه‌ی ئه‌و كه‌سانه بخه‌ینه لاوه‌و ته‌نیا له‌سه‌ر مه‌رجی ته‌مه‌ن بوه‌ستین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكرێت ئه‌م كه‌سانه به‌ته‌مه‌نیان به‌راورد بكرێن، چونكه ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نیان بچووك بێت، به‌ڵام ئازایهتیو بوێرییهكیان هه‌یه كه‌سی دیكه نیه‌تی له‌وانه‌ی دوای ئۆپراسیۆنه‌كانی ئازادی گه‌ڕانه‌وه‌و پۆستی ئه‌منییان وه‌رگرت".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ناوه‌ندی رایه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه ستراتیجیه‌كان ته‌ئكید له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ساڵی 1989ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به مافه‌كانی منداڵ ده‌كاته‌وه كه تێیدا داوا له حكومه‌ته‌كان ده‌كات به‌كرده‌وه هه‌موو رێوشوێنێكی به‌رده‌ست بگرنه‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی مناڵانی خوار ته‌مه‌نی 15 ساڵ دوور له شه‌ڕی راسته‌وخۆ بمێننه‌وه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی كۆمه‌ڵه‌كه به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌مه‌نه بۆ 18 ساڵ.
هه‌روه‌ك ناوه‌نده‌كه ئاماژه بۆ ئه‌و پرۆتۆكۆله ئارهزوومهندانهیهش ده‌كات كه ساڵی 2002 سه‌باره‌ت به به‌شداری پێكردنی منداڵان له ململانێ چه‌كدارییه‌كان ده‌رچوو، كه تێیدا قه‌ده‌غه‌ی كردووه ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت نین كه‌سانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵی به‌سه‌رباز بگرن، له‌كاتێكدا رێگه به ده‌وڵه‌تان ده‌دات خۆبه‌خشانی سه‌روو ته‌مه‌نی 15 ساڵی كۆبكه‌نه‌وه.