له‌كاتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئازادكردنی شاره‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین (له باكووری به‌غدا)و ماوه‌ی دواتریش، به‌هه‌زاران هاووڵاتی مهدهنیو ئه‌ندامانی هێزه ئهمنییهكانو حه‌شدی شه‌عبی بێسه‌روشوێن بوون‌و تا ئێستاش چاره‌نووسیان نه‌زانراوه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگاكه‌و كه‌سوكاریان له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی بچنه لای حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا تا وه‌ڵامیان له‌باره‌ی چاره‌نووسیان ده‌ست بكه‌وێت.
تۆمه‌ته‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی خۆجێیی‌و كه‌سوكاری رفێندراوه‌كان ئاماژه بۆ چه‌ندین لایه‌نی پێكه‌وه نه‌گونجاو ده‌كه‌ن له‌وانه هێزه ئهمنیو سه‌ربازییه‌كان ئه‌مه جگه له هێزه‌كانی حه‌شدی شهعبیو چه‌كدارانی داعش، چونكه دوای تێكه‌ڵاوبوونی كارته‌كان له جه‌نگی ئازادكردندا كه‌س نازانێت دوژمنه‌كه‌ی كێیه.
دیارترین ئه‌و شارانه‌ی رۆڵه‌كانیان دیارنه‌ماون بریتین له سامه‌ڕاو دۆرو تكریت‌و بێجی‌و ئیسحاقیو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیای بهلهدو دوجه‌یل.
له نێو كێڵگه‌یه‌كی چۆڵكراوی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئیسحاقی (100 كم له‌باكووری به‌غدا)و له خانوویه‌كی ته‌واونه‌كراودا ئوم مسته‌فای ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ له‌گه‌ڵ نۆ ژن‌و منداڵدا ده‌ژی دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی (16) پیاویان له خێزانه‌كه‌ی دهستگیرو بێسه‌روشوێن كرد.
ئه‌و له‌وباره‌یه‌وه به "نیقاش"ی وت: "رۆژی 30ی حوزه‌یرانی 2015 هێزێكی هاوبه‌شی سوپا‌و هێزه‌كانی عه‌سائیب ئه‌هللحه‌ق هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناوچه‌كه‌مان كه ناوی سه‌ید غه‌ریبه له باكووری دوجهیلو (120كم) له باشووری تكریته‌وه دووره‌و دوای ئه‌وه‌ی مۆبایل‌و ئۆتۆمبێله‌كانیان لێ سه‌ندین، هه‌موومانیان برده گه‌نجینه‌كانی دوجهیلو له‌وێ له بارودۆخێكی سه‌ختدا به‌جێیان هێشتینو هه‌موو پیاوێكی سه‌روو 17 ساڵیان برد‌و تا ئێستا چاره‌نووسیان نازانین".
وتیشی: "زیندانێك یان لایه‌نێكی ئه‌منی نه‌ما له‌ده‌رگای نه‌ده‌م ته‌نانه‌ت خاچی سوور‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش گه‌ڕام، نازانم له‌ژیاندا ماون یاخود مردوون؟ هه‌ردوو كوڕهكهمو هاوسهرهكهمو براكهمو شه‌ش كوڕی، هه‌موویان له‌وكاته‌وه دیارنه‌ماون، به‌ڵام دواتر كه له یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان وه‌ك تۆمه‌تبار پیشاندران، زانیم كه له ژیاندا ماون‌و تا ئێستاش به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێم".
له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مموزی ساڵی 2015یشدا هێزێكی نه‌ناسراو كه پێكهاتبوو له 15 ئۆتۆمبێلی ده‌بڵ ئه‌كسل هه‌ڵیكوتایه سه‌ر گوندی ئه‌لبوتوعمه له باشووری قه‌زای بێجی‌و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی (28) پیاویان ده‌ستگیركرد كه هه‌ندێكیان پۆلیس‌و ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی بوون‌و به‌ره‌و شوێنێكی نادیاری بردن‌و تا ئێستاش چاره‌نووسیان نه‌زانراوه.
كاتێك هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی یان دانیشتوونی گوندێك له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه ده‌ڕفێندرێن كه جلوبه‌رگی هێزه مهنییهكان یاخود گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییان پۆشیوه، ده‌ستبه‌جێ په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ حكومه‌ت راده‌كێشرێت، به‌ڵام كاتێك ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سوپا یاخود پۆلیس یان حه‌شدی شه‌عبی ده‌رفێندرێن، تۆمه‌ته‌كان ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی داعش ده‌كرێن، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا چاره‌نووسی رفێندراوه‌كان نازانرێت.
تارق مه‌حمود كه یه‌كێكه له رفێنرداوان ده‌ڵێت: "باوكم ته‌مه‌نی زیاتر له 73 ساڵ بوو كاتێك له‌گه‌ڵ پیاوانی گونده‌كه‌دا رفێندرا‌و له‌و كاته‌وه هیچ شتێكمان له‌باره‌یه‌وه نه‌زانیوه هه‌رچه‌نده هه‌وڵمانداوه‌و په‌یوه‌ندیشمان به لایه‌نه ئه‌منییه ره‌سمی‌و ناڕهسمییهكانهوه كردووه، به‌ڵام بێسوود بووه"، وتیشی: "له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه نازانین هۆكاری رفاندنهكهی چیه یاخود چ لایه‌نێك ئه‌و كاره‌ی كردووه، ته‌نانه‌ت چه‌ند ئه‌ندامێكی پۆلیس‌و حه‌شدیش له خه‌ڵكی گونده‌كه كه له‌دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌دژی داعش ده‌جه‌نگان، له هه‌مان رووداودا ئه‌وانیش رفێندران".
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سامه‌ڕا دووپاتیان كرده‌وه كه له‌سه‌ر رێگای نێوان سامه‌ڕاو ناحیه موعته‌سه‌م له زستانی ساڵی 2015دا زیاتر له 36 هاووڵاتی مه‌ده‌نی ناوچه‌ی مه‌لعه‌ب دیارنه‌ماون دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزێكی سوپای عێراقه‌وه دهستگیركراونو تا ئه‌مڕۆش چاره‌نووسیان نه‌زانراوه.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانیشدا بۆ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له نیسانی 2018دا یه‌كه‌م داواكاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه ئاشكراكردنی چاره‌نووسی هه‌زاران ده‌ستگیركراو بوو له خه‌ڵكی سه‌ڵاحه‌دین‌و سه‌رۆك وه‌زیرانیش به‌ڵێنی دا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ به‌دواداچوونی چاره‌نووسی قوربانییه‌كان پێكبهێنرێت.
ئه‌ندازیار سه‌بهان مه‌لا جیاد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ "نیقاش"ی دووپات كرده‌وه كه "ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داواكارییه‌كی پێشكه‌ش كردووه بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی رفێندراوان" روونیشیكرده‌وه كه "یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كرد پرسی رفێندراوان بوو له خه‌ڵكی پارێزگاكه كه ژماره‌یان زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سه‌و به‌ڵێنی پێداین كه به جددی به‌دواداچوونیان بۆ دهكاتو له چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان ده‌داته‌وه".
ئه‌حمه‌د جبوری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند ژماره‌ی رفێندراوان له‌دوای ئازادكردنی شاره‌كانی پارێزگاكه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س كه به‌سه‌ر شاره جیاجیاكانی پارێزگاكه‌دا دابه‌شبوون، بۆ نموونه له سامه‌ڕا (850) رفێندراوو له قه‌زای دۆر (290)و هیچ شارێكیش بێبه‌ش نه‌بووه له رفێندرا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه لیژنه ئه‌منییه‌كانی هه‌ماهه‌نگی توانیویانه ژماره‌یه‌كی "زۆر سنووردار" له رفێندراوان ئازاد بكه‌ن.
په‌رله‌مانتار زیا دوری نوێنه‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له په‌رله‌مانی عێراق به "نیقاش"ی وت: "چاره‌نووسی زیاتر له چوار هه‌زار هاووڵاتی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین‌و شه‌ش هه‌زار له دیاله‌و زیاتر له هه‌شت هه‌زار له ئه‌نبار كه له رووداوی جیاجیادا له‌دوای ئۆپراسیۆنه‌كانی ئازادكردنی پارێزگاكان له ده‌ستی داعش رفێندراون، تا ئێستا نادیاره".
دوری روونیشیكرده‌وه كه دۆسێی رفێندراوه‌كان "به‌نێوده‌وڵه‌تی" ده‌كه‌ن دوای نائومێدبوونیان له‌و لیژنه په‌رله‌مانییه‌ی پێكهێنراوه‌و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش بكات، هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتی یاسایی‌و نیشتمانی پاراستنی ژیانی رفێندراوهكانو ئاشكراكردنی چارهنووسیشیانی خسته ئه‌ستۆی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران. داوایشی كرد "لایه‌نی تێوه‌گلاو له كاری رفاندنهكان ئاشكرا بكرێت‌و بدرێنه دادگا بۆ لێپێچینه‌وه".