په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی تروسكایی ئومێد له ناخیدا داده‌گیرسێنێت به‌وه‌ی كوڕه تاقانه‌كه‌ی كه پێش 18 مانگ داعش ده‌ستگیری كردبوو، هێشتا له ژیاندا ماوه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ تا سه‌ره‌داوێك بدۆزێته‌وه بیگه‌یه‌نێته راستییه‌كان.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه بۆ خزر حسێن (69 ساڵ) كرا له‌لایه‌ن ناسراوێكیهوهو تێیدا به ده‌نگێكی ئاهه‌نگئامێز وتی: "مژدانه مژدانه. تارقی كوڕت له ژیاندا ماوه‌و ئێستا له‌لای ئه‌مریكییه‌كان زیندانیه له به‌غدا"، خزریش به په‌رۆشی قسه‌كانی پێ بڕی: "خودا مژده‌ی خێرت بداتێ"و ده‌ستیكرد به پرسیاركردن له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانه‌وه.
هه‌ر كه هاوسه‌ره بهتهمهنهكهشی كه له‌پاڵیدا دانیشتبوو، له ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كه تێگه‌یشت، وه‌ك مراویه‌كی له‌شقورس رایكرد مژده بداته كچهكانیو هاوسه‌ری كوڕه‌كه‌ی، به‌خێراییش هه‌واڵه‌كه له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و گه‌ڕه‌كه میللییه‌دا بڵاوبووه‌وه كه زۆر هاوسۆزی ئه‌و خانه‌واده‌یه بوون له‌كاتی له‌ده‌ستدانی كوڕه تاقانهكهیاندا.
هه‌ندێك له كوڕانی دراوسێ به‌گوێی یه‌كتریاندا ده‌چرپاند: "ئێمه چووین پرسه‌و سه‌ره‌خۆشییان لێ بكه‌ین بۆ كوڕه‌كه‌یان، ده‌كرێت ئێستا بچین پیرۆزباییان لێ بكه‌ین به گه‌ڕانه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات موعجیزه‌یه".
هه‌زاران بێسه‌روشوێن هه‌واڵیان نییه
چیرۆكی ئه‌م پیره‌مێرده نموونه‌ی هه‌زاران كه‌سه كه ئه‌وانیش ئومێدیان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵچنیوه رۆڵه‌كانیان به زیندوویی بدۆزنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی داعش له زیندانه‌كانیدا بێسه‌روشوێنی كردن، ئێستاش چاوه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی زیندانه‌كانی حكومه‌تی عێراق‌و سه‌ربازگه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكان له عێراق، ئه‌مجاره‌ش كێشه‌كه‌ش چووه‌ته قۆناغێكی جددیه‌وه پاش ئه‌وه‌ی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هاته ناو مه‌سه‌له‌كه‌وه.
عه‌بدولمه‌لیك حسێنی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جبوری له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به "نیقاش"ی وت: "سه‌رۆكی په‌رله‌مان سكاڵایه‌كی زۆری سه‌باره‌ت به به‌ندكراوانی لای رێكخراوی داعش له موسڵ پێگه‌یشتووه، به‌وپێیه‌ش سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه (كانونی دووه‌م) سه‌ردانی شاره‌كه‌ی كرد‌و چاوی به‌سه‌دان كه‌س له كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنان كه‌وت".
هه‌روه‌ها وتی: "به‌ڕه‌سمی قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه حكومیانه كردووه كه زیندان‌و به‌ندیخانه‌یان هه‌یه، ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و بهرگریو دادن، ئه‌مه جگه له ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، داوامان لێ‌كردن بگه‌ڕێن به‌دوای چاره‌نووسی زیاتر له 700 بێسهروشوێنكراودا كه ناوه‌كانیان له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه تۆماركروان".
حسێنی له كۆتایی قسه‌كانیدا وتی: "ناكرێت ئێستا باسی هیچ ئه‌نجامێك بكرێت، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بزانین ئایا ئه‌و بێسه‌روشوێنكراوانه له زیندانه‌كانی عێراقدان یان نا".
شه‌ش مانگ به‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا تێپه‌ڕیوه كه بۆ خزر حسێن كرا‌و هێشتا هه‌ر بۆ شوێنه‌وارێك ده‌گه‌ڕێت بیگه‌یه‌نێته كوڕه‌كه‌ی، به‌ڵام به‌بێ هیچ سوودێك، ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ش كه ده‌وترێت له زیندانێك له فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌ننا له به‌غدا بینیویه‌تی، وه‌كو سهراب دیار نه‌ماوه، دواتر سه‌رچاوه‌ی "مزگێنیهكه" بیانووی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه كه مه‌سه‌له‌كه نهێنیه‌و ناتوانێت ناسنامه‌ی خۆی ئاشكرا بكات.
هه‌واڵی هاوشێوه سه‌باره‌ت به زیندوویی تارق له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌شه‌وه گه‌یشتن، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئازادكردنی سه‌دان به‌ندكراو له نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری خۆرئاوای موسڵ‌و موسڵی كۆن له‌لایه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ستی گه‌یشتووه هێشتا وه‌ك هه‌وای ناو تۆڕ وایه، چونكه هیچ شتێك نه‌هاتووه بیسه‌لمێنێت كوڕه‌كه‌ی زیندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ر ئومێدی هه‌یه، ئه‌و پیره‌مێرده پشت چه‌ماوه‌یه ده‌ڵێت: "كاتێك ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه له هاوینی ساڵی 2016دا به‌تۆمه‌تی ته‌له‌فۆنكردن بۆ هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستگیریان كرد، دوای 10 رۆژ هه‌واڵی كوشتنیمان پێدرا، به‌ڵام ته‌رمه‌كه‌یمان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وای لێكرووین باوه‌ڕ به‌وه بكه‌ین كه هێشتا زیندووه".
خهسفهو به‌رزایی عه‌نته‌ر
ناوی تارق خرابووه نێو تۆماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی داد له موسڵ كه ته‌رمه‌كانی لێ هه‌ڵده‌گیرێت، چونكه رێكخراوه‌كه ته‌رمی ئه‌و قوربانییانه‌ی ده‌یكوشتن راده‌ست نه‌ده‌كرده‌وه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به تۆمه‌تی هه‌ستیاره‌وه هه‌بووایه وه‌ك هه‌واڵ گه‌یاندن، ته‌نیا ناوه‌كانی له پزیشكی داد دادهناو هه‌ندێك جاریش پارچه كاغه‌زێكی بۆ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌نارد.
هه‌رچی تهرمهكانیشه ئه‌وا رێكخراوه‌كه ده‌یخستنه گۆڕی به‌كۆمه‌ڵه‌وه، كه ره‌نگه دیارترینیان ئه‌و چاڵه گه‌وره‌یه بێت كه پێی ده‌وترێت "خه‌سفه" (20 كم له باشووری موسڵ)و له‌دوای كۆنترۆڵكردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعش له حوزه‌یرانی 2014دا ناوبانگی بڵاوبووه‌وه، چونكه رێكخراوه‌كه زیاتر له 200 به‌ندكراوی نێو زیندانی بادوشی (20كم له خۆرئاوای موسڵ) كوشت‌و ته‌رمه‌كانیانی خسته نێو ئه‌و چاڵه‌وه كه هه‌ر به‌خێرایی قووتی دان، دوای ئه‌وه‌ش رێكخراوه‌كه به سه‌دان ته‌رمی تێ فڕێ‌دا پێش ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2015دا پڕی بكاته‌وه.
به‌ڵام نوێترین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له ئابی رابردوودا له ناحیه‌ی عه‌یازییه (60 كم له خۆرئاوای موسڵ) دۆزرایه‌وه كه بیرێكی گه‌وره‌یه‌و ناوی (به‌رزایی عه‌نته‌ر)هو تیره‌كه‌ی زیاتر له 50 مه‌تر ده‌بێت.
په‌رله‌مانتار عه‌بدولڕه‌حمان لویزی نوێنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌ندامانی داعش ته‌رمی سه‌دان به‌ناحه‌ق كوژراویان له‌وانه‌ی به‌هۆكاری جیاجیا ده‌ستگیركرابوون، تێ فڕێداوه، پاشان به‌شی خۆرهه‌ڵاتی بیره‌كه‌یان ته‌قانده‌وه بۆ داپۆشینی ته‌رمه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان".
لویزی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له په‌رله‌مان وتیشی: "كه‌سوكاری ئه‌وانه‌ی پێشتر رێكخراوه‌كه ده‌ستگیری كردبوون، له كێشه‌یه‌كی ده‌روونیدا ده‌ژین، چونكه چاره‌نووسی رۆڵه‌كانیان نازانن‌و دووچاری پاره لێكێشانهوهو ئیستیغلالكردن بوون‌و بوونه‌ته نێچیری واته‌وات، چونكه وا بڵاوه كه له فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌ننا بن یاخود له زیندانه نهێنییه‌كاندا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌روه‌ها وتی: "قوربانییه‌كان بهههزارانن، كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، كاندیدانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان، فه‌رمانبه‌رانی كۆمسیۆن، چالاكوانانی مه‌ده‌نی، پارێزهرانو چه‌ندینی دیكه، به‌ڵام تا ئێستا شوێنه‌وارێكیان نییه".
تائێستا ئامار له‌باره‌ی ژماره‌ی بێسه‌روشوێنان له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام سه‌عد خه‌زره‌جی كه چالاكوانێكی سیاسییه كێشه‌ی بێسه‌روشوێنكراوانی ته‌به‌نی كردووه‌و دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ موسڵ لیستێكی به‌ناوی 722 بێسه‌روشوێنكراو ئاماده‌كردووه كه كه‌سوكاریان باوه‌ڕیان وایه هێشتا له ژیاندا ماون‌و له زیندانه‌كانی هێزه عێراقییه‌كاندان.
به‌ڵام ناوێكی زۆریش هه‌ن تۆمار نه‌كراون، خزر حسێن ده‌ڵێت: "ناوی تارقی كوڕم نارد‌و له‌و لیستانه‌دا نه‌بوو كه بۆ لایه‌نه ئه‌منییه‌كان به‌رزكراونه‌ته‌وه".
له كۆتاییشدا وتی: "چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌م، هیوادارین ئه‌مه ته‌نیا پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت".