هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق‌و هێزه پشتیوانه‌كانیان له حه‌شدی شهعبیو حه‌شدی عه‌شایری توانیان ته‌واوی ئه‌و شارانه‌ی عێراق ئازاد بكه‌ن كه له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2014 دا له پارێزگاكانی ئهنبارو سه‌ڵاحه‌دین‌و نهینهواو دیاله‌و كه‌ركوك كه‌وتنه ده‌ستی داعش دوایینیشیان قه‌زای راوه (350 كم له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت)و جه‌زیره‌ی نهینهواو ئهنباربوون ئه‌ویش دوای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه هه‌مه‌لایه‌نانه‌ی به‌شی زۆری توانا مرۆیی‌و ماددییهكانیی وڵاتیان داچۆڕاند.
ره‌نگه زۆر زوو بێت بۆ راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌تایبه‌تی كه بیابانی ئه‌نبار درێژ ده‌بێته‌وه بۆ سه‌ڵاحه‌دین‌و نه‌ینه‌وا له باكوور‌و هه‌ردوو پارێزگای كهربهلاو نه‌جه‌ف له باشووری خۆرئاوا، ئه‌مه جگه له تێكه‌ڵبوونی سنووره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سوریا‌و ئوردن‌و سعودیه ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ گرووپه‌كانی داعش به دانپێدانانی زۆرینه‌ی فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان كه له زیاتر له بۆنه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی بیابانهكه پێویستی به هه‌ماهه‌نگیه‌كی به‌رزو توانای پێشكه‌وتوو هه‌یه كه عێراق هێشتا نیه‌تی.
لیوا تارق عه‌سه‌ل فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی ئه‌نبار كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی عه‌شایری له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ی بۆ "نیقاش" كرد‌و وتی: "مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه شانازی به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌وه بكه‌ین كه هێزه ئه‌منییه‌كانمان به‌ده‌ستیان هێنا له‌ڕێی ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیانه‌ی ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵ درێژه‌یان كێشا‌و سه‌ره‌نجام ئازادكردنی هه‌موو ئه‌و شارانه‌یان لێكهوتهوه كه رێكخراوی داعش داگیری كردبوون‌و ئێستا خاوه‌نی سه‌روه‌ری ته‌واوین به‌سه‌ر خاكه‌كه‌ماندا".
وتیشی: "ده‌به‌نگییه باسی خاڵیبوونی عێراق بكه‌ین له گرووپه‌كانی داعش، چونكه هێشتا شانه نووستووهكانو مۆڵگهكان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا هه‌ن، هه‌رچی ئاههنگگێڕانهكانیشه ئه‌وا ئاهه‌نگی كۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنه سهربازییهكانو ته‌واوكردنی ئه‌ركی هێزه ئه‌منییه‌كانن له ئازادكردنی شاره‌كاندا".
عه‌سه‌ل وتیشی: "هیچ ده‌وڵه‌تێك ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاش ناتوانێت پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه وڵاته‌كه‌ی خاڵییه له رێكخراوی داعش، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌م رێكخراو‌و گرووپانه شانه‌ی نووستوو مۆڵگه‌یان هه‌یه یارمه‌تیده‌رن له مانهوهیانو گه‌شه‌كردنیان، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه ئه‌م گرووپانه ده‌توانن ئه‌و بۆشاییه ئهمنیو فه‌وزاو ئاڵۆزیانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بقۆزنه‌وه كه له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا رووده‌ده‌ن".
ئه‌و وته‌زایه‌ی ده‌ڵێت "خه‌ڵكی مه‌ككه له هه‌موو كه‌س زیاتر شاره‌زای ناوچه‌كه‌ن" ئێستا به‌سه‌ر دانیشتووانی پارێزگای ئه‌نباردا جێبه‌جێ ده‌بێت سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنی كۆتایی، چونكه كه‌سێكیان نا‌بینیت زۆر دڵخۆش بێت یاخود هه‌ستی به شادی سه‌ركه‌وتن كردبێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا هه‌ندێك رێگا له دانیشتووانی ناوچه‌كه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان قه‌ده‌غه‌ن، چونكه مه‌ترسیدارنو هێشتا له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدان.
عاید نه‌مراوی (42 ساڵ) خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌كی گه‌شتیاریه له ناوچه‌ی كیلۆ 160 له‌سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تی نێوان به‌غدای پایتهختو سنووری سوریا‌و ئوردن، ئه‌و وای نابینێت سه‌ركه‌وتنی ته‌واو به‌دیهاتبێت به‌تایبه‌تی كه ده‌بینێت هێشتاجموجوڵی گه‌شتیاران له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه نهبوژاوهتهوهو ناكرێت له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ببوژێته‌وه به‌هۆی هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی داعش وه‌ك خۆی ده‌ڵێت.
نه‌مراوی بۆ "نیقاش" دواو وتی: "هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاكه له داعش رزگاری بووبێت، ده‌بینم بارهه‌ڵگره بازرگانیه‌كان له‌ژێر پارێزگاری هێزه ئه‌منییه‌كاندا هاتووچۆ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت هێزه ئه‌منییه‌كانیش ناتوانن له‌و رێگایه‌وه بڕۆن به‌بێ پارێزگارییه‌كی ئه‌منی چڕ".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ده‌كرێت كاتێك هه‌ست به‌وه بكه‌ین كه سه‌ركه‌وتنی كۆتایی هاتووه‌ته‌دی وچیتر داعش هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر شاره‌كانمان دروست ناكات كه ببینم ژیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌م رێگایه وه‌ك چۆن جاران شه‌وان به‌بێ ترسی گرووپه چه‌كداره‌كان هاتووچۆمان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ر له سه‌عاته‌كانی سه‌ره‌تای شه‌وه‌وه رێگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ته‌واوی دادهخرێتو به رێگای مه‌رگ داده‌نرێت".
عیماد دلێمی قایمقامی روتبهش پێی وایه قسه‌كردن له‌باره‌ی خاڵیبوونی پارێزگاكه له گرووپه چه‌كداره‌كان كارێكه له‌گه‌ڵ واقیعدا یه‌كناگرێته‌وه، به‌تایبه‌تی كه قه‌زای روتبه (450 كم له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت) دووچاری هێرشی به‌رده‌وام ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌رچی سادهشن، به‌ڵام به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام داده‌نرێن كه ناكرێت فه‌رامۆش بكرێن.
دلێمی له‌وباره‌یه‌وه به "نیقاش"ی وت: "به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چڕی هێزه ئه‌منییه‌كان شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویسته له ئێستادا رێكخراوی داعش ون ببێت، به‌ڵام له كاتی كۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنه سهربازییهكانو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه به‌بێ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی یاخود ریشه‌كێشكردنی داعش له بیابان، گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌رفه‌تێكی زێڕینی دیكه‌یان له‌به‌رده‌مدا ده‌بێت كه بواریان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت هه‌ڕشه له‌سه‌ر شاره‌كان دروست بكه‌ن یان جارێكی تر بچنه ناویانه‌وه".
ئه‌نبار گه‌وره‌ترین پشتێنه‌ی سنووری هه‌یه كه ده‌گاته (1200 كم)و ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی بیابانی تێكه‌ڵی نێوان هه‌رسێ ده‌وڵه‌تی سوریا‌و ئوردن‌و سعودیه، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و فه‌رمانده ئه‌منییانه‌ی پاراستنی ئه‌و سنووره‌یان پێ سپێردراوه له‌به‌رده‌م ئاڵنگاریه‌كی گه‌وره‌دا بن كه له‌توانا لۆجستی‌و مرۆییه‌كانیان زیاتره.
ماجد ئه‌مجه‌د (51 ساڵ) یه‌كێكه له كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری ئهنبارو پێی باش بوو به‌ناوێكی خوازراوه‌وه قسه بۆ "نیقاش" بكات، ئه‌و دووپاتی كرده‌وه "ئه‌و زانیاریانه‌ی لهبهردهستدانو له سه‌رچاوه تایبهتهكانمانهوه به‌ده‌ستمان ده‌گه‌ن ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه گرووپه‌كانی داعش هێشتا دۆڵه‌كانی بیابان‌و رووبه‌ره بهرفراوانهكانیان كردووه‌ته باره‌گای خۆیان، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه چاودێریان ده‌كرێت كه زۆر به ئازادانه له ناوچه بیاباناویهكاندا جموجوڵ ده‌كه‌ن ئه‌ویش به قۆستنه‌وه‌ی بێ توانایی هێزه ئه‌منییه‌كان له راوه‌دوونانیان له‌و رووبه‌ره به‌رفراوانه‌دا".
هه‌روه‌ها وتیشی: "له‌دوای ئازادكردنی قائیمه‌وه ساتری گڵینو به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی به‌درێژایی پشتێنه‌ی سنووری نێوان عێراق‌و سوریا دانراون، ئه‌م رێوشوێنانه به گوێره‌ی چوارچێوه سه‌ربازییه ناسراوه‌كان رێ له دزه‌كردنی تیرۆریستان ناگرن، تا مه‌خفه‌ری سه‌ر سنوور دانه‌نرێت كه ئه‌ركی چاودێریكردن‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر دزه‌كردنێك بگرێته ئه‌ستۆ، ئه‌م كاره‌ش له ئێستا زه‌حمه‌ته جێبه‌جێ بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی داعش بوونی هه‌یه‌و كۆنترۆڵی ته‌واوی بیابانی كردووه".