ناكۆكییه چه‌كداره‌كانی سێ ساڵی رابردووی عێراق زۆر شار‌و ناوچه‌یان وێران‌كرد، به‌ڵام وێرانه‌و ئاواره‌یی خورماتوو له‌وانی تر جیاوازتره، چونكه به‌هۆی ناكۆكی چه‌كداریی دوو لایه‌نه‌وه روویدا كه پێشتر له‌یه‌ك به‌ره‌دا شه‌ڕی داعشیان ده‌كرد.
قه‌زای خورماتوو له‌خوارووی كه‌ركوك زیاد له‌جارێك به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی تیایدا روویداوه، دانیشتوانی ئه‌و شاره لهكوردو توركمان‌و عه‌ره‌ب به‌هه‌ردوو مه‌زهه‌بی سوننه‌و شیعه‌وه ده‌مێ ساڵه به‌ئاشتی پێكه‌وه ده‌ژین، كه‌چی ناكۆكی هێزی سیاسییه‌كان ئه‌مجاره ئه‌وانیشی پهلكێشكردنه ناو ململانێكه‌وه.
كاتێك له‌ئۆكتۆبه‌ری رابردوو بۆنی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێزه عێراقی‌و كوردییه‌كان ده‌كرا، یه‌كه‌م پریشكی ئاگره‌كه شه‌وی 14ی مانگ له‌و قه‌زایه‌وه ده‌ستی پێكرد، دوو رۆژ شه‌ڕی پچڕپچڕ له‌و قه‌زایه‌دا هه‌بوو، دواتر پێشمه‌رگه چۆڵی كرد‌و هێزه‌كانی حه‌شدی شهعبیو سوپای عێراقی چوونه ناو قه‌زاكه، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاوارهبوونو به‌ده‌یان دوكان‌و ماڵ سوتان‌و تاڵانكران، بێ ئه‌وه‌ی بكهرهكهیان دیار بێت.
كاوه حه‌مه‌كه‌ریم كه دانیشتوویهكی خورماتووهو دوای هه‌ڵاتنی، ماڵه‌كه‌ی سوتاوه‌و ئێستا له‌قه‌زای كه‌لار نیشته‌جێیه، ده‌ڵێت "به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ئیداری‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی دۆخی خورماتوو له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوهندو هه‌رێم له‌ساڵی 2009 خه‌ڵكی خورماتوو یان له‌شه‌ردان یان له‌ترسی هه‌ره‌شه‌كان ئاواره‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن".
كاوه له‌گه‌ڵ سه‌دان خێزانی تر ئاواره بوون، هه‌ندێكیان راسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه كه‌وته سه‌ر ژیانیان‌و هه‌ندێكی تریان له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك هه‌مان چاره‌نووسی هاوشارهكانیان به‌سه‌ر بێت هه‌ڵاتن، ئه‌و به"نیقاش"ی وت "كاتێك هێزه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كشانه‌وه، ته‌نیا پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌كان له‌شاره‌كه‌دا مابوون خه‌ڵكه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن، ئاواره‌ی شاره‌كانی كوردستان بوون".
قه‌زای دوزخورماتوو ده‌كه‌وێـته 74 كم له‌باشوری پارێزگای كه‌ركوك، له‌ساڵی 1972 به‌بریارێكی حكومه‌تی عێراق له‌كه‌ركوك دابرێندراو خرایه سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، به‌پێی ئاماری فه‌رمانگه‌ی سه‌رژمێری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین 180 هه‌زار كه‌س له‌قه‌زای خورماتوو نیشته‌جێن كه زۆرینه‌ی له‌پێكهاته‌ی كورد‌و توركمانن، دوای شه‌ڕه‌كه‌ی ئۆكتۆبه‌ر ئێستادا دۆخی قه‌زاكه له‌حاڵه‌تی نه‌شه‌ڕ نهئاشتیدایهو خه‌ڵكه‌كه‌شی نازانن كه‌ی ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ‌و حاڵی خۆیان.
شه‌لال عه‌بدول كه پێشتر به‌بڕیاری حكومه‌تی عێراقی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی تری كورد له‌دوای ریفراندۆمه‌وه له‌پۆستی قایمقام لابرا به"نیقاش"ی وت "خورماتوو وێرانكاراوه، جگه له‌ئاسه‌واری جه‌نگ هیچ سیمایه‌كی دیكه به‌و شاره‌وه نابینرێت، له‌كاتێدا پێكه‌وه ژیانی دانیشتوانه‌كه‌ی خورماتوو ته‌واوی عێراقیه‌كان‌و خه‌ڵكی كوردستانی به‌خۆیه‌وه سه‌رسام كردبوو، ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ گه‌رانه‌وه‌ی خورماتوویهكی به‌بێ جه‌نگ چونكه هه‌مووان بوینه قوربانی به‌تایبه‌ت كورد".
قایمقامی قه‌زای خورماتوو كه بڕیاربوو بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، ئێستا ده‌ڵێت "تا ئه‌و كاته‌ی هێزێكی كوردی نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خورماتوو، ئێمه ناچینه‌وه بۆ ئه‌وێ، هه‌ر كهچووینهوه ده‌بێ زوو قه‌ره‌بووی ئه‌و هاوڵاتیانه بكرێته‌وه كه زیانی گیانی‌و مادیان به‌ركه‌وتووه".
به‌پێی ئامارێكی نافه‌رمی كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیداره‌ی قه‌زای خورماتوو له‌لایه‌نی كوردییه‌وه دراوه به"نیقاش" 225 خانووی هاوڵاتیانو 150 دوكان‌و 53 خانووی به‌رپرسه باڵاكانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس‌و به‌رێوه‌به‌ره كورده‌كانی ئیداره‌ی خورماتوو لهگهرهكانی كۆماری، عه‌سكه‌ری، برایه‌تی، جه‌میله دوای تاڵانكردنیان یان سوتێنراوه یان ته‌قێنراوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیاتر له 50 هه‌زار هاوڵاتی ئاواره بوون.
رووداوه‌كانی خورماتوو نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو رێكخراوه نێودهوڵهنییهكانیان هێنایه دهنگو له‌چه‌ند راگه‌یه‌ندراوێكدا باسیان له‌كوشتن‌و ئاوارهبوونو سوتاندنی ماڵ‌و حاڵی خه‌ڵكی‌و تاڵانكردنیان كرا.
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێزه چه‌كداره‌كان به‌و كارانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ناویان بهێنن، به‌ڵام لایه‌نی كوردی بهروونو ره‌وانی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ حه‌شدی شه‌عبی درێژ دهكهنو ئه‌وانیش ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌ید عه‌لی هاشمی ووته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌خورماتوو به"نیقاش"ی وت "ئه‌و ئامارانه‌ی باس ده‌كرێت فه‌رمی نین‌و تاكو ئێستا به‌دواداچوون بۆ زیانه‌كانی ئه‌و شه‌ره‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه هێزه‌كانمان ماڵیان سوتاندبێت یان ته‌قاندبێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه له‌كاتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌دا بووه".
هاشمی وتیشی "ئێمه 18 پێشمه‌رگه‌ی دیلمان لابوو، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی ئازاریان بده‌ین دوای دوو رۆژ له‌روداوه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر راده‌ستی به‌رپرسی یه‌كه‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌مان كرد له‌كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر ئامانجمان وێرانكاری بێت بۆ ئه‌و هه‌نگاومان ئه‌نا؟ له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی كورد گوێ لهكهسانه نه‌گرن كه خزمه‌ت به‌دۆخی قه‌زاكه ناكات".
هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كرێت یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و حه‌شدی شه‌عبی به‌هه‌ماهه‌نگی دۆخی خورماتوو بگه‌رێنه‌وه بۆ دۆخی ئاسایی تاكو هاوڵاتنیان بگه‌ڕێنه‌وه‌و درێژه به‌كاره‌كانیان بده‌ن، به‌ڵام هاوڵاتیانو به‌شێك له‌به‌رپرسه حزبیه‌كانی ئه‌و شاره بێ ئومێد بوون لهرێكهوتنێك كه به‌م زووانه ئه‌نجامی هه‌بێت، به‌تایبه‌تی كه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ناكۆكی چه‌كداریی له‌و قه‌زایه‌دا رووبدات.
رۆژی 11ی نۆڤه‌مبه‌ری 2015 بۆماوه‌ی 17 رۆژ شه‌ڕی پچڕ پچڕ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و چه‌ند گروپێكی توركمانی حه‌شدی شه‌عبی روویاندا كه تیایدا 21 كه‌س كوژران‌و 135 كه‌س برینداربوون، ئه‌وكات وه‌فدێكی عه‌سائیب ئه‌هل حهقو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سلێمانی كۆبونه‌وه به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست تاكو دۆخی ئه‌منی شاره‌كه هێوربكرێته‌وه، ئه‌و ئاگربه‌سته ته‌نیا 6 مانگ كاری پێكراو له‌سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی 2016 بۆ ماوه‌ی چوار رۆژی تر شه‌رو پێكدادان له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی حه‌شدی توركمانی به‌رده‌وامی هه‌بوو دواتر شه‌ره‌كه به‌بێ رێكه‌وتن راگیرا.
نه‌قیب گۆران گه‌وهه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌كانی خورماتوو به"نیقاش"ی وت "ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شهعبیو توركمانی به‌رانبه‌ر دوزخورماتوو كردیان ده‌بوایه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هاوشێوه‌ی جینۆسایدی ئهنفالو كیمیاباران قسه‌یان له‌سه‌ر بكردایه نه‌ك خورماتوو به‌بێده‌نگی جێنۆساید بكرێت‌و كه‌س خه‌می ئه‌و شاره‌ی نه‌بێت".
وتیشی "بروامان بهرێكهوتنهكانی نێوان به‌رپرسه كورده‌كان‌و حه‌شدی شه‌عبی نه‌ماوه به‌تایبه‌ت دوای شكاندنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی ساڵی 2015 له‌به‌رئه‌وه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین لهخهباتكردنو به‌رده‌وام ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ دیاریكردنی پلانێك بۆ گه‌رانه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی شاره‌كه، چونكه ناتوانین قبوڵی ئه‌وه بكه‌ین هاونیشتمانیانمان ئاواره‌ی پارێزگا‌و قه‌زاكانی هه‌رێمی كوردستان بن‌و ماڵ‌و شوێنی كاركردنیشیان له‌خورماتوو له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه تاڵان بكرێت‌و بسوتێنرێت".
نه‌قیب گۆران ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاكه‌یه‌و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی خانوه‌كه‌ی ته‌قێنراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت "له‌لایه‌ن خه‌ڵكی خورماتوو ئاگاداركراومهتهوه خانوه‌كه‌م له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به TNT ته‌قێنراوه‌ته‌وه".
وه‌ك چۆن ئێستا هاوڵاتیانی كورد ناڵه‌و هاواریانه به‌ده‌ست ده‌ركردنیان له‌شاره‌كه‌و سوتاندن‌و ماڵ‌و حاڵیان، پێشتریش به‌شێك له‌دانیشتوانه توركمانه‌كه‌ی ده‌نگیان هه‌ڵبڕیبوو كه به‌ده‌ست هێزه كوردییه‌كانه‌وه گیرۆده بوون، بۆیه ئێستا هه‌ندێ كه‌س وا لێكیده‌ده‌نه‌وه ئه‌وه‌ی رووده‌دات تۆڵه‌كردنه‌وه بێت.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وه‌ك هێزێكی باڵاده‌ست له‌ناوچه‌كه داوا له‌عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی شیعه‌كان ده‌كات له‌باره‌ی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی خورماتوو ده‌ستێوه‌ردان بكات.
ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یهكێتیو نوێنه‌ری كه‌ركوك له‌په‌رله‌مانی عێراق به"نیقاش"ی وت "داوامانكردووه مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی شیعه‌كانی عێراق بێته ده‌نگ له‌سه‌ر دۆخی خورماتوو هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردان بكات بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی خورماتوو هێوربكرێته‌وه، چونكه ژیانی ئاوارهكانو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌قه‌زاكه ماونه‌ته‌وه سه‌خته‌و نابێت به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بن".
تا ئه‌و كاته‌ی لایه‌ك به‌لایه‌كدا ده‌كه‌وێ خه‌ڵكه ئاوارهكهی خورماتوو ده‌بێت له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه، ئه‌وان چاویان لهگهڕانهوهیه، به‌ڵام ده‌ترسن ململانێی سیاسی شاره‌كه‌یانی وه‌ها شێواندبێ كه نه‌توانن به‌ئاسانی له‌گه‌ڵ هاوسێ كۆنه‌كانیان هه‌ڵبكه‌ن.