رۆژی 16 مانگ له‌خوارووی كه‌ركوك شه‌ڕی سوپای عێراقی‌و پێشمه‌رگه لهلایهكو پێشمه‌رگه‌ش له‌لایه‌كه‌ی تر ده‌ستی پێكرد، هه‌ندێ له‌و فه‌رمانده سه‌ربازییانه‌ی له‌شه‌ڕه‌كه‌ی كه‌ركوك كشانه‌وه رایانگه‌یاند چه‌كی وایان دژ به‌كارهاتووه كه پێشتر له‌ژیانی سه‌ربازی خۆیاندا نه‌یانبینیوه، دواتریش ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ههرێمو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی جیاوازدا وتیان سوپا‌و حه‌شد ئه‌و چه‌كه ئه‌مه‌ریكیانه دژی پێشمه‌رگه به‌كارده‌هێنن كه بۆ شه‌ڕی داعش پێیان دراوه.
چوار رۆژ دواتر هێزه كوردییه‌كان له‌شه‌ڕی پردێ – ئاڵتون كۆپری وێنه‌و ڤیدیۆی چه‌ند تانك‌و ئۆتۆمبێلێكی سوتاویان بڵاوكردهوهو رایانگه‌یاند توانیویانه تانكێكی (ئابرامس)ی ئه‌مه‌ریكی بسوتێنن كه یه‌كێكه لهپێشكهوتوترین تانكه‌كانی جیهان.
هه‌مان ڕۆژ شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند پێشمه‌رگه ئه‌و رۆكێته ئه‌ڵمانیه‌یان دژی سوپا به‌كارهێناوه كه بۆ شه‌ڕی داعش پێیان دراوه‌و ده‌بوو ته‌نیا بۆ ئه‌و شه‌ڕه به‌كاری بهێنن.
وه‌ڵامی پێشمه‌رگه زوو هاته‌وه‌و میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كی میلانیان به‌كارنه‌هێناوه.
ئه‌م بێنه‌و به‌رده‌یه وا به‌زوویی نابڕێته‌وه‌و هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆكییه‌كه‌ش داوای لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه ئه‌و چه‌كه زۆر‌و زه‌وه‌ندانه‌ی بۆ شه‌ڕی داعش وه‌رگیراون، بێگومان به‌شێكیان ده‌خزێنه ناو شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانه‌وه.
له‌كاتێكدا سوپای عێراق له‌حوزه‌یرانی 2014 له‌سێ پارێزگای گه‌وره‌ی عێراق له‌دژی داعش شكا (نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، سه‌لاحه‌دین) به‌هه‌زاران چه‌كی ئه‌و سوپایه كه‌وتنه ده‌ست داعش كه تانك‌و زرێپۆش‌و ئۆتۆمبێلی جه‌نگیان تێدا بوو، به‌هه‌مان شێوه به‌شێك له‌و چه‌كانه بۆ پێشمه‌رگه‌ش جێ‌مان.
له‌ماوه‌ی سێ ساڵی شه‌ڕی داعش دیسانه‌وه له‌لایه‌ن ئهمهریكاو وڵاتانی ده‌ره‌وه كۆمه‌كی سه‌ربازی سوپا‌و پێشمه‌رگه ده‌كرا، چه‌ندین راپۆرتی میدیاییش بڵاوبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ره‌نگه رۆژێك ئه‌م چه‌كانه بۆ ململانێ ناوخۆییه‌كان به‌كاربێن، به‌تایبه‌تی كه له‌رێی حكومه‌تی عێراقییه‌وه به‌شێك له‌و چه‌كانه دیسانه‌وه ده‌درایه‌وه به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شهعبیو پێشمه‌رگه‌ش به‌شی خۆی وه‌رده‌گرت.
حاكم زاملی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت "ئه‌و چهكو تانكانه‌ی هاوپه‌یمانان به‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستانیان داوه بۆ ئه‌وه بووه ته‌نیا بۆ شه‌ڕی داعش بهكاریبێننو هه‌ر جموجۆڵێكیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه پێبكرێت نایاساییه".
حاكم زاملی دڵنیا نه‌بوو له‌به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه له‌م شه‌ڕه‌ی دواییداو به"نیقاش"ی وت "هه‌ردوولا یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌به‌كارهێنانی چه‌كی ئهڵمانیو ئه‌مه‌ریكی، ئێمه‌ش ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیا بین".
به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆ‌و وێنانه‌ی له‌نزیك كه‌ركوك له‌شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌دا ده‌ركه‌وتن، هێزه‌كانی سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی چه‌ندین تانكی (ئابرامز)و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی (هامفی)و چه‌كی پێشكه‌وتوویان پێ‌بوو كه به‌شێكیان بۆ شه‌ڕی داعش وه‌ریانگرتبوو.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بوو زوو پێشمه‌رگه هاواری لێهه‌ستاو فه‌رمانده‌كانی رایانگه‌یاند "چۆن ده‌بێت میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئێران به‌چه‌كی ئه‌مه‌ریكی شه‌ڕی ئێمه بكه‌ن".
لیوا عه‌لی فازڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی خۆرهه‌ڵاتی دیجله پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه چه‌كی میلانیان دژی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی‌و سوپا‌و چه‌كدارانی حه‌شدی شهعبیو هێزی ئاڵتوونی به‌كارهێناوه.
لیوا فازڵ ناراسته‌وخۆ دان ده‌نێت به‌به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه نوێیانه له‌لایه‌ن سوپاوه له‌هه‌ندێ سنوری دیاریكراوداو به"نیقاش"ی وت "هه‌ر كه‌سێك ده‌ڵێت سوپا چه‌كی وه‌رگیراوی بۆ شه‌ڕی داعش به‌كارهێنراوه دژی پێشمه‌رگه با به‌ڵگه‌كانی بخاته‌ڕوو، ئه‌وه‌ی ئێمه به‌كارمان هێناوه له‌م شه‌ڕه‌دا پێداویستیه سه‌ربازییه‌كانی سوپای پێشووی عێراقییه، به‌ڵام له‌و كاتانه‌ی به‌شێك له‌كه‌ره‌سته سه‌ربازییه نوێیه‌كانمان ده‌گواسته‌وه بۆ پارێزگای كه‌ركوك كه له‌هاوپه‌یمانان وه‌رمانگرتووه، له‌هه‌ندێ شوێن هێرشیان كراوه‌ته سه‌رو ئه‌وانیش به‌رگریان له‌خۆیان كردووه".
قسه‌و باسی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوو كه پێشمه‌رگه‌ش به‌هه‌مان شێوه چه‌كه ئهڵمانیو ئه‌مه‌ریكییه‌كانی شه‌ڕی داعشی له‌و شه‌ڕه‌دا به‌كارهێناوه.
تیمی "نیقاش" وردبینی بۆ ئه‌و ڤیدیۆیانه كرد كه رۆژی شه‌ڕه‌كه‌ی پردێ له‌میدیاكانه‌وه بڵاوده‌بوونه‌وه، له‌هیچ یه‌كێك له‌ڤیدیۆكاندا چه‌كی میلانی ئه‌ڵمانی بهدهرنهكهوت كه پێشمه‌رگه بۆ شه‌ڕی داعش وهریگرتبوونو كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بوو بۆ تێكشكاندنی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كان، به‌ڵام له‌یه‌كێك له‌ڤیدیۆكاندا زیاد له‌جارێك جۆره چه‌كێكی تایبه‌ت به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌وردبوونه‌وه له‌جۆری چه‌كه‌كه‌و گهڕانو كنهكردنو پرسكردنی كه‌سانی شاره‌زا، ده‌ركه‌وت ئه‌و جۆره چه‌كه له‌نه‌وه‌ی نوێی چه‌كی (Panzerfaust)ی ئه‌ڵمانییه، ئه‌م چه‌كه له‌كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌ساڵی 1943 په‌ره‌ی پێدراوه‌و دژه تانك‌و زرێپۆشهو ئێستا چه‌ندین جۆری پێشكه‌وتووی هه‌یه، جۆری (Panzerfaust 3) نوێترینیانه كه هه‌مان ئه‌و چه‌كه‌یه به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌یه.
له‌سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2015 ئه‌ڵمانیا بڕێك چه‌كی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی نارد بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش، باس له‌وه‌ش ده‌كرا كه سه‌دان چه‌كی میلان‌و 400 چه‌كی (Panzerfaust)و بیست هه‌زار چه‌كی سوك‌و چه‌ند ملیۆن فیشه‌كێك بووه.
كه‌واته پێشمه‌رگه ئه‌م چه‌كانه‌ی له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی داعشدا وه‌رگرتووه كه ئێستا به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌كانه‌وه له‌به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كانی نزیك كه‌ركوك ده‌بینرێت.
لیوا محه‌مه‌د رێگر جێگری فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌ڵمانی نوێ له‌و شه‌ڕه‌دا ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت "هه‌ینی رابردوو چه‌ند تانكێكی حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركوكه‌وه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون به‌ره‌و پارێزگاری هه‌ولێر بچن، به‌ڵام ئێمه له‌ناحیه‌ی پردێ رووبه‌ڕویان بوینه‌وه، پێشمه‌رگه جگه له چه‌كه‌كانی خۆیی‌و ده‌بابه‌ی (T55)ی روسی كه به‌هۆی شكستی سوپای عێراق له‌حوزه‌یرانی 2014 كه‌وته ده‌ستمان، هیچ جۆره چه‌كێكی دیكه‌مان به‌كار نه‌هێناوه".
لیوا محه‌مه‌د به"نیقاش"ی وت "چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌تانكی ئهبرامسو تانكی (T72) هه‌مه‌ری گولهنبڕی ئه‌مریكی هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌رۆژئاوای كه‌ركوك".
هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆك تۆمه‌ته‌كانی سه‌ریان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌وێنه‌و ڤیدیۆكاندا ده‌بینرێن شتێكی ترن، ته‌نانه‌ت پسپۆڕانی له‌خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و وێنه‌و ڤیدیۆیانه به‌كارهێنانیان پشت راست ده‌كه‌نه‌وه.
هیوا ئه‌سعه‌د شاره‌زایی بواری سهربازیو ئه‌فسه‌ری كوردی هێزه تایبه‌ته‌كانی سوپای پێشووی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه هه‌ردوو لایه‌نی دژ به‌یه‌ك زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌یان دژی یه‌كتر به‌كارهێناوه كه بۆ شه‌ڕی دژی داعش وه‌ریانگرتووه.
هیوا به"نیقاش"ی وت "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی ئه‌و چهكو تانكانه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان قه‌ده‌غه كراوه، چونكه هه‌ردوو لایه‌نی كوردی‌و عێراقی له‌كاتی وه‌رگرتنی چه‌كه‌كاندا به‌وه رازی بوون‌و واژۆیان كردووه كه ته‌نیا بۆ شه‌ڕی داعش به‌كاربێت".
هیوا ده‌شڵێت "ئه‌م دۆسێیه دادگا ده‌توانێ یه‌كلایی بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده من بێهیوام له‌وه‌ی دادگا ئه‌نجامێكی هه‌بێت، چونكه هه‌ردوولا ده‌توانن فێڵ له‌رێره‌وی یاسایی ئه‌و دۆسێیه بكه‌ن".
له‌هه‌مان رووه‌وه ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه له‌نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌و دۆسێیهیهو به‌مه‌رجی ناو نه‌هێنانی قسه‌ی بۆ "نیقاش" كرد، باسی له‌وه كرد هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه به‌سوپای عێراق‌و حه‌شدی شهعبیو ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه‌شه‌وه زۆربه‌ی جۆری ئه‌و چه‌كانه‌یان به‌كارهێنانه‌وه كه بۆ شه‌ڕی داعش وه‌ریانگرتووه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره لیستی چه‌كه‌كانی بۆ "نیقاش" ریزكرد، به‌جۆرێك ئه‌وانه‌ی لایه‌نی عێراقی به‌كاریانهێناوه برتین له: تانكی ئابرامس، (AT4)ی دژه تانكی ئه‌مه‌ریكی، رۆكێتی گراتو ئۆتۆمبێلی هامفی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی لایه‌نی پێشمه‌رگه‌ش به‌كاریانهێناوه بریتین له: چه‌كی (M4)ی ئه‌مه‌ریكی‌و (G36)ی ئهڵمانیو چه‌كی میلان‌و دۆشكه‌ی (50 Cal)ی ئه‌مه‌ریكی.
به‌هۆی باری گرژی ناوخۆی عێراقه‌وه به‌لای زۆربه‌ی چاودێرانه‌وه چاوه‌ڕوانكراوبوو رۆژێك له‌رۆژانه هێزه ناكۆكه‌كان ئه‌و چه‌كانه له‌ناوخۆدا دژی یه‌كتری به‌كاربهێنن، به‌ڵام مه‌زه‌نده نه‌ده‌كرا وا به‌زویی ئه‌وه رووبدات.