هه‌رچه‌نده به‌هۆی پوكانه‌وه‌ی داعشه‌وه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تری عێراق خه‌ریكه له‌خه‌م ئهڕهخسن، كه‌چی دڵه‌راوكێی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك تازه زیاد ده‌كات، چونكه ده‌زانن جموجۆڵی شانه نوستووه‌كانی داعش له‌و پارێزگایه روو له‌زیادبوون ده‌كات.
سێ ساڵه قه‌زای حه‌ویجه (55 كم باشووری خۆرئاوای كه‌ركوك)و ناحیه‌كانی ریازو زاب‌و ره‌شادو عه‌باسیه‌ی سه‌ر به قه‌زاكه كه له 32% خاكی پارێزگای كه‌ركوك پێك ده‌هێنێت به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه، ئێستا كه مقۆمقۆی ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه سه‌ریهه‌ڵداوه، فه‌رمانده ئهمنیو سه‌ربازییه‌كانی كه‌ركوك پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن وه‌كو دوا كارت داعش په‌نا بباته به‌ر ئاكتیڤكردنی شانه نوستووه‌كانی له‌ناو كه‌ركوكدا.
هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك ده‌ڵێن له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین كه‌سیان له‌چوارچێوه‌ی شانه نوستووه‌كانی داعشدا ده‌ستگیركردووه، بۆ ئه‌وه‌ی راست‌و دروستی ئه‌و زانیاریانه زیاتر بسه‌لمێنن رێ‌یان به‌په‌یامنێری "نیقاش"دا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و ده‌ستگیركراوانه‌دا گفتوگۆ بكات كه به‌مدواییه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گشتی كه‌ركوكه‌وه ده‌ستگیركراوه.
(ف.م) ئه‌و كه‌سه ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌یه كه له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوكه‌وه ده‌ستگیركراوه‌و دانی به‌وه‌دا ناوه داعش ناردویانه‌ته ناو كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك شانه‌ی نوستوو بمێنێته‌وه‌و له‌و كاته‌ی داوایان لێده‌كه‌ن ده‌ست به‌كار بێت.
ئه‌و به‌پێی لێدوانه‌كه‌ی بێت به‌ناوی ئاواره‌وه له‌مانگی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه هاتۆته ناو كه‌ركوك‌و دواتر له19ی ته‌ممووز له‌لایه‌ن پۆلیس‌و ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ده‌ستگیركراوه.
ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی داعش له‌گرتوخانه‌ی پۆلیس به"نیقاش"ی وت "له‌پێش هاتنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌لایه‌ن دوو كه‌سی ناحیه‌ی ره‌شاد كه ماوه‌یه‌كی زۆر پێكه‌وه كاری جوتیارمان ئه‌كرد بڕیاماندا ئیشی كشتوكاڵ بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بكه‌ین، سه‌ره‌تا ئه‌وان پاره‌یان بۆ ناردین به‌گرێبه‌ست زه‌وی كشتوكاڵیمان له‌قه‌زای حه‌ویجه‌و ناحیه‌ی ره‌شاد كڕی".
له‌باره‌ی چۆنێتی دابه‌شكردنی قازانجه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ داعش ده‌ڵێت "خێره‌كه‌ی 40% بۆ ئێمه بوو له 60% بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوو، ماوه‌ی دوو ساڵ‌و نیو به‌رده‌وام بووین، به‌ڵام كاتێك فرۆكه جه‌نگیه‌كان بۆردومانی ناوچه‌كه‌یان ده‌كرد زیانێكی زۆر به‌ر به‌روبومه كشتوكاڵیه‌كانمان ده‌كه‌وت بۆیه كاره‌كه‌مان وه‌ستاندو دواتر له‌لایه‌ن والی قه‌زای حه‌ویجه داوامان لێكرا به‌ناوی ئاواره‌وه بچینه كه‌ركوك‌و له‌وێ به نهێنی كاربكه‌ین‌و له‌هه‌ر كارێك قازانجمان كرد، به‌شه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌حه‌واڵه بنرێن بۆیان".
ده‌شڵێت "مانگی ئازاری ئه‌مساڵ هاتینه كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ جوتیارێكی سنوری گوندی مه‌لا عه‌بدوڵا رێكه‌وتین زهوییهكانیمان پێبده‌ن تاكو بتوانین كاری تێدهبكهین، چه‌ند مانگێك كارمان كرد‌و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراین".
به‌وته‌ی قسه‌ی ئه‌و ده‌ستگیركراوه بێت، ئێستا له‌حه‌ویجه ژیان زۆر سه‌خت بووه‌و خواردن زۆر كه‌م بۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه داعش بیری له‌رێگه‌ی جیاواز كردووه‌ته‌وه تاكو پاره‌ی خواردن‌و چه‌ك له‌رێگه‌ی شانه نوستووهكانهوه په‌یدا بكات‌و ئه‌و شانانه هه‌ر كاتێكیش داوایان لێكرا چالاكی سه‌ربازی بنوێنن "تاكو خه‌ڵك هه‌ست به‌لاوازی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناكه‌ن".
به‌گوێره‌ی ئامارێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردوودا 52 كه‌س ده‌ستگیركراون كه زۆرینه‌یان داواكراوی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بوون‌و به‌شێكیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌ناسنامه‌ی ساخته خۆیان خستۆته ناو ئاواره ههڵهاتووهكانو دواتر له‌نێو گه‌ره‌كه عهرهبنشینهكانو كه‌مپی ئاواره‌كان نیشته‌جێ بوون.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به"نیقاش"ی وت "هه‌ر له‌پاش ساڵی 2004ه‌وه گروپه چه‌كداره‌كانی ئه‌نسار سوونه‌و قاعیده تاكو ده‌گاته چه‌كدارانی داعش له‌پارێزگاكانی كه‌ركوك‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و نه‌ینه‌وا شانه‌ی نوستوویان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌و درێژه به‌كاری توندڕه‌وی بده‌ن".
وتیشی "رۆژی 4ی ئابی ئه‌مساڵ یه‌كێك له‌ترسناكترین شانه نوستوه‌كانی داعشمان ده‌ستگیركرد، كه له‌سێ كه‌س پێكهاتبوون كاری بازرگانی گه‌نمیان دهكردو قازانجی ئه‌و كاره‌یان بۆ داعش ده‌نارد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌هه‌مان رۆژدا ژنێك كه به‌رپرسی دیوانی فێركردنی داعش بووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه به‌رپرسی باڵی سه‌ربازی داعش بوو لهشهرگات ده‌ستگیركران كه به‌ناوی ئاواره‌وه هاتبوون بۆ كه‌ركوك".
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك ده‌شڵێت "چه‌كدارانی داعش به‌ناسنامه‌ی ساخته‌و به‌ناوی ئاواره‌وه دێنه كه‌ركوك، به‌ڵام به‌هۆی بوونی سه‌رچاوه‌ی زانیاری ئێمه‌و هاوكاریكردنی هاونیشتیمانیانی كه‌ركوك به‌شێكی زۆری ئه‌ندامی شانه‌ی نووستووه‌كانی چه‌كدارانی داعش دهستگیكراون".
هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك خۆیان باش ده‌زانن داعش چاوی بڕیوه‌ته كه‌ركوك، چونكه هه‌ر كارێك ئه‌و گروپه له‌پارێزگاكه‌دا بیكات ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی ناوچه‌یه‌كی هه‌ره دیاری ناكۆكی له‌سه‌ری نێوان به‌غداو هه‌ولێره، بۆیه ئه‌و هێزانه‌ش وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن چاوكراوه‌تر له‌جاران مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
لیوا محه‌مه‌د حاجی قادر به‌رپرسی میحوه‌ری پێنجی كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به"نیقاش"ی وت "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌پشت به‌ستن به‌زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان له‌ته‌واوی پلانی داعش تێگه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه هێزه‌كانمان چاوكراوه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه به‌ناوی ئاواره‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ههڵدێنو دێنه كه‌ركوك".
ده‌شڵێت "دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵی راگه‌یاند، داعش له‌حه‌ویجه‌و ده‌وربه‌ری زیاتر ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشتووه كۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی توندرهویان بێت، بۆیه په‌نا بۆ شانه‌ی نوستوو ده‌به‌ن".
ئه‌م پێشبینیو گریمانه‌یه وایكردووه هێزه ئهمنیو هه‌واڵگیرییه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێت قورساییه‌كی زۆر بخه‌نه سه‌ر كه‌ركوك، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه بگرن كه ئارامی كه‌ركوكیان ده‌شێواند.
ئه‌فسه‌رێكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له‌كه‌ركوك كه له‌به‌رهه‌ستیاری پۆسته‌كه‌ی نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به"نیقاش"ی وت "زۆركات تۆڕ‌و گروپی جیاجیا له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كان دهستیگردهكرێن كه به‌شێكیان به‌ناوی ئاواره‌وه دێن‌و به‌شێكی دیكه‌شیان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌ناو شاردا هاوسۆزیان بۆ ئه‌و گروپه هه‌یه، پلانه‌كه‌شیان ئه‌وه‌یه تۆڕێكی به‌رفراوان له‌شانه‌ی نوستوو له‌ناو كه‌ركوكدا پێكبهێنن‌و له‌كاتی پێویسته په‌لامار بده‌ن".
ده‌شڵێت "به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ته‌واوی ئه‌ندامانی شانه نوستووه‌كانی داعش ده‌ستگیربكه‌ین، تاكو روداوێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو له‌كه‌ركوك دووباره نه‌بێته‌وه".
رۆژی 21ی تشرینی یەکەمی 2016 ده‌یان چه‌كداری داعش دزه‌یان كرده ناو كه‌ركوك‌و به‌هاوكاری شانه نوستووه‌كانی ئه‌و گروپه چوونه چه‌ند گه‌ڕه‌ك‌و شوێنێكی جیاوازی كه‌ركوك، له‌چه‌ند باڵهخانهیهكیشدا به‌چه‌كی قه‌ناسه‌وه جێگیربوون، به‌ڵام زۆرینه‌ی هێرشه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه ئهمنیو سه‌ربازیه‌كانه‌وه بهرپهرچدرایهوهو شكستیان پێهێنرا، هێزه ئه‌منییه‌كان دواتر رایانگه‌یاند "به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه 85 كه‌س له‌هێزه ئهمنییهكانو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی شه‌هیدكران‌و زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 100 چه‌كداری داعش كوژراون‌و 13 چه‌كداریشیان خۆیان ته‌قانده‌وه".
به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی ئێستا له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌یه، به‌رپرسانی پارێزگاكه پێیان وایه تاكه چاره ئه‌وه‌یه دهستوربرد بكرێت له‌ئازادكردنی قه‌زانی حه‌ویجه، چونكه بووته مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه‌كه.
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگار‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك به"نیقاش"ی وت "داعش په‌یتا په‌یتا ناوچه‌كانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵات نامێنێت، بۆیه ده‌بێت په‌له‌ش بكرێت لهكۆنترۆڵكردنهوهی قه‌زای حه‌ویجه، چونكه مانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیان مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌ركوك دروست ده‌كات".
پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر داعش ئه‌ندامی به‌نهێنی له‌نێو كه‌ركوكیشدا هه‌بێت گه‌شبینین لهدهستیگركردنیان چونكه "توانای ده‌زگا ئه‌منیه‌كان‌و هێزی پێشمه‌رگه به‌هێزتره‌و هه‌میشه گروپه چه‌كداره‌كان مێژووییه‌كی ره‌ش و شكستیان بۆ ماوه‌ته‌وه".