سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تائێستا دووجار گرژی‌و پێكدادان له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركوك‌و سه‌لاحه‌دین روویداوه، به‌ڵام عه‌لی حوسێنی وته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركوك له‌چاوپێكه‌وتنێكی "نیقاش"دا رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسی رووبه‌روبوونه‌وه‌ی ئهوانو پێشمه‌رگه ره‌ویوه‌ته‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان بۆ شه‌ڕی حه‌ویجه ئاماده‌ن‌و به‌شداری ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی لایه‌نه‌كانی دیكه، پێی وایه ئه‌و شه‌ڕه ئاسان دهبێتو چه‌ند سه‌عاتێك ده‌خایه‌نێت.
نیقاش: بارودۆخی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌چی ئاستێكدایه، ئایا ئێوه‌ش هاوشێوه‌ی هێزه‌كانی دیكه گرفتی پێداویستی سهربازییتان هه‌یه؟
عه‌لی حوسێنی: هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سنوری كه‌ركوك له‌دوو لیوا پێك هاتووه ئه‌وانیش لیوای 16و لیوای 52، به‌رپرسیارێتیان له‌گوندی سه‌رحه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای دووزخورماتووه ده‌ست پێده‌كات تاكو ده‌گاته‌وه گوندی به‌شیر له‌باشوری رۆژئاوای كه‌ركوك، به‌دڵنیاییه‌وه گرفتی پێداویستی سه‌ربازیمان هه‌بووه به‌ڵام هه‌وڵمانداوه ئه‌و گرفتهنه نه‌بێت رێگر له‌به‌رانبه‌ر شه‌ڕی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر.
نیقاش: به‌پێی ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌یت هێزه‌كه‌ی ئێوه له‌هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك‌و سه‌لاحه‌دین هه‌ن، باشه هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه هه‌یه؟
عه‌لی حوسێنی: دوای ئه‌وه‌ی دانیشتوانی گوندی به‌شیر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كوشتارگهریان به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدراو ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی كه‌ركوك بوون‌و دواتر غازی خه‌رده‌ل دژی دانیشتوانی ناحیه‌ی تازه به‌كارهێنرا، لیوای 16و لیوای 52 به‌بڕیاری مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای ئاینی دروستبووه تاكو بتوانین له‌شه‌ڕی دژه تیرۆر به‌شداری بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه به‌بڕیاری لیژنه‌ی ئه‌منی یان فه‌رمانی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دروست نه‌بووین، بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گوندی به‌شیر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی ده‌رخست كه ده‌توانین به‌و پهپوهندییهی له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌یه داعش به‌ره‌و لهوناچوون ببه‌ین، هه‌ر بۆ زانیاریتان ئه‌و دوو لیوایه كه زۆرینه‌ی توركمانی شیعه مه‌زهه‌بن له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كانی تسعینو تازه‌و داقوق‌و به‌شیرو خورماتوو پێكهاتووه.
نیقاش: به‌ڵام كورد گومانده‌كات دروستبوونی حه‌شدی شه‌عبی له‌سنوری كه‌ركوك‌و دووزخورماتوو ئامانجێكی سیاسی هه‌بێت؟
عه‌لی حوسێنی: نه‌خێر ئامانجی سیاسیمان نییه، چونكه به‌بڕیاری حزبی دروست نه‌بووین، به‌ڵكو به‌فتوای مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی دروست بووین كه ده‌مانه‌وێت ناوچه‌كانی كه‌ركوك به‌تایبه‌ت ناوچه شیعهنیشینهكان به‌هاوكاری برا پێشمه‌رگه‌كان بپارێزین.
نیقاش: حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركوك بڕیار له‌كێ وه‌رده‌گرێت بۆ هه‌ر جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی؟
عه‌لی حوسێنی: فه‌رمان له‌به‌رێز حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق وه‌رده‌گرین، هه‌روه‌ها فه‌رمانی به‌رێزان هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌درو مه‌هدی ئه‌بو موهه‌ندیس فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
نیقاش: هێزه كوردییه‌كان ده‌ڵێن ئێوه له‌وڵاتانی دراوسێوه هاوكاری سه‌ربازی ده‌كرێن؟
عه‌لی حوسێنی: ئێمه خوازیار بووین وڵاتانی دراوسێ هاوكاری ئێمه‌یان بكردایه، به‌ڵام هاوكاری نه‌كراوین، ته‌واوی پێداویستیه سه‌ربازییه‌كانمان له‌حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه وه‌رگرتوه.
نیقاش: ئه‌ی بۆچی هێزه كوردییه‌كان ده‌ڵێن ئێران هاوكاریتان ده‌كات؟
عه‌لی حوسێنی: نهدهترسمو نهدهیشارمهوه، ئێمه قه‌رزاری ئێرانین له‌رووی پێداویستی سهربازیو هاوكاریكردنی برینداره‌كانمان، ده‌مه‌وێت ئه‌م هاوكارییه‌ش هه‌موو جیهان بزانێت كه شانازی به‌و هاوكارییه‌ی ئێرانه‌وه ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وه‌ی ئێران كردویه‌تی دڵنیام مێژوونوسان به‌ئاوی ئاڵتوون ناویان ده‌نوسێته‌وه، كاتێك به‌غداد له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه گه‌مارۆدرا به‌هه‌مان شێوه ئێران نه‌یهێشت بكه‌وێته ژێر ده‌ستی داعش، ئه‌م هاوكارییه‌ی ئێرانیش به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی نییه، به‌ڵكو به‌رێكه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی تاكو جارێكی تر عێراقێكی نوێ دروست ببێته‌وه كه ئاسایشی تێدا جێگیر بێت.
نیقاش: ئێران راسته‌خۆ چهكو پێداویستیی سه‌ربازی به‌ئێوه داوه؟
عه‌لی حوسێنی: نه‌خێر، به‌ڵكو پێداویستیه سه‌ربازییه‌كان ده‌درێت به‌حكومه‌تی ناوه‌ند دواتر دابه‌ش ده‌كرێته‌وه به‌سه‌ر لیواكانی حه‌شدی شه‌عبی .
نیقاش: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ره‌كانی كه‌ركوك‌و خورماتوو له چ ئاستێكدایه؟
عه‌لی حوسێنی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان زۆر توندوتۆڵه، چونكه هه‌ردوولامان بووین به‌ئه‌مری واقیع‌و ناتوانین یه‌كتر بكوژێنینه‌وه، نه‌ك ته‌نیا له‌كه‌ركوك‌و خورماتوو، به‌ڵكو له‌موسڵ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان حه‌شدی شهعبیو پێشمه‌رگه ده‌پارێزن.
نیقاش: سه‌ركردایه‌تی كورد زۆركات هێزه‌كانی ئێوه تۆمه‌تبار ده‌كات بهرفاندنو ئه‌نجامدانی توندتیژی به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی ناوچه جێناكۆكه‌كان، بۆچوونی ئێوه چییه؟
عه‌لی حوسێنی: هه‌موو سه‌ركردایه‌تی كوردی ئه‌و بۆچوونه‌ی نییه، هه‌رچه‌نده گوێ له‌بۆچوونه جیاوازه‌كان دهگرینو به‌رێزه‌وه قبوڵی ده‌كه‌ین، من ئه‌مه‌ن به‌لاوه سه‌یره، هه‌ندێ له‌و هێزه كوردیانه بۆچی بوونی ئێمه به‌مه‌ترسی ده‌زانن كه لهخوێنو گۆشتی یه‌كن، به‌ڵام هاتنی هێز توركیا به‌ئاسایی دهزاننو پێشوازی لێده‌كه‌ن؟
نیقاش: سه‌باره‌ت به‌كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه، عه‌ره‌به سوونه‌كان ره‌زامه‌ند نین حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری بكات، ئێوه چی ده‌ڵێن؟
عه‌لی حوسێنی: له‌لیوای 16 حه‌شدی شه‌عبی خه‌ڵكی حه‌ویجه‌و ناحیه‌كانی ده‌روبه‌ری تێدایه، تێناگه‌م بۆ ئاماده‌نین حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه بكات له‌كاتێكدا ئێمه ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی لهكۆنترۆڵكردنهوهی حه‌ویجه به‌شداری بكه‌ین، رۆژانه دانیشوانی حه‌ویجه كه ئاواره ده‌بن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێمه‌وه پێشوازیان لێده‌كرێت، دواتر ده‌بێت په‌له بكه‌ین لهكۆنترۆڵكردنهوهی حه‌ویجه، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه زانیاریمان هه‌یه ژیانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش زۆر سه‌خت بووه‌و ته‌نانه‌ت به‌هۆی كهمخۆراكیو پێداویستی ته‌ندروستی رووبه‌رووی مه‌رگ بوونه‌ته‌وه.
نیقاش: له‌رووی سه‌ربازییه‌وه كۆنترۆڵكردنه‌وه قه‌زای حه‌ویجه سه‌خت نابێت؟
عه‌لی حوسێنی: به‌وته‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی رێكخراوی به‌در شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت، چونكه داعش توانای بهرگریو هێرشبردنی نه‌ماوه شه‌ڕی ئه‌وان ته‌نیا بۆته چاندنی بۆمبی چێنراو.
نیقاش: فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه بكات فرۆكه‌ی هاوپه‌یمانان به‌شداری ناكه‌ن، ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟
عه‌لی حوسێنی: به‌راشكاوی پێت ده‌ڵێم، لهكۆنترۆڵكردنهوهی موسڵ كه حه‌شدی شهعبیو پێشمه‌رگه‌و فرۆكه جه‌نگیه‌كانی عێراق به‌شداریان كردووه ئامانجی زیاتر پێكاوه له‌و شه‌ڕه‌ی فرۆكه‌ی هاوپه‌یمانان به‌شداریان كردووه، ئینجا لهكۆنترۆڵكردنهوهی گوندی به‌شیر هێزی هاوپه‌یمانان هه‌مان بۆچوونیان هه‌بوو، به‌ڵام دواتر هه‌ر خۆیان به‌شداریان كرد.
نیقاش: له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه، دووجار به‌ریه‌كه‌وتن له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی روویدا، گه‌ره‌نتی چییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رووبهرووبوونهوانه دروست نه‌بنه‌وه؟
عه‌لی حوسێنی: من نامه‌وێت بچمه‌وه ئه‌و كاته‌ی شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان ئێمه‌و پێشمه‌رگه دروست بووه، چونكه ئێستا گرنگه كه تێگه‌یشتن له‌نێوان به‌رپرسانی حه‌شدی شهعبیو هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه كه ئه‌ركی سه‌ره‌تاو كۆتایمان ببێته به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر‌و پاراستنی خورماتوو، ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر به‌هێز له‌نێوان ئێمه‌و ئیداره‌ی خورماتوو ههبێتو جارێكی تر گرژی‌و پێكدادان له‌نێوان حه‌شدی شهعبیو پێشمه‌رگه‌دا رووناداته‌وه.
نیقاش: هه‌ندێ لایه‌ن ده‌ڵێن هێزه شیعه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌گه‌ر بكرێ خه‌ڵكی ئێرانی ده‌هێنن له‌كه‌ركوك ده‌نگ بدات، ئه‌وه تاچه‌ند راسته؟
عه‌لی حوسێنی: من له‌ئێرانه‌وه هاتووم، به‌ڵام ناسنامه‌م عێراقیه، به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س ده‌یانه‌وێ ئێمه هه‌ر به‌ئێرانی بناسێنن، حاڵی ئێمه وه‌ك كوردێك وایه كه له‌ئه‌ڵمانیا مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرێت، به‌ڵام له‌كه‌ركوك ده‌توانێت ده‌نگ بدات، چونكه خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌و دۆخێكی تایبه‌ت وایكردووه له‌ئه‌ڵمانیا بژی.