"كه‌می ماوه، به‌ڵام سه‌ختترینه" به‌مجۆره فه‌ریق روكن عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق پێشهاته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاری موسڵی پوخت كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه داعش دروشمی خۆڕاگری به‌رزكردۆته‌وه‌و وادیاره پیلان دادهڕێژێتو خۆی بۆ شه‌ڕ تامردن ئاماده ده‌كات له‌ناوچه‌یه‌كی به‌رته‌سكی پڕ لهدانیشتوواندا.
له‌وه‌ته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له 19ی شوباتی رابردووه‌وه ده‌ستیان پێكردووه هێزه عێراقییه‌كان زیاتر له‌نیوه‌ی به‌ری راست (خۆرئاوا)یان كۆنترۆڵ كردۆته‌وه، هاوكات لیژنه‌ی ئه‌منی له‌حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگای نه‌ینه‌وا باس له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی 75%ی ئه‌و به‌ره‌ی شاره‌كه ده‌كات، هه‌رچۆنێك بێت رێكخراوه‌كه پشتی به‌دوو ناوچه به‌ستووه كه چه‌كداره‌كانی به‌باشی خۆیان تێیاندا قایم كردووه.
لهفهتحكردنهوه بۆ خۆڕاگری
یه‌كه‌م ناوچه‌یان بریتیه له‌كۆمه‌ڵێك گه‌ڕه‌كی كۆن‌و كۆڵانی به‌رته‌سكی بهپێچو په‌نا كه پێی ده‌وترێت شاری كۆن‌و ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری موسڵه‌وه له‌كه‌ناری راستی رووباری دیجله‌و ئێستا به‌گرنگترین مۆڵگه‌كانی رێكخراوه‌كه داده‌نرێت، چونكه به‌توندی ده‌ستی پێوه‌گرتووه‌و سوودی له‌چڕی دانیشتووان‌و رووبه‌ره به‌رته‌سكه‌كه‌ی وه‌رگرتووه كه جموجوڵی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی سنووردار ده‌كات، هه‌روه‌ك ناوچه‌یه‌كی فشهڵهو ئه‌گه‌ر دووچاری بۆردومان ببێته‌وه ئه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، چونكه به‌ته‌نیشت یهكهوهنو بچووكنو به‌هۆی كۆنیهكهیانهوهههڵوهشاون.
به‌وپێیه‌ش هێزی ئاسمانی كه به‌هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه داده‌نرێت له‌م جه‌نگه‌دا، تاڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌ست به‌ستراو دهبێتو هێزه هێرشبه‌ره‌كان ناچار ده‌بن به‌پیاده بڕۆن ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی ئه‌و توندڕه‌وانه‌یه كه پشتوێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستووه‌و بوونه‌ته بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له‌نێو ماڵان‌و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیدا.
شاری كۆن جۆرێكه لهسیمبول بۆ داعش، چونكه مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌لنوری تێدایه كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه له‌مانگی ته‌مموزی ساڵی 2014دا تاكه وتاری ئاشكرای لێوه پێشكهشكردو ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی راگه‌یاند، لێره‌وه هێزه عێراقییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه ئه‌و مزگه‌وته بۆ به‌دیهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی مه‌عنه‌وی گه‌وره، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه به‌ته‌واوی داعش له‌شاره‌كه‌دا له‌ناو نابات.
رێكخراوه‌كه شوێنێكی دیكه‌ی ئاماده‌كردووه‌و ناوی "خاكی خۆڕاگری" لێ ناوه، ئه‌ویش بریتیه له‌سێ گه‌ڕه‌كی گه‌وره‌ی ته‌نیشت یه‌ك (17ی تهمموز، موشێریفهو ههرهمات) له‌به‌ری خۆرئاوای شاره‌كه‌و به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌به‌ر فاكته‌ری جوگرافیا هه‌ڵیبژاردووه، چونكه له‌لای باكووره‌وه رووباری دیجله هاوسنووریهتیو له‌خۆرهه‌ڵاته‌وه دۆڵێكی قووڵ ده‌وره‌ی داوه، لهخۆرئاواشهوه كراوه‌ته‌وه به‌سه‌ر ئه‌و لادێیانه‌ی رێگای سه‌ره‌كیان به‌ره‌و سوریا پێدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به‌دووری 10 كیلۆمه‌تر هیچ رێگایه‌كی بۆ هه‌ڵاتن نییه، چونكه هێزه عێراقییه‌كان ئابڵووقه‌یان به‌سه‌ر موسڵدا سه‌پاندووه‌و به‌ته‌واوی گه‌مارۆیان داوه.
خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌م جێپێی داعش بوون كاتێك له‌حوزه‌یرانی 2014دا هێرشی كرده سه‌ر موسڵ‌و كۆنترۆڵی كرد، ته‌نانه‌ت ناوی (گه‌ڕه‌كی فه‌تح)ی له‌یه‌كێكیان ناوه، له‌و كاته‌شه‌وه ئه‌ندامانی به‌چڕی تێیدا جێگیر بوون هه‌روه‌ك خێزانهكانیشان بۆ گواستۆته‌وه‌و بوونه‌ته هۆی جێتهنگكردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كه ناچاركراون تێیدا بمێننه‌وه سه‌ره‌ڕای بۆردومانی توندی ئاسمانی‌و تۆپخانه‌كان.
داعش كات به‌خوێنی مه‌ده‌نیه‌كان ده‌كڕێت
تائێستا رێكخراوه‌كه به‌توندی ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ی كۆنترۆڵ كردووه‌و ته‌نانه‌ت بوونی خۆی تێیاندا پته‌وتر دهكاتو لهئامادهكاریدایه بۆ دوا شه‌ڕه‌كانی به‌سوودوه‌رگرتن له‌به‌ره‌وپێشچوونی خاوی هێزه عێراقییه‌كان له‌سێ هه‌فته‌ی رابردوودا له‌دوای روودانی كوشتاره‌كه‌ی ناوچه‌ی (موسڵ ئه‌لجه‌دیده) كه تێیدا نزیكه‌ی 150 مه‌ده‌نی بوونه قوربانی به‌هۆی بۆردومانی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێودهوڵهتیو ئه‌و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوانه‌ی توندڕه‌وان بۆ رێگری له‌هێزه عێراقیه‌كان ته‌قاندیاننه‌وه.
چیرۆكه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی تائێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و رێكخراوه به‌شێوه‌یه‌كی بێ پێشینه ده‌ستی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیدا گرتووه تا ببنه سووته‌مه‌نی جهنگو چه‌كداره‌كانی ناسڵه‌منه‌وه له‌كوشتنی هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ههڵبێتو بۆ پاساوی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن "ئه‌وه‌ی هه‌وڵی رۆیشتن بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت بدات، كافره‌و سزاكه‌ی كوشتنه".
نیقاش له‌رێی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌دانیشتووانی گه‌مارۆدراو له‌شاری كۆن كرد‌و وتی "ئێمه كه‌وتووینه‌ته نێوان دوو ئاگره‌وه، بۆردومانی چڕی هێزه عێراقیه‌كان‌و فڕۆكهكانو ئه‌و تاوانانه‌ی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان ده‌رهه‌قمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له‌دوو هه‌فته‌ی رابردوودا رێكخراوه‌كه زیاتر له 80 كه‌سی كوشتووه كه هه‌ندێكیان دراوسێ‌و هاوڕێمانن، ئه‌شكه‌نجه‌یان دان‌و كوشتیاننو دواتر ته‌رمه‌كانیشیان شێواندن‌و هه‌ندێكیان بهستوونهكانی كاره‌باوه هه‌ڵواسین".
له‌كاتێكیشدا ده‌نگی بۆردومان لهتهلهفۆنهكهوه ده‌بیسترا، ئه‌و به‌رده‌وام بوو وتی "ئۆتۆمبێله‌كانی داعش به‌ناوچه‌كه‌دا سوڕانه‌وه‌و نزیكه‌ی 20 قوربانیان پێ‌بوو، له‌هه‌ر كۆڵانێكدا یه‌ك دوو ته‌رمیان فڕێ‌دا به‌مه‌به‌ستی تۆقاندنی خه‌ڵك‌و رێگرتن له‌هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان، له‌چه‌ند گهڕهكێكیشدا كه هێزه عێراقیه‌كان كۆنترۆڵیان كردوون گرته ڤیدیۆییه‌كان ته‌رمی چه‌ند پیاوو ژن‌و منداڵێكیان ده‌رخست كه به‌و هۆیه‌وه كوژرابوون".
له‌م شه‌ڕانه‌دا دانیشتووانی مه‌ده‌نی تێوهدهگلێنرێنو ده‌خرێنه به‌ر لووله‌ی تۆپه‌كان، چونكه ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆرئاوا ناچار ده‌كات ماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ خێزانی چه‌كداره‌كانی به‌ش بكه‌ن كه له‌ناوچه‌كانی تری شاره‌كه‌وه هاتوون.
له‌و ناوچانه‌ش كه شه‌ڕیان تێدایه قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان ده‌چنه سه‌ربانی ماڵهكانو له‌نێویاندا هاتوچۆ ده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان خانوو دووچاری بۆردومان بوونه‌ته‌وه‌و سه‌دان كه‌سیان تێدا بووه‌ته قوربانی كه دوایینیان نزیكه‌ی 30 كه‌س بوون كه رۆژی 10ی ئه‌م مانگه (نیسان) له‌گه‌ڕه‌كی یه‌رموك به‌رله ئازادكردنی به‌چه‌ند سه‌عاتێك كه‌وتنه ژێر داروپه‌ردووه‌وه وه‌ك به‌رزان ئه‌حمه‌د كه‌سوكاری یه‌كێك لهقوربانیهكان بۆ "نیقاش"ی دووپات كرده‌وه.
به‌رزان كه ئاواره‌یه لهكامپێكی باشووری موسڵدا، وتی "ئه‌زموونه‌كه‌مان تۆقێنه‌ر بوو، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر 19 چه‌كداری داعش خۆیان كرد به‌ماڵماندا له‌گه‌ڕه‌كی مهتاحینو پشتوێنی بۆمبڕێژكراوو چه‌ندین جۆره چه‌كیان پێ‌بوو، لێیان پاڕاینه‌وه كه بڕۆن، به‌ڵام بێ سوود بوو، به‌ڵكو یه‌كێكیان به‌توندی وتی "ده‌ی خواردنمان بده‌نێ، خۆ گیانی ئێوه له‌گیانی ئێمه به‌نرختر نییه".
هێزه عێراقییه‌كان به‌ته‌واوی د‌رك به‌بایه‌خی موسڵی كۆن‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆرئاوا‌و راده‌ی قورسی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن، بۆیه له‌چوار قۆڵه‌وه پێشڕه‌ویان بۆ دهكهنو هه‌ر كه نزیك ده‌بنه‌وه پێشڕهویهكهیان خاوتر ده‌كه‌نه‌وه‌و وریاتر ده‌بن.
هه‌واڵه ناخۆشه‌كه ئهوهیهدیاره ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سهێنانی ریزی چه‌كدارانی داعش له‌ئارادا نییه، بۆیه پێویسته به‌رده‌وام بن له‌شه‌ڕی سه‌خت تا دوا شه‌قامی شاره‌كه له‌چنگی داعش ده‌سه‌ندرێته‌وه كه ئه‌مه‌ش باجی قوربانیانی مهدهنیو زیانی هێزه عێراقییه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه‌و بازنه‌ی كاولكاریش له‌موسڵ فراوانتر ده‌كات.