عه‌مید عه‌بدوڵڵا جه‌عفه‌ر پێشبینی نه‌ده‌كرد رۆژێك له‌رۆژان ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ی به‌هۆیانه‌وه دوو په‌نجه‌ی له‌ده‌ستدا ببنه كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌ل له‌شوێنیكی جوان‌و رێكوپێكدا له‌ناو باره‌گای یه‌كێك لهكهتیبه سه‌ربازییه‌كان له‌قه‌زای سێمێل له‌خۆرئاوای ناوه‌ندی پارێزگای دهۆك سه‌رپه‌رشتیان بكات.
تیمی "نیقاش" سه‌ردانی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ی كرد كه ده‌كه‌وێته باره‌گای كه‌تیبه‌ی ئه‌ندازه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك له‌قه‌زای سێمێل (5كلم خۆرئاوای دهۆك)و چاوی كه‌وت بهعهمید عهبدوڵڵاجهعفهر سه‌رپه‌رشتیاری مۆزه‌خانه‌كه، ئه‌ویش به"نیقاش"ی وت "سه‌ره‌تا زۆربه‌ی ئه‌و تهقهمهنیانهمان كۆكردۆته‌وه كه چه‌كدرانی داعش لهشهڕهكانیان له‌دژی هێزی پێشمه‌رگه له‌به‌ره جیاجیاكان به‌كاریان ده‌هێنان".
وتیشی "نامۆیی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان وای كرد لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی لهشهڕهكانیان له‌دژی رێكخراوی داعش به‌سه‌ریاندا زاڵ بن".
جه‌عفه‌ر باسی له‌وه‌ش كرد ئه‌و نموونه‌ی ته‌قه‌مه‌نیانه كه زیاتر له(150) نموونه‌ن ته‌نیا به‌شێكی كه‌من له‌و چه‌ندان تۆن ته‌قه‌مه‌نییه‌ی داعش له‌شه‌ڕه‌كانی له‌عێراق به‌كاری هێناون "چونكه چه‌ندین كارگه‌یان هه‌یه‌و جۆره‌ها ته‌قه‌مه‌نی دروست دهكهنو كه‌سانی شاره‌زا له‌ناو عێراق له‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می رژێمی له‌ناوچوودا له‌بواری پیشه‌سازی سه‌ربازیدا كاریان ده‌كرد، سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن".
عه‌مید عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئامانجیان له‌كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره جیاوازانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كان "پیشاندانیانه بۆ جیهان تا ئاگاداری جۆری ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیه كوشندانه بن كه رێكخراوه‌كه به‌كاریان ده‌هێنێن پاشان ویستمان ئه‌و نموونانه ئه‌رشیف بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی دواتر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت".
وتیشی "سه‌ره‌تا ئامانجی سه‌ره‌كی له‌كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و نموونانه ئاشناكردنی جه‌نگاوه‌رانی كورد بوو پێیان تا وریایان بن له‌به‌ره‌كانی شهڕداو بزانن چۆن به‌وردیه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، چونكه زۆرێك له‌پێشمه‌رگه‌كان بوونه‌ته قوربانی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاگادار نه‌بوون لێیان یاخود نه‌یانزانیوه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن".
موقه‌ده‌م نه‌وزاد كامیل له‌ئیداره‌ی سریه‌ی دهۆكو یه‌كێك له رێكخه‌رانی پێشانگاكه ئه‌وه‌ی بۆ "نیقاش" خسته‌ڕوو كه "ده‌یان جۆر ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه رێكخراوی داعش له‌شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا دایهێناون، چونكه ئه‌و نموونانه‌ی كه له‌لای ئێمه‌ن قه‌باره‌یان جیاوازه، هه‌روه‌ها هه‌موو مادده سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌رده‌ستیشیان به‌كارهێناوه وه‌كو ئاسن‌و پلاستیكو به‌م دواییانه‌ش فایبه‌ر گڵاسیان به‌كارهێنا، له‌به‌رئه‌وه‌ی گولله نه‌بڕه".
كامیل روونیكرده‌وه كه تهقهمهنیهكان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌كارهێنانیشیان پۆلێن ده‌كرێن "هه‌یانه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی بینا بهكاردههێنرێنو هه‌یانه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئوتۆمبێل بهكاردێتو هه‌شیانه دژی مرۆڤ به‌كاردێت به‌و پێیه‌ش رێژه‌و بڕو جۆری مادده به‌كارهاتووه‌كان له‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌دا جیاوازه".
له‌گه‌ڵ چوونه هۆڵی مۆزه‌خانه‌كه، چه‌ندین جۆری ته‌قه‌مه‌نی ده‌بینیت كه له‌ڕووی قه‌باره‌و شێوه‌وه جیاواز بوون‌و چه‌كدارانی داعش له‌شوێنی جیاجیای به‌ره‌كانی شه‌ڕدا چاندبوویانن تا بیان ته‌قێننه‌وه.
له‌ده‌روازه‌ی مۆزه‌خانه‌كه‌دا به‌رمیلێكی پڕ له‌مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی لێ‌بوو، كامیل باسی له‌وه‌كردو وتی "چه‌كدارانی داعش له‌ژێر پردێكدا له‌ناوچه‌ی زومار دایان‌نابوو، به‌ڵام نه‌یانتوانی بیته‌قێننه‌وه" له‌پاڵ ئه‌ویشدا شتێكی وه‌ك كڵاوه‌ی مووشه‌كی لێ‌بوو، كامیل له‌باره‌یه‌وه وتی "ئه‌م كڵاوهیهیان لهتۆپهاوێژێكی دروستكراوی ناوخۆوه هه‌ڵدا كه هاوشێوه‌ی هاوه‌نه، ئه‌گه‌ر ئه‌م كڵاوه‌یه بته‌قیایه‌ته‌وه ئه‌وا ده‌بووه هۆی كوژرانی ده‌یان كه‌س، چونكه بڕی ئه‌و مادده ته‌قینه‌وانه‌ی تێیدایه زۆر زۆره".
له‌سه‌ر ئه‌و مێزه نزیكهش كه له‌ناوه‌ڕاستی هۆڵه‌كه‌دا دانرابوو چه‌ند وایه‌رێكی لێ‌بوو گهیهندرابوون به‌چه‌ند پشتێنێك كه بڕێك ته‌قه‌مه‌نیان تێدابوو، موقه‌ده‌م نه‌وزاد روونی كرده‌وه‌و وتی "ئه‌و پشتێنانه یان له‌ڕێی مۆبایله‌وه یاخود له‌ڕێی ئامێری بێ ته‌ل له‌دووره‌وه ده‌ته‌قێندرانه‌وه، به‌ڵام مه‌ترسیدارترینیان ئه‌وانه كه وایه‌ری راسته‌وخۆیان تێدا به‌كار ده‌هێنرێت".
ده‌شڵێت "زۆربه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌مادده‌ی ناوخۆیی دروستكراون به‌تایبه‌تی گه‌وره‌كانیان، چونكه سه‌مادی كیمیایی‌و یۆریاو نهتراتو پاشماوه‌كانی سوپای عێراق‌و سوریایان تێدا به‌كار ده‌هێنن، هه‌ندێك جاریش كلۆرو خهردهلیشیان به‌كارهێناوه".
موقه‌ده‌م نه‌وزاد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سه‌ختترین شت لهئهركهكانیاندا چۆنێتی ئاشكراكردنی ئه‌و تهقهمهنیانهو لابردنیانو پاشانیش ته‌قاندنه‌وه‌یانه "چونكه به‌رده‌وام جۆری نوێیان هه‌یه‌و به‌رده‌وامیش شێوازه‌كانی ته‌قاندنه‌وه‌یان ده‌گۆڕێن به‌جۆرێك وا ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات پشت به‌شاره‌زایی خۆی‌و ئاستی لێهاتوویی له‌پیشه‌كه‌یدا ببه‌ستێت، چونكه شاره‌زای بیانی‌و ناوخۆیی به‌شداری ده‌كه‌ن له‌دروستكردنی ئه‌و تهقهمهنیانهو هونه‌ر ده‌نوێنن له‌شێوازه‌كانی ته‌قاندنه‌وه‌یاندا".
مۆزه‌خانه‌كه چه‌ند پارچه جلوبهرگێكیشی له‌خۆگرتبوو له‌وانه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌به‌ریان ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌كو ئه‌و جلوبه‌رگانه نه‌بوون كه ئه‌ندامانی داعش له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا پێیانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه نه‌وزاد روونیكردهوهو وتی "چه‌كدارانی داعش ده‌زگایه‌كی میدیایی به‌هێزیان هه‌یه‌و ئه‌و جلوبه‌رگه ره‌شانه‌ش كه پێیانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون، هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیان نیانه، چونكه زۆرینه‌یان جلوبه‌رگی قاوه‌یی یان سه‌ربازی له‌به‌ر ده‌كه‌ن" دووپاتیشی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م جلوبه‌رگه‌كان له‌سه‌ر شێوازی ئه‌فغانی دووراون.
له‌و بابه‌ته سه‌رنجڕاكێشه‌كان بوونی چه‌ند جۆرێك پشتێنی بۆمبڕێژكراو بوو كه رێكخراوی داعش به‌كاریان ده‌هێنێت، له‌وباره‌یه‌وه موقه‌ده‌م نه‌وزاد وتی "چه‌كدارانی داعش دابه‌ش ده‌به‌ن به‌سه‌ر سێ جۆردا: یان جه‌نگاوه‌رن یاخود دزهكهرن یاخود خۆكوژن، یه‌كه‌میان جه‌نگاوه‌رێكی ئاساییه‌و دووه‌میشیان پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوی سووك هه‌ڵده‌گرێت ئه‌گه‌ر به‌دیل بگیرێت خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه ئه‌مانه‌ش به‌زۆری له‌به‌ره‌كانی شهڕدانو زۆرینه‌یان بیانین، سێیه‌میشیان خۆكوژه كه له‌لای ئه‌وان (زاوا)ی پێدهڵێنو له‌نێوان (25 بۆ 30 كگم) مادده‌ی ته‌قینه‌وه ههڵدهگرێتو به‌كه‌میش له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌دا به‌كارده‌هێنرێن".
مۆزه‌خانه‌كه سه‌ره‌ڕای بچووكی شوێنه‌كه‌ی، به‌ڵام وێنه‌یه‌كی روون سه‌باره‌ت به‌و شێوازانه ده‌خاته‌ڕوو كه رێكخراوی داعش له‌شه‌ڕه‌كانیدا به‌كاریان ده‌هێنێت چ له‌عێراق بێت یاخود لهسوریاو ئه‌و جۆره بۆمب‌و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ش به‌رجه‌سته ده‌كات كه داعش په‌نای بۆ بردوون تا بوونه‌ته زیاترین چه‌كی به‌كارهاتوو له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه هه‌موو دانیشتووانی سه‌ر گۆی زه‌وی پێ ده‌تۆقێنێت وه‌ك نووسه‌ر عه‌بدولكه‌ریم یه‌حیا ده‌ڵێت.
یه‌حیا به"نیقاش"ی وت "ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه زۆر گرنگه، چونكه هه‌موو ئه‌و شێوازانه ده‌پارێزێت كه رێكخراوه‌كه له‌شه‌ڕه‌كانیدا په‌نای بۆ بردوون ئه‌ویش هه‌مان ئه‌و چه‌كه‌یه كه له ناوچه‌كانی تری جیهان به‌كاری ده‌هێنێت وه‌كو لیبیا، سوریا‌و ئه‌وروپا، بۆیه هه‌موو ده‌وڵه‌تان ده‌توانن سوود له‌م ئه‌زموونه وه‌ربگرن له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌دا".
یه‌حیا داوایشی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد "مۆزه‌خانه‌كه فراوان بكهنو شاره‌زایانی بیانی بهێنن بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌نموونه‌ی ئه‌و تهقهمهنیانهو خستنه‌ڕووی شێوازی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كردنیان‌و ده‌ركردنی نامیلكه‌یه‌ك بۆ ناساندنی ئه‌و بۆمب‌و ته‌قه‌مه‌نیانه تا به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر سوودیان لێوه‌ربگیرێت به‌تایبه‌تی له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه".