دوو ساڵ‌و نیوه شاری فه‌لوجه (60كم خۆرئاوای به‌غدا) یه‌كێك له‌دیارترین شاره‌كانی ئه‌نبار رووبه‌رووی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی بووه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وام باره‌گاو گردبوونه‌وه‌كانی داعشی تیا ده‌كرانه ئامانج كه له‌كۆتایی ساڵی 2013ه‌وه له‌و شاره باڵاده‌سته، هه‌موو ئه‌م پرۆسانه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا بوون به‌ناوی "شكاندنی تیرۆر" كه زیاتر له‌سی هه‌زار شه‌ڕكه‌ر تیایدا به‌شداربوون.
هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه لهفهلوجهو ده‌وروبه‌ریدا به‌ڕێوه‌چوون كاریگه‌ریان له‌سه‌ر شاره‌كه دروستكردووه، به‌ڵام به‌هێزترین گورزیان له‌پرۆسه‌ی ئازادكردنی شاره‌كه‌وه كه‌وته‌وه كه به‌قسه‌ی به‌رپرسانی شاره‌كه 20% فه‌لوجه به‌ته‌واوی وێران بووه.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار خه‌تای وێرانبوونی شاره‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌نه‌كان‌و پێی وایه ناكرێت ته‌نها لایه‌نێكی تیا تۆمه‌تبار بكرێت، به‌تایبه‌تی كه به‌شێك له‌و كاولكارییه به‌هۆی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بووه.
راجع به‌ره‌كات عیساوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار به"نیقاش"ی وت "ئه‌و كاولكارییه‌ی به‌ر فه‌لوجه كه‌وتووه له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی شاره‌كه‌و هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان دوو هێنده بووه‌ته‌وه، ئێمه داعش بێبه‌ری ناكه‌ین، چونكه ئه‌وان ئیشی خۆیان دزی‌و كاولكاری بكه‌ن".
بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌دوو ساڵ هێزه ئه‌منییه‌كان فه‌لوجه‌یان گه‌مارۆدابوو كه رووبه‌ره‌كه‌ی له(16كم2) تێپه‌ڕ ناكات، له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌كداره‌كانی داعش به‌هۆی موشه‌كه‌وه بۆردومان ده‌كران، زۆربه‌ی ئه‌و بۆردومانانه‌ش ئامانجی خۆیان نهدهپێكاو به‌هۆیه‌وه به‌ده‌یان ماڵ‌و خوێندنگا‌و زیاتر له سی مزگه‌وت وێران بوون.
داعش له‌گه‌ڵ چوونه ناوه‌وه‌ی بۆ شاره‌كه ده‌ستیكرد بهوێرانكردنی چه‌ندین شوێن، هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌لوپه‌لی گرنگ‌و به‌به‌های تاڵانكرد، له‌وانه كه‌لوپه‌له‌كانی پرۆژه‌ی ئاوی فه‌لوجه.
عیسا عیساوی قایمقامی فه‌لوجه به"نیقاش"ی وت "كاتێك گه‌ڕاینه‌وه بۆ فه‌لوجه پاش ئازادكردنی، بینیمان پرۆژه‌ی ئاوی شاره‌كه به‌ته‌واوی وێرانكراوه، تێبینیمان كرد ماتۆڕو ترومپاو هه‌موو كه‌لوپه‌له به‌نرخه‌كانی به‌ر له‌وێرانكردن تاڵانكراون".
ده‌شڵێت "تاڵانكردن‌و وێرانكردنی پرۆژه گرنگه‌كانی شاره‌كه كه تیایدا خه‌تای سه‌ره‌كی له‌ئه‌ستۆی داعشه، پرۆژه‌كانی بهرههمهێنانو دابه‌شكردنی كاره‌باو تاڵانكردنی محه‌ویله گه‌ڕه‌كه‌كان‌و بردنی كه‌لوپه‌لی نه‌خۆشخانه‌ی ژنان‌و منداڵانی گرتووه‌ته‌وه".
هه‌ندێ لایه‌ن په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی درێژ ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی لهسهلاحهدینو دیاله كردیان، لهفهلوجهش چه‌ندین ناوچه‌یان وێرانكردووه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڤیدیۆ‌و وێنه‌یه‌ك بڵاوبوونه‌وه كه ده‌ریده‌خات چه‌ند ماڵ‌و جێگه‌یه‌كی گشتی پاش ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ئازادكردنی شاره‌كه تهقێندراونهتهوهو سوتێنراون.
فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه به‌دوور نازانن كه هه‌ڵمه‌تی تاكه كه‌سی‌و دامه‌زراوه‌یی هه‌بێت بۆ شێواندنی وێنه‌ی حه‌شدی شهعبیو له‌بیربردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان.
كه‌ریم نوری یه‌كێك لهفهرماندهكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌فه‌لوجه به"نیقاش"ی وت "شه‌ڕكه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی فریشته نین، دوور نییه گروپ‌و كه‌س هه‌بن ئه‌و كاره‌یان كردبێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ساغ ببێته‌وه سزای خۆیان وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش روونه پرۆسه‌یه‌كی پلان بۆ داڕێژراو له‌ئارادا نییه بۆ وێرانكردنی شاره‌كه".
یه‌كه‌مجار نییه فه‌لوجه رووبه‌رووی كاولكاری ببێته‌وه، چونكه ساڵانی 2004و 2005یش له‌شه‌ڕی سوپای ئه‌مه‌ریكا زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت.
شه‌ڕی یهكهمو دووه‌می ئه‌و شاره له‌دوای ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه سه‌ریانهه‌ڵدا كه خه‌ڵكی شاره‌كه رێكیان خست وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر جێگیربوونی سوپای ئه‌مه‌ریكا لهخوێندنگایهكی سه‌ره‌تایی له‌ناوه‌ڕاستی فه‌لوجه، دواتر خۆپیشاندانه‌كه گرژی لێكه‌وته‌وه‌و ته‌قه له‌نێوان هه‌ردوولا رویدا، ئه‌وه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی سێ مانگه له‌شاره‌كه‌دا سه‌رهه‌ڵبدات.
له‌و شه‌ڕانه‌دا زۆربه‌ی شاره‌كه وێرانبوون تا ئه‌و كاته‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوی شاره‌كه‌ی كۆنترۆڵكردن، هه‌رچه‌نده دواتریش رۆژانه رووبه‌روو بوونه‌وه رووی ده‌داو زیانی گه‌وره‌ی مرۆیی‌و داراییان لێكهوتهوه.
له‌كۆتایی ساڵی 2006 كاتێك هێزی سه‌حوه‌كان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شاره‌كانی ئهنبارداو قاعیده‌یان ده‌ركرد، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توانیان به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر فه‌لوجه‌دا بگرن، پاش ئه‌وه‌ی سوپا‌و پۆلیسی عێراقی هاوكاریان كردن.
له‌هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌دا شه‌ڕو پێكدا هه‌ڵپژان كۆتاییان پێنه‌هات، به‌ڵكو بۆ ماوه‌یه‌ك خامۆش بوون‌و دواتر سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی داعش به‌ئاشكرا له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2013 ته‌واوی شاره‌كه‌ی گرته ده‌ست.
پرۆسه‌ی "شكاندنی تیرۆر" یان "شه‌ڕی سێهه‌م" وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ناوی ده‌به‌ن، دوای دوو ساڵ‌و نیو بووه هۆی ده‌ركردنی داعش له‌شاره‌كه، به‌ڵام بهكاولكارییهكی زیاتره‌وه.
عیسا عیساوی قایمقامی فه‌لوجه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ژێرخانی شاره‌كه زیانی هه‌ره گه‌وره‌ی پێكهوتووهو به‌تایبه‌تی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی فه‌لوجه‌ی فێركاری به‌ته‌واوی وێران بوون‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌چوار ملیۆن دۆلاری ده‌وێت.
عیساوی به"نیقاش"ی وت "هیچ ئامارێكی فه‌رمی له‌به‌رده‌ستدا نییه له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و خانوو دامه‌زراوانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ئێمه چاومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه زوو خه‌ڵكی شاره‌كه بگه‌ڕێنینه‌وه‌و ئه‌و ده‌مه پرۆسه‌ی ژماردنی زیانه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پسپۆڕه‌وه ده‌ست پێبكات".