مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن پانزه ساڵ كه هێشتا بڕوای به‌داعش ماوه، ورده‌كاری په‌یوه‌ندیكردنی به‌و گروپه‌وه بۆ "نیقاش" ده‌گێڕێته‌وه، لێره‌دا بۆ پاراستنی گیانی مێردمنداڵه‌كه، ناوهكهییو ناوی هه‌ندێ له‌ناوچه‌كان ده‌شاردرێته‌وه.
خاڵی سه‌ره‌تا
ئێوارانی هه‌موو رۆژێك ئه‌و مێردمنداڵه له‌گه‌ڕه‌كی مه‌نسوری خوارووی موسڵ تۆپه‌كه‌ی له‌ماڵ ده‌هێنایه ده‌ره‌وه‌و ده‌چوو بۆ یاریگایه‌كی نزیك ماڵی خۆیان، جارێكیان رێگای خۆی دهگۆڕێتو ده‌چێته لای خاڵێكی پڕوپاگه‌نده‌ی داعش كه بۆ راكێشانی خه‌ڵكی دایانناوه، ئیتر له‌وێ ئه‌و شاشه‌و وێنانه سه‌رنجی راده‌كێشی كه له‌كۆشكێكی بچكۆله‌دا داندراوه.
له‌وێ دیمه‌نی شه‌ڕه‌كانی داعشی وه‌ك فیلمێكی سینه‌مایی دێته پێش چاو كه چۆن هێرش دهكهنو ده‌یبه‌نه‌وه‌و ئاڵای خۆیان هه‌ڵده‌كه‌ن، پاش ده كاتژمێر نمایش ئینجا سیدی ئه‌و چالاكیانه ده‌ده‌ن به‌ئاماده‌بووان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیبه‌نه‌وه.
ئه‌م رووداوه ته‌واو كار له‌مێرد منداڵه‌كه دهكاتو ئیتر هه‌موو رۆژێك سه‌ردانی ئه‌و كۆشكه دهكاتو مۆبایله‌كه‌ی پڕده‌كات لهسرودهكانی داعش‌و وتاره‌كانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌و عه‌دنانی، هه‌ر له‌وێ بڕیار ده‌دات په‌یوه‌ندی بكات به‌داعشه‌وه‌و چه‌كدارێكی گروپه‌كه ده‌یباته نزیكترین مزگهوتو ناوی تۆمار ده‌كات.
ماچی ماڵئاوایی
نیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه‌ی كه بڕیاره ماڵه‌وه جێبهێلێت، وه‌ك هه‌موو رۆژێكی تر باوه‌ش ده‌كات بهدایكیداو ماچی ده‌كات، دواتر ده‌چێته مزگهوتو له‌گه‌ڵ چه‌ند مێردمنداڵێكی تردا دوو چه‌كدار ده‌یانبه‌نه ناو پاسێكی بچوكهوهو چاویان ده‌به‌ستنه‌وه، كاتێك چاویان ده‌كه‌نه‌وه له‌ژێرزه‌مینی تاریكی ماڵێكدان.
مێردمنداڵه‌كه ده‌ڵێت "له‌وێ ته‌واو ترس دایگرتمو پاڵم دایه‌وه بهدیوارهكهوهو قسه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌كرد، به‌خۆمم وت ئه‌م شێتێتییه چییه منی گه‌یاندووه‌ته ئێره؟".
دوای نیو كاتژمێر پیاوێكی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵی ریش سپی ده‌چێته لایان‌و یه‌ك یه‌ك ده‌ستیان ده‌گوشێت‌و پێیان ده‌ڵێت "به‌خێربێن هه‌ی قاره‌مان"، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئیتر له‌وێ هه‌ستی بهئارامیو دڵنیایی كردووه.
دواتر دایان دهنیشێنێتو یه‌ك یه‌ك خۆیان ده‌ناسێنن، ئه‌و 23 كه‌سه‌ی له‌وێ بوون هه‌موویان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 12 بۆ 17 ساڵدا بووه، ئینجا پیاوه‌كه‌ش خۆی دهناسێنێتو ده‌ڵێت "براتان ئه‌بو عه‌بدوڵا ده ساڵ له‌سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا لهگاردی كۆماریی بووم، به‌شداری شه‌ڕی كوهیتم كردووه له‌ساڵی 1990و خۆم بینیومه كه چۆن سه‌ربازه عێراقییه‌كان سته‌میان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوه‌یت كردووه، به‌تایبه‌تی شیعه كافره‌كان، دوای 2003 له‌وه‌ش خراپتریان كرد، بۆیه سوپا‌و پۆلیس ده‌كوژین".
بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ هه‌موو رۆژێك ئه‌بو عه‌بدوڵا وانه‌ی عه‌قیده‌ی ئیسلامی‌و بنه‌ماكانی "جیهاد"یان پێده‌ڵێتو پێیان ده‌ڵێت "ئێوه بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شهڕدهكهنو ده‌گه‌نه به‌هه‌شت، له‌وێ ژن‌و خواردن‌و خواردنه‌وه‌و هه‌رچییه‌كتان بوێت ده‌سته‌به‌ره".
هه‌موو رۆژێكیش ده‌یانباته ناوچه‌ی دارستانی موسڵ‌و راهێنانی چهكو به‌ستنی بۆمب‌و لێخوڕینی ماتۆڕسكیلو ئۆتمبێلیان پێدهكرێتو له‌هه‌موو چوونه ژووره‌وه‌و ده‌رچوونێكدا چاویان ده‌به‌ستن.
سكی خاڵی‌و میزه‌ڵدانی پڕ
مێردمنداڵه‌كه ده‌گێڕێته‌وه كه برسێتی زۆری بۆ هێناونو هه‌موو رۆژێك چه‌ند ده‌نكێك خورماو پارچه‌یه‌ك نانیان دراوه‌تێ، تا ئه‌وه‌ی له‌به‌ر برسێتی گریاوه، ئه‌بو عه‌بدوڵاش پێی وتوون "دان به‌خۆدا بگرن تا شایه‌نی جیهاد بن".
هه‌موو رۆژێكیش تاكه جارێك رێ‌یان پێدراوه ئاوده‌ست به‌كاربێنن تا ئه‌و راده‌یه‌ی میزیان به‌خۆیاندا كردووه‌و له‌سه‌ری سزا دراون، لهمانگێكیشدا ته‌نها سێ‌جار بۆیان هه‌بووه خۆیان بشۆن وه‌ك خۆی ده‌ڵێت بۆنی مشكی تۆپیویان لێهاتووه.
به‌جۆرێك به‌هۆی میزنهكردنهوه له‌گورچیله‌دا تووشی هه‌ڵاوسان بووه‌و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆكراوه تائێستاش ده‌رمان وه‌رده‌گرێت، ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر خوا هێزی بدامایه، ئێستا له‌گه‌ڵ فیراس له‌به‌هه‌شتدا ده‌بووم".
بچووكترین مێرد منداڵ
فیراسی ته‌مه‌ن 12 ساڵ بچوكترین كه‌سیان بووه كه باوكی نه‌ماوه‌و له‌ده‌ست دایكی رایكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته داعش، مێردمنداڵه‌كه ده‌ڵێت "پاش ته‌واوبوونی خوله‌كه نه‌مبینییه‌وه، چونكه یه‌كێك بوو له‌و ده كه‌سه‌ی راسته‌وخۆ ده‌ستنیشان كران بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خۆكوژ بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه".
ده‌شڵێت "كاتێك ئه‌بو عه‌بدوڵا لێی پرسین كێ ئه‌یه‌وێت بچێته ماڵه‌وه‌و كێش ئه‌یه‌وێت له‌م ژێر زه‌مینه‌وه یه‌كسه‌ر بچێت بۆ به‌هه‌شت، فیراس پێش هه‌مووان به‌گه‌رموگوڕی ده‌ستی بۆ به‌هه‌شت هه‌ڵبڕی".
درێژه به‌قسه‌كانی دهداتو ده‌ڵێت "كاتێك ماڵ‌ئاوایم لێ‌كرد ده‌ستم به‌گریان كرد، ته‌نانه‌ت ئه‌بو عه‌بدوڵاش فرمێسكی بۆ رشتن، باوه‌شم به فیراسو نۆ كه‌سه‌كه‌ی تردا كرد‌و ماڵ‌ئاوایم لێ‌كردن تا یه‌كتر بینینه‌وه له‌به‌هه‌شتدا".
ئه‌و كاته‌ی خه‌ریكی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی بوو له‌سه‌ر جێیه‌كی سپی له‌نه‌خۆشخانه پاڵكه‌وتبوو چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت، لهمۆبایلهكهشیدا یه‌ك یه‌ك وێنه‌ی به‌غدادی‌و هاوڕێكانی پیشان ده‌دا، كاتێك گه‌یشته فیراس چاوی پڕبوو له‌ئاو، ئاوڕێكی بۆ براكه‌ی دایه‌وه كه له‌نه‌خۆشخانه له‌گه‌ڵیدا بوو وتی "ئیشه‌ڵا كه چاك بوومه‌وه ئه‌گه‌مه لای".