ئه‌و شه‌ڕه قورسه‌ی 22 مانگه داعش به‌ڕێوه ده‌بات وایكردووه به‌رده‌وام پێویستی به‌چه‌ك بێت، ئێستا ناوچه‌كانی سوریا‌و توركیا بوونه‌ته یه‌كێك له‌سه‌رچاوه گرنگه‌كانی ده‌ستكه‌وتنی چه‌ك، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌شاره‌كانی ژێر فه‌رمانڕه‌وایی خۆیدا كه‌وتووه‌ته كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌لای هاوڵاتیانه.
به‌شێك له‌وانه‌ی كڕین‌و فرۆش به‌چه‌كه‌وه ده‌كه‌ن به‌پێی چه‌ند پێوه‌رێكی قورس داعش مۆڵه‌تی داونه‌تێ، باوكی محه‌مه‌د كه پێشتر كاری كڕین‌و فرۆشتنی چه‌كی ده‌كرد له‌ڕێی په‌یوه‌ندی ڤایبه‌ره‌وه به"نیقاش"ی وت "مۆڵه‌ته‌كانی داعش ته‌نها بۆ چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراون كه سه‌ر به‌خۆیانن".
باوكی محه‌مه‌د روونی ده‌كاته‌وه ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی چه‌كیان پێدراوه به‌ڕواڵه‌ت وه‌ك كه‌سی سیڤیل ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌راستیدا داعشن‌و بۆیه خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن تا به‌ئاسانی بتوانن ئاڵوگۆڕی چه‌ك بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و كارئاسانیانهی بۆیان ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌ركی بازرگانه‌كانی چه‌ك سووك نییه، چونكه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بڕێكی كه‌می چهكو فیشه‌ك ماوه‌و به‌فشاری روسیاش جموجۆڵی مافیاكانی ناو سوریا‌و توركیا زه‌حمه‌ت بووه كه جاران به‌ئاسانی چه‌كیان ده‌گه‌یانده ده‌ست داعش.
تائێستا داعش توشی قه‌یرانی قووڵی ده‌ستنه‌كه‌وتنی چه‌ك نه‌بووه، چونكه عه‌مباری گه‌وره‌ی چه‌كه‌كانی سوپا‌و پۆلیسی كه‌وته ده‌ست (چه‌كی نزیكه‌ی هه‌شتا هه‌زار سه‌ربازو پۆلیس) كاتێك سه‌رجه‌میان به‌بێ به‌رگری له‌حوزه‌یرانی 2014 هه‌ڵهاتن.
به‌ڵام ئێستا زیاتر له‌جاران كه‌وتووه‌ته خۆ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك به‌ده‌ستی خه‌ڵكی ئاساییه‌وه نه‌هێڵێت، ئه‌مه‌ش به‌بڕوای ئه‌حمه‌د زوبێدی عه‌میدی خانه‌نشین دوو هۆكاری هه‌یه، یه‌كه‌میان چه‌كی كڵاشینكۆف كه زۆربه‌ی خه‌ڵك هه‌یه‌تی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌كی شه‌ڕه‌كانی داعشه‌و بازرگانه‌كان به 600 بۆ 800 دۆلار ده‌یكڕنه‌وه.
دووهه‌میشیان په‌یوه‌سته به‌مه‌ترسی داعش له‌بوونی ئه‌و چه‌كانه، بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه كۆیان ده‌كاته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه خۆی پێشتر دابه‌شی كردبوون نه‌وه‌ك له‌كاتی پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵدا له‌ناوه‌وه كوده‌تای لێبكرێت، به‌تایبه‌تی كه گروپێك هه‌یه به‌ناوی "كه‌تیبه‌كانی موسڵ" به‌رده‌وام به‌یاننامه بڵاودهكاتهوهو هه‌ڕه‌شه‌ی راپه‌ڕین ده‌كات.
له‌ناو موسڵدا چه‌ند نوسینگه‌یه‌كی كڕین‌و فرۆشتنی چه‌ك هه‌ن كه دیارترینیان له‌ناوچه‌ی دهواسهنو داعش له‌رێیانه‌وه قازانجی گه‌وره ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌م نوسینگانه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی موسڵه‌وه چه‌ك په‌یدا دهكهنو زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌كیان له‌بازرگانه كورده‌كان‌و ئه‌فسه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ست كه‌وتووه.
ئه‌م نوسینگانه ره‌نگه ته‌نها به‌شێكی دیاری بازرگانییه‌كه‌ی داعش بێت، چونكه به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی بازرگانێك ئاماژه‌ی پێكردو داوای كرد ناوی بڵاو نه‌كرێته‌وه، جموجۆڵه گه‌وره‌كانی كڕین‌و فرۆشتنی چه‌ك زۆر به‌نهێنی به‌ڕێوه ده‌چن، ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كرێت كه هه‌ندێ له‌چه‌كداره‌كانی داعش له‌گه‌نجینه‌كانی خۆیانه‌وه چه‌ك دهبهنو ده‌یفرۆشنه‌وه پاش ئه‌وه‌ی موچه‌كه‌یان كه‌می كردووه.
ئه‌و بازرگانه باسی له‌وه كرد كه زۆربه‌ی كڕین‌و فرۆشتنه نهێنییه‌كان لهگهڕهكه میللییه‌كانی وه‌ك تهنكو وادی حه‌جه‌رو جهماسهوه به‌ڕێوه ده‌چن كه كاتی سه‌دامیش بازرگانی چه‌كیان تیا ده‌كرا، له‌وێ كڕیار‌و فرۆشیار ئه‌گه‌ر متمانه‌یان به‌یه‌ك هه‌بێت ئاڵوگۆڕه‌كه دهكهنو زۆرجاریش ئه‌و كاره له‌رێی ماتۆڕسكیل یان ئۆتۆمبێلی بچووكه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
عه‌مید زوبێدی ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه ئه‌و بازرگانییه به‌بێ ئاگاداری داعش بكرێت، چونكه دواجار ئه‌و چه‌كانه هه‌ر ده‌گه‌نه‌وه لای نوسینگه‌كانی داعش.
ئه‌وانه‌ی به‌دزی داعشه‌وه په‌نا بۆ ئه‌م بازرگانییه ده‌به‌ن ژیانیان تووشی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن، چونكه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر داعش گه‌نجێكی چه‌ك فرۆشی گرتووه كه ده‌مانچه‌و چه‌ند فیشه‌كێكی پێبووه، یه‌كسه‌ر تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان خستووه‌ته پاڵ كه سه‌ر به"كه‌تیبه‌كانی موسڵ"ه، كه‌مترین سزاش بۆ ئه‌م حاڵه‌ته كوشتنه.