هه‌ینی رابردوو هێزی پێشمه‌رگه له‌خوارووی كه‌ركوك هێرشی كرده سه‌ر باره‌گانی داعش‌و له‌ماوه‌ی رۆژێكدا سیانزه گوندیان پاككرده‌وه، ئه‌مه دووهه‌مین جار له‌ماوه‌ی مانگێكدا پێشمه‌رگه له‌حاڵه‌تی به‌رگرییه‌وه به‌ره‌و هێرشكردن بچێت.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتا كه یه‌كێكه له‌هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی پێشمه‌رگه، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی "نیقاش"دا باس له‌هۆكاری هێرشهكانو پلانی داهاتووی پێشمه‌رگه ده‌كات.
نیقاش: ماوه‌یه‌ك بوو شه‌ڕ له‌نێوان چه‌كدارانی داعش‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا وه‌ستابوو، هۆكاره‌كه‌ی چی بوو؟
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: ماوه‌ی دوو مانگ به‌رنامه‌ی شه‌ڕ له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه وه‌ستا، هه‌رچه‌نده داعش چه‌ند جارێك هێرشی كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و تێك شكێنراوه به‌تایبه‌ت له‌سنوری باشووری كه‌ركوك، ماوه‌ی رابردوو به‌مانگی رهمهزانو وه‌رزێكی گه‌رمدا تێپه‌ڕین، له‌ڕووی سه‌ربازیه‌وه ئاوانه كاتی باش نین بۆ شه‌ڕ، هه‌روه‌ها له‌سه‌رمای به‌هێزی زستاندا، چونكه له‌م دوو كاته‌دا جوڵاندنی پێداویستیه سه‌ربازیه‌كان زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
نیقاش: هه‌فته‌ی رابردوو له‌پڕ گورزی دووه‌می هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكرد، ئامانجتان له‌وه چی بوو؟
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: ئێستا ئه‌وه له‌لای ئێمه روونه داعش توانای هێرشبردنی له‌ده‌ستداوه‌و ئێستا له‌حاڵه‌تی به‌رگریدایه، ئه‌مه‌ش له26ی ئاب له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه به‌چه‌ند رۆژێك پێش هێرشه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگ بوو گوندی (ئه‌لبونه‌جم) بوو له‌خوارووی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ بیست گوندی تر كه داعش خه‌ریكبوو ده‌یكردنه پێگه‌یه‌كی به‌هێزی خۆی، ئه‌وه بوو توانرا به‌هاوكاری هێزی هاوپه‌یمانان نزیكه‌ی به 250 كم چوارگۆشه پاك بكه‌ینه‌وه، جارێكی دیكه داعش هه‌وڵیدا گوندی (ئه‌لبومحه‌مه‌د) بكاته پێگه‌ی خۆی، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ دوانزه گوندی تر له‌رۆژی 11 ئه‌یلول ئازادكران، گرنگی ئه‌م ناوچه‌یه له‌وه‌دا بوو هه‌م مه‌ترسی بوو بۆ سه‌ر گونده كاكه‌ییه‌كان، هه‌م به‌ته‌واوی ده‌ستی داعش له‌كه‌ركوك دوور خرایه‌وه.
نیقاش: ئه‌ی پلانی پێشمه‌رگه چییه، له‌حاڵه‌تی به‌رگریدا ده‌بێت یان هێرش؟
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: ئێمه ده‌زانین چه‌كدارانی داعش هیچ پره‌نسیپێكی ئه‌خلاقی نیه‌و به‌رده‌وام لهبۆسهدان تاكو هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناكات كه‌ی چه‌كدارانی داعش هێرش بكه‌نه سه‌ری ئه‌و كات وه‌ڵام بداته‌وه، به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌حاڵه‌تی ئامادهباشیو كۆبونهوهداین تاكو له‌نزیكترین كاتدا ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ئازاد بكه‌ین.
نیقاش: ئامانجی سه‌ره‌كی داعش ئێستا چ ناوچه‌یه‌كه؟
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: داعش هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستانی پێ گرنگه تاكو ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت، هه‌روه‌ها زۆرترین هه‌وڵی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی پێشمه‌رگه داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ناوچه‌كانی تر هه‌وڵی بۆ ئهداتو پارێزگای كه‌ركوكه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ركوك له‌ڕووی جوگرافی‌و نهوتو دانیشتوانه‌كه‌ی گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، چونكه داعش پێیوایه كه‌ركوك بگرێت خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ی كوردستان دهبێتو ده‌بێته‌وه بارگرانی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام پێشمه‌رگه بهورییاییهوه ئاگاداری پلانهكانیانهو ئێستا داعشمان له‌حاڵه‌تی هێرشه‌وه خستووه‌ته حاڵه‌تی به‌رگری.
نیقاش: زۆر كه‌س ده‌ڵێن پێشمه‌رگه له‌دۆخێكی خرپدایه، بۆچوونی تۆ چییه؟
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: ژیان‌و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و پێشچوونی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه به‌تایبه‌ت له‌ڕووی موچه‌وه خراپتربووه، باشتر نه‌بووه، به‌ڵام له‌ڕووی پێداویستی سه‌ربازیه‌وه گۆڕانكاریه‌كی ڕێژه‌یی به‌سه‌ردا هاتووه هه‌رچه‌ند له‌ئاستی پێویستدا نییه، له‌رووی ورهشهوه به‌رده‌وام وره به‌رزه.
نیقاش: له‌پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانتان رازین؟
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: پێداویستی سه‌ربازی له‌ئاستی داواكاری هێزی پێشمه‌رگه نیه، چونكه ئه‌گه‌ر پێداویستیه سه‌ربازیه‌كانمان بۆ دابین بكرایه دۆخی شه‌ڕ دژی داعش ئاڕاستیهكی دیكه‌ی وه‌رده‌گرت.
نیقاش: به‌ڵام هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ڵێن هاوكارینه‌كردنیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فره فه‌رمانده‌یه‌ی له‌میحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه؟
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان لهكۆبونهوهدام باسی شتی وایان له‌گه‌ڵ نه‌كردوین، به‌ڵام پێش شه‌ڕی داعش هه‌موو كات هێزی هاوپه‌یمانان پێیان ووتوین ئێمه پاڵپشتی هێزی حزبی ناكه‌ین‌و ته‌نها پاڵپشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین.
نیقاش : بابه‌تی پڕچهككردنو پێداویستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه گه‌یشته چی؟
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: ئه‌مریكا بڕیاریداوه سێ لیوا دروست بكات، له‌نێو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر شێوازی مهشقو پێداویستی سه‌ربازی ئه‌مریكی، بڕیاربوو له‌مانگی ئاب كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیان بگاته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هۆكاری نهگهیشتنهكهی ئاگادارنیمو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاگاداری وردهكاریهكهیهتی.
نیقاش: به‌ده‌مه‌وه چوونی حكومه‌تی به‌غدا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت له‌رووی هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌وه؟
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: حكومه‌تی عێراق بۆی بكرێت ناهێڵیت پێشمه‌رگه خاوه‌نی هیچ پێداویستیه‌كی سه‌ربازی بێت، ته‌نانه‌ت حكومه‌تی عێراقی حهزیكردوه ناوچه‌كان داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت نه‌وه‌ك پێشمه‌رگه لێی جێگیر بێت، چونكه حكومه‌تی عێراقی رقێًكی قوڵی به‌رانبه‌ر بهكوردو هێزی پێشمه‌رگه هه‌یه هه‌میشه هه‌وڵیانداوه ژێر ده‌سته‌ی خۆیان بێت، ئه‌م نیگه‌رانیه بۆیه له‌میدیا جیهانییه‌كان باسده‌كه‌م تاكو جیهان ئاگادار بێت كه حكومه‌تی عێراقی چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات به‌رانبه‌ر به‌پێشمه‌رگه هه‌رچه‌نده نیگه‌رانیه‌كانمان به‌هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش وتووه .
نیقاش: ڕازین له‌هه‌ڵویستی ئێران‌و توركیا له‌شه‌ڕی داعشدا؟
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: داعش هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئێران، له‌به‌رئه‌وه ئێران به‌جدی شه‌ڕی داعش ئه‌كات لهعێراقداو به‌ئاشكرا پاڵپشتی هێزه عێراقیه‌كان ئه‌كات بۆ شه‌ڕی دژ به‌داعش، به‌ڵام توركیا وه‌ك پێویست شه‌ڕی داعشی نه‌كردووه، بگره یه‌كێك بووه له‌و دهرگایهنهی كه چه‌كدارانی داعش بتوانن له‌رێیه‌وه دزه بكه‌نه نێو عێراق‌و كوردستانه‌وه.
نیقاش: ساڵانێكی زۆر دوو هێزی پێشمه‌رگه له‌كوردستاندا هه‌بوون، پرۆسه‌ی یهكگرتنهوهیاتن به‌چی گه‌یشتووه؟
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌ئاستی چاوه‌ڕوانیه‌كانی ئێمه‌دا نییه، ئه‌مه‌ش چه‌ندین به‌ربه‌ستی له‌پێشه ئه‌ویش دابین نه‌كردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و بابه‌ته كه ده‌ست بۆ هه‌ر به‌شێكی ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه به‌ریت پێویستی بهبودجهیه، دواتر یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه پێویستی بهسهربازگهو شوێنی مهشقو ئهكادیمیاو پێداویستی سه‌ربازی هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ندین بابه‌تی سه‌ربازی دیكه، هه‌روه‌ها ماوه‌ی ساڵێك زیاتره له‌گه‌ڵ داعش له‌شه‌ڕداین ئه‌سته‌مه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌یان به‌شێك له‌و هێزه لهسهنگهرهكانهوه پاشه‌كشه پێبكه‌یت، هه‌رچه‌نده كه‌مته‌رخه‌می هه‌بووه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه.
نیقاش: تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت پێشمه‌رگه به‌شداری ئازادكردنی موسڵ‌و حه‌ویجه بكات؟
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: داعش تاكو لهموسڵو حه‌ویجه یان هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه بێت مه‌ترسیه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕی دژ به‌داعش بكات، موسڵ‌و حه‌ویجه یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌ركوك‌و هه‌ولێرو دهۆك دروستكردوه له‌به‌رئه‌وه پێیوسته پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕی حه‌ویجه‌و موسڵ بكات، به‌ڵام به‌مه‌رجی ڕێكه‌وتن‌و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی بێت نه‌ك به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی .
نیقاش: ئه‌و بارگرژییه‌ی به‌حیزبه كوردیه‌كانه‌وه دیاره له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، تاچه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه كردووه؟
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا : هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی هێزی پێشمه‌رگه نه‌بووه.