به‌هۆی ئه‌و هه‌موو كۆت‌و به‌نده‌ی داعش له‌سه‌ر هاتوچۆی هاوڵاتیان دایناوه، دانیشتوانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ناچارن بڕێك پاره‌ی زۆر بده‌ن بهقاچاغچییهكان تا به‌ڕێگایه‌كی سه‌ختی پڕ مه‌ترسیدا بیانگه‌ێننه ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه له‌ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك، له‌وێش دیسانه‌وه تووشی زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر ده‌بن، چونكه ده‌ستگیرده‌كرێن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌وانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌ڵاتوون ده‌گێڕنه‌وه كه ژیانیان پڕه لهدهردهسهریو جگه له‌یاسا قورسه‌كانی داعش به‌سه‌ریانه‌وه، هه‌موو رۆژێك ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه شه‌ڕو بۆردومان بگاته ناو ماڵهكانیانو خۆیان‌و ماڵ‌و منداڵیان تیا بچێت.
فه‌تحوڵا مه‌حمود پیاوێكی قژ ماش‌و برنجی (ته‌مه‌ن 34 ساڵ)ی دانیشتوی قه‌زای حه‌ویجه‌یه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ خێزانهكهییو نزیكه‌ی ده كه‌سی تر به‌ڕێی قاچاغ له‌حه‌ویجه‌وه خۆیان گه‌یانده شاری كه‌ركوك.
فه‌تحوڵا باس له‌وه ده‌كات كه شاره‌كه‌ی ئه‌وان هیچی تیا نه‌ماوه به‌كه‌ڵكی ژیان بێت، چونكه جگه له‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك ئاو‌و كاره‌با زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت، هاوكات هه‌موو خه‌ڵكی ترسیان لێ نیشتووه كه به‌بچووكترین هه‌ڵه بكه‌ونه ژێر سزایه‌كی قورسه‌وه.
به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبێت فه‌تحوڵا به‌چاوی خۆی بینیویه‌تی كه له‌ناو بازاڕی حه‌ویجه داعش دوانزه كه‌سی سزا داوه به‌لێدانی هه‌شتا جه‌ڵده، سیان له‌وانه به‌هۆی سزاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا ئه‌و تاوانانه‌ی له‌سه‌ری سزا دراون زۆر ساده بوون، تیایاندا بووه به‌كێشانی جگه‌ره‌و نێرگه‌له تۆمه‌تبار بووه.
داعش له‌حوزه‌یرانی ساڵی رابردوو (2014) به‌شێوه‌یه‌كی كتوپر دوای گرتنی موسڵ، قه‌زای حه‌ویجه‌ی كۆنترۆڵكرد كه ده‌كه‌وێته 55 كم له‌باشوری رۆژئاوای كه‌ركوك‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا ده‌ستی گرت به‌سه‌ر هه‌ر پێنج ناحیه‌ی قه‌زاكه‌دا (ره‌شاد، زاب، مولته‌قا، عه‌باسیه، ریاز)، هه‌رچه‌نده له‌مانگی ئازاری ئه‌مساڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناحییه‌ی (مولهتهقا)یان له‌ده‌ست داعش سه‌نده‌وه.
فه‌تحوڵا به"نیقاش"ی وت "چه‌كداره‌كانی داعش‌و هاوڵاتیانی قه‌زاكه هه‌میشه ترسیان له‌بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كان هه‌یه، چونكه ئه‌وان باره‌گای داعش بۆردومان ده‌كه‌ن یان شوێنی كۆبونه‌وه‌كان كه سه‌رجه‌میان لهناوشارنو نزیكی ماڵی هاوڵاتیانن، هه‌ر كاتێكیش ناوچه‌یه‌ك بۆردومان بكرێت له‌مزگه‌وته‌كانه‌وه هاوار ده‌كرا كه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌كان بچین خوێن بده‌ین، یان خۆیان ده‌هاتن بێ گوێدانه تهمهنو ڕه‌گه‌ز بهڕهشبگیری خه‌ڵكیان ده‌برد".
به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری ههڵاتوونو گه‌یشتوونه‌ته سنوره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌یان بۆ په‌یامنێری "نیقاش" گێڕایه‌وه كه داعش له‌رێی دامه‌زراوه‌كانی پۆلیسی ئیسلامی‌و دادگای شه‌رعییه‌وه به‌ته‌واوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان هه‌راسان كردووه‌و له‌سه‌ر بچوكترین هه‌ڵه سزای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن، ئه‌مه جگه له‌نه‌بوونی خزمهتگوزاریو مه‌ترسی شه‌ڕو بۆردومان، بۆیه زۆرێك له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه بیر لهدهربازبوونو هه‌ڵاتن ده‌كه‌نه‌وه.
داعش له‌رێی "دیوانی ئهمهرات"و ئه‌میری قه‌زاكه‌وه چه‌ند رێنماییه‌كی ده‌ركردووه كه رێگری ده‌كات له‌هاتوچۆی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی داعش، مه‌گه‌ر به‌چه‌ند مه‌رجێكی زۆر قورس‌و زه‌حمه‌ت نه‌بێت.
له‌زاری هاوڵاتییه هه‌ڵاتووه‌كانه‌وه "نیقاش" ئه‌وه‌ی زانیوه كه ئێستا سێ رێگایه هه‌یه بۆ ده‌ربازبوونی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌و گه‌یشتنیان بۆ كه‌ركوك.
رێگای یه‌كه‌م به‌ره‌زامه‌ندی داعشه، ئه‌ویش به‌پێشكه‌شكردنی داوایه‌ك ده‌بێت به‌و مه‌رجه‌ی كه‌سه‌كه ته‌مه‌نی له‌سه‌روو 45 ساڵه‌وه بێت‌و پێشتر كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان نهبووبێتو له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كاری نه‌كردبێت‌و نه‌خۆشییه‌كی قورس یان كارێكی زۆر گرنگی هه‌بێت، له‌و كاته‌شدا یه‌ك مانگ مۆڵه‌تی دهدرێتو كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌بارمته گل ده‌درێته‌وه.
رێگای دووه‌م رێی قاچاغه له‌نێوان قه‌زای حه‌ویجه‌و به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین، ئه‌وه‌ی له‌وێوه ده‌رباز ده‌بێت ناچاره رێگایه‌كی پڕ مه‌ترسی ههورازو نشێو ببڕێت، زۆربه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌م رێگایه ده‌ڵێن "رێگای مه‌رگ" چونكه داعش له‌سه‌ر رێگا‌و لهههورازهكان چه‌ندین بۆسه‌ی داناوه‌و ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌ستگیر بكرێت یه‌كڕاست گولله‌باران ده‌كرێت، ئه‌وه‌شی ده‌رباز ببێت مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره بكه‌وێته به‌ر بۆردومانی فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان، چونكه وا ده‌زانن جموجۆڵی چه‌كدارانی داعشه.
رێگای سێهه‌میش به‌هه‌مان شێوه رێگایه‌كی قاچاغه ئه‌ویش له‌رێی ناحیه‌ی ریازهوهیه (45 كم باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك) بۆ قه‌زای داقوق، هه‌ڵاتووه‌كان له‌و رێگایه‌وه له‌گوندی (شوبهیجه)ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ریاز ده‌په‌ڕنه‌وه بۆ گوندی (مره)ی سه‌ر به‌قه‌زای داقوق، مه‌ترسی ئه‌م رێگایه‌ش له‌وه‌دایه كه‌سه‌كان ده‌بێت راسته‌وخۆ به‌هێڵی ته‌ماسی شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه‌و داعشدا تێبپه‌ڕن.
فه‌تحوڵا كه ڕێگه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردووه، له‌م رووه‌وه به"نیقاش"ی وت "پرۆسه‌ی هه‌ڵاتن له‌ده‌ست داعشه‌وه بۆ به‌رزاییه‌كانی چیای حه‌مرین زۆر قورسه، چونكه نزیكه‌ی 13 كاتژمێر به‌پێ رۆیشتین به‌ناو بهرزاییو دۆڵه‌كاندا، كاتێك گه‌یشتینه گوندی موفارییه، قاچاغچی یه‌كه‌م كه بڕی یه‌ك ملیۆن دینار بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك ده‌سه‌نێت جێ‌مان دههێڵێو ده‌مانداته ده‌ست قاچاغچی دووه‌م كه له‌به‌ری ئه‌وبه‌ره، ئه‌ویش بڕی یه‌ك ملیۆن‌و پێنج سه‌د هه‌زار دینار ده‌سه‌نێت تا ده‌مانباته ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه".
هه‌ندێ له‌وانه‌ی هه‌ڵهاتوون ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ستیان به‌وه كردووه گروپی یه‌كه‌می قاچاغچییه‌كان ده‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی داعشدا تێكه‌ڵه‌و گروپی دووهه‌میش ده‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان تێكه‌ڵه، چونكه له‌چه‌ندین شوێندا بینیویانه چاوپۆشی لهقاچاغچیو نه‌فه‌ره‌كانیان كراوه.
پێشتریش چه‌ندین راپۆرتی میدیایی له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه به‌رێگای قاچاغ بازرگانی نه‌وت له‌نێوان داعش‌و هه‌ندێ له‌به‌رپرسانی هه‌رێمدا هه‌بووه، هه‌رچه‌نده دوایی چه‌ندین لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاستی باڵا بۆ ئه‌م دۆسێیه پێكهێنراو راگه‌یه‌ندرا كه به‌ته‌واوی ئه‌و جۆره قاچاغچێتییه بنبڕكراوه.
فه‌رهاد نه‌زار جێگری لیوای كاكه‌ییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كه له‌قه‌زای داقوق جێگرن به"نیقاش"ی وت "قاچاغچیه‌كانی نێوان چه‌كدارانی داعش‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌یانه‌وێت ئارامی كه‌ركوك بشێوێنن‌و خه‌ڵك به‌قاچاغ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌رباز بكه‌ن، بۆیه ئێمه ڕێگری ده‌كه‌ین، چونكه به‌پێی بڕیاری لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك هه‌ركه‌سێك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌ڵبێت ده‌بێت خۆی ڕاده‌ستی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بكات تاكو دڵنیا ببینه‌وه له‌وه‌ی كه پێشووتر له‌ڕیزی ڕێكخراوی داعشدا نه‌بووه، به‌ڵام به‌پاره ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك ده‌رباز كراون، بۆیه ئێستا لهبۆسهداین بۆ گرتنی ئه‌و قاچاغیانهی كه له‌پشتی هێنانی خه‌ڵكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشن بۆ كه‌ركوك".
فه‌رهاد وتیشی "تاكو ئێستا سێ چه‌كداری داعش ده‌ستگیركراون كه هه‌وڵیانداوه خه‌ڵك به‌قاچاغ بگه‌ێننه ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه، له‌وه‌ش ده‌ترسین له‌نێو ههڵاتووهكاندا خه‌ڵكی سه‌ر به‌داعشیان تیا بێت‌و بیانه‌وێت بگه‌نه كه‌ركوك بۆ گورز وه‌شاندن".
به‌رپرسانی باڵای پێشمه‌رگه هه‌رچه‌نده ئه‌وه به‌توندی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ به‌رپرسێكی پێشمه‌رگه ده‌ستی له‌و پرۆسه‌ی قاچاغه‌دا هه‌بێت، به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له‌به‌ر "لایه‌نی مرۆیی" كارئاسانیان بۆ زۆرێك لهههڵاتووهكان كردووه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی خێزاندارن.
وه‌ستا ڕه‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری چواری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك به"نیقاش"ی وت "هاتنی خه‌ڵك به‌قاچاغ كارێكی خراپه، به‌ڵام چه‌ندین ژن‌و منداڵ‌و خه‌ڵكی به‌ته‌مه‌ن هاتوون بینیومانه خوێن لهپێكانیان ده‌چۆڕێت، بۆیه ناچار بوین هاوكاریان بكه‌ین ئه‌وه‌ش دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس كه هیچ تاوانێكیان به‌سه‌ردا ساغ نه‌بۆته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی هه‌ڵدێت خه‌ڵكه ههژارهكهیهو خه‌ڵكی خاوه‌ن پاره به‌ئۆتۆمبێل ده‌چێته موسڵ‌و له‌وێوه بۆ به‌غدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وانه‌ی رێگا قاچاغه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن به‌ئاسانی ناگانه ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌و وتی "به‌ده‌یان كه‌س له‌دانیشتوانی حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری له‌رێگای قاچاغ یان بهمینو بۆمبی چێنراو مردوون، یان داعش گرتوونیو گولله‌بارانی كردوون".
وه‌ستا ره‌سول پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد له‌ماوه‌ی داهاتوودا به‌هۆی ئه‌گه‌ر هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنی حه‌ویجه كۆچی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌ست پێبكات‌و رایگه‌یاند له‌و رووه‌وه ئاماده‌ییان وه‌رگرتووه.
ئێستا فه‌تحوڵا مهحمودو خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌سی تر له‌رێی قاچاغ ده‌ربازیان بووه‌و گه‌یشتوونه‌ته كه‌ركوك، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن بخرێنه كه‌مپی ئاواره‌كانه‌وه، ئه‌و كه هیچ شتێكی له‌باره‌ی ئایندهی خۆیه‌وه له‌لا روون نییه، له‌وه ده‌ترسێت ئه‌و ژیانه‌ی بۆی هه‌ڵاتووه، زۆر سه‌ختتر بێت له‌وه‌ی لێی هه‌ڵاتووه.