راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

ساڵێك دوای‌ داعش له‌چاوی‌ فۆتۆگرافه‌ره‌كانه‌وه‌

له‌یادی‌ یه‌ك ساڵه‌ی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، میترۆگرافی‌ گرنگترین وێنه‌كانی‌ ئه‌م ساڵه‌ی‌ كۆكردووه‌ته‌وه‌.
11.06.2015  |  Iraq

ساڵێك به‌ر له‌ئێستا عێراقییه‌كان به‌هه‌واڵی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ موسڵ دووه‌م گه‌وره‌ شاری‌ عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌ئاگا هاتن، راسته‌ له‌وه‌وبه‌ریش له‌رێی‌ كاره‌ توندوتیژییه‌كانیانه‌وه‌ داعش ده‌ستێكی‌ باڵایان له‌موسڵدا هه‌بوو، به‌ڵام ئیتر له‌ 10ی‌ حوزه‌یران به‌دواوه‌ خۆیان بوونه‌ فه‌رمانڕه‌وا.

 

ساڵێكه‌ شه‌ڕو بێنه‌و به‌رده‌ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ك‌و داعش له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ردوولا چه‌ندینجار ناوچه‌ی‌ به‌رفراوانیان له‌ده‌ست یه‌كتری‌ سه‌ندووه‌ته‌وه‌.

 

له‌م ساڵه‌دا چه‌ند رووداوێك روویانداوه‌ كه‌ به‌بڕوای‌ شاره‌زایان به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان ده‌چنه‌ ژێر ناونیشانی‌ جینۆسایده‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ملیۆنان هاوڵاتی‌ پێیان له‌ماڵ‌و حاڵی‌ خۆیان بڕاوه‌و ئاواره‌ بوون.

 

راسته‌ ساڵی‌ رابردوو بۆ عێراقییه‌كان زوو پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ لێكه‌وته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وا ساڵی‌ یه‌كه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق به‌ململانێی‌ سه‌خت ته‌واو بوو.

 

داعش جارێكی‌ تر ئه‌مه‌ریكای‌ به‌هێزه‌وه‌ هێنایه‌وه‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ عێراق، هه‌رچی‌ ئێران‌و توركیاو سعودیه‌شه‌ كێبڕكێیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ژموونی‌ خۆیان بسه‌پێنن، له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌ هێزی‌ كاریگه‌ری‌ نوێ‌ داهات كه‌ له‌ژێر ناوی‌ حه‌شدی‌ شعبیدا ده‌ناسرێته‌وه‌.

 

عێراقییه‌كان ئه‌م ساڵه‌یان به‌و هه‌موو ده‌رده‌سه‌رییه‌وه‌ به‌ڕێكرد، كه‌چی‌ هێشتا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌و په‌ڕی‌ ململانێی‌ خۆیاندان‌و نه‌یانتوانیوه‌ چاره‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش پێكه‌وه‌ بدۆزنه‌وه‌.

 

ئاژانسی‌ میترۆگرافی‌ كه‌ ئاژانسێكی‌ فۆتۆگرافی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌و باره‌گاكه‌ی‌ له‌شاری‌ سلێمانییه‌، به‌فۆتۆ رووداوه‌كانی‌ ساڵی‌ رابردووی‌ كۆكردووه‌ته‌وه‌.

سه‌ربه‌ستن له‌دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كانمان، به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناوی‌ نیقاش بهێنن، تكایه‌ به‌ئیمه‌یل ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌