به‌هه‌مان سیناریۆی موسڵ‌و تكریت، ئه‌مجاره رومادی كه‌وته ده‌ست داعش، ورده‌كارییه‌كان وه‌ك یه‌كه، به‌هه‌زاران سه‌ربازو پۆلیس له‌شاره‌كه ههڵهاتنو ته‌نها ئه‌وه‌نده بۆ حكومه‌ت مایه‌وه هانا بۆ حه‌شدی شه‌عبی ببات.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی (15)ی ئه‌م مانگه، داعش هێرشێكی كتوپڕی كرده سه‌ر بنكه‌كانی پۆلیس‌و سوپا لهرومادیو به‌ده‌یان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی به‌كارهێنا بۆ شكاندنی هێڵی به‌رگی هێزه ئه‌منییه‌كانی باكوری شاره‌كه كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوو شه‌ڕیان ده‌كرد، سیان له‌و ئۆتۆمبێلانه توانیان خۆیان بگه‌ێنێته كۆمه‌ڵگای حكومی‌و باره‌گای سوپا له‌ناوه‌ندی شاردا.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه به‌س بوو بۆ په‌رته‌وازه‌كردنی هێزه ئهمنییهكانو هه‌ر زوو گه‌ڕه‌لاوژه شاره‌كه‌ی گرته‌وه‌و یه‌كه‌كانی سوپا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بچڕا، به‌وهۆیه‌وه سوپا بڕیاریدا پاشه‌كشه بكات بۆ سه‌ربازگه‌ی (حه‌بانیه)، چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه پۆلیسیش له‌شوێنه‌كانی خۆیان ههڵاتنو داعش ئاڵاكه‌ی خۆی له‌سه‌ر باره‌گای پارێزگا‌و بنكه‌كانی سوپا به‌رزكرده‌وه.
ماجید عه‌لوانی یه‌كێك له‌سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی رومادی به"نیقاش"ی وت "به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی تاكه رۆژێكدا هه‌موو شتێكمان له‌ده‌ستدا، ساڵ‌و نیوێكه داعش ده‌یه‌وێت رومادی بگرێت‌و له‌هه‌موو هه‌وڵه‌كانیدا شكستی هێنا، به‌ڵام دواجار ئه‌وه‌ی ویستی پێی گه‌یشت".
عه‌لوانی كه‌یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی خۆی له‌شه‌ڕی داعش له‌ناوچه‌ی "بوفراج" به‌ر له‌دوومانگ كوژراوه، به‌رپرسیارێتی كه‌وتنی رومادی ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومهتو هێزه ئه‌منییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كی باشیان نه‌داوه بهعهشیرهتهكان تا هاوكاریی سوپا بكه‌ن.
وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی داعش كه‌وته له‌سێداره‌دانی به‌سه‌دان كه‌س له‌خه‌ڵكی شاره‌كه‌و پۆلیس‌و چه‌كدارانی عه‌شیره‌ته‌كان‌و خێزان‌و كه‌سوكاریان، زیندانییهكانیشی ئازادكردو بردینیه ریزه‌كانی خۆیه‌وه، هه‌رزووش شوێنی خۆی له‌شاره‌كه‌دا قایمكرد بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی سوپا.
هێرشه‌كه‌ی داعش پاش چه‌ند خوله‌كێك هات له‌وتاره ده‌نگیه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، به‌غدادی له‌و وتاره (35) خوله‌كییه‌دا داوای له‌موسوڵمانان كرد روو بكه‌نه عێراق‌و سوریا‌و له‌پاڵ داعشدا بجه‌نگن.
پێده‌چێت وتاره‌كه‌ی به‌غدادی جۆش‌و خرۆشی دابێت به‌چه‌كداره‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێكی گه‌وره‌ی هه‌واڵگری عێراقی ئاماژه‌ی پێده‌كات، ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه به"نیقاش"ی وت "به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه دووبه‌ره‌كی كه‌وتبووه ناو داعش، پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی برینداربوونی به‌غدادی به‌سه‌ختی بڵاوبووبوه‌وه".
هه‌روه‌ها وتیشی "كێشه‌كه له‌نێوان چه‌كداره بیانی‌و عێراقییه‌كاندا بوو له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئاینده‌وه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی به‌غدادی كۆتایی به‌م مقۆمقۆیه هێناو چوونه‌وه سه‌ر شه‌ڕكردنی خۆیان".
له‌پاش كۆنترۆڵكردنی رومادییه‌وه له‌عێراقدا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی سیاسی‌و ئه‌منی روویدا، له‌پێش هه‌موویانه‌وه باش بوونی په‌یوه‌ندی نێوان حه‌یده‌ر عهبادیو گروپه شیعه‌كان بوو كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوو له‌ناكۆكی قوڵدا بوون، گۆڕانكاریی دووهه‌میش رازیبوونی سیاسه‌تمه‌دارانی سوننه بوو بۆ ئه‌وه‌ی گروپه شیعه‌كان بچنه شاره‌كه‌یانه‌وه، سێهه‌میشیان ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بوو به‌به‌شداری ئه‌و میلیشیا شیعانه.
رومادی ته‌نها سه‌د كیلۆمه‌تر له‌به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه به‌ته‌واوی نزیك بووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌یانتوانی به‌ر به‌هێرشی داعش بگرن، عه‌بادی بڕیاریدا میلیشیا شیعه‌كان به‌شداری شه‌ڕی ئه‌نبار پێبكات، له‌كاتێكدا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوو رێی لێده‌گرتن.
له‌دانیشتنێكی داخراودا كه دوور له‌چاوی كامێرا‌كان له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ره‌زامه‌ندیان نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی میلیشیا شیعه‌كان بچنه شاره‌كه‌یانه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له‌هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كان بێهیوا بوون‌و تێگه‌یشتن گروپه شیعه‌كان به‌هێزترین لایه‌نی چه‌كدارن له‌عێراقدا.
ئه‌مه‌ریكاش كه جاران دژی چوونه ناوه‌وه‌ی گروپه شیعه‌كان بوو، ناچاربوو رازیبێت، دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا تووشی شۆك بوون له‌تێكشكانی گه‌وره‌ی پۆلیس‌و سوپا‌و فرۆكهكانیشیان نه‌یتوانی به‌ر به‌داعش بگرێت.
ته‌نها رۆژێك پاش كه‌وتنی رومادی، سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ئاماده‌بوونی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق دانیشتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار سازكرد، له‌و دانیشتنه‌دا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ره‌خنه‌ی توندیان له‌ئه‌مه‌ریكا گرت به‌وه‌ی نه‌یتوانی رومادی بپارێزێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڵێنی پێدابوون.
یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار كه خۆی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوو به"نیقاش"ی راگه‌یاند باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی نیشانداوه به‌وه‌ی گروپه شیعه‌كان له‌ژێر چاودێری عه‌بادیدا ئه‌نبار ئازاد بكه‌نه‌وه.
پرۆسه‌ی رازیكردنی گروپه شیعه‌كانی نزیك له‌ئێران بۆ به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه ئاسان نه‌بوو، به‌تایبه‌تی كه له‌دوای ئازادكردنه‌وه‌ی تكریت له‌سه‌ره‌تای نیسانی رابردوو، له‌شه‌ڕ پاشه‌كشه‌یان كردبوو، به‌و پێیه‌ی له‌دوای تاڵانی‌و كوشتنه‌كه‌ی ناو تكریته‌وه عه‌بادی له‌دژیان وه‌ستابووه‌وه.
دیارترین ئه‌و گروپانه‌ش بریتین له‌رێكخراوی "به‌در" به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری‌و "عه‌سائیب ئه‌هلل حه‌ق" به‌سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خزعهلیو "كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵا" به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، له‌گه‌ڵ "سه‌رایا خوراسانی"، ئه‌م گروپانه پێشتر رایانگه‌یاندبوو مه‌رجیان بۆ به‌شداری له‌هه‌ر شه‌ڕێكدا ئه‌وه‌یه پهرلهمانو حكومه‌ت پارێزبه‌ندییان بداتێ.
دوو رۆژ پاش كه‌وتنی رومادی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ره‌ك وه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه‌و ره‌زامه‌ندییان نیشاندا بۆ به‌شداری گروپه شیعه‌كان‌و به‌زۆربه‌ی مه‌رجه‌كانیشیان رازی بوون، ئه‌وه ماوه‌ته‌وه كه په‌رله‌مان بڕیارێكی فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربكات، جبوریش رایگه‌یاندووه كه پاش كۆتایی هاتنی پشووی ئه‌م وه‌رزه‌ی په‌رله‌مان، بڕیاره‌كه ده‌رده‌كه‌ن.
هه‌رچی ئه‌مه‌ریكایه هه‌ڵوێستی ته‌واو پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر گروپه شیعه‌كان، ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆكارێكی له‌پشته، پێش هه‌موویان هۆكه‌ی ئه‌وه‌یه له‌پاش حوزه‌یرانی ساڵی رابردووه‌وه ئه‌وه روون بووه‌ته‌وه كه سوپا به‌ته‌نها ناتوانێت به‌سه‌ر داعشدا سه‌ر بكه‌وێت، هه‌ر پرۆسه‌یه‌كیش سوپا به‌ته‌نها به‌ڕێوه‌ی بردبێت، سه‌ره‌نجام سه‌ربازه‌كان هه‌ڵاتوون.
هۆكاری دووه‌م ئه‌وه‌یه كه‌وتنی رومادی وایكردووه ژیانی سه‌دان راوێژكار‌و راهێنه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ئه‌نبار بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌م راوێژكارانه له‌هه‌ردوو سه‌ربازگه‌ی "حه‌بانیه" له‌خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌و "عه‌ین ئه‌سه‌د" له‌خۆرئاوای رومادین.
ئه‌م دوو سه‌ربازگه‌یه هێشتا له‌ژێر ركێفی سوپادایه، به‌ڵام مه‌ترسیان له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ریكاش ده‌ترسێت له‌وه‌ی راوێژكاره‌كانی بگوازێته‌وه، چونكه ئه‌وه مانای شكستی ستراتیژه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت له‌ئه‌نبار، بۆیه به‌دوای هه‌ر بژارده‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت كه سه‌ربازه‌كانی بپارێزێت‌و ناچاریان نه‌كات پاشه‌كشه بكه‌ن.
هه‌موو ئه‌م گۆڕانكاریانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گروپه شیعه‌كان بووه، ئێستا سه‌رجه‌میان خۆیان ئاماده كردووه بۆ شه‌ڕه‌كه‌ی ئهنبارو داوایان له‌چه‌كداره‌كانیان كردووه به‌زوترین كات په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌یه‌كه شهڕكهرهكانهوهو ئاماده‌بن.
هه‌تا ئێستا شه‌ڕه‌كه ده‌ستی پێنه‌كردووه‌و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی‌و عێراقی‌و سه‌ركرده‌ی گروپه شیعه‌كان به‌نهێنی له‌كۆبوونه‌وه‌دان له‌باره‌ی داڕشتنی پلانه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌یشتنه رێكه‌وتن ئه‌وا یه‌كه‌مین مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت له‌گه‌ڵ گروپه شیعه‌كان له‌شه‌ڕی داعشدا.