Tweet
//
دوای ئه‌وه‌ی داعش له‌رۆژی 10ی حوزه‌یران به‌ته‌واوی موسڵی گرته ده‌ست، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكرد بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵی ئه‌فسه‌رانی پۆلیس‌و سوپا ئه‌وانه‌ی هه‌ڵهاتبوون، چڕی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش كه‌وته ناحیه‌ی گیاره‌ی سه‌ر بهموسڵ، به‌شێكی تری كه‌سوكاری ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی ناچاركرد له‌ماڵ نه‌یه‌نه ده‌ر تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و خۆی‌و چه‌كه‌كه‌ی راده‌ست ده‌كات.
زۆرێك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی بۆ هه‌ولێرو دهۆك هه‌ڵهاتبوون پاش چه‌ند رۆژێك تێگه‌یشتن كه ناتوانن به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بن، بۆیه چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێكیان ده‌كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه، داعش ئه‌مه‌ی به‌هه‌ل زانی‌و لێبوردنێكی گشتی بۆ سه‌رجه‌میان ده‌ركرد، به‌و مه‌رجه‌ی تۆبه بكهنو فۆرمێكی تایبه‌ت پڕبكه‌نه‌وه كه هه‌موو زانیارییه‌كی له‌باره‌یانه‌وه تێدایه.
به‌ر له‌وه‌ی مانگی حوزه‌یران ته‌واو بێت به‌رده‌م ناوه‌نده‌كانی "تۆبه‌كردن" كه پێكهاتوون له‌مزگه‌وتی سابرین له‌گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌و مزگه‌وتی عومه‌ر ئه‌سوه‌د له‌ناوچه‌ی فاروق پڕبووبوون له‌و ئه‌فسه‌رو پۆلیس‌و سه‌ربازانه‌ی بۆ تۆبه‌كردن سه‌ره‌یان گرتبوو.
ئه‌وه‌ی ده‌چووه ئه‌وێ ده‌بوو كاغه‌زێكی ئیمزا بكردهیه كه مۆری داعشی له‌سه‌ر بوو، له‌سه‌ری نوسرابوو "فۆرمی تۆبه‌كردن"، له‌وێدا ناوی سیانی كه‌سه‌كه‌و ژماره‌ی پێناسی باری شارستانی‌و ساڵی لهدایكو بوون‌و شوێنی كار‌و موچه‌و رێكه‌وتی تۆبه‌كردن‌و جۆری چهكو ژمارهكهیو شوێنی نیشتهجێبوونو ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ده‌نوسراو وێنه‌یه‌كی نوێش له‌كه‌سه‌كه وه‌رده‌گیرا.
نه‌قیب ئه‌حمه‌د عه‌لی كه ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسه به"نیقاش"ی وت "ئه‌وانه‌ی تۆبه‌یان ده‌كرد مه‌رج بوو چه‌كه‌كانیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه، له‌كاتێكدا به‌شی زۆریان له‌كاتی هه‌ڵهاتن چه‌كیان فڕێدابوو، بۆیه ناچاربوون له‌بازاڕ ده‌مانچه‌ی كڵۆك یان كڵاشینكۆف به‌نرخی گران بكڕن‌و بیده‌نه داعش".
به‌قسه‌ی ئه‌و نه‌قیبه داعش له‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا نه‌بووه له‌و كه‌سانه خۆش ببێت، چونكه پێی وابووه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ن له‌ئاینی ئیسلام، بۆیه فۆرمه‌كه‌ی وه‌ك ته‌ڵه به‌كارهێناوه.
به‌پێی رێساكانی داعش ئه‌وه‌ی تۆبه ده‌كات یه‌كه‌مجار ده‌چێته مزگهوتێكو به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی تۆبه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت، پاش ئه‌وه فۆرمێك پڕده‌كاته‌وه‌و چه‌كه‌كه‌ی راده‌ست ده‌كات.
نه‌قیب ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت "داعش ده‌زانێت ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان مه‌ترسی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان، بۆیه له‌مانگه‌كانی ته‌موزو سه‌ره‌تای ئاب ته‌رمی چه‌ند یه‌كێك له‌و ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانه له‌ناوچه جیاجیاكانی موسڵ دۆزرانه‌وه".
له‌لای خۆیه‌وه عه‌بدوڵا ئه‌مین چالاكوانی سیاسی پێی وایه كوشتنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی تۆبه‌یان كردووه له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێكردووه كه ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مان بڕیاریداوه به‌پێكهێنانی كه‌تیبه چه‌كداره‌كانی موسڵ‌و له‌ناوخۆی شاره‌كه چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه.
له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه "نیقاش" زانیاری له‌سه‌ر یه‌كێك له‌وانه ده‌ستكه‌وتووه كه پاش تۆبه‌كردن داعش وازی لێنه‌هێناوه، ئه‌و كه‌سه رائید فارس یونسه كه به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نیشتیمانی بووه (هه‌واڵگری پۆلیسی لۆكاڵ).
فارس رۆژی 9ی حوزه‌یران موسڵ جێده‌هێڵێت، له 20ی هه‌مان مانگدا سه‌ركرده‌یه‌كی داعش په‌یوه‌ندی پێوه دهكاتو داوای لێده‌كات بگه‌ڕێته‌وه‌و به‌ڵێنی سه‌لامه‌تی گیانی پێده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی ده‌وڵه‌ت كه له‌لایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌كه‌كه‌ی راده‌ست بكات‌و تۆبه بكات، ئه‌ویش به‌وه رازی ده‌بێت.
رۆژێك دواتر تاقمێك چه‌كداری داعش ده‌چنه به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی فارس له‌گه‌ڕه‌كی واحیدیو داوای لێده‌كه‌ن خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه، ئه‌ویش رازی نابێت، بۆیه هه‌ڵده‌كوتنه سهریو فیشه‌كێك به‌ر قاچی ده‌كه‌وێت، به‌و شێوه‌یه ده‌ستگیری دهكهنو ده‌یبه‌ن تا له‌یه‌كێك له‌چوار دادگا شه‌رعییه‌كه دادگایی بكه‌ن، دادگاكه‌ی ئه‌ویش كه‌وتووه‌ته ناو بینای كونسوڵگه‌ری توركیا له‌ناوچه‌ی جوسق لای راستی شاره‌كه.
له‌م دادگایانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارێزه‌ر نییه‌و كه‌سی تاوانبار مافی به‌رگری لهخۆكردنی نییه، حوكمهكانیشی له‌نێوان جه‌ڵد لێدان تا سه‌ربڕینه، ئه‌م دادگایه‌ش شوێنی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌و دادگاكانی كهتنو تاوانه‌كان‌و دادگای شه‌رعی ده‌گرێته‌وه كه به‌بیانووی یه‌كنه‌گرتنه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی داعش هه‌ڵیوه‌شاندنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆلێژی یاسای زانكۆی موسڵی داخست.
فارس تاكه كه‌س نه‌بوو ئه‌م حاڵه‌ته‌ی به‌سه‌رداهات، ره‌نگه ئه‌و به‌ختی هه‌بێت كه هێشتا له‌ژیاندا ماوه، چونكه زۆرێك له‌هاوكاره‌كانی یه‌كسه‌ر كوژراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی فارس‌و سه‌دانی تر له‌ناوه‌نده‌كانی گرتن ده‌ستگیركراون وه‌ك سه‌ربازگه‌ی كه‌ندی له‌باكوری موسڵ، ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی شوێنی فیرقه‌ی دووی سوپای عێراق‌و لیوای دوانزه بوو، به‌شێكی تریان له‌بنكه‌ی گرتن‌و گواستنه‌ی ناوچه‌ی فهیسهڵییهو گرتوخانه‌ی نه‌وجه‌وانان له‌گه‌ڕه‌كی شیفا ده‌ستگیركراون، ئه‌مه‌ی دوایی كه‌وته به‌ر هێرشی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق كه 90 كه‌سی تیا كوژرا، نیوه‌یان داعش‌و نیوه‌كه‌ی تر گیراوه‌كان بوو، به‌ڵام رائید فارس یونس له‌نێوانیاندا نه‌بوو.
داعشییه‌كان ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه پاشگه‌ز بوبێتنه‌وه له‌ماده‌ی نۆهه‌می جاڕنامه‌ی شار كه پاش كۆنترۆڵكردنی موسڵ بڵاویان كرده‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه لێپێچینه‌وه له‌هیچ كارمه‌ندێكی پۆلیس‌و سوپا ناكه‌ن، ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌یكه‌ن گوایه له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیانه.
ئه‌و ئه‌فسه‌رو سه‌ربازو پۆلیسانه‌ی فۆرمهكهیان پڕكردووه‌ته‌وه‌و تۆبه‌یان كردووه، ئێستا به‌شی هه‌ره زۆریان خۆیان شاردووه‌ته‌وه یان هه‌ڵهاتوون، ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات ته‌واو یارییه‌كه‌ی پێچه‌وانه كردووه‌ته‌وه، چونكه به‌ر له‌دوو مانگ داعشییه‌كان هه‌ڵده‌هاتن‌و پۆلیس‌و سوپا به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕان.
هه‌ندێك له‌دانیشتوانی موسڵ پێیان وایه هه‌م گروپه توندڕهوهكانو هه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان دوو دیوی یه‌ك دراون، چونكه جگه له‌ماڵوێرانی‌و ده‌رده‌سه‌ری هیچی تریان پێنه‌بووه بۆ ئه‌و شاره.