راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

پرسیارێك له‌كوردستانه‌وه‌ بۆ جیهان
تاكه‌ی‌ له‌بری‌ ئێوه‌ شه‌ڕی‌ توندڕه‌وه‌كانتان بكه‌ین؟

قاسم خدر محەممەد
ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر داعش خۆی‌ سه‌رقاڵكردووه‌ به‌راكێشانی‌ هاوڵاتیانی‌ بیانی‌ بۆ ناو گروپه‌كانی‌، پێده‌چێت ئه‌و هه‌وڵه‌شیان…
14.08.2014  |  هه‌ولێر

Tweet
//

ئه‌بو ئوسامه‌ی‌ ئه‌ڵمانی‌ نازناوی‌ ئه‌و پیاوه‌ ئه‌ڵمانیه‌یه‌ كه‌ له‌ناوچه‌ی‌ دینسلاكن روویكردووه‌ته‌ عێراق‌و چووه‌ته‌ ریزه‌كانی‌ داعش، رۆژی‌ 7ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ده‌وروبه‌ری‌ مه‌خمور خۆی‌ به‌ده‌سته‌یه‌كی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌دا ته‌قانده‌وه‌و ژماره‌یه‌كی‌ كرده‌ قوربانی‌، ئه‌مه‌ش پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌لای‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم دروستكرد بۆچی‌ كوردستان له‌بری‌ وڵاتانی‌ جیهانی‌ شه‌ڕی‌ توندڕه‌وه‌كانی‌ ناوخۆی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ بكات؟ رۆژنامه‌نووس قاسم خدر یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی‌ ئه‌م پرسیاره‌ ده‌كات.

ناكۆكییه‌كانی‌ سوریاو عێراق بووه‌ته‌ ده‌رفه‌تێكی‌ گرنگ بۆ وڵاتانی‌ جیهان، چونكه‌ له‌و رێیه‌وه‌ خانه‌ نوستووه‌كانی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ به‌خه‌به‌ر دێنه‌وه‌و روو له‌و ناوچه‌ گه‌رمانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئێستا داعش شه‌ڕی‌ تێدا ده‌كات.

ئه‌م گروپانه‌ بۆ ناوخۆی‌ وڵاته‌كانی‌ خۆیان مایه‌ی‌ مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌ن، چونكه‌ حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌بێت تێچوون‌و ماندووبونێكی‌ زۆر خه‌رج بكات بۆ چاودێریكردن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌یانه‌وه‌، نه‌وه‌ك رۆژێك كاره‌ساتێك بخولقێنن‌و ببنه‌ هه‌واڵی‌ سه‌ر رووپه‌ڕی‌ یه‌كه‌می‌ رۆژنامه‌كان.

بێگومان ئێستا جیهان به‌وه‌ دڵخۆشه‌ كه‌ ئه‌و توندڕه‌وانه‌ وڵاته‌كانی‌ خۆیان جێده‌هێڵن‌و روو له‌سوریاو عێراق ده‌كه‌ن، چونكه‌ به‌و هۆیه‌وه‌، خۆیان له‌سه‌ر ئێشه‌یان به‌دوور ده‌گرن‌و وڵاته‌كانیان پارێزراو ده‌بێت.

ره‌نگه‌ ئاسان بێت له‌وه‌ تێبگه‌ین له‌ناو وڵاته‌ دیكتاتۆرییه‌كاندا كه‌سانی‌ توندڕه‌وو تیرۆریست دروست ببێت‌و هه‌وڵی‌ رووخاندنی‌ رژێمه‌كانیان بده‌ن، به‌ڵام زه‌حمه‌ته‌ ئه‌و هۆكاره‌مان بۆ روون ببێته‌وه‌ كه‌ وا ده‌كات هاوڵاتییه‌ك له‌ئه‌وروپاوه‌ یان په‌نابه‌رێك له‌ئه‌وروپا ئه‌وێ‌ جێبهێڵێت‌و روو له‌به‌ره‌كانی‌ شه‌ڕ بكات، تۆ بڵێیت هۆكه‌ی‌ ئه‌وه‌ بێت كه‌ هه‌ست به‌دادپه‌روه‌ری‌ ناكه‌ن؟ یان ئاخۆ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ ره‌گه‌ز په‌رستانه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت؟ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌و شێوه‌یه‌ تێكه‌ڵی‌ كۆمه‌ڵگا نوێیه‌كان بن كه‌ خۆیان خواستیانه‌؟

ئه‌وه‌ی‌ روونه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م گرفته‌ ده‌ردێكی‌ جیهانییه‌و ده‌بێت به‌وریایی‌ زیاتره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵدا بكرێت، ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه‌ تێبگه‌ن چییه‌ واده‌كات له‌ناو هه‌ناویانه‌وه‌ كه‌سانی‌ توندڕه‌و دروست ببێت، بێگومان ده‌بێت چاره‌ بۆ ئه‌و كێشانه‌ بدۆزنه‌وه‌، چونكه‌ ئێستا كاری‌ كورد ئه‌وه‌ نییه‌ به‌ته‌نها رووبه‌رووی‌ ئه‌و گروپه‌ توندڕه‌وه‌ فره‌ ره‌گه‌زانه‌ بوه‌ستێته‌وه‌.

ئه‌و بیانیانه‌ی‌ له‌ناو داعشدان كه‌سانێكن له‌ناخه‌وه‌ داڕوخاون، ئه‌وان پێیان وانییه‌ جارێكی‌ تر ده‌رفه‌تێك هه‌بێت بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانی‌ خۆیان، چونكه‌ دڵنیان ده‌ستگیر ده‌كرێن، بۆیه‌ هه‌موو توانای‌ خۆیان به‌كارده‌هێنن بۆ دروستكردنی‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی‌ له‌خه‌یاڵی‌ خۆیاندایه‌و خه‌ونی‌ پێوه‌ ده‌بینن.

ئه‌وه‌ش روون بووه‌ته‌وه‌ كاتێك كه‌سانی‌ بیانی‌ ده‌چنه‌ ناو گروپی‌ داعش ئه‌وا هه‌رزوو ده‌بنه‌ سه‌ركرده‌ی‌ ده‌ستڕۆیشتوو بڕیار به‌ده‌ست.

پرسیاره‌ گرنگه‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌: بۆچی‌ كورد باجی‌ هه‌ڵه‌یه‌ك بدات كه‌ وڵاتانی‌ تر كردویانه‌؟ بۆچی‌ تازێبار بین به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ كه‌سانێك ده‌كوژرێن كه‌ به‌هه‌زاران كیلۆمه‌تر له‌هه‌رێمه‌وه‌ دووره‌و له‌هیندو پاكستان‌و ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیاوه‌ دێن؟، ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌وپه‌ڕی‌ دنیاوه‌ هاتوون‌و ره‌نگه‌ له‌هه‌موو ژیانیاندا جارێك وشه‌ی‌ "كورد"یان به‌رگوێ‌ نه‌كه‌وتبێت‌و نه‌زانن كێن.