راگه‌یاندن له‌هه‌ماهه‌نگی‌‌و گواستنه‌وه‌
Brunnenstraße 9, 10119 Berlin, Germany
mict-international.org

پرۆژه‌كانی‌ دیكه‌
afghanistan-today.org
theniles.org
correspondents.org
نيقاش: ‎‫پوخته‌یه‌ك له‌ناوخۆو سه‌رانسه‌ی‌ عێراقه‌وه‌‬
عربي
نقاش: إحاطات من داخل وعبر العراق
English
niqash: briefings from inside and across iraq
ئیمه‌یله‌كه‌ت تۆماركرا

مانگی‌ هه‌نگوینی‌ داعش‌و موسڵ‌ به‌كوێ‌ ده‌گات

تایبه‌ت
رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ رابردوو به‌سه‌دان هاوڵاتی‌ له‌گۆڕه‌پانی‌ ئاهه‌نگه‌كانی‌ شاری‌ موسڵ‌ كۆبوونه‌وه‌‌و له‌مبه‌رو…
12.06.2014  |  موسڵ
Mosul locals on the city streets celebrating the extremist take over of their town.
Mosul locals on the city streets celebrating the extremist take over of their town.

Tweet
//

ئه‌م دیمه‌نه‌ پرسیاری‌ زۆری‌ له‌باره‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ خه‌ڵكی‌ شاره‌كه‌وه‌ دروستكرد، چونكه‌ هه‌ر چه‌ند كاتژمێرێك له‌وه‌وبه‌ر به‌لای‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌وه‌ داعش گروپێكی‌ تۆقێنه‌ری‌ خوێنمژ بوون كه‌ هه‌موو كاریان بریتی‌ بوو له‌رفاندن‌و سه‌ربڕین‌و كوشتن‌و ته‌قینه‌وه‌، بۆیه‌ پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو چی‌ روویداوه‌ وا خه‌ڵكی‌ بۆچوونیان به‌رامبه‌ر ئه‌و گروپه‌ توندڕه‌وه‌ گۆڕاوه‌.

غانم عابد وته‌بێژ به‌ناوی‌ گۆڕه‌پانی‌ ئه‌حرار به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند "داعش ژنه‌ گیراوه‌كانی‌ له‌گرتوخانه‌كانی‌ مالیكی‌ به‌رداوه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ داوایان لێبكرێت، له‌كاتێكدا ساڵی‌ رابردوو چه‌ند مانگێك له‌رێی‌ خۆپیشاندانه‌وه‌ ئه‌و داوایه‌ له‌مالیكی‌ ده‌كراو به‌گوێی‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ی‌ نه‌كرد".

عابد ده‌ڵێ‌ "به‌لای‌ خه‌ڵكی‌ موسڵه‌وه‌ سوپاو پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ پیشه‌یی‌ نین‌و به‌چاوی‌ تایفیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ‌ شاره‌كه‌ ده‌كردو رێزیان له‌پیرۆزییه‌كان نه‌ده‌گرت‌و هه‌راسانیان كردبوون".

رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردوو 12ی‌ حوزه‌یران داعش به‌یاننامه‌یه‌كی‌ دوو په‌ڕه‌یی‌ بڵاوكرده‌وه‌‌و له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه‌كۆپییه‌كی‌ ده‌ست "نیقاش" كه‌وتووه‌ نوسیویانه‌ "سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ خه‌لافه‌تی‌ ئیسلامی‌ ده‌گێڕینه‌وه‌و ئه‌و سته‌مه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ لاده‌به‌ین كه‌ سه‌فه‌وییه‌كان (ئێران) دروستی‌ كردووه‌".

داعش له‌به‌یاننامه‌كه‌دا دڵنیایی‌ داوه‌ته‌ خه‌ڵكی‌ موسڵ‌ به‌مه‌رجێك ده‌ستیان له‌گه‌ڵ‌ "تاوانباران" تێكه‌ڵ‌ نه‌بێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ له‌عێراق‌و شام ده‌ستی‌ گرتووه‌ به‌سه‌ر موڵك‌و ماڵی‌ گشتیدا "بانك‌و فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان" هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌شی‌ كردووه‌ هه‌ركه‌سێك تاڵانی‌ بكات به‌پێی‌ شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلامی‌ ده‌ستی‌ ده‌بڕن.

هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا داعش داوای‌ له‌سیاسه‌تمه‌دارو ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاو په‌رله‌مانتاران‌و فه‌رمانبه‌ران‌و كارمه‌ندانی‌ سوپاو پۆلیس كردووه‌ "تۆبه‌" بكه‌ن، ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌م لێخۆشبوونه‌ ته‌نها بۆ یه‌كجاره‌و پاش ئه‌وه‌ سزای‌ كوشتنیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.

شێخ عه‌بدولجه‌لیل ئه‌ندامی‌ ئه‌و گروپه‌ی‌ خۆیان به‌"جه‌نگاوه‌رانی‌ ته‌ریقه‌ی‌ نه‌قشبه‌ندی‌" ناساندووه‌ له‌رێی‌ په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند "داعش به‌ته‌نها له‌گۆڕه‌پانی‌ ئازادی‌ موسڵدا نییه‌، به‌ڵكو جه‌نگاوه‌رانی‌ ته‌ریقه‌ی‌ نه‌قشبه‌ندی‌ (باڵی‌ سه‌ربازی‌ حیزبی‌ به‌عس)‌و سوپای‌ ئیسلامی‌‌و ئه‌فسه‌رانی‌ پێشووی‌ سوپای‌ عێراقی‌ هه‌ن له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند گروپ‌و عه‌شره‌تێكی‌ تری‌ نه‌ینه‌وا".

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ "هه‌موو ئه‌م گروپانه‌ له‌ژێر سایه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ سه‌ربازی‌ كۆده‌بنه‌وه‌و ئه‌وه‌ی‌ رووده‌دات شۆڕشێكی‌ جه‌ماوه‌رییه‌ بۆیه‌ خه‌ڵكی‌ پشتیوانی‌ ده‌كات".

ئه‌وه‌ی‌ له‌ئه‌رزی‌ واقیعدا رووده‌دات دیمه‌نێكی‌ تره‌، چونكه‌ به‌ته‌نها ئاڵای‌ ره‌شی‌ داعش ده‌رده‌كه‌وێت‌و پێناچێت هیچ گروپێكی‌ تر له‌و كێكی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ به‌ربكه‌وێت، به‌ته‌نها داعش له‌ناو نه‌ینه‌وا لافیته‌ی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌ڵواسیوه‌و له‌سه‌ری‌ نوسراوه‌ "ویلایه‌تی‌ نه‌ینه‌وا به‌خێرهاتنتان ده‌كات".

داعش به‌ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌شی‌ كردووه‌ كه‌ هه‌رجۆره‌ كۆمه‌ڵه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ته‌واوی‌ قه‌ده‌غه‌یه‌و به‌ته‌نها چه‌ك له‌ده‌ستی‌ ئه‌واندا ده‌بێت.

له‌مڕووه‌وه‌ مه‌روان عه‌بدوڵا نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس به‌"نیقاش"ی‌ راگه‌یاند "ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆ رووده‌دات له‌نیسانی‌ 2003 ده‌چێت كاتێك سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا هاتنه‌ ناوشاره‌كه‌، ئه‌وكاته‌ خه‌ڵكی‌ پێشوازییان ده‌كردن به‌و پێیه‌ی‌ له‌ده‌ست سه‌دام ده‌ربازیان كردوون".

مه‌روان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌و ده‌مه‌ كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كان‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان رێكه‌وتنی‌ ئاشتیان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌ریكا كردوو بۆ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵ‌ پارێزگاكه‌ ئارام بوو، تا ئه‌و ده‌مه‌ی‌ خودی‌ قاعیده‌ ئارامییه‌كه‌ی‌ تێكدا.

مه‌روان ده‌ڵێت "داعش ئێستا به‌نه‌رم‌و نیانی‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات‌و جیاواز له‌وه‌ی‌ 2004 ده‌یكرد، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ بیه‌وێت سوود له‌هه‌ڵه‌كانی‌ ببینێت، ئێستا فه‌لسه‌فه‌یه‌كی‌ جیاوازی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ هه‌یه‌".

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ نموونه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ داعش عه‌مید هاشم جه‌ماسی‌ ئه‌فسه‌ری‌ پێشووی‌ سوپای‌ كردووه‌ته‌ پارێزگاری‌ كاتی‌ نه‌ینه‌وا‌و ئه‌نجومه‌نێكی‌ به‌ڕێوه‌بردنیان پێكهێناوه‌ كه‌ به‌شێكی‌ زۆریان له‌ئه‌فسه‌رانی‌ پێشوو پێكهاتوون، له‌بری‌ ئه‌وه‌ش داعش خۆی‌ ته‌رخانكردووه‌ بۆ شه‌ڕكردن له‌به‌ره‌كانی‌ ئه‌نبارو دیاله‌و كه‌ركوك‌و ته‌نانه‌ت به‌غدای‌ پایته‌ختیش.

ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی‌ پێشووی‌ داعش بدرێت له‌سوریاو ئه‌نباریش، ئه‌وه‌ روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ مانگی‌ هه‌نگوینی‌ خه‌ڵكی‌ موسڵ‌‌و داعش زۆر ناخایه‌نێت، ئه‌و پشتیوانییه‌ی‌ خه‌ڵكیش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ده‌ست ده‌زگاكانی‌ مالیكی‌ رزگاریان بووه‌و ئه‌و به‌ربه‌سته‌ ماوه‌ی‌ ده‌ ساڵه‌ شاره‌كه‌ی‌ خنكاندووه‌ ئێستا هه‌ڵگیراون.

به‌شێكی‌ زۆری‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ خۆیشیان ده‌زانن هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی‌ داعش شوێن پێی‌ خۆی‌ قایم كرد ئیتر ده‌كه‌وێته‌ سه‌پاندنی‌ یاسا تونده‌كانی‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ژن بۆی‌ نییه‌ كاربكات‌و جگه‌ره‌كێشان‌و خواردنه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌و سه‌رتاشخانه‌كان داده‌خه‌ن، هه‌ر زووش خه‌ڵكی‌ په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ له‌و سزایانه‌ی‌ به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنرێت كه‌ په‌ڕاندنی‌ سه‌رو ده‌ست‌و جه‌لد كردنی‌ تێدایه‌.

ره‌نگه‌ هه‌ر له‌ئێستاشه‌وه‌ سه‌ره‌تاكانی‌ ئه‌و سزایانه‌ ده‌ركه‌وتبێت كاتێك داعش رایگه‌یاند هه‌ر كه‌سێك له‌بری‌ وتنی‌ رسته‌ی‌ "ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ له‌عێراق‌و شام" ناوی‌ داعش به‌كاربهێنێت ئه‌وا 80 جه‌لدی‌ لێده‌درێت.