كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن شكستی هێنا له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی له واده‌ی بڕیارلێدراوی خۆیدا كه شه‌ممه‌ی رابردوو بوو، ئه‌مه‌ش ململانێیه‌كی دیكه‌ی دروستكرد.
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا چه‌ند رووداوێكی دراماتیكی به‌خۆوه بینی، ئه‌نجومه‌ن فازڵ شوێلی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی "سائیرون"ی به پارێزگاری به‌غدا هه‌ڵبژارد له‌جێی پارێزگاری پێشوو عه‌توان عه‌توانی ئه‌ندامی "هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا"، به‌ڵام هه‌ر خودی ئه‌نجومه‌نه‌كه شه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ی ئه‌نجامداو فه‌لاح جه‌زائیری به پارێزگاری به‌غدا هه‌ڵبژارد ئه‌ویش له‌ململانێیه‌كی نوێی نێوان هه‌ردوو فراكسیۆنی "چاكسازی‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه" كه موقته‌دا سه‌در پشتیوانی دهكاتو "بنیاتنان" كه هادی عامری پشتیوانی ده‌كات، به‌ڵام سه‌رۆك كۆمار په‌سه‌ندكردنی هه‌ڵبژاردنی هیچكام له پارێزگاره‌كانی ره‌تكرده‌وه‌و بڕیاری دا ئه‌و پرسه ره‌وانه‌ی دادگا بكات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی.
له به‌سره‌ش، هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له هاوپه‌یمانی "چاكسازی‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه" كۆبوونه‌وه بۆ لابردنی ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگار، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نه‌كه شكستی هێنا له‌و كاره‌دا دوای به‌رپابوونی خۆپیشاندان له به‌رده‌م بینای پارێزگادا، هاوكات ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف لوئه‌ی یاسری پارێزگاری له‌سه‌ر كار لابرد‌و پێده‌چێت هه‌ڵمه‌تێكی له‌سه‌ركارلابردنی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌بێت.
كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه وڵاته‌كه له‌ساڵی 2013وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی به‌خۆوه نه‌بینیوه، كه به‌پێی ده‌ستوور ده‌بووایه هه‌ڵبژاردن له ساڵی 2017دا به‌ڕێوه‌بچووایه، به‌ڵام سه‌رقاڵبوونی وڵات به جه‌نگی دژ به رێكخراوی "داعش" حكومه‌تی ناچار كرد دوای بخات تا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌ماندا ئه‌نجام بدرێت كه له ئایاری رابردوودا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن شكستی هێنا له ئه‌نجامدانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا، حكومه‌تی پێشووش 22ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 واته شه‌ممه‌ی رابردووی وه‌ك واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی دیاریكرد، به‌ڵام كۆمسیۆن بۆ جاری دووه‌م شكستی هێنا له ئه‌نجامدانی.
هه‌فته‌ی رابردوو حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاری دا سه‌رله‌نوێ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دوا بخات، به‌ڵام واده‌یه‌كی نوێی بۆ ئه‌نجامدانی دیاری نه‌كرد، هاوكات كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش رایگه‌یاند ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له ساڵی داهاتوودا قورسه له‌به‌ر هۆكاری تهكنیكیو یاسای‌و هه‌روه‌ها سیاسی.
حازم ردێنی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن به "نیقاش"ی وت: "نه‌مانتوانی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بده‌ین كه هه‌فته‌ی رابردوو بوو، هه‌روه‌ها ناشتوانین له شه‌ش مانگی داهاتوودا ئه‌نجامی بده‌ین له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی تهكنیكیو یاسایی".
ردێنی روونیشی كرده‌وه "راوه‌ستانی كاری كۆمسیۆن بۆ ماوه‌ی چوار مانگ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له ئایاری رابردوو به‌هۆی ئه‌و مشتومڕه‌ی دروستبوو سه‌باره‌ت به بێگه‌ردی كۆمسیۆن‌و تانهكانو دووباره ژماردن‌و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌رییه‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری كۆمسیۆن هه‌بوو".
ده‌شڵێت: "كۆمسیۆن‌و لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك كاتی ده‌وێت".
به‌ڵام به‌رده‌وامبوونی كاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ئێستا به‌بێ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نیگه‌رانی حزبه‌كانی له په‌رله‌مان لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و بڕیاریان داوه میوانداری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و پرسه‌و بڕیاردان له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه به‌پێی ده‌ستوور بوونه‌ته نا شه‌رعی.
په‌رله‌مانتار رامی سه‌كینی له هاوپه‌یمانی "سائیرون" له‌و باره‌یه‌وه به "نیقاش"ی وت: "حكومهتو كۆمسیۆن شڵه‌ژاون له پرسی دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆجێییدا، ئێمه مانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چه‌ند پێشنیارێكیش له‌ئارادان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی كاركردنیان بۆ ته‌نیا شه‌ش مانگ یاخود ههڵوهشاندنهوهیانو سه‌رپه‌رشتیكردنی كاری ئه‌نجومه‌نه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن".
شكستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان حزبه شیعه‌كانی هانداوه به هێز بیانگۆڕن له‌ڕێی چه‌ند هاوپه‌یمانییه‌كی نوێوه بۆ له‌سه‌ركارلابردنی پارێزگارهكانو گۆڕینیان به كه‌سانی دیكه كه سه‌ر به حزبه سه‌ركه‌وتووه نوێیه‌كان بن.
له دوایین هه‌ڵبژاردندا كه ساڵی 2013 پارێزگاكان به‌خۆیانه‌وه بینی، حزبی "ده‌عوه"و "هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا" كه هه‌ردووكیان به رێبه‌رایه‌تی نوری مالكی بوون، به‌هێزترین لایه‌ن بوو له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی‌و پله‌ی یه‌كه‌می له هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام مالكی له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا كه له ئایاری رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، زۆر شتی له‌ده‌ست دا‌و ته‌نیا (25) كورسی له په‌رله‌مان به‌ده‌ستهێنا كه پێشتر له‌ساڵی 2013دا خاوه‌نی (91) كورسی بوو.
ئێستا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه سیاسییه نوێیه نیه كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌وه هاتووه‌ته ئاراوه‌و هاوپه‌یمانی "سائیرون"ی به‌رێبه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌در خستووه‌ته پله‌ی یه‌كه‌م، له‌كاتێكدا "هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا" له پله‌ی چواره‌مدا دێت، به‌هۆی قورسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش كوتله سه‌ركه‌وتووه‌كان هیچیان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه په‌نابردن بۆ گۆڕینی ئه‌و واقیعه نه‌بێت له‌ڕێی لهسهركارلابردنهوه.
ناكۆكیش له‌نێوان دوو گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان "چاكسازی‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه"و "بنیاتنان" سه‌باره‌ت به ته‌واوكردنی پێیكهاتهی حكومه‌ت گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی پاریًزگاكان.
رۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ش ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا له هه‌ردوو كوتله‌ی "سائیرون"و "حیكمه" كه هه‌ردووكیان ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی "چاكسازی‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه"ن توانیان پارێزگارێكی نوێ له ره‌وتی سه‌در هه‌ڵبژێرن كه ئه‌ویش فازڵ شوێلی بوو له‌بری عه‌توان عه‌توانی پارێزگار كه له "هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا"بوو، به‌ڵام ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌ن له "هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا"و هاوپه‌یمانه‌كانی بڕیاریان دا هه‌ڵبژاردنی شوێلی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌و پارێزگارێكی نوێیان له خۆیان هه‌ڵبژارد كه ئه‌ویش فه‌لاح جه‌زائیرییه.
دوای یه‌ك رۆژیش هه‌مان ئه‌و كوتلانه هه‌وڵیان دا ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره بگۆڕن، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م بینای پارێزگا‌و دواتریش دروستبوونی ئاژاوه‌و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه رێگر له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ، له 19ی ئه‌م مانگه‌شدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف له ره‌وتی"حیكمه"و كوتله‌ی "وه‌فا" كه هه‌ردووكیان ئه‌ندامن له هاوپه‌یمانی "چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه" لوئه‌ی یاسری پارێزگاریان له‌سه‌ركار لابرد.
به‌ڵام به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌سه‌ندكردنی هه‌ڵبژاردنی هیچكام له‌و پارێزگارانه‌ی به‌غدای ره‌تكرده‌وه‌و داوای له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كرد په‌نا بۆ دادگا ببات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه به‌ر له ده‌ركردنی مه‌رسومی كۆماری تایبه‌ت به دانانی پارێزگاری نوێ.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی ته‌واوكردنی حكومه‌تی فیدراڵیش كه تائێستا سێ وه‌زاره‌تی گرنگی ته‌واونه‌كراوه كه ئه‌وانیش ناوخۆ‌و بهرگریو دادن، قه‌یرانی پارێزگاكانیشی هاته سه‌ر كه ئه‌وه‌ش ئاڵۆزی نوێ بۆ دیمه‌نی سیاسی زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه كه عێراقییه‌كان به نیگه‌رانییه‌وه له بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه له سوریا‌و لێكه‌وته‌كانی ئه‌و بڕیاره له‌سه‌ر عێراق ده‌ڕوانن.