زیاتر له‌شه‌ست ساڵه پرۆژه‌ی به‌نداوی بێخمه (60 كیلۆمه‌تر له‌باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر) چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه خۆر ببینێت، عێراق له‌و ماوه‌یه‌دا سیستمی پادشایی‌و ده‌سه‌ڵاتی حزبی بهعسو قۆناغی دوای روخانی ئه‌و رژێمه‌شی تێپه‌راند به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌و رێگاچاره‌یه بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو بكات كردار .
ناكۆكی سیاسی نێوان به‌غداو هه‌ولێرو مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی چه‌ند گوندێكی سنوری بارزان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌باربرد، هه‌رچه‌نده ههرێمو به‌غدا له‌وپه‌ڕی پێویستیدان بهگلدانهوهی ئاو له‌كاتێكدا دراوسێكانیان شه‌ڕی وشكردنهوهیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ گرتنه‌وه‌ی ئاوی فورات له‌لایه‌ن توركیا‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچوك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌مانگی رابردوودا بۆ جارێكی تر عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان كه‌وتنه‌وه به‌ر نه‌شته‌ری مه‌ترسی وشكهساڵیو بێ ئاوی.
لێدانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌موو كهمئاویهك چیرۆكی به‌نداوی بێخمه ده‌گێڕێته‌وه سه‌ره‌تای دۆسیه‌كه، پرۆژه‌یه‌ك تائێستا به‌ته‌واونه‌كراوی ماوه‌ته‌وه.
لهپادشاوه بۆ مالیكی
له‌ساڵی 1937 دیراسه‌ی پرۆژه‌كه كراوه‌و شهستو پێنج ساڵ لهمهوبهرو له‌ساڵی 1953 دا كه ئه‌و كات سیستمی پادشایی له‌عێراق ده‌سه‌ڵاتدابووه نه‌خشه‌ی پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌وه كێشراوه كه ئامانج لێی گلدانه‌وه‌ی ئاو بووه له‌سه‌ر روباری زێی گه‌وره كه له‌توركیاوه ده‌چێته سنوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و دواتر ده‌ڕژێته روباری دیجله‌وه.
له‌ساڵی 1979دا‌و له‌سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عسدا كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی گۆڕانكاریی له‌نه‌خشه‌ی به‌نداوی بێخمه‌دا كرد‌و له‌ساڵی 1986دا دوو كۆمپانیای توركی‌و یوگسلافیای پێشوو ده‌ستیان بهجێبهكێكردنی پڕۆژه‌كه كرد تا ساڵی 1991 كه به‌هۆی جه‌نگی كه‌نداوی دووهه‌مه‌وه پڕۆژه‌كه راگیرا هه‌رچه‌نده 34%ی لێ جێبه‌جێكرا.
بۆشایی كه‌مئاوی پڕده‌كاته‌وه
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه ماڵپه‌ری ره‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2005 بڵاوكردووه‌ته‌وه بێخمه له‌باری دروستكرنیدا توانای گلدانه‌وه‌ی 14 بۆ 17 ملیار مه‌تر چوارگۆشه ئاوی ده‌بوو به‌قوڵایی 179 مه‌تر كه جگه له‌گلدانه‌وه‌ی ئاو پاڵپشتی ئاودانی زیاتر له 560 هێكتار زه‌وی كشوكاڵیو به‌رهه‌مهێنانی 1500 مێگاوات كاره‌با بووه .
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا توانای گلدانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه ئاوه‌یان نییه كه هه‌رێم پێویستێتی.
ئه‌كره‌م محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوو كۆگانی ئاو له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم به"نیقاش"ی وت "به‌هه‌ر سێ به‌نداوی دوكان‌و دهربهندیخانو دهۆك توانای گلدانه‌وه‌ی حه‌وت بۆ هه‌شت ملیار مه‌تر سێجا ئاویان هه‌یه له‌كاتێكدا هه‌رێم پێویستی به 10 ملیار مه‌تر سێجا ئاوه".
وتیشی "ئێمه پلانێكی ستراتیژیمان هه‌یه بۆ دروستكردنی 250 به‌نداوی گه‌وره‌و مامناوه‌ندو بچووك، به‌ڵام له‌ئیستادا 14 به‌نداو ته‌واو بووه، ئه‌گه‌ر به‌مجۆره هه‌نگاو بنێین له‌ساڵانی ئاینده روبه‌رووی گرفتی كه‌م ئاوی ده‌بینه‌وه".
گرێی دوای راپه‌ڕین
په‌ككه‌وتنی پڕۆژه‌ی به‌ربه‌ستی ئاوی بێخمه له‌دوای ساڵی 1991 گرێی كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد كاتێك حكومه‌تی عێراق ده‌ستی له‌ئیداره‌دانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كشانده‌وه‌و پڕۆژه‌كه‌ش به راگیراوی مایه‌وه.
را‌گرتن ته‌نیا كێشه‌ی پڕۆژه‌كه نه‌بوو، به‌ڵكو فه‌وتانی ئه‌و ئامێرانه‌ش كه له‌شوێنی كاركردنیدا هه‌بوون بووه كێشه، چونكه به‌پێی قسه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌وكات هه‌موو ئامێرهكانو ته‌نانه‌ت شیش‌و كه‌ره‌سته‌ی به‌نداوه‌كه‌ش به‌رێی قاچاغ‌و به‌ئاگاداری حیزبه فه‌رمانڕه‌واكانی كوردستان به‌ئێران فرۆشران.
له‌خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا (2005 بۆ 2009) له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر چاره‌نوسی به‌نداوی بێخمه كرا، به‌ڵام نه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه دیار بوو نه‌توانیشی ته‌كانێك به پڕۆژه‌كه بداته‌وه.
جه‌میل محه‌مه‌د كه له‌و خوله‌دا بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كشتوكاڵ‌و ئاودێری په‌رله‌مان بوو به"نیقاش"ی وت "كارمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد، به‌ڵام نه‌گه‌یشتینه هیچ ئه‌نجامێك". به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدات.
په‌یامنێری "نیقاش" به‌دواداچونی بۆ ده‌ره‌نجامی ئه‌و راپۆرته كرد له‌رێگه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م خوله‌ی لیژنه‌ی كشوكاڵی په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌وه ئه‌وه‌بوو كه راپۆرتی له‌وجۆره لهلیژنهكهیان بوونی نه‌ماوه.
له‌دوای خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه باسكردنی هۆكاری دروستنه‌كردنی به‌نداوی بێخمه شهرمنانهبووه كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه ئه‌وه‌نده ساده نییه وه‌ك هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی تر.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ‌و ئاودێری په‌رله‌مانی كوردستان به"نیقاش"ی وت "له‌لیژنه‌كه‌ماندا ته‌نیا یه‌كجار گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌نداوی بێخمهكراوهو خۆشم به‌دواداچوونم كرد‌و ئه‌ویش له وهلاَمدا وتراوه كه بابه‌ته‌كه سیاسیه بۆیه تاوه‌كو ئێستا ئاوها ماوه‌ته‌وه".
گرێكه لهكوێیدایه؟
دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانی نێوان به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوهندیو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2005دا بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوی بێخمه به‌ربه‌ستی نوێی هاته به‌رده‌م كه ئه‌مجاره په‌یوه‌ندی به‌بێ پاره‌ییه‌وه نه‌بوو به‌و پێیه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاته‌ی عێراق ئاماده‌یی ده‌ربڕی پێنج ملیار دۆلار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه له‌بوجه‌ی عێراق خه‌رج بكات.
به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش به‌هۆی ناكۆكی نێوان به‌غداو هه‌ولێره‌وه له‌سه‌ر هه‌ندێك ورده‌كاریی پڕۆژه‌كه نه‌توانرا به‌نداوی بێخمه به‌و وێستگه‌یه بگه‌ێنێت كه پێویست بوو پێش چه‌ندین ساڵ پێی بگات بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی ئاو.
مه‌حمود ره‌زا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به"نیقاش"ی وت "به‌دواداچونمان ئه‌و بڕه پاره‌یه كرد كه له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی مالیكی‌دا ته‌رخانكرا بوو بۆ بێخمه‌و ده‌ركه‌وت كه وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێم كردووه‌و چه‌ند جارێك پلانی دروستكردنی گۆڕاوه، به‌ڵام هه‌رێم هه‌ر رازی نه‌بووه دروست بكرێت".
ناكۆكی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كه به روكه‌ش په‌یوه‌ندی به قه‌باره‌ی به‌نداوه‌كه‌و به‌رزی ئاوه گلدراوهكهیهوه هه‌بووه.
زافر عه‌بدوڵا راوێژكاری وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی عێراقی به"نیقاش"ی وت "ئه‌و كاته كێشه‌ی دروستنه‌كردنی به‌نداوی بێخمه له‌لای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، چونكه ئه‌وان ناڕازی بوون‌و شرۆڤه‌ی سیاسیان بۆ كرد، چه‌ند پێشنیارێكی جێگره‌وه‌شیان كرد كه له‌رووی هونه‌رییه‌وه سودمه‌ند نه‌بوو له‌وانه دابه‌زاندنی ئاستی به‌رزی ئاوی به‌نداوه‌كه‌و قه‌باره‌ی ئهمبارهكهی".
وتیشی"روباری زێی گه‌وره تاكه روباری سنوری عێراقه كه به‌نداوی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نییه بۆیه به‌نداوی بێخمه له‌باری دروستكردنیدا سودمه‌ند ده‌بوو بۆ كاتی پێویستی‌و ئیداره‌دانی ئاو له‌عێراق".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوو كۆگانی ئاو له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت "سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد رازی نه‌بوون به‌دروستكردنی به‌نداوی بێخمه هه‌رچه‌نده به‌غدا سێ جێگره‌وه‌ی پێشكه‌ش كرد".
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا په‌یامنێری "نیقاش" له‌رێگه‌ی تهلهفۆنو كورته‌نامه‌ی مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندی به‌سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد تا له باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه پرسیاری لێبكات، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی "نیقاش" سه‌رنه‌گرتنی پرۆسه‌ی دروستكردنی به‌نداوی بێخمه له‌ساڵی 2005دا په‌یوه‌ندی بهنقومبوونی ژماره‌یه‌ك گوندی ئه‌و سنوره‌وه هه‌بووه كه به‌شێكیان ناوچه‌ی بارزانه، ئه‌و شوێنه‌ی پێگه‌ی سه‌ره‌كی سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه كه هاوكات به‌شێكی كاریگه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانیشن .
كاروان كه‌ریم خان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خه‌لیفان كه به‌نداوی بێخمه ده‌كه‌وێته سنوری ئیداری ناحیه‌كه‌ی ئه‌و به"نیقاش"ی وت" به‌دروستكردنی به‌نداوی بێخمه 54 گوند ده‌كه‌ونه ژێر ئاوه‌وه".
ئه‌وكات له‌سنوری جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌نداوی بێخمه هه‌ڵمه‌تی ئیمزا كۆكردنه‌وه بۆ رێگری له‌دروستكردنی ده‌ستپێكرا كه بووه پاساوێك بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ راگرتنی.
حه‌سۆ محه‌مه‌د ئه‌مین (52 ساڵ) دانیشتوی گوندی (دۆڵه تێچوو)ه كه یه‌كێكه بووه له‌و گوندانه‌ی وه‌ك باس ده‌كرێت له‌باری دروستكردنی به‌نداوی بێخمه‌دا ژێر ئاو ده‌كه‌وێت به"نیقاش"ی وت "به‌نداوی بێخمه كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ ئێمه دروست دهكردو ئاواره ده‌بووین‌و زه‌وییه‌كانمان ژێر ئاو ده‌كه‌وتن، بۆیه ئیمزامان كۆكرده‌وه كه ئه‌و به‌نداوه بوه‌ستێنرێت یان به‌م شێوه‌یه گه‌وره‌یه نهبێتو بچوك بكرێته‌وه".
گرێی دروستنه‌كردنی به‌نداوی بێخمه تا ورد بێته‌وه ئاڵۆزتر دهبێتو هۆكاری سیاسی پاڵنه‌رێكی تر بووه بۆ له‌باربردنی پڕۆژه‌كه.
عه‌باس غه‌زالی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان كه خه‌ڵكی ئه‌و سنوره‌یه كه بڕیار بوو به‌نداوی بێخمه‌ی لێ دروست بكرێت به"نیقاش"ی وت "ئه‌و به‌نداوه له‌سه‌ره‌تادا هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو كه دروستبكرێت، به‌ڵام دواتر به‌سیاسی كرا بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی بارزان به‌ته‌واوی بخه‌نه ژێر ئاو، هه‌روه‌ها گوندی بارزانیش ده‌بوایه چۆلبكرێت".
غه‌زالی وتیشی "له ساڵی 2005 كه پاره‌ی بۆ ته‌رخانكرا مه‌سعود بارزانی كێشه‌ی نه‌بوو به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی راوێژكاری بیانی بۆ به‌نداوه‌كه‌یان دانابوو، به‌ڵام كه زانرا بۆ مه‌رامی سیاسیه بۆیه بارزانی‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش رێگریان كرد‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه واژۆیان كۆكرده‌وه دژ به‌دروستكردنی".
قورسی كردنه‌وه‌ی قوفڵی كێشه‌ی به‌نداوی بێخمه له‌ئێستادا كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاڵۆزی په‌یوه‌ندی نێوان به‌غداو هه‌ولێر كارێكی وایكردووه حكومه‌تی عێراقیش ئومێدێكی زۆری پێ نهمێنێتو پشتی تێبكات هه‌رچه‌نده كه‌مئاوی ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه.
راوێژكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت "ئێستا هیچ ئومێدێك نییه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی پرۆِژهی به‌نداوی بێخمه، بۆیه پشتمان به به‌نداوی سه‌رسار به‌ستووه بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو".