هه‌ڵبژاردنی 12ی مانگی ئایاری رابردوو، یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن بوو له پارێزگای ئه‌نبار به‌ڕێوه‌بچێت له‌دوای ئازادكردنی له‌ده‌ستی گرووپه‌كانی داعش، ره‌نگه پێویستی بكردایه خه‌ڵكی ناوچه‌كه گرنگییان پێبدایهو به‌شداری كارایان تێدا بكردایه به‌وپێیه‌ی پارێزگاكه هه‌وڵ ده‌دات به به‌هێزی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ك حاڵه‌تێك له نا دهربهستیو گوێ پێنه‌دان باڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا بكێشێت.
شه‌ش هه‌فته به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا تێپه‌ڕیوه‌و هێشتا رووكاره‌كانی حكومه‌تی داهاتوو روون نه‌بوونه‌ته‌وه، هاووڵاتیانیش ته‌نیا ئه‌وه له‌باره‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌زانن كه ساخته‌كاری تێدا كراوه، جگه له‌وه ئه‌وان گرنگی به چه‌ند پرسێكی دیكه ده‌ده‌ن كه پێده‌چێت هه‌وڵێك بێت بۆ هه‌ڵاتن له واقیع یه‌كێك له‌و پرسانه‌ش یارییه‌كانی مۆندیالی 2018 یه.
ره‌نگه گرنگیدان به رووداوه‌كانی جامی جیهانی 2018 یه‌كێك بێت له هۆكاره‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له گرنگیدان به‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به ژیانی رۆژانه‌یانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئاشكرایه كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه له پارێزگای ئه‌نبار له هه‌ڵبژاردن‌و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵدێن به‌ره‌و كایه‌ی دیكه، ره‌نگه هۆكاری قوڵتر‌و وردتریش له‌پشت ئه‌و هه‌ڵاتنه‌وه بێت.
وا باوه كه به‌ر له هه‌ڵبژاردن‌و دواتریش ململانێی هه‌ڵبژاردن له رووی سیاسی‌و میللییه‌وه له‌نێوان لایه‌نگرو نه‌یارانی هاوپه‌یمانی یاخود به‌رنامه‌كانی هه‌ڵبژاردندا به‌رده‌وام بێت، ئه‌م ململانێیه‌ش به راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بێت تا پێكهێنانی حكومه‌ت به‌پێی سازانه سیاسییه‌كان كه زۆرجار ئه‌و جوڵانه‌وه میللییه له‌به‌رچاوده‌گرن كه چوارچێوه‌یه‌ك بۆ شێوه‌ی حكومه‌تی داهاتوو دادهنێتو كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیار‌و رێوشوێنه‌كانی دادهنێتو پێشیان كاریگه‌ر ده‌بێت.
پارێزگای ئه‌نبار (110 كم له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت) له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی هیچ جوڵانه‌وه‌یه‌كی به‌خۆوه نه‌بینی كه گفتوگۆ له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات، هه‌روه‌ك كۆڕی گفتوگۆش بۆ روونكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه له‌ڕێی كۆنگره جهماوهریو میللییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێكنهخران، هه‌رچه‌نده ئه‌و قه‌واره سیاسیانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی پارێزگاكه ده‌كه‌ن پشكی شێریان له‌و تۆمه‌تانه‌ی ساخته‌كاری به‌ركه‌وت كه قه‌یرانی هه‌ڵبژاردنیان هه‌ڵگیرساندووه.
به گوێره‌ی قسه‌ی هه‌ندێك رێكخراوی ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م دیمه‌نی بێ ده‌ربه‌ستییه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك توێژه‌رو چالاكوانه‌وه به "گێلی هه‌ڵبژاردن" وه‌سف كرا، ره‌نگه شتێكی نامۆ نه‌بێت، به‌تایبه‌تی كه پارێزگاكه رێژه‌یه‌كی به‌رزی به‌شداریكردنی له ده‌نگدانی گشتیدا تۆمار نه‌كردووه كه ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی راسته‌قینه‌ی گرنگیدانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.
عه‌بدولقادر عه‌لاوی (45 ساڵ) توێژه‌رێكی كاروباری سیاسیه‌و دانیشتووی شاری رومادیه، ئه‌و پێیوایه ره‌نگه ئه‌و حاڵه‌تی نائومێدییه‌ی له ئه‌نجامی خراپ نوێنه‌رایه‌تیكردنیان له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه باڵی به‌سه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا كێشابوو، نیشانه‌یه‌كی ورد بێت بۆ كارلێكنهكردنی زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ئه‌م پرۆسه ده‌ستوورییه‌دا.
عه‌لاوی قسه‌ی بۆ "نیقاش" كرد‌و وتی: "ئه‌و توێژینه‌وه راپرسییانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی دووچاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه له هه‌موو شاره‌كانی پارێزگاكه هاتوون ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی لاوازی نوێنه‌رانی پارێزگاكه بوون، كه ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر رای زۆرینه‌ی توێژی سیاسی هه‌بووه كه چیتر به‌رنامه‌و بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان یاخود تانهگرتنیان له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان، نابێته كاری له‌پێشینه‌ی خه‌ڵك".
نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری دهنگدهرانو به‌شداری ئاواره‌كان له دهنگدانو جموجوڵی دانیشتووان كه به‌هۆی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێشتا نه‌چه‌سپاوه، ئه‌و فاكته‌رانه‌ن كه هه‌ستی ئه‌وه‌یان دروستكردووه له‌لایه‌ك هه‌موو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بێ سووده‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه پرۆسه‌كه سه‌نگین نییه. ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش كه چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ كردوون كۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامێكی نه‌گۆڕه‌و گرنگی پێدانیشی یاخود گرنگیدان به ده‌رئه‌نجامه‌كانی به‌فیڕۆدانی كات‌و توانا‌و بیركردنه‌وه‌یه.
ئه‌كره‌م فازڵ (42 ساڵ) دانیشتووی شاری فه‌لوجه به "نیقاش"ی وت: "باوه‌ڕی خه‌ڵكی پارێزگای ئه‌نبار به‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌و ده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران رۆچووه‌ته ناوه‌وه‌و به‌رده‌وامه له زه‌وتكردنی ماف‌و بیروڕاكانیان به‌پشتیوانی ههلپهرستانو سوودمه‌ندان له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، وایكردووه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژادن بێده‌نگ بن، ئه‌وه‌ش كه روودهداو له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌گه‌رچی دوای ماوه‌یه‌كیش بێت، ده‌رئه‌نجامێكی نه‌گۆڕه".
وتیشی: "بیركردنه‌وه‌و گرنیگدان به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن‌و ئاكامه‌كانی پێویسته له چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه‌و قسه بێته ده‌ره‌وه‌و بكرێته كار‌و كردار، پێشموانییه پارێزگاكه بتوانێت جارێكی تر قسه‌كانی بكاته كردار، به‌تایبه‌تی كه به‌ده‌ست راگواستن‌و ئاواره‌بوونه‌وه ناڵاندوویه‌تی له ئه‌نجامی خۆپیشاندان‌و مانگرتنه‌كاندا، ئه‌ویش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسهتو هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كۆمه‌ڵگه رهتیكردنهوهو كارلێكی له‌گه‌ڵ كردن".
ئه‌و حاڵه‌تی نائومێدییه‌ی باڵی به‌سه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا كێشاوه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕبوون به ناسهنگینی پرۆسه‌ی سیاسی، ته‌نیا هۆكار نه‌بوون بۆ گرنگینهدانو كارلێكنهكردن، چونكه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كه ئاماژه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنی چه‌ند حزب‌و هاوپه‌یمانییه‌كی دیاریكراو ده‌كرد، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌بوو.
دكتۆر عه‌دنان جومه‌یلی (48 ساڵ) توێژه‌رو ئهكادیمیستو چالاكوانی مه‌ده‌نی دانیشتووی شاری رومادی به "نیقاش"ی وت: "ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كه سه‌ركه‌وتنی ئاشكرای چه‌ند حزب‌و هاوپه‌یمانییه‌كی راگه‌یاند كه زۆرینه‌یان شیعه‌ن، یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و فاكته‌رانه‌ی بوونه هۆی گرنگینه‌دان به ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، به‌وپێیه‌ی نوێنه‌رانی پارێزگای ئه‌نبار ناتوانن ببنه ژماره‌یه‌كی قورس له هاوكێشه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی یاخود حكومه‌تی داهاتوودا".
وتیشی: "ئه‌م هه‌سته ئه‌وه‌ی له‌كۆڵی هاووڵاتیانی ئه‌نبار كردووه‌ته‌وه كه خۆیان به بیركردنه‌وه‌و هیواخواستن ماندوو بكه‌ن، به‌ڵكو دادهنیشنو چاوه‌ڕوانی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كه‌ن كه سه‌ركرده‌ی كوتله گه‌وره‌كان پێی ده‌گه‌ن، پاشان خۆیانی له‌گه‌ڵدا ده‌گونجێنن به‌پێی لێكه‌وته‌كانی قۆناغی نوێ، تا ئه‌و كاته‌ش خۆیان به خهونو هیوایهكهوه ماندووناكهن كه به‌دیهاتنیان مه‌حاڵه، به‌تایبه‌تی كه گومانیان نییه له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ڕووی سیاسییه‌وه نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی مێزی دیالۆگی سیاسیدان".
گرنگینه‌دان به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و لێكه‌وته‌كانی ره‌نگه ده‌رئه‌نجامی هۆكاره‌كانی نائومێدی‌و باوه‌ڕبوونی ره‌ها بێت به ناسهنگینی پرۆسه‌كه، ئه‌مه جگه له ناسینی نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه، به‌ڵام له باشترین حاڵه‌تدا ره‌نگدانه‌وه‌ی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی رایگشتی‌و تێڕوانینیه‌تی بۆ ئاینده‌یه‌ك كه چیتر ئه‌ركی باشتركردنی ناداته ده‌ست ده‌رهاویشته‌كانی سندوقه‌كانی دهنگدانو چیتر چاوه‌ڕوانی حكومه‌تێك یاخود سه‌ركردایه‌تییه‌ك ناكات كه لێكه‌وته‌ی رێكارێكی ده‌ستووری بێت‌و ئه‌ركی ده‌رهێنانی له واقیعه تاڵه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ.