هه‌ر كه ژماردنی پێچه‌وانه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد، كاندیده‌كان به جیاوازی ئینتیماو بۆچوونیانه‌وه به‌په‌له چوونه نێو كۆمه‌ڵگه‌وه به‌تایبه‌تیش دوای ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه رێگه‌یان پێده‌دات بانگه‌شه بۆ خۆیان‌و به‌رنامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان بكه‌ن كه ئاڕاسته‌ی هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌كه‌ن به‌وپێیه‌ی بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گرنگیانه.
هه‌ڵمه‌ته‌كانی خزمهتگوزاریو ته‌ندروستی له‌پاڵ سه‌ردانی مه‌یدانی كه هه‌ندێك جار به‌خشینی دیاریشی تێدهكهوێتو به‌زۆری بریتی ده‌بێت له هاوكاری خۆراك، هه‌روه‌ها هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك داواكاری هاووڵاتیان كه ره‌نگه په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیشی كاندیدهكانیشی تێبكه‌وێت به‌مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ هه‌ندێك مامه‌ڵه‌ی ره‌سمی دانیشتووانی ناوچه‌كه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كاندیده‌كه ههژموونو ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و له‌پێناو خزمه‌تكردنی لایه‌نگرانی ده‌یخاته‌گه‌ڕ.
ماوه‌ی مانگێكه ره‌وتی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه له هه‌ڵكشاندایه‌و دانیشتووانی ناوچه‌كه له پارێزگای ئه‌نبار (110كم له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت) هه‌ندێك ده‌ستكه‌وت ده‌بینن كه ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بووایه ده‌رنه‌ده‌كه‌وتن، ته‌نانه‌ت هه‌مووان خوازریان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر بێت، چونكه ماوه‌یه‌كی زێڕینه بۆ ئه‌و دهستكهوتو خزمهتگوزاییانهی خه‌ڵك چاویان له‌سه‌ریه‌تی.
عوسمان كوبه‌یسی (46 ساڵ) دانیشتووی شاری فه‌لوجه پێی وایه قسه‌كردن له‌سه‌ر كاندیدهكانو ده‌ستكه‌وته‌كانیان له ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا قسه‌كردنێكی واقیعیه، چونكه ئه‌وان له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر بهجددیو لێبڕاوانه كارده‌كه‌ن.
كوبه‌یسی قسه‌ی بۆ "نیقاش" كرد‌و وتی: "رۆژانه چه‌ند هه‌ڵمه‌تێك ده‌بینم كه هه‌موو توانا‌و پاره‌یه‌كی بۆ خراوه‌ته‌گه‌ڕ هه‌رچه‌نده ناونیشانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م حزب یاخود ئه‌و حزبیان هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام له‌واقیعدا ده‌ستكه‌وتێكه ئه‌گه‌ر واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بووایه، به‌دی نه‌ده‌هات، ئه‌و واده‌یه‌ش كاتێكی دیاریكراو‌و كورته له‌لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه بۆ سه‌لماندنی لێهاتووییانو راكێشانی لایه‌نگرانیان به‌كارده‌هێنرێت".
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌گه‌ر كاری كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن دوای دهرچوونو وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتییه‌كانیان به ده‌نگی گه‌ل به‌م شێوه بووایه، ئه‌وا حاڵمان باشتر ده‌بوو، هاووڵاتی شاد ده‌بوو به خزمهتگوزاریو چاودێری حكومه‌ت تا له‌و واقیعه تاڵه ده‌ریبهێنێت نه‌ك ته‌نیا له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا".
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كاری نایاساییشی تێكه‌وت یاخود ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س به كێبڕكێی ناشهریفانهو به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ به‌شێوه‌ی ناڕه‌وا ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام به‌لای هه‌ندێك له هاووڵاتیانه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كیشه بۆ بژێوی‌و پێویستی به ماندووبوونی جه‌سته‌یی نییه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی پێویسته ئامادهبێتو گوێ له هه‌ندێك وشه‌و راسپارده‌ی حزب‌و قه‌واره سیاسییه‌كان بگرێت كه بانگهشن بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاریكراو له به‌رامبه‌ریشدا بڕێك پاره ده‌درێته ئاماده‌بووان.
له‌یس عه‌بود (29 ساڵ) ناوی خوازراوی یه‌كێكه له دانیشتووانی شاری كه‌رمه (50 كم له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت) وا راهاتووه هه‌فتانه ئاماده‌ی بازنه‌یه‌كی گفتوگۆ ببێت كه لایه‌نگرانی یه‌كێك له قه‌واره سیاسییه‌كان رێكیدهخهنو ئێستاش كرێی به‌شداریكردنی راكێشانی چه‌ند گوێگر‌و بهشدارێك له‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، وه‌رده‌گرێت.
عه‌بود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه"زۆرینه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی به به‌رده‌وامی ئاماده‌ی ئه‌و بازنه گفتوگۆیانه ده‌بن، ئێستا داهاتێكی هه‌فتانه‌یان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئاماده‌بوونیان، هه‌مووشیان دڵنیان له‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه دوای كۆتاییهاتنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نامێنێت، هیوادارین بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر بووایه، چونكه ته‌نیا له‌و ماوه‌یه‌دا به چاوی خۆمان سیاسییهكانو كاندیده‌كان ده‌بینین هه‌وڵی رازیكردنو راكێشانمان ده‌ده‌ن به‌هه‌موو شێوازێك".
هه‌روه‌ها وتی: "بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌رفه‌تێكه بۆ زۆربه‌مان به‌تایبه‌تیش بێكاران تا سوود له پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی كوتله سیاسییه‌كان وه‌ربگرن كه دوو سێ مانگ پێش واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ده‌نگده‌ران ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه ئه‌و هه‌وڵانه ده‌قۆزینه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان چ به‌رژه‌وه‌ندی ماددی بێت یاخود مه‌عنه‌وی".
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سی رۆژ دیاریكردووه وه‌ك زۆرترین ماوه كه كاندیده‌كان ده‌توانن بیقۆزنه‌وه بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ به‌رنامه‌و لیستهكانیانو ریزبه‌ندی هه‌ڵبژاردنیان له‌ڕێی كه‌ناڵه جیاجیاكانی میدیا‌و پۆستهرو ریكلامه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ریكلامكردنه زۆرینه‌ی هاووڵاتیان توڕه ده‌كات، به‌ڵام دووپاتیده‌كه‌نه‌وه كه كارلێكی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، چونكه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و دهستكهوتو خزمه‌تگوزاریانه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌یه نه‌بووایه به‌دی نه‌ده‌هاتن.
ئه‌یمه‌ن عه‌بدولكه‌ریم (52 ساڵ) كه نیشته‌جێی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه دووره‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری رومادیه (110 كم له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت) كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێلی بهرپرسانو كاندیدانی نوێ ده‌بینێت كه به ناوچه‌كه‌یدا ده‌سوڕێنه‌وه‌و چالاكی رۆشنبیری رێكدهخهنو له ژێر دروشمی حزبی‌و سیاسی‌دا تواناكانی شاره‌وانی ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.
كاتێك له چایخانه‌یه‌كی میللی ناوه‌ڕاستی رومادیدا چاومان به عه‌بدولكه‌ریم كه‌وت، قسه‌ی بۆ "نیقاش" كرد‌و وتی:"ئاواته‌خوازم ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌ك ساڵی ته‌واو یان دوو ساڵ بێت تا بتوانین ئه‌و كه‌سانه بناسین كه كێبڕكێ بۆ خزمه‌تكردنمان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی سوود له‌و توانا زۆرانه وه‌ربگرین كه له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌وڵی خزمه‌تكردنمان ده‌ده‌ن".
وتیشی: "ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌موو خولێكی هه‌ڵبژاردندا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بووایه، ئه‌وا هه‌موو شه‌قامه‌كان قیرتاو ده‌كران‌و خزمه‌تگوزاری ئاو‌و كاره‌با له باشترین باریدا ده‌بوو، له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه رازیكردنی هاووڵاتی مه‌به‌ستی هه‌موو سیاسییه‌كان ده‌بوو له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌وه‌نده‌مان به‌سه كه هه‌ست به بایه‌خپێدان بكه‌ین ئه‌گه‌ر ته‌نیا له‌و ماوه‌یه‌شدا بێت".
له‌و كاته‌دا حاجی عه‌بدولڕه‌حمان شه‌عبانی (61 ساڵ) قسه‌كه‌ی پێبڕیو وتی: "بۆچی ئه‌م هه‌سته‌شمان به‌زۆر ده‌زانن؟ ئێمه وا هه‌ستده‌كه‌ین له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا بایه‌خێكی زۆرمان هه‌یه، پێش یه‌ك دوو مانگ له راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی وا هه‌ستده‌كه‌ین له وڵاتێكداین به‌كرداری هه‌وڵ بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی ده‌دات، هه‌روه‌ك دڵنیاشین له‌وه‌ی سیاسییه‌كان ته‌نیا ده‌یانه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت رازیمان بكه‌ن".
ره‌نگه هاووڵاتیان له‌سه‌ر هه‌ق بن كه خوازیارن ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن زۆر له‌وه زیاتر بێت هه‌رچه‌نده داواكارییه‌كه‌شیان وه‌كو گاڵته‌پێكردن‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی لۆجیكه، به‌ڵام ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه‌یه هاووڵاتیانی تێدا ده‌ژین كه تامه‌زرۆی خزمهتگوزاریو گرنگیپێدانی حكومین تا له‌و واقیعه تاڵه ده‌ربازیان بكات كه به‌درێژایی ماوه‌ی خولێكی ته‌واوی هه‌ڵبژاردن تێیدا دهژینو ته‌نیا تایبه‌ت نه‌بێت به ماوه‌ی بانگه‌شه.