پزیسكی هه‌ڵمه‌ته‌كه به ڤیدیۆیه‌ك ده‌ستیپێكرد كه له‌نێو ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌وه‌و تایبه‌ت بوو به ژنه كاندیدێكی لیستی نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
له‌كاتێكدا به‌كارهێنه‌ران ڤیدیۆی ژنه كاندید ئنتیزار ئه‌حمه‌دیان له‌گه‌ڵ پیاوێكی سعودیدا له دیمه‌نێكی ئابڕوبه‌ردا ده‌ستاوده‌ست پێده‌كرد، ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌ی ژنه كاندید حه‌لا قاسم له لیستی ته‌مه‌دون له‌دیمه‌نێكی سێكسی‌دا له‌گه‌ڵ پیاوێكی دیكه، ده‌ركه‌وت.
به‌چاوپۆشین له راده‌ی راستی‌و دروستی ئه‌و ڤیدیۆیانهو راستی لێدوانی ئه‌و ژنه كاندیدانه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كه چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ركابه‌ریان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی ئامانجیان شكاندن‌و ركابه‌ریكردنی ناڕه‌وایه، به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی به‌ئامانجگرتنه‌كه به‌رده‌وامه‌و له‌و ئاسته‌شدا نه‌وه‌ستاوه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه بڵاوكردنه‌وه‌و گشتاندنی وێنه‌و ڤیدیۆی هه‌ڵبه‌ستراوو هه‌واڵی درۆ‌و هه‌ڵسوكه‌وتی نامۆی دیكه‌شی له‌خۆگرتووه وه‌كو ماچكردنی وێنه‌ی ژنه كاندیده جوانهكانو خوێندنه‌وه‌ی شیعری دڵداری، هاوكات هه‌ندێك به‌كارهێنه‌ری دیكه سووكایه‌تیان به چه‌ند ژنه كاندیدێك كردووه له‌ڕێی شێواندنی وێنهكانیانو دڕاندنیان یاخود له‌ڕێی دروستكردنی سمێڵ‌و نووسینی خواروخێچ له‌سه‌ر روخساریان.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق ناتوانێت كۆنترۆڵی ئه‌و بابه‌تانه بكات كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌بنه‌وه، بۆیه فه‌یسبووك بووه‌ته ژینگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ هه‌واڵی درۆ‌و ساخته‌و ته‌نانه‌ت رێژه‌یه‌كی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی باوه‌ڕ به‌زۆرێك له بڵاوكراوه خراپكارییهكان دهكهنو ده‌ستاوده‌ستیان پێده‌كه‌ن به‌بێ دڵنیابوون له راستی‌و دروستیان، له‌كاتێكدا هه‌ندێك په‌یج ئه‌م بابه‌ته‌یان قۆزتووهتهوهو پێشنیاری بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ئابڕوبه‌ری ژنه كاندیده‌كانیان كردووه له‌به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك یاخود نووسینی كۆمێنتدا كه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له یه‌ك ملیۆن كۆمێنت.
نامۆترین رووداویش كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له شاری نه‌جه‌ف روویدا ئه‌وه بوو عه‌شیره‌تی ژنه كاندید هه‌دبا حه‌سناوی به رێگای عه‌شایری راوه‌دووی گه‌نجێكیان ناو داوای بڕی (100) ملیۆن دیناریان لێ‌كرد وه‌ك سوڵحی عه‌شایری به‌هۆی "ماچێك"و پێداههڵدانێك كه له گرته‌یه‌كدا به‌دۆكیۆمێنت كراوه‌و له فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌ردوو عه‌شیره‌تی ژنه كاندیده‌كه‌و گه‌نجه‌كه دانیشتنێكی عه‌شایریان كرد‌و به سوڵحكردنو ده‌ستبه‌رداربوون له‌و بڕه پاره‌یه‌ی بڕیاربوو له گه‌نجه‌كه بسه‌ندرێت، كۆتایی هات.
له‌وباره‌یه‌وه ژنه كاندید ئه‌برار فه‌یلی به "نیقاش"ی وت:"هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌مساڵ به‌شداریكردنی زۆرێك له ژنانی به‌هێزو جوانی به‌خۆوه‌بینی كه بڕیاریان داوه به به‌هێزی بێنه مه‌یدانی سیاسی تا بوونی خۆیان بسهلمێننو خزمه‌تی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن كه ره‌نگه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیشدا پێش پیاوان بكه‌ون، ئه‌مه‌ش نهفسنزمهكانی نیگه‌ران كردووه‌و هه‌ڵمه‌ته‌كانی شكاندنیان ده‌ستپێكردووه‌و دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ژنان به‌تایبه‌تی له لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌ئامانج ده‌گرن".
ئه‌برار فه‌یلی كه كاندیده له پارێزگای به‌سره ده‌شڵێت: "مه‌سه‌له‌كه له‌و میراته كۆمه‌ڵایه‌تییه بهكهمزانیه به‌ده‌ر نییه كه به‌رامبه‌ر ژنان هه‌یه‌و پیاو پیرۆز ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شی ههبێتو به‌دوای هه‌ڵه‌ی ژنانیشدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئابڕووبردنیانو له‌كه‌داركردنیان به به‌كارهێنانی دڕندانه‌ترین چهكو قێزهونترینان كه ئه‌ویش تانه‌دانه له سومعه‌و شه‌ره‌ف بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر ژنه كاندیده‌كان تا له هه‌ڵبژاردن بكشێنه‌وه‌و هه‌ژموونی نێرسالاری سه‌پێندراو به‌سه‌ر كایه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵاتیدا بمێنێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیداری ئه‌م شێوازه‌و ههستیارییهكهشی، به‌ڵام ئه‌برار فه‌یلی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ژنی عێراقی هۆشیاره‌و تێدهگاتو له‌خۆی دڵنیایه، ئه‌م ئاسته‌نگانه‌ش ته‌نیا هاندهرێكن به‌ره‌و بهردهوامبوونو به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون بۆ په‌یڕه‌كردنی هه‌موو مافه‌كانیان كه له‌ڕووی دهستووریو ئاسمانی‌و مرۆییه‌وه زامن كراون.
دیاره به‌ره‌وپیرچوونی ژنان بۆ خۆپاڵاوتن له‌م وه‌رزی هه‌ڵبژارده‌ی ئێستادا شتێكی سه‌رنجڕاكێشه، چونكه رێژه‌یان گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 29% له كۆی كاندیده‌كان، هه‌روه‌ك (19) لیستیش له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به ئینتیمای سیاسی‌و فیكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازیان له حه‌وت پارێزگادا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن، هه‌روه‌ك (22) ژنه په‌رله‌مانتاری دوا خولی په‌رله‌مان به رێژه‌ی به‌رزی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه كێبڕكێی پیاوانیان كردووه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی زیادبوونی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه به رۆڵی ژنان‌و كاریگه‌رییان له ژیانی سیاسی‌دا وه‌ك هه‌نا ئه‌دوه‌ر چالاكوانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت.
به‌وته‌ی هه‌نا ئه‌دوه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌تی به‌ئامانجگرتنه به‌رفراوانانه‌ی له‌دژی ژنانی كاندید‌و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ئارادایه، ئامانجیان ئه‌وه‌یه ترس بخه‌نه دڵیانه‌وه‌و ناچاریان بكه‌ن له گۆڕه‌پانی كێبڕكێی سیاسی بكشێنه‌وه‌و زه‌مینه بڕه‌خسێنن بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت دووریان بخه‌نه‌وه‌و زۆربه‌شیان كشاونه‌ته‌وه یاخود به‌شداریی سیاسی‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه تا ناووناوبانگی خۆیان بپارێزن.
بۆیه ئه‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێستا شێوازی شكاندنی سیاسی‌و ئازاردان‌و ده‌ستبردن بۆ ناو‌و ناوبانگ‌و ئه‌خلاقی به‌خۆوه‌بینی كه ده‌رهه‌ق به ژماره‌یه‌ك كاندیدی ژن كران، ئه‌وه جگه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی شێواندنی ریكلامه‌كانی ههڵبژاردنیانو دڕاندنی وێنه‌كانیان له شهقامهكانو سووكایه‌تیپێكردنیان له كه‌ناڵه‌كانی راگهیاندنو به‌تایبه‌تیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
هه‌نا ئه‌دوه‌ر پێشی وایه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئاستنزمه هانده‌رانه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه ژنان به‌په‌راوێزخراوی بهێڵدرێنهوهو جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ریش سه‌رقاڵ بكهنو لهگفتوگۆكردنو به‌دواداچوونی به‌رنامه‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و دڵنیابوونه‌وه له كاندیده‌كانی دووربخه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ش به‌ره‌و بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنیان ده‌بات ئه‌ویش بۆ شكستپێهێنانی پرۆسه‌ی گۆڕانكاری‌و چاكسازی له عێراق.
به‌پێی قسه‌كانی هه‌نا ئه‌دوه‌ر وادیاره هه‌ندێك له حزبه سیاسییه‌كان ده‌ستبه‌رداری ژنه كاندیده‌كانیان بوون‌و هه‌نگاویان نه‌ناوه بۆ بهرگریلێكردنیان له‌و خراپه‌كاری‌و تانه ئه‌خلاقیانه‌ی ده‌رهه‌قیان كراوه له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ناوزڕاندن‌و شكاندنیان.
ئه‌دوه‌ر داوای له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن‌و دامه‌زراوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسا‌و دادپهروهریو بڕیاربه‌ده‌ست له حكومهتو سه‌ركرده باڵاكانی دهوڵهتو كه‌ناڵه‌كانی راگهیاندنو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كرد به‌رپه‌رچی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه بده‌نه‌وه كه به "گوماناوی" وه‌سفیان ده‌كات.
دووپاتیشی كرده‌وه پێویسته خۆسه‌رقاڵ نه‌كرێت به راستی یان ناڕاستی ئه‌وه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه به‌وپێیه‌ی ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیداری ده‌بێت كه دیارترینیان بریتیه له هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و زیانگه‌یاندن به كه‌رامه‌تی ژنانی عێراقی‌و دروستكرنی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر به‌شداریكردنیان له دروستكردنی بریاری سیاسی له عێراق.