شه‌ممه‌ی رابردوو كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی راگه‌یاند بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كه بڕیاره له 12ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام هه‌ڵمه‌ته‌كان پێش ئه‌و واده‌یه به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان پێكردبوو كه تێیدا كاندیده‌كان فێڵیان له یاساكان كرد.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 7187 كاندید له 188 حزب‌و 27 هاوپه‌یمانی له 18ی پارێزگا به‌شداری ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی 328 كورسی په‌رله‌مان، ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ش كه مافی ده‌نگدانیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌یه زیاتر له 24 ملیۆن ده‌نگده‌ره له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.
پۆسته‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردن به رهنگو شێوه‌و قه‌باره‌ی جیاوازه‌وه له هه‌موو شاره‌كانی عێراقدا بڵاوبوونه‌ته‌وه، له‌وه‌شدا پشكی پایته‌خت له هه‌موو شوێنه‌كانی تر زیاتر بوو، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و سه‌نگه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌تی كه ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ده‌گاته نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س، بۆیه شهقامو گۆڕه‌پانه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌غدا پڕبوون له پۆسته‌ر.
ده‌توانرێت به‌ئاسانی سهنگو قه‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان بناسرێته‌وه، چونكه حزبه گه‌وره‌كان وێنه‌ی ریكلامهكانیان قه‌باره گه‌وره‌و زۆرن‌و شوێنه گرنگه‌كانیان له گۆڕه‌پانه گشتییهكانو بینا به‌رزه‌كاندا داگیركردووه، له كاتێكدا وێنه‌ی ریكلامی حزبه بچووكه‌كانی دیكه قه‌باره بچووكنو هه‌ر زوو له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆلی ره‌شه‌باو بارانبارینه‌ی له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا پایته‌ختی گرته‌وه، كه‌وتنه سه‌رزه‌وی.
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن باشترین وه‌رزی خاوه‌ن چاپخانه‌و ئاسنگهرهكانه، چونكه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پۆسته‌ری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن، نرخی ئه‌و پۆسته‌رانه‌ش له نێوان 40 بۆ 1000 دۆلاردایه وه‌ك سه‌لیم وهززان خاوه‌نی یه‌كێك له چاپخانه‌كان له ناوچه‌ی سه‌عدونی به‌غدا ده‌ڵێت.
وهززان به "نیقاش"ی وت: "له‌م رۆژانه‌دا كارمان بوژاوه‌ته‌وه، هه‌میشه چوار كرێكار كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كردم، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه شه‌ش كرێكاری دیكه‌م دامه‌زراندووه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و كاره زۆره‌ی داوامان لێده‌كرێت به‌زووترین كات ته‌واوی بكه‌ین".
وهززان سه‌رپه‌رشتی چاپكردن‌و دروستكردنی پۆسته‌ری هه‌ڵبژاردن بۆ سێ حزبی عێراقی ركابه‌ر دهكاتو له‌و باره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێت: "هه‌موو دروشمه‌كانی ئه‌م حزبانه تێكه‌ڵبوون، چاكسازی‌و ده‌وڵه‌تی مهدهنیو بنیاتنان" هه‌روه‌ها به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه وتی:"هه‌مووان ده‌زانن ئه‌وانه ته‌نیا دروشمنو له‌دوای هه‌ڵبژاردن كه‌س گوێیان پێ نادات".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی وهززان هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه دهستبڵاوییان پێوه‌دیاره كه ئه‌وه‌ش مشتومڕێكی جه‌ماوه‌ری دروستكردووه سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پارانه‌و كه‌سانێك تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ خزمه‌تی بانگه‌شه‌ی سیاسییه‌كان به‌كار ده‌هێنن، چونكه حزبه گه‌وره‌كان پۆسته‌ره‌كانیان به‌قه‌باره‌ی گه‌وره‌و ژماره‌ی زۆر دیزاین ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كاندیدانی نوێی حزبه بچووكه‌كان په‌نا بۆ پۆسته‌ری قه‌باره بچووك‌و ژماره‌ی كه‌م ده‌به‌ن به‌پێی توانای داراییان.
وادیاره حزبه گه‌وره‌كان سوود له سیستمی پاره خه‌رجكردن بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌رده‌گرن كه به‌رزترین ئاستی كاندید به 250 دیناری عێراقی دیاری كردووه كه كه‌ڕه‌تی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، بۆ هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسیش بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌ر كاندیدێك كه‌ڕه‌تی ژماره‌ی هه‌موو كاندیده‌كانی قه‌واره‌كه له یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌كرێت.
بۆ نموونه له به‌غدا كاندیدێك ده‌توانێت بڕی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆلار خه‌رج بكات‌و قه‌واره‌یه‌كی سیاسیش بۆی هه‌یه 130 ملیۆن دۆلار خه‌رج بكات، هاوكات به‌شێك له كاندیدانی لیسته بچووكه‌كان ته‌نیا په‌نایان بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بردووه بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ خۆیان، چونكه پاره‌ی چاپكردنی پۆستهرو بڵاوكردنه‌وه‌یان له شه‌قامه‌كاندا نییه.
هه‌ڵمه‌تی دڕاندنی پۆسته‌ره‌كان
چه‌ند سه‌عاتێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا تێنه‌په‌ڕیبوو كه هه‌ڵمه‌تی نادیاری دڕاندنی وێنه‌ی كاندیده‌كان دهستیپێكردو زۆربه‌ی قه‌واره سیاسییه‌كانی گرته‌وه، ئه‌وه‌ش كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی ناچاركرد داوای یارمه‌تی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكات بۆ راگرتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نادیاره.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی حامید عه‌بدولڕه‌حیم مفه‌وه‌ز له پۆلیسی به‌غدا زۆربه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه شه‌وانه له‌لایه‌ن هه‌رزه‌كارانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن كه پێده‌چێت له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكی دیاریكراوه‌وه هانبدرێن، ئه‌و به "نیقاش"ی وت كه فه‌رمانیان بۆ ده‌رچووه چاودێری پۆسته‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردن بكهنو تا واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له هه‌ر هه‌ڵمه‌تێك بۆ دڕاندنیان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ك به‌شێك له هاووڵاتیانی ئاسایی له‌به‌ر توڕه‌ییان له سیاسییه‌كان هه‌ندێك پۆسته‌ریان دڕاندووه، له‌كاتێكدا كه‌سانێكی تر له‌به‌رده‌م وێنه‌ی سیاسییه‌كاندا جنێویان پێده‌ده‌ن، هه‌ندێكی دیكه‌ش بێ دوودڵی گرته‌ی ڤیدیۆیی‌و وێنه‌ی ئه‌و كاره‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتداران بترسن.
به‌وته‌ی ڤیان شێخ عه‌لی سه‌رۆكی رێكخراوی تهمموز بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن چه‌ندین پێشێلكاری یاساكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنیان له‌خۆگرتووه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه به "نیقاش"ی وت: "یه‌كه‌مین پێشێلكاری خۆی له‌وه‌دا بینییه‌وه كه زۆرێك له قه‌واره سیاسییه‌كان هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان پێش واده‌ی یاسایی خۆی ده‌ستپێكرد، ئه‌ویش له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی كاندیدانو ژماره‌ی قه‌واره سیاسییه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، پێده‌چێت یاساكانی كۆمسیۆنیش توانای رێگرتن له‌و كاره‌یان نییه".
سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی دیكه‌ش ڤیان شێخ عه‌لی وتی: "هه‌ڵواسینی هه‌ڕه‌مه‌كیانه‌ی پۆسته‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردن له شهقامو سۆستهكانو شوێنی ته‌رخانكراو بۆ پیاده‌و تێكدانی هه‌ندێك شۆسته‌و گۆڕه‌پانی گشتی بۆ هه‌ڵواسینی پۆسته‌ره‌كان، هه‌روه‌ك دیارده‌ی دڕاندنی ئه‌و پۆسته‌رانه بووه‌ته بهرنامهبۆداڕێژراوو پێویسته كۆمسیۆن كار بۆ راگرتنی بكات".
له نه‌جه‌ف و به‌سره‌ش فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی ناچاربوون مۆڵه‌تی دوو رۆژ بده‌نه ئه‌و كاندیدانه‌ی سه‌رپێچی رێساكانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كردووه تا ئه‌و تابلۆیانه لاببه‌ن كه له‌سه‌ر زه‌وی دانراون، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كردووه دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و واده‌یه لایان ده‌به‌ن.
پۆسته‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردن وێنه‌ی شه‌هیدان لاده‌به‌ن
یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌یدابوو نیگه‌رانیه‌كی جه‌ماوه‌ری له نێو عێراقییه‌كاندا لێكهوتهوه، ئه‌وه‌بوو هه‌ندێك كاندید وێنه‌ی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره شه‌هیدانه‌یان لابرد كه له جه‌نگی دژ به "داعش" كوژراون‌و له زۆربه‌ی شهقامو ناوچه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و وێنه‌كانی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردن له‌جێیان داناون.
عێراقییه‌كان ساڵانێكه وێنه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌یان كه له شه‌ڕه‌كان یاخود كرده‌وه تیرۆریستییه‌كاندا ده‌كوژرێن له شهقامو گۆڕه‌پانه گشتییه‌كاندا داده‌نێن، ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌ته‌كانی بهرگریو ناوخۆش وێنه‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانیان له‌و بازگانه‌دا داده‌نێن كه له هه‌موو لایه‌كی وڵات‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌و وێنانه‌ش له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌دوای جه‌نگی دژ به "داعش" زیادیان كردووه به‌تایبه‌تی وێنه‌ی چه‌كدارانی "حه‌شدی شه‌عبی"، هه‌روه‌ها ئه‌و وێنانه شوێنی تایبه‌تیان داگیر كردووه.
چه‌ند په‌یجێكی فه‌یسبووك وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌سوكاری شه‌هیدانیان بڵاوكرده‌وه كه پۆسته‌ره‌كانی هه‌ڵبژاردن دهدڕێننو وێنه‌ی رۆڵه‌كانیان له شوێنی خۆیان داده‌نێنه‌وه، هاوكات چه‌ند حزبێك ناچاربوون بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر به‌ڕه‌سمی رایبگه‌یه‌نن پۆسته‌ره‌كانیان له‌شوێنی وێنه‌ی شه‌هیدان دانه‌نرێت.