باشكردنی بژێوی هاوڵاتیانو به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان‌و په‌ره‌پێدانی دیموكراسی‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان بۆ سه‌ر سنوری هه‌رێم، دیارترین ئه‌و به‌ڵێنانه بوون كه حزبه‌كان بههاوڵاتیانیاندا، به‌ڵام نه‌ك نه‌هاتنه دی به‌ڵكو هاوكێشه‌ی هه‌ندێكیشیان سه‌دو هه‌شتا پله پێچه‌وانه بووه‌وه.
بژێوی هاوڵاتیانی هه‌رێم به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ههرێمو كه‌مبوونه‌وه‌ی مووچه‌وه دابهزیو سه‌رجه‌م ناوچه جێناكۆكهكانیش كه‌پێشتر به‌ده‌ست كورده‌وه بوون كه‌وتنه‌وه ده‌ست حكومه‌تی ناوه‌ندی.
له 21ی ئه‌یلولی 2013دا 73%ی هاوڵاتیانی هه‌رێم به‌شدارییان له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا كرد كه 30 پارت‌و قه‌واره‌ی سیاسی ركه‌به‌رییان ده‌كرد.
له‌كۆی 111 كورسی په‌رله‌مان پارتی دیموكراتی كوردستان 38 كورسی‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 24 كورسی‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش 18 كورسی به‌ده‌ستهێناو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش 10 كورسی ببردهوهو كۆمه‌ڵی ئیسلامیش 6 كورسی مسۆگه‌ر كرد‌و كورسییه‌كانی تریش بۆ حزبه بچكوكانو كۆتای پێكهاته نهوهتهوهییو ئاینییه‌كان چوو.
حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تائێستاش نكوڵی لهبهڵێنهكانیان ناكه‌ن، به‌ڵام بارودۆخی سیاسی‌و ئابوری هه‌رێم بۆ ئه‌وان پاساوی جێبهجێنهكردنیانه.
پارتی: دۆخه‌كه له‌ده‌ست كه‌سدا نه‌بوو
ته‌رخانكردنی به‌شێك له‌داهاتی سامانه سروشتیه‌كان بۆ هاوڵاتیانو پاراستن‌و گه‌شه‌پێدانی ئازادی رادهربڕینو كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق سه‌باره‌ت به‌یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكهكانو راكێشانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌نێوان شاره‌كاندا دیارترین ئه‌و به‌ڵێنانه بوون كه پارتی وه‌ك هێزی یه‌كه‌می په‌رله‌مان بههاوڵاتیانیدا له‌كاتی بانگه‌شه‌دا.
هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی چوارساڵی رابردوودا ئه‌و حزبه زۆرینه‌ی جومگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێنه‌كران.
فازڵ به‌شاره‌تی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به "نیقاش"ی وت" له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكی دنیادا ده‌رگای زیاتر ده‌كرێته‌وه بۆ حیزبه‌كان له‌بانگه‌شه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ستبهێنن، ئێمه‌ش به‌هه‌مان نه‌ریت بانگه‌شه‌مان كردووه".
به‌شاره‌تی وتیشی "ئه‌وكاته‌ی هه‌ڵبژاردنی 2013 كرا بارودۆخی هه‌رێم له‌ئاستێكی باشی داراییدا بوو، به‌ڵێنه‌كانیش په‌یوه‌ندی بهوكاتهوه هه‌بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێن، دۆخێك دروست بوو كه له‌ده‌ست حیزبه‌كان‌و حكومه‌تدا نه‌ما".
یه‌كێتی: به‌شێك لهبهڵێنهكان لهچوارساڵدا جێبهجێنهدهكران
به‌ڵێنی كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌متر نه‌بوو له‌وه‌ی پارتی كه ئێستا له‌گه‌ڵیدا زۆرینه‌ی حكومه‌ت پێكده‌هێنن وه‌ك دوو هێزی سه‌ره‌كی‌و هه‌ژموونی دوو زۆنی سه‌وزو زه‌ردی ئیداری هه‌رێمیان كردووه.
چه‌سپاندنی سیستمی په‌رله‌مانی له‌ده‌ستوری ههرێمو دیاریكردنی سنوری ههرێمو ئه‌نجامدانی ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیداو به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی هێزه چهكدارهكانو دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ هاوڵاتیان، دیاترین ئه‌و به‌ڵێنانه بوون كه یه‌كێتی بهدهنگدهرانیدا له‌كاتی بانگه‌شه‌دا بێ ئه‌وه‌ی هیچیان جیبَهجێكبرێن.
له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به"نیقاش"ی وت "به‌شێكی زۆری جێبه‌جێنه‌كردنی به‌ڵێنه‌كان په‌یوه‌ندی به‌و بارودۆخه دارایی‌و سیاسیه‌وه هه‌بوو كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هات، به‌شێكی تریشی په‌یوه‌ندی به‌سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌وه هه‌یه كه رێگربووه له‌جێبه‌جێكردنیان".
وتیشی "بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و هه‌وڵی حیزبه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر وایكرد حه‌جمی به‌ڵێنه‌كان به‌رز ببنه‌وه، به‌شێك لهبهڵێنهكان ئیمكان نه‌بووه له‌ماوه‌ی چوارساڵدا جێبه‌جێبكرێت، بۆیه به‌شێك لهبهڵێنهكان ته‌نیا بۆ بانگه‌شه بووه".
گۆڕان: رێگریمان لێكرا
بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌پاش دروستبوونیه‌وه له‌ساڵی 2009 له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا هاوكێشه‌كه به‌ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان بگۆڕێت، به‌وپێیه‌ی پێشتر له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆندا ره‌خنه‌ی لهخزمهتنهكردنی هاوڵاتیان ده‌گرت.
گۆڕان له‌نیوه‌ی رێگا له‌حكومه‌ت دوورخرایه‌وه به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو كۆتایی ساڵی رابردووش به‌ره‌سمی كشانه‌وه‌ی له‌حكومه‌ت راگهیاندو زۆربه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌شی له‌كاتی بانگه‌شه‌دا بهدهنگدهرانیدابوو جێبهجێنهبوون.
سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان‌و جێبهجێكردنو دادوهرییو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و یاسا‌و رێنمایی‌و بڕیارانه‌ی پارێزبه‌ندی ده‌به‌خشنه به‌رپرسه سیاسی‌و حیزبی‌و سهربازییهكانو فراوانكردنی كه‌رتی تایبهتو زیادكردنی موچه‌ی خانهنشینیو دروستكردنی سندوقی "نه‌وه‌كان" كه به‌شێك له‌داهاتی نه‌وتی تێدا ته‌رخان بكرێت بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو دیارترین به‌ڵێنه‌كانی گۆڕان بوون كه نه‌هاتنه‌دی.
ئیسماعیل نامیق ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به"نیقاش"ی وت "له‌پێناو جێبه‌جێكردنی بهڵێنهكانماندا ڕێگریمان لێكراو سازشمان له‌هه‌موو پۆستێك كرد‌و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ش كه جێبه‌جێنه‌كراوه ئه‌وانه به‌پرسیارن كه ڕێگرییان لێكردووین".
یه‌كگرتووی ئیسلامی: ژینگه‌كه له‌بارنه‌بوو
چه‌سپاندنی سیسته‌می پهرلهمانیو داواكردنی یه‌كێتی ئاره‌زوومه‌ندانه له‌چوارچێوه‌ی عێراقداو به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی دیبلۆماسیه‌تی ههرێمو قوڵكردنه‌وه‌ی ئیسلامخوازی ئه‌و به‌ڵێنانه بوون كه یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌كاتی بانگه‌شه‌ی چوارساڵ له‌مه‌وبه‌ردا بههاوڵاتیانیدا بێ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێبكرێن كه دوایین حزب بوو له‌حكومه‌تی بنكه‌فراوان كشایه‌وه.
شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی به"نیقاش"ی وت "خه‌باتی په‌رله‌مانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا ژینگه‌یه‌كی وای نییه كه بتوانین به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێبكه‌ین، واقعی هه‌رێم به‌و شێوه‌یه نییه كه گوێ له به‌رنامه‌ی چاكسازیی بگیرێت، ڕێگه‌ش نادرێت به ئاسانی بكرێت".
كۆمه‌ڵی ئیسلامی: به‌ڵێنه‌كه‌یان شكاند
روبه‌ڕووی گهندهڵیو باشكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هاوڵاتیانو په‌ڕه‌پێدانی ئازادی‌و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ‌و باشكردنی گوزه‌رانی پێشمه‌رگه بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌نگی پێنجه‌م هێزی په‌رله‌مانی پێ به‌خشی له‌هه‌ڵبژاردنی رابردوودا، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ته‌واوی جێبه‌جێیان بكات به‌ر له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا له‌حكومه‌ت بكشێته‌وه.
سه‌لیم كۆیی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به"نیقاش"ی وت "بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانمان به‌شداری حكومه‌تمان كرد، ئه‌و هێزانه‌ی پێشتر خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوون به‌ڵێنی چاكسازیی‌و جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان پێداین، به‌ڵام به بیانوی جۆراو جۆر به‌ڵێنه‌كانیان نه‌برده سه‌رو ڕێگرییان لێكردین، ئێمه‌ش له حكومه‌ت كشاینه‌وه".
ئه‌زمونێكی نوێ به ترسێكی كۆنه‌وه
لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم دوو هه‌ڵبژاردنی گرنگیان له‌به‌رده‌مدایه كه یه‌كه‌میان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه له‌مانگی ئایاری داهاتووداو دووه‌میشان هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمه كه تا ئێستا واده‌كه‌ی دیارینه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت.
ركه‌به‌ری‌و شه‌ڕی به‌ڵێن هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام جیاواز تر له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو.
ئه‌گه‌ر په‌ره‌پێدانی دیموكراسی‌و شه‌فافیه‌تی داهاتو به‌دامه‌زراوه‌ییكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومهتو چاكسازی سیاسی پێشتر به‌ڵێنی ئاگرینی بووبن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ، ئێستا دابینكردنی مووچه سه‌ره ڕمی بانگه‌شه‌ی ركهبهرهكانه.
پێده‌چێت ترس له‌جێبه‌جێنه‌كردنی به‌ڵێنه‌كان وای له‌و هێزانه‌ش كردبێت كه تازه دامه‌زراون به‌هه‌ستیاری مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ردا.
رێبوار كه‌ریم وته‌بێژی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به"نیقاش"ی وت "هیچ به‌ڵێنێك به‌هاوڵاتیان ناده‌ین كه نه‌توانین جێبه‌جێی بكه‌ین، با هاوڵاتیان چاودێربن به‌سه‌رمانه‌وه تاچه‌ند به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێده‌كه‌ین".
له‌هه‌رێمی كوردستان هیچ یاسا‌و دامه‌زراوه‌یه‌ك نییه كه لێپرسینه‌وه له حزبه‌كان بكات له‌جێبه‌جێنه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانیان بۆ هاوڵاتییان له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
ئه‌و ره‌وشه كارێكی وایكردووه ده‌رگا له‌سه‌ر ئه‌وه بكاته‌وه كه ره‌وته نوێكانیش به‌هه‌مان رێگای حزبه‌كانی پێشودا بچنه‌وه له‌به‌ڵێندان به‌هاوڵاتیان له‌كاتی بانگه‌شه‌كاندا بێ ئه‌وه‌ی هه‌موویان توانای جێبه‌جێكردنیان هه‌بێت، به‌ڵام پێناچێت به‌شداری هاوڵاتیان له‌ده‌نگداندا له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانیان بێت له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه.
ئارام جه‌مال به‌رپرسی په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌ڵبژارد به"نیقاش"ی وت "به‌شداری هاوڵاتیانی هه‌رێم له‌ده‌نگداندا له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی پێشوو نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای حیزب سالاریه كه هاوڵاتیانی دابه‌شكردووه به‌سه‌ر حیزبه‌كاندا".
به‌ڵێنی "گه‌وره"و بانگه‌شه‌ی خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان بێ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێبكرێت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بیرده‌چنه‌وه.
بووه به‌نه‌ریت له‌كوردستان زۆربه‌ی هاوڵاتیان ده‌نگدانیان په‌یوه‌سته به‌لایه‌نی سۆز‌و ئه‌ركێكی حیزبییه‌وه، ره‌نگه ئه‌و هاوكێشه‌یه بۆ ده‌نگده‌ری ره‌وته نوێكانیش هه‌روابێت.
د.كامه‌ران مه‌نتك پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌كان له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین به"نیقاش"ی وت "زاكیره‌ی هاوڵاتیان زه‌عیفه به‌ڵێنه‌كانیان له‌بیرنه‌ماوه، به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌حیزبێك داوه له‌به‌رنامه‌و پرۆگرامی ئه‌و حیزبه تێنه‌گه‌یشتوون، بۆیه جێبه‌جێنه‌كردنی به‌ڵێنه‌كان تائێستا بایه‌خێكی وای نه‌بووه له‌لای هاوڵاتیان".
مهنتیك ده‌ڵێت "حیزبی نوێ دروست نه‌بووه ئه‌وانه‌شی پێیان وایه نوێن له‌منداڵدانی حیزبه كۆنه‌كانه‌وه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه‌و هه‌ڵگری هه‌مان كهلتورنو ره‌نگه واخۆیان پیشانبده‌ن جیاوازبن، به‌ڵام له‌وێستگه هه‌ستیاره‌كاندا هه‌مان هه‌ڵوێستی حیزبه‌كانی تریان هه‌یه".