ساڵ‌و نیوێكه زۆربه‌ی خێزانه‌كان له پارێزگای ئه‌نبار (110 كم له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت)گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆسه‌ر پاشماوه‌ی داروپهردووهكان له شاره ئازادكراوه‌كانیان، ئه‌ویش وه‌ك به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی بانگه‌وازه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی سه‌باره‌ت به زوو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و دابینكردنی هه‌موو پایه‌كانی ژیانی ئاسایی پێیان درا، به‌ڵام پشتبهخۆبهستنو خۆگونجاندنی هاووڵاتی له‌و واقیعه تاڵه‌دا كه خۆی له خراپی ژێرخاندا ده‌بینێته‌وه، خێراتر بوو له پلانه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه یارمه‌تیده‌ر نه‌بوون له چاره‌سه‌ركردنی كێشه سه‌ركییه‌كانی دانیشتووانی ناوچه‌كه.
كاتێك ده‌چیته شاری فه‌لوجه یان رومادی سه‌ره‌تا وا بهخاڵتدا دێت ئه‌و شارانه له نه‌هامه‌تی رزگاریان بووه‌و هه‌موو ته‌پوتۆزی جهنگو وێرانكارییهكانیان له‌خۆیان ته‌كاندووه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی چوویته نێو گه‌ڕه‌كه نیشتهجێكانیانهوه ده‌بینیت ته‌له‌كانی كاره‌با هێشتا هه‌ر پچڕاون، هه‌روه‌ها ده‌بینیت چه‌ند كه‌سێك به توانای خۆیان خه‌ریكی چاككردنی شكاوییه‌كی تۆڕی ئاون یان خه‌ریكی راكێشانی ته‌لی كاره‌بان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌زووی كاره‌با.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولحه‌مید (43 ساڵ) یه‌كێكه له دانیشتووانی شاری فه‌لوجه (60 كم له خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت) كه به‌مدواییانه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سه‌رتاشخانه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه تا سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌كاركردن بكاته‌وه، ئه‌و به‌هۆی كاری هه‌ڵكه‌ندنی شه‌قامه‌كان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانیه‌وه بۆ لابردنی شۆسته كۆنه‌كان‌و گۆڕینیان به شۆسته‌ی نوێ، نه‌یتوانی بچێته سه‌ر كاره‌كه‌ی، ئه‌و پێی وایه ئه‌و كاره‌ی شاره‌وانی زۆر نایابه‌و به‌رزترین ئاستی هه‌ستكردنه به به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیو بایه‌خپێدانی، به‌ڵام كاته‌كه‌ی گونجاو نییه‌و پێویسته كار له‌سه‌ر شتی گرنگتر بكرێت.
عه‌بدولحه‌مید قسه‌ی بۆ "نیقاش" كرد‌و وتی: "هیوادار بووم ئه‌م ئامێرانه له‌نێو كۆڵانه‌كاندا ببینم سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی تۆڕی ئاو یان ئاوهڕۆبن كه هیلاك بوون‌و بوونه‌ته مۆته‌كه‌یه‌ك هه‌ڕشه له ژیانی رۆژانه‌مان ده‌كات، نه‌ك بیانبینم ئه‌و شۆستانه دهردههینن كه ده ساڵی دیكه‌ش وه‌ك خۆیان به‌جێبهێڵرێن هیچ زیانێك به هاووڵاتی ناگه‌یه‌نن".
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌و پاره‌یه‌ی لێره‌و له‌وێ بۆ ئه‌م جۆره پرۆژانه خه‌رج ده‌كرێت به‌فیڕۆدانی پاره‌ی گشتییه‌و خه‌رجییه‌كه له‌جێگای خۆیدا نییه، چونكه ئێمه پێویستمان به پرۆژه‌ی راسته‌قینه‌یه خانووه زیانبهركهوتووهكانو خوێندنگه‌و بنكه ته‌ندروستییه‌كان نۆژه‌ن بكاته‌وه، كه نۆژهكردنهوهشیان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له دابینكردنی خزمه‌تگوزاری باشتر بۆ دانیشتووانی ناوچه‌كه كه پێویستیان به ساده‌ترین خزمه‌تگوزارییه".
وتیشی: "هه‌موو ئه‌م پاره‌یه به‌شێوه‌یه‌كی پلان بۆدانهڕێژراو خه‌رج دهكرێتو ئه‌گه‌ر كه‌مترین پلان‌و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی هه‌بووایه، ئه‌وا باشتر ده‌بوو ئه‌و پاره‌یه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان ته‌رخان بكرایه، كه تائێستاش له‌نێو داروپه‌ردووی خانووه خاپوربووهكانیان له خێمه‌دا نیشته‌جێن".
دانیشتووانی ناوچه‌كه ده‌یان پرۆژه ده‌بینن كه رۆژانه كاریان تێدا ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی پارێزگاكه به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر پرد‌و بنكه‌ی تهندروستیو تۆڕی ئاو‌و كاره‌بایان راگه‌یاندووه، به‌ڵام دانیشتووان پێیان وایه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌سه‌ر حسابی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیانه.
جیهاد دلێمی (44 ساڵ) كه نیشته‌جێی شاری فه‌لوجه‌یه، سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی كاتێك بینی فه‌رمانگه‌ی كاره‌با ته‌لی كاره‌بای پێنادات بۆئه‌وه‌ی ته‌زووی كاره‌با بگه‌یه‌نێته ماڵه‌كه‌ی به‌بیانووی كه‌می ده‌رماڵه، كه‌چی هه‌ڵمه‌تی گه‌وره بۆ گۆرٍینی كه‌لوپه‌لی نووسینگهكانیو نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیناكه‌ی به گرێبه‌ستی ملیۆنان دیناری جێبه‌جێ ده‌كات.
دلێمی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد "كاركردن به‌م شێوه‌یه‌و له‌م كاته‌دا سووكایه‌تیكردنه به نه‌هامه‌تیه‌كانی دانیشتووانی ناوچه‌كه كه چاویان له پرۆژه‌ی گرنگتره په‌یوه‌ندی به ژیانی رۆژانهوهیانهوه ههبێتو ره‌نگه ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ش له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت نه‌كه‌وێت كه بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك به‌فیڕۆ ده‌درێت ده‌كرێت جێبه‌جێكردنیان له ئێستادا دوابخرێت".
هه‌روه‌ها ده‌شپرسێت: "دروستكردنی شاری یاری سوودی چییه كه تائێستاش پرده‌كان رووخاون، ئایا ده‌كرێت شۆسته‌ی نوێ جێی ئه‌و شه‌قامانه بگرنه‌وه كه تائێستاش شوێنه‌واری بۆردومان‌و بۆمبی چێندراویان به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و بوار ناده‌ن ئۆتۆمبێل به‌ئاسانی هاتووچۆ بكات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌بنه هۆی زیادبوونی رووداوه‌كانی هاتووچۆش".
ئه‌و پرۆژانه‌ی به‌رپرسان به ئه‌وله‌ویه‌تی دادهدنێنو داكۆكی له گرنگییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، له بایه‌خپێدانی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌دا جێگایان نابێته‌وه، چونكه زۆرینه‌ی خه‌ڵك وای ده‌بینن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئاستی پرۆژه‌ی گه‌وره‌دا نین‌و زۆربه‌ی پرۆژه‌كانیش وه‌ك ده‌ستكه‌وتی كه‌سانێكی دیاریكراو ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێت كه مۆركی سیاسیان بهسهروهیه، به‌تایبه‌تی كه دانیشتووانی ناوچه‌كه پێش هه‌ر وه‌رزێكی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره پرۆژانه راهاتوون.
مه‌هدی حه‌لبوسی (51 ساڵ) دانیشتووانی شاری رومادی نكوڵی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی خۆجێیی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زۆرێك له ژێرخانی پارێزگاكه ناكات، به‌تایبه‌تی له شاری رومادی ناوه‌ندی پارێزگاكه‌دا، به‌ڵام میكانیزمی كاره‌كه به نه‌خشاندنی رووكاری ده‌روه‌ی خانوویه‌ك به نهخشو نیگار ده‌شوبهێنێت له كاتێكدا ناوه‌وه‌ی تێكشكاوو وێرانه.
حه‌لبوسی قسه‌ی بۆ "نیقاش" كرد‌و وتی: "میكانیزمی كاری پارێزگای ئهنبارو باسكردنی پرۆژه زهبهلاحو گهورهكانو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون، ته‌نیا جوانكاری دهرهكیو جوانكردنی ئه‌و وێنه میدیاییه‌یه كه ده‌یانه‌وێت پارێزگای پێ ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام له‌ناوه‌وه كارهساتاوییهو هیچ شتێك له‌و واقیعه نه‌گۆڕاوه كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ شاره‌كه بینیومانه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "زۆر دڵخۆش ده‌بم كاتێك له رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه‌دا پیاسه ده‌كه‌م‌و ده‌بینم رووناكی ته‌واویان هه‌یه‌و شۆسته‌كان رهنگاوڕهنگنو شه‌قامه‌كان قیرتاوكراون، جگه له‌وه‌ش روكاری دامه‌زراوه حكومییهكانو خانووه گه‌وره‌كان جوانتر بوون، به‌ڵام ئه‌و دڵخۆشییه زۆر ناخایه‌نێت كاتێك له گه‌ڕه‌كه نیشتهجێكاندا پیاسه ده‌كه‌م كه هێشتا گیرۆده‌ی وێرانكاری‌و كاولكارین".
به گاڵتهكردنیشهوه ده‌ڵێت: "پێموابوو ته‌نیا دایكم له‌كاتی پپَشوازیكردن له میوانێكی تایبه‌ت ماڵ پاكده‌كاته‌وه‌و باشترین قاپوقاچاغو كه‌لوپه‌لی جوانكاری ده‌هێنێته ده‌ره‌وه، ئه‌و ڕۆژه خیزانه‌كه‌مان له چه‌ند ساتێكی جوان‌دا ده‌ژی له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه كاتییهدا، به‌ڵام هه‌ر كه میوانه‌كان رۆیشتن، جوانیه‌كه‌ی نامێنێت‌و ژیان له‌ناو ماڵدا وه‌ك خۆی لێ دێته‌وه، پێموایه ئه‌وه نزیكترین نموونه‌یه بۆ واقیعی پارێزگاكه".