پشتیوانیكردنی ئیسرائیل‌و مشتومڕی تایبه‌ت به تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندكاران له‌دیارترین ئه‌و مه‌سه‌لانه بوون كه چه‌ند رۆژێكه عێراقییه‌كانیان سه‌رقاڵ كردووه.
پشتیوانیكردنی ئیسرائیل
له ته‌مموزی رابردوودا قه‌یرانێك له‌نێوان فهلهستینو ئیسرائیلیه‌كاندا سه‌ریهه‌ڵدا ئه‌ویش دوای ئه‌و هێرشه‌ی سێ گه‌نجی فه‌له‌ستینی له‌شاری قودس ئه‌نجامیان دا‌و بووه هۆی كوژرانی دوو پۆلیس، به‌دوای ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل مزگه‌وتی ئه‌قسایان بۆ چه‌ند رۆژێك به‌ڕووی نوێژكه‌راندا داخست‌و مزگه‌وته‌كه‌ش پێكدادان‌و ناڕهزاییدهربڕینی فه‌له‌ستینییه‌كانی به‌خۆوه بینی.
ئه‌م رووداوانه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی فراوانیان له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌بوو، به‌ڵام ده‌نگدانه‌وه‌یان له عێراقدا جیاواز‌و پێشبینی نه‌كراو بوو به‌تایبه‌تی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كه وێنه‌و پۆستی هاوسۆزیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیان تێدا بڵاوكرایه‌وه نه‌ك له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین، ئه‌و وێنه‌و پۆستانه پشتیوانیان تێدابوو بۆ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل گرتوویانه‌ته‌به‌ر.
هاوسۆزییه‌كه له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كه‌وه بوو كه وا باسكران وێنه‌ی عێراقییه‌كان بن كه چه‌ند پارچه كاغه‌زێكی بچووكیان به‌رز كردووه‌ته‌وه ده‌سته‌واژه‌ی پشتیوانی‌یان بۆ ئیسرائیل له‌سه‌ر نووسراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ناسنامه‌ی خۆیان یاخود روخساریان یان ناویان ئاشكرا بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و وێنه سه‌رنجڕاكێشانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی له‌نێو عێراقییه‌كاندا هه‌بوو هۆكاری ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌بوو كه سیمبوڵی ئایینی له‌خۆگرتبوو، وێنه‌كه هی كه‌سێكه كه روخساری ده‌رنه‌كه‌وتووه‌و ده‌فته‌رێكی هه‌ڵگرتووه له‌سه‌ر یه‌كێك له په‌ڕه‌كانی نووسراوه "شالوم، من له‌گه‌ڵ ئیسرائیلم" ئه‌و شته سهرنجڕاكێشهش كه عێراقییه‌كانی توڕه كرد ئه‌وه‌یه شوێنی گرتنی وێنه‌كه له‌نزیك مه‌زاری حسێن كوڕی عه‌لی دیارترین سیمبولی ئایینی شیعه‌یه له پارێزگای كه‌ربه‌لا.
پاش ئه‌وه‌ی تیمی "نیقاش" لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی وێنه‌كه كرد، ده‌ركه‌وت كه بۆ یه‌كه‌مجار ل مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2017دا له كه‌ناڵه‌كانی راگهیاندنو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، واته به‌ر له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری قودس به‌شه‌ش مانگ، چه‌ند كه‌ناڵێكی میدیای ناوخۆیی‌و عه‌ره‌بیش وێنه‌كه‌یان بڵاوكردهوهو به‌دوایدا كۆمێنتی دژ به عێراقییه‌كان هات، له‌و كه‌ناڵانه‌ی میدیاش كه وێنه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه:
"ئهلسهوسهنه" رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئوردنیه
"جهنوبیه" سایتێكی هه‌واڵی لوبنانیه
"حه‌دیس لیهوم" سایتێكی هه‌واڵی فه‌له‌ستینیه
سوپرایزێكی دیكه ئه‌وه بوو تیمه‌كه‌ی "نیقاش" بۆی ده‌ركه‌وت كه وێنه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا راسته‌قینه نییه، به‌ڵكو له‌ڕێی "فۆتۆ شۆپ"وه نووسینی سه‌ر كاغه‌زه‌كه مۆنتاج كراوه، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش هه‌مان وێنه بڵاوبووه‌وه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی له‌سه‌ر نووسرابوو كه پشتیوانی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی ده‌كرد كاتێك له هاوینی ساڵی 2014دا هێرشی كرده سه‌ر عێراق.
له‌سه‌ر وێنه راسته‌قینه‌كه ده‌سته‌واژه‌یه‌ك نووسرابوو كه ده‌ڵێت "له سه‌ربازانی خه‌لافه‌ته‌وه له كه‌ربه‌لا بۆ برایانمان له پارێزگاكانی دیكه.. ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت ده‌مێنێت".
وێنه‌یه‌كی دیكه‌ش رایگشتی له ناو عێراق‌و ده‌ره‌وه‌ی داگیركرد‌و له‌ڕێی تۆڕهكۆمهڵایهتییهكانهوه بڵاوبووه‌وه، وێنه‌كه ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی "ده‌زگای دژه‌تیرۆر" به پله‌ی ملازم ده‌رده‌خات به‌بێ ئه‌وه‌ی روخساری پیشان بدات كه كاغه‌زێكی له‌سه‌ر شانی چه‌پی داناوه‌و تێیدا نووسراوه "له عێراقه‌وه ده‌زگای دژه‌تیرۆر پشتیوانی گه‌لی ئیسرائیله، خۆشه‌ویستیم بۆ ئێوه، ملازم ئه‌بو زرغام".
وێنه‌كه چه‌ندین پۆست‌و كاردانه‌وه‌و گفتوگۆی توندی لێكهوتهوه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی په‌یجی "ئیسرائیل تتكهلهم بیلعهرهبی" وێنه‌كه‌ی بڵاوكردهوهو 17 هه‌زار لایكو زیاتر له 10 هه‌زار كۆمێنت‌و 694 شێركردنی هه‌بوو.
چه‌ند كه‌ناڵێكی میدیایی ناوخۆییش وێنه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه به‌بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی راستی‌و دروستییه‌كه‌ی، تاكه سه‌رچاوه‌شی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوو، له‌و كه‌ناڵانه‌ی میدیاش كه وێنه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه:
سۆمه‌رییه نیوز
هه‌روه‌ها په‌یجی StandWithUs Arabic ی ئیسرائیلیش وێنه‌كه‌ی بڵاوكردهوهو كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌ڕێگه‌ی كۆمێنته‌وه كه به‌شێكیان هی عێراقییه‌كان بوون‌و تێیدا لایه‌نی نادیاریان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه له‌پشت بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنهكهوهن تا ناوبانگی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بشێوێنن.
پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له ناوه‌رۆكی وێنه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌ی "نیقاش"ه‌وه، ده‌ركه‌وت وێنه‌كه راسته‌قینه‌یه‌و به‌فۆتۆشۆپ دروست نه‌كراوه، به‌ڵام پێده‌چێت وێنه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه گیرابێت كه نواندنی كردووه‌و ئه‌فسه‌ری راسته‌قینه‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆر نه‌بووه، چونكه ده‌ستكه‌وتنی جلوبه‌رگی ره‌سمی پێكهاته‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌ركێكی قورس نییه‌و ئه‌و جلوبه‌رگانه له بازاڕه گشتییه‌كانی به‌غداو پارێزگاكانی دیكه ده‌فرۆشرێن.
به‌پێچه‌وانه‌ی جلوبه‌رگی ره‌سمی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی دژهتیرۆریشهوه ئه‌و دروشمه بازنه‌ییه‌ی ناوی "ده‌زگای دژه‌تیرۆر"ی له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ ئاڵای عێراقدا له‌وێنه‌كه‌دا له‌سه‌ر شانی چه‌پ بوو له‌كاتێكدا له جلوبه‌رگی ره‌سمیدا دروشمه‌كه له‌سه‌ر شانی راست داده‌نرێت.
فازڵ ئه‌بو ره‌غیف پسپۆری كاروباری سه‌ربازی عێراق ئه‌وه‌ی بۆ "نیقاش" پشتڕاست كرده‌وه‌و وتی: "ئه‌و وێنه‌یه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه ئامانجی شێواندنی ناوبانگی ده‌زگای دژه‌تیرۆره، به‌ڵگه‌ش بۆ ساخته‌یی وێنه‌كه دروشمی ده‌زگاكه‌یه له‌لای راست نه‌ك له‌لای چه‌پ، هه‌روه‌ك ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆ به‌كاری ده‌هێنێت ده‌مانچه‌ی كڵۆك نییه وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه".
پێداچوونه‌وه‌ی ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه‌كان
پاش ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خوێندنی ئاماده‌یی له عێراق بۆ ساڵی 2017 راگه‌یاند كه رێژه‌ی ده‌رچوون تێیدا 28% بوو كه نزمترین رێژه‌یه له‌وڵاتدا له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان دهستاوهدهست پێكرد كه تێیدا مامۆستایه‌ك به شێوه‌یه‌كی به‌په‌له‌و بێ وردبینی پێداچوونه‌وه بۆ ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كات، چالاكوانان وتیان هۆكاری نزمی رێژه‌ی ده‌رچوون خراپی پێداچوونه‌وه‌ی دهفتهرهكانو په‌له‌كردنی مامۆستایانه له پێداچوونه‌وه‌ی ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه‌كان.
به‌سه‌دان پۆستیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك‌و تویته‌ر بڵاوبوونه‌وه ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌یان له‌خۆگرتبوو له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمێنت كه ده‌ڵێن گرته ڤیدیۆییه‌كه نوێیه‌و ئابڕووچوونی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه‌و هه‌ر ئه‌وه‌یش هۆكاری نزمی رێژه‌ی ده‌رچوونه له‌مساڵدا، هه‌روه‌ك به‌هه‌زاران عێراقیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باوه‌ڕیان پێكردو كۆمێنته‌كان به‌لێشاو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یان به شكست تۆمه‌تبار ده‌ركرد.
دوای به‌دوادواچوونی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش ده‌ركه‌وت كۆنه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2012 نه‌ك ئه‌مساڵ، بۆ یه‌كه‌مین جاریش له‌تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2012 له‌ڕێی حسێن كه‌ریمی له پارێزگای زیقاره‌وه له سایتی یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه.
تیمه‌كه‌ی "نیقاش" توانی په‌یوه‌ندی به كهریمییهوه بكات‌و ئه‌ویش باسی ئه‌وه‌ی بۆ "نیقاش" كرد كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی له یه‌كێك له‌و مونتهدایانه ده‌ستكه‌وتووه كه "ره‌نین لقلوب" بهرٍێوهی ده‌بردو ڤیدیۆكه به‌ئیمه‌یل له‌ڕێی یه‌كێك له فۆڵۆوهرهكانهوه گه‌یشتووه كه داوایكردووه بڵاوبكرێته‌وه به‌وپێیه‌ی ناهه‌قییه به‌رامبه‌ر خوێندكاران.
نیعمه حه‌ربی به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیكردنه‌وه‌كان‌و راستكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش بۆ "نیقاش"ی دووپات كرده‌وه‌و وتی: "ڤیدیۆكه كۆنه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2012 كه تێیدا مامۆستا تارق عه‌بدولوه‌هاب مامۆستای وانه‌ی ئیسلامیه له‌خوێندنگه‌ی ناوه‌ندی ئینتیفازه‌ی كوڕان – په‌روه‌رده‌ی كه‌رخ ده‌رده‌كه‌وێت كه پێداچوونه بهدهفتهر تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندكارانی سێیه‌می ناوه‌ندی ده‌كات نه‌ك ئاماده‌یی".
حه‌ربی وتیشی: "وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌و كاته سزای لابردنی له‌دژی ده‌ركرد هه‌روه‌ك به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش سزا دران" ئه‌وه‌شی وت كه "بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه هه‌موو ساڵێك تازه ده‌بێته‌وه‌و زۆرێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌بێ دلًنیابوونهوه له ورده‌كارییه‌كانی ده‌ستاوده‌ستی پێدهكهنو ره‌نگه مه‌به‌ستیشیان ناوزڕاندن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ بێت یاخود له نه‌زانیه‌وه بێت یان پاڵنه‌ری ناوبانگ په‌یداكردنی له‌پشته‌وه بێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره‌و لایكو فۆڵو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان".
فرۆشتنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان
له‌رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندنی گشتیدا له عێراق به‌ده‌یان په‌یجی سه‌رچاوه نه‌ناسراو له فه‌یسبووك بڵاوده‌بنه‌وه خۆیان وا ده‌ناسێنن كه پێش رۆژێك یان دوو رۆژ له واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان پرسیاره‌كان ده‌فرۆشن ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پاره‌دا.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش هه‌موو ساڵێك په‌نا بۆ ئه‌وه ده‌بات كه داوا له ده‌سته‌ی راگهیاندنو په‌یوه‌ندی بكات له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی تاقیكردنه‌وه‌وه تا دوای ته‌وابوونی تاقیكردنه‌وه له سه‌عات 10 یان 11ی نیوه‌ڕۆ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا ببڕێت ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ شكستی وه‌زاره‌ت له پاراستنی نهێنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان.
به‌ڵام به ده‌یان په‌یجی سه‌رچاوه نه‌ناسراو له فه‌یسبووك ئه‌وه ده‌قۆزنه‌وه‌و له‌رێی لاپهڕهكانیانهوه رایده‌گه‌ینن كه پێش واده‌ی تاقیكردنه‌وه به چه‌ند سه‌عاتێك یاخود له نیوه‌شه‌وی پێش رۆژی تاقیكردنه‌وه، پرسیاره‌كانیان له‌لایه، ئه‌و په‌یجانه له‌به‌رامبه‌ر پاره‌دا پرسیاره‌كان به خوێندكاران ده‌فرۆشن.
پرۆسه‌ی كڕین‌و فرۆشتنه‌كه‌ش به‌وشێوه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت كه خاوه‌نی ئه‌و په‌یجانه داوا له خوێندكاران ده‌كه‌ن كارتی پڕكردنه‌وه‌ی باڵانسی مۆبایلیان به به‌های 5 یان 10 دۆلار بۆ بنێرن، چونكه له عێراق خزمه‌تگوزارییه‌كی به‌رفراوانی به‌كارهێنانی ڤیزا كارتو جۆره‌كانی دیكه‌ی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی بوونی نییه، هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌و په‌یجانه رازی نابن به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ دیدار له‌گه‌ڵ خوێندكاران بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كه له‌ترسی ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی خوێندكاران پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كڕن بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌لایه‌ن ئه‌و په‌یجانه‌وه فریودراون، چونكه ده‌بینن ئه‌و پرسیارانه‌ی كڕیویانن وه‌ك ئه‌و پرسیارانه نین كه رۆژی تاقیكردنه‌وه هاتوونه‌ته‌وه.
دوای ئاشكرابوونی فێڵهكهش هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌و په‌یجانه په‌یجه‌كان له فه‌یسبووك لادهبنو ئه‌و پۆسته ریكلامیانهش دهسرٍنهوه كه بانگه‌شه بۆ پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تیمه‌كه‌ی "نیقاش" توانی هه‌ندێك له‌و په‌یجانه بدۆزێته‌وه كه هیشتا پۆسته‌كانیان تێدا ماوه.
بۆنموونه په‌یجێك به‌ناوی "دزه‌پێكردنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان 2017" وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه بریتییه لهپهڕهیهكی ئاسایی پرسیاری تاقیكردنه‌وه كه ته‌نیا به‌شی سه‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو بابه‌تی زینده‌وه‌رزانی به‌شی زانستی‌و مێژووی به‌شی ئه‌ده‌بی ده‌ركه‌وتووه‌و دروشمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ماوه‌ی ته‌رخانكراو بۆ وڵامدانه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی تێدایه‌و ساڵی 2017شیان بۆ داناوه تا باوه‌ڕ به‌خوێندكاران بهێنن كه ئه‌وانه پرسیاری راسته‌قینه‌ی ئه‌مساڵن.
له‌ڕێی پشكنینی وێنه‌كه‌شه‌وه ده‌ركه‌وت كه به "فۆتۆ شۆپ" ده‌ستكاری كراوه، چونكه ماوه‌ی ته‌رخانكراو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ردوو بابه‌تی مێژوو زینده‌وه‌رزانی سێ سه‌عاته وه‌ك چه‌ندین ساڵه باوه، له كاتێكدا له‌و وێنانه‌ی له‌په‌یجه‌كانی فه‌یسبووكدا دانراون نووسراوه سێ سهعاتو نیو، وانه‌ی زمانی عه‌ره‌بیش ته‌نیا وانه‌یه كه كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سێ سهعاتو نیوه، بۆیه ئه‌و په‌یجانه به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بییان به‌كارهێناوه كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌كانی زیندهوهرزانیو مێژوو بهرٍێوهچوو ده‌سته‌واژه‌ی وانه‌ی زمانی عه‌ره‌بییان تێدا گۆڕیوه بۆ هه‌ردوو وانه‌ی زیندهورزانیو مێژوو.
بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی زیاتریش تیمه‌كه‌ی "نیقاش" چه‌ند كۆپییه‌كی له پرسیاری راسته‌قینه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو وانه‌ی زیندهوهرزانیو مێژوو وانه‌ی زمانی عه‌ره‌بی ئه‌مساڵی ده‌ستكه‌وت كه تێیدا ماوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو وانه‌ی زیندهوهرزانیو مێژوو سێ سه‌عات بوو، له كاتێكدا ماوه‌كه بۆ وانه‌ی زمانی عه‌ره‌بی سێ سهعاتو نیو بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یجه هه‌لپه‌رسته‌كان له فه‌یسبووك دایان‌نابوو.