هه‌فته‌ی رابردوو 174 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به‌لابردنی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی پهرلهمانداو 154 په‌رله‌مانتاریش دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستانه‌وه، به‌مه‌ش په‌رله‌مان بووه دوو به‌ره‌ی له‌یه‌ك دابڕاو، سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ریه‌ك له‌م دوو به‌ره‌یه په‌رله‌مانتاری شیعه‌و سوننه‌و كوردیان تێدایه، بهپێچهواتنهی جارانه‌وه كه هه‌ریه‌ك له‌و پێكهاتانه دژی ئه‌وه‌ی تریان یه‌كی ده‌گرت.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی جبوریان له‌پۆسته‌كه‌ی لابرد، له‌بری ئه‌و (عه‌دنان جه‌نابی)یان وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی كاتی دانا، بیانوویهكهیان بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه ئه‌وه بوو كه ده‌یانه‌وێت چاكسازی سیاسی ئه‌نجام بدهنو ئه‌و پۆستانه به‌پێی به‌شه پشكی سیاسی دانه‌نرێت، به‌ڵام ده‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ریه‌ك له‌حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ره‌ك وهزیرانو فوئاد مه‌عسومی سه‌ره‌ك كۆماریش له‌پۆسته‌كانیان لاببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی راستگۆی نیازهكهیان ده‌ربخه‌ن.
به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه سیاسییه‌ی له‌پاش ساڵی 2003وه به‌ڕێوه ده‌چێت، عێراق له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی سێ كۆڵهكهییهوه به‌ڕێوه ده‌چێت كه تیایدا پۆستی سه‌ره‌ك كۆمار بۆ كورد‌و سه‌ره‌ك وه‌زیران بۆ شیعه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سوننه‌یه، كاتێك به‌ته‌نها گۆڕانكاری له‌سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا ده‌كرێت، ئه‌و هه‌نگاوه وه‌های لێ ده‌خوێنرێته‌وه كه ته‌نها سوننه به‌ئامانج ده‌گرن.
گروپی یه‌كه‌می په‌رله‌مانتاران كه له‌گه‌ڵ لابردنی جبوریدا بوون پێكهاتوون له‌په‌رله‌مانتارانی حیزبی ده‌عوه (49) په‌رله‌مانتار، ئه‌حرار (34) نیشتیمانی (21)و نزیكه‌ی سێیه‌كی په‌رله‌مانتارانی "هاوپه‌یمانی هێزه نیشتیمانییه‌كان"ی سوننه كه له (50) په‌رله‌مانتار پێكهاتوون، هه‌روه‌ها ده‌یان په‌رله‌مانتاری جیابووه‌وه له‌كوتله‌كانی سوننه‌و شیعه‌و كورد.
گروپی دووهه‌میش كه دژی لابردنی جبورین پێكهاتوون له‌په‌رله‌مانتاره كورده‌كان (61) پهرلهمانتارو كوتله‌ی مواتن (30)و نیوه‌ی ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌بێ حیزبی ده‌عوه، نزیكه‌ی (60) پهرلهمانتارو چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تر له‌شیعه‌و سوننه‌و كورد.
به‌تێڕوانینێكی سه‌ره‌تایی روون ده‌بێته‌وه كه یه‌كه‌مجاره له‌ناو په‌رله‌ماندا هاوپه‌یمانی له‌ده‌ره‌وه‌ی بنه‌مای به‌شه پشكی تایفی پێك بێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی سیاسی نوێیه، كاتێكیش لێی ورد ده‌بیته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئامانجی هه‌ریه‌ك له‌دوو گروپه‌كه چاكسازی نییه، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تییه، ئه‌مه‌ش هه‌مووی به‌هۆی هاوپه‌یمانێتییه لاوازه‌كانی پێشووه‌وه‌یه.
به‌رژه‌وه‌ندی دژ به‌یه‌ك
ئه‌و گروپه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان لابرد هه‌ر دوای چه‌ند رۆژێك كاریگه‌رییان نه‌ما، ئه‌ویش به‌هۆی پێچه‌وانه‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌ناو خۆیاندا، چونكه هه‌ریه‌كێك له‌و حیزبانه ئامانجی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.
ئامانجی كوتله‌ی "ئه‌حرار"ی سه‌ر به‌ره‌وتی سه‌در لابردنی سه‌رۆكی پهرلهمانو سه‌رۆك وهزیرانو سه‌ره‌ك كۆماره‌و دانانی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ له‌شوێنیان، هه‌رچی حیزبی ده‌عوه‌یه ده‌یه‌وێت سه‌رۆكی په‌رله‌مان لاببات‌و وه‌زیره‌كان بگۆڕێن، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران له‌شوێنی خۆیادا بمێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ر به‌و حیزبه‌یه، ئیئتیلافی "وه‌ته‌نیه"ش ده‌یه‌وێت سه‌رۆك وهزیرانو سه‌رۆكی په‌رله‌مان بگۆڕێت، به‌ڵام پۆستی سه‌ره‌ك كۆمار ده‌ستكاریی نه‌كرێت.
هه‌ریه‌ك له‌و حیزبانهناكۆكی قوڵیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هه‌یه، ره‌وتی سه‌در دوژمنی سه‌رسه‌ختی حیزبی دهعوهیهو ناكرێ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گرێ بدات، موقته‌دا سه‌در به‌روونی ره‌خنه‌ی له‌نوری مالیكی سه‌رۆكی حیزبه‌كه گرتووه.
هه‌رچی په‌رله‌مانتاره‌كانی تره كه له‌هه‌ڵوێستی حیزبه‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه هه‌ریه‌كه‌یان ئامانجی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه، وه‌ك به‌ده‌ستهێنانی پۆست یان تۆڵه‌كردنه‌وه له‌هاوكاره‌كانیان، به‌شێكی كه‌میان ئامانجی راسته‌قینه‌یان چاكسازی بووه.
له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا له‌پرۆسه‌ی لابردنی سه‌رۆكی پهرلهمانو جێگره‌كانیدا چه‌ند پێشێلكارییه‌كی ده‌ستوری ئه‌نجامدراوه، ماده‌ی 12 له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان تیایدا هاتووه "په‌رله‌مانتاران ده‌توانن سه‌رۆكی نوێ بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن به‌مه‌رجێك سهرۆكو جێگره‌كانی ئاماده نه‌بن، ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكیش به‌پێی پێوه‌ری هاوسه‌نگی سیاسی بێت له‌نێوان هه‌موو كوتله‌كاندا".
به‌ڵام سه‌رۆكی پهرلهمانو جێگره‌كانی ئامادهبوونو رێگه‌یان لێ‌گیرا بچنه ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره‌كان بنه‌مای هاوسه‌نگی سیاسی‌یان نه‌كرده پێوه‌ر، به‌ڵكو عه‌دنان جه‌نابییان كرد به‌سه‌رۆك به‌و پێیه‌ی به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاره.
سه‌ره‌ك كۆمار كه ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستوری به‌رفراوانی هه‌یه له‌بابه‌تی لابردنی به‌رپرسه باڵاكان‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پهرلهمانو داواكردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، پشتگیری ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نه‌كرد كه گیرایه به‌ر بۆ لابردنی جبوری، ئه‌مه‌ش په‌رله‌مانتارانی تووشی رووگیری كرد.
هاوپه‌یمانییه‌كی سیاسی شڵۆق
دابه‌شبوونی په‌رله‌مان به‌و شێوه‌یه گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه له‌عێراقدا، به‌ڵام چاوه‌ڕوانكراو بوو، دیارترین هۆكاریشی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه شڵۆقو لاوازه‌یه كه سیانزه ساڵه له‌عێراقدا بوونی هه‌یه، په‌رله‌مانتاران ورده ورده له‌بڕیاری حیزبه‌كانیان هه‌ڵده‌گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام نه‌یانده‌توانی گۆڕانكاریی ئه‌نجام بده‌ن، چونكه به‌رنامه‌یه‌كی یه‌كگرتوویان نه‌بوو.
به‌ر له‌چه‌ند ساڵێك كوتله سیاسییه‌كان به‌هێز بوون، په‌رله‌مانتاران ئه‌گه‌ر سوننه بن یان شیعه یاخود كورد له‌كاتی ناكۆكییهكانیاندا تا دوا سات به‌رگرییان له‌ئامانجه‌كانی حیزبه‌كانیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ناكۆكی قووڵ له‌نێو خودی حیزبه‌كاندا هه‌یه.
بۆ نموونه كوتله‌ی "هاوپه‌یمانی نیشتیمانی" شیعه كه هه‌ر سێ لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئه‌نجومه‌نی باڵا‌و ره‌وتی سه‌دری له‌خۆ گرتووه له‌ناو خۆیاندا پێكه‌وه ناسازێن.
به‌هه‌مان شێوه‌ی "هاوپه‌یمانی هێزه نشیتمانییهكان"ی سوننه كه حیزبی ئیسلامی‌و موته‌حیدون‌و به‌ره‌ی دیالۆگ‌و بزوتنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری له‌خۆگرتووه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی كوردستانی كه لهپارتیو یهكێتیو گۆڕان‌و یه‌گكرتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێكهاتووه.
ته‌نانه‌ت ناكۆكییه‌كان په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ناوخۆی یه‌ك حیزبیش، حیزبی ده‌عوه كه هه‌ریه‌ك له‌حه‌یده‌ر عهبادیو نوری مالیكی تێدایه، به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌كدا دابه‌ش بووه.
ئه‌م ناكۆكیانه پێشهاتێكی سیاسی مه‌ترسیداری دروست كردووه، ده‌ستور كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌به‌شداری هه‌موان له‌به‌ڕێوه‌بردنی عێراقداو ده‌ركردنی بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كان به‌سازان، ئێستا به‌جێهێنانی ئه‌مه ئاسته‌م بووه، بۆیه چه‌ند مانگێكه په‌رله‌مان ناتوانێ هیچ بڕیارێكی گرنگ بدات، له‌كاتێكدا جاران ئه‌مه ئاسانتر بوو.
زیاد ئه‌حمه‌د توێژه‌ری سیاسی له‌مباره‌یه‌وه به"نیقاش"ی وت "كۆتایی هێنان به به‌شه پشكی سیاسی كارێكی باشه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و كاره قۆناغ به‌قۆناغ بێت‌و په‌له‌ی تیا نه‌كرێت، چونكه كۆتایی هێنان به‌سیسته‌مێكی سیاسی سیانزه ساڵه له‌ماوه‌ی رۆژێكدا، بێسهرو به‌ره‌یی دروست ده‌كات به‌تایبه‌تی له‌وڵاتێكدا كه شه‌ڕێكی قورسی له‌گه‌ڵ داعشدا هه‌یه".
كاتێكی نه‌گونجاو
هه‌موو عێراقییه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان پێویستی به‌چاكسازی هه‌یه به‌تایبه‌تی كه پرۆسه‌ی سیاسی دوای رژێمه‌كه‌ی سه‌دام لهرووهكانی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گه‌نده‌ڵی ماڵی‌و ئیدارییه‌وه شكستی هێناوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و داهاته گه‌وره‌یه‌ی عێراق له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ده‌ستی كه‌وتووه.
به‌ڵام ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌كاتێكدا كه عێراق شهر له‌گه‌ڵ داعش ده‌كات جۆرێك له‌سه‌ركێشی تێدایه، چونكه سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه هێزێكی ئه‌منی سه‌ربه‌خۆ دروست بكهنو ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان ناكۆكییان بێت ئه‌وا هێزه ئهمنیو سه‌ربازییه‌كانیش لهناكۆكیدا ده‌بن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ره‌ك وه‌زیران هه‌فته‌ی رابردوو له‌به‌رده‌می په‌رله‌ماندا وتی "سوپا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا له‌ئازادكردنی شاری هیت، به‌ڵام هه‌رای سیاسی ئه‌وه‌ی له‌بیر خه‌ڵك برده‌وه".
سه‌لیم شه‌وقی په‌رله‌مانتار به"نیقاش"ی وت "عێراق له‌بارودۆخێكی خراپی ئهمنیو ئابوریدایه، ئه‌و پاڵپشتییه داراییه‌ی بان كی مۆنی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له‌به‌غدا پێشكه‌شی كرد، گرێدراوه به‌سه‌قامگیری سیاسییه‌وه".
ده‌شڵێت "ئه‌و بێسهرو به‌ره‌ییه‌ی له‌په‌رله‌مان هاته ئاراوه‌و سه‌لیم جبوری دوور خرایه‌وه، وایكرد كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌چاوی جیاكارییه‌وه له‌عێراق بڕوانن، چونكه جبوری دیارترین نوێنه‌ری سوننه‌یه، ئه‌مه‌ش كۆمه‌كه دارایی‌و سه‌ربازییه‌كانی په‌ك خست".
رێككه‌وتنی ئهمهریكاو ئێران له‌مانه‌وه‌ی دۆخه‌كه
وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌داڕشتنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی له‌عێراقدا، بۆیه هه‌ر جموجۆڵێكی سیاسیش به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه نابێت، به‌تایبه‌تی ئێران ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وه‌ش روونه كه هه‌ردوو وڵات كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له‌سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی عێراقدا نه‌كرێت.
بریت ماكگۆرك نێردراوی تایبه‌تی ئۆباما له‌كاتی بینینی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی رایگه‌یاند كه ئه‌وان پشتگیری دورخستنه‌وه‌ی سه‌لیم جبوری ناكه‌ن، به‌هه‌مان شێوه حه‌سه‌ن ده‌نائی باڵیۆزی ئێران له‌به‌غدا له‌كاتی بینینی ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی لیستی موته‌حیدون رایگه‌یاند كه دوورخستنه‌وه‌ی جبوری هه‌نگاوێكی نا ده‌ستورییه.
به‌م پێیه روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری سیاسی ئاسته‌مه‌و نه‌ك هه‌ر ناڕه‌زایی ئه‌و وڵاتانه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵكو عێراق ده‌خاته به‌رده‌م مه‌ترسی بڕینی كۆمه‌كی دارایی‌و سه‌ربازی.
ئێران پاڵپشتی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دهكاتو ئه‌مه‌ریكاش له‌ئاسمانه‌وه كۆمه‌كی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌و شه‌ڕه، ئه‌مه جگه له‌و پاڵپشتییه داراییانه‌ی واشنتۆن پێشكه‌شی به‌غدای ده‌كات.
به‌م لێكدانهوانهش ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و جموجۆڵه نوێیه‌ی ناو په‌رله‌مان سه‌ركه‌وتوو نابێت، شه‌ڕی داعش‌و یه‌كنه‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان‌و نه‌بوونی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی هیچیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و چاكسازیانه نین كه چه‌ند مانگێكه خه‌ڵك داوایان ده‌كه‌ن.