Tweet
//
گه‌ر كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌م كاته‌دا سه‌ردانی كوردستان بكات، هه‌رگیز خه‌یاڵی بۆ ئه‌وه ناچێت كه بۆ پێنج مانگ ده‌چێ به‌هۆی ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌مه‌ڕ پرسی نهوتو گاز، قه‌یرانێكی دارایی قووڵ هه‌رێمی كوردستانی گرتووته‌وه، كه له‌دوایی رووخانی رژێمی به‌عس له‌نیسانی 2003ه‌وه، یه‌كه‌مجاره قه‌یرانه داراییه‌كان هێنده كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیانو پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت دابنێت، به‌ڵام تائێستا كه له‌كۆتاییه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم نزیك ده‌بینه‌وه، ئه‌م قه‌یرانه داراییه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌تۆی له‌سه‌ر حیزبه‌كان دروست نه‌كردووه به‌تایبه‌ت حیزبه گه‌وره‌كان.
رۆژی 30ی نیسانی ئه‌مساڵ هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌رێوه‌ده‌چن، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 244 كیان‌و 39 هاوپه‌یمانیه‌تی به 9040 پاڵێوراوه‌وه كێبڕكێیانه بۆ بردنه‌وه‌ی 328 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هاوكات 713 کاندید كێبڕكێیانه بۆ بردنه‌وه‌ی 30 کورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هەولێر، 32 کورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، 28 کورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆک، بۆ ئه‌مه‌ش 1425 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی چاودێری ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌كه‌ن.
بەپێی ئه‌و ئامارانه‌ی پێشتر له‌میدیاكانی كوردستانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، مانگانە هه‌ریه‌كه له‌یەکێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕی 4 ملیار‌و 800 ملیۆن دینار‌و بزووتنەوەی گۆڕان بڕی 600 ملیۆن دینار‌و یەکگرتووی ئیسلامی بڕی 450 ملیۆن دینار‌و کۆمەڵی ئیسلامی بڕی 350 ملیۆن دینار لەحکومەت وەردەگرن، بەڵام ماوەی 4 مانگە بەهۆی قەیرانی داراییەوە، حزبەکان بودجەیان وەرنەگرتووە، كه‌چی ئه‌مه نه‌بۆته رێگر بۆ به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تێكی چڕ‌و پڕی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ئێستا به‌هه‌ر شه‌قامێكی هه‌ولێری پایته‌ختدا هاتوچۆی بكه‌ی سه‌دان پۆستهرو رێكلامی كاندید‌و قه‌واره سیاسییه‌كان كه بهعامودو دار‌و دیواری شه‌قامه‌كان هه‌ڵواسراون ده‌كه‌ونه به‌رچاوان، پارتی دیموكراتی كوردستان كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه به 38 كورسی، ئێستا چاوی له‌وه‌یه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2005 بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات، هاوكات پارێزگاری له‌و 30 كورسییه‌ی ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی چڕی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێكردووه، خه‌سرۆ گۆران به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت زۆرترین كورسی به‌ده‌ست بهێنن، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ڵمه‌ته‌كانیان چڕكردووتهوه، به‌ڵام ئاماده نییه بڕی تێچووی حزبه‌كه‌ی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئاشكرا بكات، به"نیقاش"ی وت "هیچم نییه ده‌رباره‌ی دارایی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان بیدركێنم، چونكه ئه‌مه شتێكی ناوخۆیی پارتیمانه".
كاندیدێكی پارتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ئه‌وه‌ی بۆ "نیقاش" خسته‌ڕوو كه حزبه‌كه‌ی بڕی 10 هه‌زار دۆلار‌و چاپكردنی 200 فلێكسی گه‌وره‌و 2 هه‌زار كارتی بۆ هه‌ر كاندیدێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تهرخانكرووه، له‌گه‌ڵ بڕی 5 هه‌زار دۆلار‌و چاپكردنی 200 فلێكسی گه‌وره‌و 2 هه‌زار كارتی بۆ هه‌ر كاندیدێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌ڵام به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی ئاماده نه‌بوو ئه‌م زانیارانه نه پشتراستبكاتهوه، نه ڕه‌تی بكاته‌وه، ته‌نیا وتی "هیچ زانیاریم نییه".
هه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه كه ئێستا به‌به‌ده‌ستهێنانی 24 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان هێزی دووه‌می كوردستانه، هیچ بڕه پاره‌یه‌كی دیاریكراوی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ته‌رخان نه‌كردووه، به‌ڵكو بودجه‌یه‌كی كراوه‌یی بۆ دیاریكردووه، ئه‌مه‌ش به‌وته‌ی رێباز محه‌مه‌د جێگری رێكخه‌ری ژووری كارگێری‌و دارایی گۆڕان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه مانگانه بڕی 600 ملیۆن دینار له‌حكومه‌ت وه‌ك سولفه وه‌رده‌گرن، كه ماوه‌ی 4 مانگه ئه‌و بڕه‌شیان وه‌رنه‌گرتووه، ده‌شڵێت "پێدانی سولفه‌ی حزبه‌كان نا دادپه‌روه‌ری زۆری تێدایه‌و به‌پێی رێژه‌ی دهنگو كوردسییهكان دابه‌ش نه‌كراوه". ئه‌و پێیوایه نه‌دانی سولفه كاریگه‌ری كردووته سه‌ر كاری رێكخراوه‌یی بزووتنه‌وه‌كه‌یان، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان دانه‌ناوه، له‌مڕووه‌وه به"نیقاش"ی وت "ئێمه سودمان له‌و رێكلامانه بینیوه له‌كه‌ناڵه‌كانی میدیایی خۆمانه‌وه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ مووچه‌ی ئه‌ندامانی هه‌ردوو فراكسیۆنی گۆڕان له‌به‌غداو هه‌ولێرو ئه‌و هاوكاریانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی ناو بزووتنه‌وه‌كه پێمان ده‌گات".
به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی دابێته كاندیده‌كانی، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ هه‌ر كاندیدێك سێ هه‌زار پۆستهرو 40 فلێكسی گه‌وره چاپكراوه، وتیشی "تائێستا به‌رچاومان روون نییه كه چه‌ند بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه ته‌رخان ده‌كه‌ین، به‌ڵام چیمان پێ بكرێت بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌یكه‌ین، چونكه به‌لای گۆڕانه‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه چاره‌نووسسازن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ین بڕی چه‌ندمان سه‌رف كردووه".
هه‌رچی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، كه به‌هۆی پاشه‌كشێكردنی ده‌نگه‌كانی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی رابردوو له‌پله‌ی دووه‌مه‌وه به‌به‌ده‌ستهێنانی 18 كوردسی دابه‌زی بۆ پله‌ی سێیه‌م، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌یه‌وێت جارێكی تر بگه‌رێته‌وه بۆ ململانێكردن له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كه‌ی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و پله‌ی دووه‌م له‌گۆڕان وه‌ربگرێته‌وه، بۆیه هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی چڕتر كردووته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش بودجه‌یه‌كی كراوه‌ی ته‌رخانكردووه، د.جوان ئیحسان، ئه‌ندامی سهركردایهتیو وته‌بێژی لیسته‌كانی یه‌كێتی، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی دارایی حزبه‌كه‌ی‌و بڕی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه، ئاماده نه‌بوو هیچ زانیارییه‌ك بۆ "نیقاش" بخاته‌ڕوو. هاوكات په‌یامنێری "نیقاش" په‌یوه‌ندی به‌دوو ئه‌ندامی تری مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه كرد، هاوشێوه‌ی وته‌بێژه‌كه‌یان هیچ زانیارییه‌كیان نه‌خسته‌ڕوو.
نه‌بوونی بودجه‌و قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی سێ لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه بۆ حزبه‌كانی تر جیاوازه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو ئۆپۆزسیۆن بووه‌و ئێستاش خاوه‌نی 6 كورسی په‌رله‌مانه، پێنه‌دانی بودجه‌ی چوار مانگی رابردوو به‌و حزبه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دروست كردووه، محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكرایكرد كه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بڕی ملیۆنێك‌و 750 هه‌زار دۆلاریان ته‌رخانكردووه، كه بۆ هه‌ر كاندیدێك بڕی 500 هه‌زار دیناریان پێداون، وتیشی "جگه له‌م بڕه پاره‌یه هیچ پۆستهرو فلێكسێكمان بۆ كاندیده‌كان چاپ نه‌كردووه، چونكه ئه‌م قه‌یرانه داراییه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر جێهێشتووین".
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا بانگه‌شه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بووه مایه‌ی بوژانه‌وه‌ی بازاڕی چاپخانه‌كان، به‌ڵام ئه‌م جاره باره‌كه به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌و چاپخانه ئه‌هلییه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بازاڕیان زۆر لاوازه، هه‌رچه‌نده ئه‌م قسه‌یه یه‌ك ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ زۆری ژماره‌ی پۆستهرو فلێكسه هه‌ڵواسراوه‌كان، بۆیه ره‌نگه حیزبه‌كان په‌نایان بۆ چاپخانه‌كانی خۆیان بردبێت.
سۆران عەبدولڕەحمان سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکانی کوردستان، لەلێدوانێکدا بۆ "نیقاش" رایگەیاند لەم هەڵبژاردنە بازاڕی چاپکردنی پۆستەری کاندیەکان زۆر لاوازە و هەرگیز پێشبینی ئەوەیان نەدەکرد بارودۆخەکە بەم شێوەیە بێت، وتیشی "ئه‌مجاره له‌چاو ههڵبراژدنهكانی 21ی ئه‌یلولی رابردوو، به‌رێژه‌ی زیاتر له 50% چاپكردنی پۆسته‌ره‌كان كه‌می كردووه". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو زۆربه‌ی ئه‌و پۆسته‌رانه‌ی چاپیان كردووه هی كاندیدی پارتی‌و یه‌كێتی بوون، پێشیوایه چاپخانه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی چاپخانه‌كان داناوه.
به‌پێی سیستەمێک کۆمسیۆن پارەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سنووردار کردووە، تا هەر پارت‌و لایەنێک بەئارەزووی خۆی پارە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن خەرج نەکات، به‌ڵكو بۆ هه‌ر ده‌نگده‌رێك ده‌بێ بڕی ته‌نیا 250 دیناری عێراق له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه سه‌رف بكرێت، هەندرێن محەمەد ساڵح بەڕێوەبەی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ "نیقاش" رایگەیاند، لای هەموو کەس ئاشکرایە کە پارەو سامان کاریگەریی زۆری هەیە لەسەر دادپەروەریی هەڵبژاردنەکان، بۆیە کۆمسیۆن ئەو سیستەمەی داناوە، وتیشی "بۆ هەر دەنگدەرێک بڕی 250 دینار تەرخان کراوە، بۆ نموونە لەپارێزگای هەولێر نزیکەی 970 هەزار دەنگدرە هەیە، هیچ لایەنێک ناتوانێت زیاتر لە 242 ملیۆن دینار له‌م پارێزگایه‌دا بۆ بانگەشەکانی هەڵبژاردن خەرج بکات، بۆ ئەوەش دەبێت حزبەکان لەبانک حیسابێک بۆ ئەو مەبەستە بکەنەوەو دواتر کەشفی خەرجییەکانمان پێ بدەن".
شاره‌زایانی بواری ئابووریش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی هه‌رێم كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان داناوه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌مه بۆ حزبه گه‌وره‌و باڵاده‌سته‌كان زۆر به‌دیار نه‌كه‌وێت، ئیدریس ره‌مه‌زان شاره‌زای بواری ئابووری له‌لێدوانه‌كه‌ی بۆ "نیقاش" هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد ئێستا حزبه‌كان كه‌متر پشت به‌و بودجه‌یه ده‌به‌ستن كه له‌حكومه‌ته‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڵكو زیاتر پشت به‌سه‌رچاوه‌ی تری ماددی ده‌به‌ستن له‌وانه‌ش كۆمپانیا، كه ئێستا زۆربه‌ی حزبه‌كان به‌پێی قه‌باره‌ی خۆیان كۆمپانیای جیاواز‌و سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆریان هه‌یه.
زۆری ههڵوسینی پۆستهرو فلێكسی كاندید‌و پارته سیاسییه‌كان، نه‌ك ته‌نیا هاوڵاتیان، به‌ڵكو شاره‌وانیشی نیگه‌ران كردووه، چونكه به‌شێك له‌و پۆسته‌رانه به‌شوێنی قه‌ده‌غه‌كراو ههڵدهواسرێنو ژینگه‌ی شار دهشێوننو داره‌كان ده‌شكێنن، به‌شدار ره‌زا سه‌ید گوڵ به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی ناوشاری هه‌ولێر، رایده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژانه به‌به‌رده‌وامی ده‌یان پۆستهرو فلێكسی كاندید‌و حزبه‌كان به‌بێ جیاوازی لێده‌كه‌نه‌وه‌و وێنه‌ی پێشلكارییهكانیش دهگرنو ره‌وانه‌ی پارێزگای ده‌كه‌ن تا ئه‌وانیش ره‌وانه‌ی كۆمسیۆنی بكهنو قه‌واره‌و كاندیده‌كان سزا بدرێن.
به‌شدار ره‌زا وتیشی"خۆشبه‌ختانه سه‌رپێچییه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌چاو هه‌ڵبژاردنی رابردوو 50% كه‌می كردووه، چونكه پێشتر ژماره‌یه‌ك رێنمایمان بڵاوكردبووه، به‌ڵام هێشتا لایه‌نه‌كان به‌ته‌واوی پابه‌ند نه‌بوون، ئه‌مه‌ش زیانی ماددی له‌شاره‌وانی ده‌دات".
به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی ناوشاری هه‌ولێر ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو، بڕی 15 ملیۆن دیناریان به‌كۆمپانیایه‌ك داوه به‌مه‌به‌ستی لێكردنه‌وه‌ی پۆستهرو فلێكسه‌كان، چونكه لایه‌نه‌كان پابه‌ند نه‌بوون بهلێككردنهوهی پۆسته‌ره‌كانیان.