رۆژی 1ی نیسان له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی بارگاوی بهئاڵۆزیو پڕ له‌قه‌یرانی ئه‌منی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 244 كیان‌و 39 هاوپه‌یمانێتی به 9040 پاڵێوراوه‌وه كێبڕكێیانه بۆ بردنه‌وه‌ی 328 كورسی په‌رله‌مان.
پۆستهرو وێنه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خه‌ڵكێكی زۆر مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، چونكه ده‌ركه‌وت كوتله سیاسییه‌كان هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ چه‌ند توێژێكی دیاریكراودا كردووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له‌پاڵێوراوه كلاسیكییه‌كانی جارانیان هێشتووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه.
هه‌ر بۆ نموونه له‌لیستی ده‌وڵه‌تی یاسادا كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، بۆ ئه‌مجاره به‌شێك له‌كه‌سه نزیكه‌كانی مالیكی پاڵێوراون، له‌كاتێكدا جاران چه‌ند پۆستێكی گرنگی ده‌وڵه‌تیان به‌ده‌سته‌وه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆیان ده‌پاراست له‌وه‌ی له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌ربكه‌ون.
له‌دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ش كوڕی خوشك‌و مێردی كچه گه‌وره‌كه‌ی مالیكی كه به"ئه‌بو ریحاب" ناسراوه، هه‌روه‌ها مێردی كچه بچوكه‌كه‌ی به‌ناوی یاسر مالیكییه‌وه، ئه‌مه جگه له‌چه‌ند دۆست‌و ناسیاوێكی تر‌و ئه‌ندامانی سه‌ر بهعهشیرهتهكهی.
جگه له‌و خزمانه‌ی خۆی، مالیكی په‌نای بردووه‌ته به‌ر جۆرێكی تر لهپاڵێوراو، ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه پێشتر له‌كوتله‌كانی خۆیان جیابوونه‌ته‌وه‌و چوونه‌ته پاڵ ده‌وڵه‌تی یاسا، هاوشێوه‌ی عالیه نسێفی په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراقییه كه له‌لیسته‌كه‌دا ژماره‌ی 36ی پێدراوه، له‌كاتێكدا حه‌سه‌ن سنێدی سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ژماره 100ی به‌ركه‌وتووه.
به‌ده‌ر له‌مانه چه‌ند پاڵێوراوێكی تر له‌ده‌وڵه‌تی یاسادا ده‌ركه‌وتوون كه پێشتر كه‌سانی ناسراو نه‌بوون له‌ناوه‌ندی سیاسی‌و كۆمهڵایهتیداو یه‌كه‌مینجاره خۆیان ده‌پاڵێون.
چاودێران پێیان وایه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌وڵه‌تی یاسا په‌نای بردووه‌ته به‌ر پاڵێوراوی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی كت‌و مت فه‌رمانی سه‌ركرده‌كانیان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌توانه ناسراوهكانهوه كه هه‌موو فه‌رمانێك جێبه‌جێ ناكهنو رێی تێده‌چێت دواتر لهلیستهكه جیاببنه‌وه، هاوشێوه‌ی حسێن ئه‌سه‌دیو جه‌واد به‌زونی كه چوونه لیستی مواتینی سه‌ر بهعهمار حه‌كیمه‌وه.
هه‌ڵمه‌تی ئه‌مجاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر شه‌ڕی دژی تیرۆر داناوه‌و به‌تایبه‌تی له‌پارێزگای ئه‌نباردا، باگراوندی پۆسته‌ری زۆربه‌ی پاڵێوراوه‌كانیش وێنه‌ی سه‌ربازانی عێراق‌و تانكی تێدایه.
هه‌رچی كوتله‌ی مواتینه وا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان رێكخراوتر بێت به‌تایبه‌تی له‌رووی جۆر‌و قه‌باره‌ی ریكلامه‌كانیه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی بهپاڵێوراوهكانیهوه هه‌یه، ئه‌و لیسته‌ش بۆ هه‌ندێ كه‌س مایه‌ی سه‌رسوڕمانه، چونكه چه‌ند پاڵێوراوێكی تێدایه كه پێشتر سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی یاسا بوون.
سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه كه كوتله‌ی مواتینی سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی باڵا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزێكی ئیسلامییه، كه‌چی یه‌كه‌مینجاره ژن بپاڵێوێت كه سه‌ر به‌هێزه ئاینییه‌كان نهبنو حیجابیان نه‌كردبێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین هه‌نگاوه كه هێزێكی ئیسلامی ههڵیهێنابێت، چاودێران پێیان وایه ئه‌و هه‌نگاوه بۆ راكێشانی ده‌نگی ده‌نگده‌ره گه‌نجه‌كانه.
هه‌ر له‌و لیسته‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی عیلمانی هه‌ن كه دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندییان به‌هێزه ئاینییه‌كانه‌وه نییه، له‌نێو ئه‌وانه‌دا مامۆستای زانكۆ‌و ئهدیبو رۆژنامهنووسو ئه‌كته‌رو ته‌نانه‌ت وه‌رزشوانیشی تێدایه.
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی لیستی مواتین پشتی به‌ستووه به‌دروشمی گۆڕانكاری‌و جه‌ختكردنه‌وه له‌هه‌ڵه‌و كێشه ئهمنیو ئابوری‌و سیاسییه‌كان كه چه‌ند ساڵێكه عێراقییه‌كان به‌ده‌ستیه‌وه گیرۆده‌بوون.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ یه‌كه‌مینجار رووده‌دات بزنسمانو ئابوریناس‌و خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان پێكه‌وه لیستێك دروست بكه‌ن به‌ناوی "هاوپه‌یمانێتی عێراق"، ئه‌م لیسته‌ش له‌لایه‌ن پسپۆڕی ئابوری‌و بازرگانی ناسراو مه‌هدی حافزه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
هه‌رچه‌ند ئه‌م لیسته نوێیه، به‌ڵام به‌شێك له‌چاودێران پێیان وایه رێی تێده‌چێت چه‌ند كورسییه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت، به‌تایبه‌تی به‌هۆی ئه‌و بڕه پاره زۆره‌ی له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا خه‌رجی كردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پاڵێوراوه‌كانی كه‌سانی ناسراون.
ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له‌لیسته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاویدا روویداوه ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م پاڵێوراوه ئیسلامییه سوننه دیاره‌كانی دوورخستووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌وان ده‌ستبه‌رداری بوون‌و چوونه‌ته ناو لیستی موته‌حیدون به‌سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجێفییهوه.
له‌لیسته‌كه‌ی عه‌لاویدا كه ناوی "وه‌ته‌نیه"ی هه‌ڵگرتووه، چه‌ندین كه‌سایه‌تی عیلمانی‌و ژماره‌یه‌ك ژنی چالاكوانی له‌خۆگرتووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه وێنه‌ی خۆی راست بكاته‌وه وه‌ك عیلمانییهكی لیبرالی كه ده‌سه‌ڵاتی هێزه ئیسلامییه‌كانی قبوڵ نییه.
لیستی موتهحیدونیش به‌سه‌رۆكایه‌تی نوجێفی چه‌ندین كه‌سایه‌تی عه‌شایه‌ری پاڵاوتووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی عهشیرهتهكانیان، به‌ڵام كێشه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه به‌ته‌واوی ناتوانێت له‌گه‌ڵ دانیشتوانی سوننه‌نشینی ئه‌نبار په‌یوه‌ندی ببه‌ستێت كه زیاتر له100 رۆژه ئه‌و پارێزگایه پرۆسه‌ی سه‌ربازی تیا ئه‌نجام ده‌درێت.
بۆیه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی ده ساڵی رابردوودا چه‌ند حیزبێكی بچووك‌و كه‌سایه‌تی عیلمانی‌و مه‌ده‌نی پێكه‌وه هاوپهیمانێتییهكیان پێكهێناوه به‌ناوی "هاوپه‌یمانی مه‌ده‌نی دیموكراسی".
ئه‌م گروپه چه‌ند هێزێكی بچووكی تێدایه كه به‌ته‌نها ناتوانن به‌قه‌د كورسییه‌كی په‌رله‌مان ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه، دیارترینیان حیزبی شیوعی عێراقی‌و حیزبی نیشتیمانی دیموكراتی‌و حیزبی كرێكارانی نیشتیمانی دیموكراتی‌و حیزبی ئومه‌ی عێراق‌و بزوتنه‌وه‌ی كاری دیموكراتی‌و بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی عهرهبیو حیزبی گه‌له.
هه‌رچه‌نده ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌كات، به‌ڵام پێشتر له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌مانگی ئازاری ساڵی رابردوو به‌شدارییان كردوو 10 كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایان برده‌وه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه له‌پۆسته‌ری ئه‌و لیسته‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆربه‌ی پاڵێوراوه‌كان له‌سه‌ر پارێزگای به‌غدا خۆیان پاڵاوتووه، له‌كاتێكدا جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان له‌پارێزگاكانی ترن، ئه‌مه‌ش به‌بڕوای چاودێران سه‌ركێشییه‌كی گه‌وره‌یه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكی تر وایده‌بینن ئه‌وه جۆرێكه لهتاكتیك، چونكه به‌هه‌موویان له‌و پارێزگایه ده‌نگ كۆده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر بۆ نموونه په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن سنێد كه جاری پێشوو له‌سه‌ر پارێزگای زیقار خۆی پاڵاوتبوو، ئه‌مجاره له‌به‌غدا خۆی پاڵاوتووه، هه‌روه‌ها وه‌زیری مافی مرۆڤ محه‌مه‌د سیاع سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دانیشتووی میسانه كه‌چی هه‌ر له‌به‌غدا خۆی پاڵاوتووه، به‌هه‌مان شێوه په‌رله‌مانتار همام حه‌مود له‌به‌غدا خۆی پاڵاوتووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جاری پێشوو له‌سه‌ر پارێزگای دهۆك خۆی پاڵاوتبوو.